په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٣

چیڕۆک بۆ منداڵان:

قەلەڕەش و گۆزە.


وەرگێڕانی: رەزا ساڵح   


لە دەشتێکی چۆڵدا، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت.. زۆر بە دوای ئاودا گەڕا.. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو.. بەڵام لەبەر قووڵی گۆزەکە ، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە.
 

قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت.. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە.. لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات.. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە.. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت.. تا گەیشتە لێواری گۆزەکە.. ئەوسا قەلەڕەشەکە، دەنووکی تێنا و تێر ئاوی خواردەوە.

__________________________
منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان ، ئەو مەبەستانەی کە لەم چیرۆکەدان:
هەوڵدان و کۆڵنەدانە، بیرکردنەوەیە، سەرکەوتنە بەسەر تەنگانەدا.
ئەم چیرۆکە لە نووسینی "ولیەم گاگستۆن"ه.
لە زمانی نەرویجییەوە، گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی.
 

 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک