٢٦\١\٢٠١١
قه‌ره‌ج
نامه.

محه‌مه‌د پاکژ
ـ1ـ
ناونیشانت...
ماچێکی قه‌یره‌ی ئه‌سمه‌رو
ناویشت کچه قه‌ره‌جه
خۆشه‌ویستیت..
تامی گێلاسێکی ته‌ڕو
دڵیشیت تابلۆی ئه‌شکه‌نجه.
بۆیه‌ئه‌وه‌نده‌م خۆشده‌وی ،
چاوت پرله‌خه‌ونی جوانه‌و..
روحیشت هه‌رئه‌شقی تیایه .
پێچه‌وانه‌ی...
ئه‌وپیاوه‌داوێن پیسانه‌م،
گه‌مه‌به‌جوانیت ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن قه‌ره‌ج بێوه‌فایه .
ـ2ـ
ئێستا...
منیش بوومه‌قه‌ره‌ج،
هه‌ربه‌ته‌نهاپێناسه‌ی..
خۆشه‌ویستی تۆم له‌دڵدایه .
تۆوڵات و
نیشتیمان وئاڵای منی،
چونکه‌قه‌ره‌ج..
بێ نیشتیمان وئاڵایه .
ـ3ـ
وامزانی...
که‌تۆش وه‌ک من عاشقی..،
وه‌ک خۆم قه‌ره‌جی بێ ماڵ ومایه‌ی.
که‌چی
هه‌میشه‌به‌ڵێن ده‌ده‌یت و
له‌هه‌زارجارجارێکیش نایه‌ی.
ـ4ـ
چه‌ند...
قه‌ره‌جێکی بێ نیشتیمانم..؟
چه‌ندرێبوارێکی بێ کاروان سه‌رام؟
باوه‌شێک نییه‌بمگرێته‌خۆی.
رۆژنییه ...
له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆم نه‌دویم..،
شه‌ونییه‌له‌ده‌ست مه‌رگ هه‌ڵنه‌یه‌م،
تۆکه‌ی خه‌مێکی دلێ من ده‌خۆی؟
ـ5ـ
ئه‌ی کچه‌قه‌ره‌ج...
ئه‌زانم ئێستابه‌ده‌م خه‌یاڵ و..
خه‌م وئازاری دووریی منه‌وه،
زه‌نگیانه‌ی یادی داستانێ ده‌چنی.
له‌گه‌ڵ...
مرواری هه‌رفرمێسکێکت..
ده‌رزی ئاژه‌نی روحی من ده‌که‌ی،
هێواش پێ بنێ به‌سه‌رزه‌ویدا..
وابزانه‌له‌سه‌رگلێنه‌ی منی.
سلێمانی
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د پاکژ
|