١٣\٣\٢٠١٥
قەقنەس
شیعری گۆرانییەکی
کایا
و: ئازاد نەجم
سەدان گوللەیان
لێدام
سەدان پەلاپیتکە لە ساتیکدا چرکێنران
بەدەم بارانی جنێوەوە دارکاریییان کردم، دایە!
ئەو کوڕەی خۆشتدەویست کەوتە سەر زەوی
کەلاکخۆرەکان لەسەرم نیشتنەوە
چەشنی سفرە سڕیمیانەوە
بوومە خۆراکی ئەوان، دایە!
ناناسرێمەوە دایە!
تەواوی دەرگاکانی جیھانم کوتا.
بەھەدەر چوم
توتنم خستە نێو نانم
ملیونان جار لە ئاگریان ھەڵکێشام
جاریکیتر چەشنی قەقنەس لە نێو سوتوی ئاگری خۆمدا ھەستامەوە.
لە بیری خۆتم بەرەوە دایکە!
خوێن دەچۆڕێ و من دەنووسم
سوور دەچێنم و رەش دەدرومەوە
لە ساتەوەختی لەت کردنی دڵی خۆمدا دەسگیریان کردم .
کەلەپچەکان دەستیان ھەڵبڕیوم
گوند بە گوند شەڕم کرد
بە تاوانی ئیشق چاوەکانیان داغ کردم
پرۆمیتەم
چوارمێخەی ھەڵدێرێک
جگەرم بەخشیە ھەڵۆکان
سپارتاکۆسم بە چاخی کۆیلەتییەوە
یوسفم لە نێو دڵی بیرێکی قووڵدا
حوسێنم لە بیاباندا
لە زیندانان سوڵتانی جەمم
لە نێو کۆشکانیش پیر سوڵتان
بەم شێوەیە لەدایک بوم و مردم
ئاگرم لە خوداکان دزی
چەندین سەدە سوتام دایکە
قەقنەسێکم لە نێو خۆڵەمێشی ئاگری خۆمەوە سەرم دەرھێناوە و لەدایک بوم.
________________________
سەرچاوە: (دیوارها سخن نمی گویند).
ماڵپەڕی ئازاد
نەجم
|