٥\١٢\٢٠١٩
قەندەهار. کابوول.

زوهرا
سەعید* |

و: نەژاد عەزیز سورمێ |
قەندەهار.
یان بە چاكی ڕەفتار دەكەی،
یان داوا لە ئەسكەندەری نوستوو دەكرێ
سییەكانت دەربێنێ !
قەندەهار
ئەوێ ڕۆژێ
كڵۆیەك شەكر بوو ..
قبوڵی نەدەكرد ،
لە دەریادا بتوێتەوە
لە سەركێشیی خۆی بوو بە شار . .
ئەسكەندەر، بە ساویلكەییەوە
وتی:
(ئەم خاكە بۆ منە)
ئەودەم خاك لە قاقای دا‌و
ژنێكی بۆ هێنا،
ڕۆكشانا (یا گەر پێت خۆش بێ ڕۆكسانا)
ئەو ژنە قبوڵی نەكرد
لە دەریای ئەودا بتوێتەوە ..
ڕۆژی دواتر ،
دەزانین خۆری هەڵایساو
چۆنی دۆزییەوەو
چۆن سەرینێكی بە نەخش و نیگار چێنراو
كۆتایی بە ژیانی هێنا.
چیاكان
سەرین و
سێ تنۆك خوێنی ئەسكەندەریان
لای خۆیان گل دایەوە.
دوای ئەو تیرۆرە بەلەزەتە ،
ئەستەم بوو قەندەهار
ببێتە ئەسكەندەریە .
كابوول.
لە حەقیقەتدا
كابوول بولبولێكە
بولبولێك لە بەرگی شارێكدا
خۆی حەشار داوە ..
كە هەندێ لە گەڕەكەكانی
بەسەریەكدا كەڵەكە بووە
شەوی ،
چاوترووكانی برژانگی ..
ژنانی پێست بادەمی و
چاو لە نوێشك
پیاوان لە درەختی نهێنیدا
دەكەنەوە ..
كە بە قووڵیی لەناوكی نهالەكەدا دەڕوێن ..
چیاكان،
بڕبڕەی پشت ،
بۆ ئەو ژنانە دەتراشن
بۆیە كە سەما دەكەن
هەرگیز سەریان دانانوێنن .
شاعیری ئه‌فغانستان زوهرا سەعید
____________________________________________
*
زوهرا سه‌عید:
شاعیری ئه‌فغانی له شاری (جه‌لال ئاباد) له دایك بووه. ساڵی ١٩٨٠ له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، له‌وێ له كۆلیژی برۆكلین
ماسته‌ری له هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگرتووه. شیعر و نووسینی دیكه‌ی
له زۆربه‌ی گۆڤاره ئه‌ده‌بی و كولتوورییه‌كاندا بڵاوكردوونه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ (سه‌حه‌ر موراد)یشدا پێكه‌وه كتێبێكی هاوبه‌شیان به
ناونیشانی (چیرۆك - ٣٠ چیرۆك)، بژارده . له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌فغانستان
له‌چاپ داوه. خاتوو زوهرا جگه له‌وه‌ی به زمانی زگماك ده‌نووسێ و
بڵاو ده‌كاته‌وه، شیعری به زمانی ئینگلیزیش هه‌یه. ئێستا مامۆستایه
له به‌رنامه‌ی (توێژینه‌وه‌ی ئاسیا - ئه‌مه‌ریكا)ی سه‌ر به كۆلیژی
هانته‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگه‌ی ئاشتیشه.
شیعره‌كانی زوهرا خان له ماڵپه‌ڕی (قاب قوسین -
www.qabaqaosayn.com)ه‌وه
كراون به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|