٥\٨\٢٠١٢
قه‌ره‌یڵان
هۆشیارییه‌کی توندى دا به ده‌وڵه‌تی تورک.
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان.
سه‌رۆکی
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایگه‌یاند که
ده‌وڵه‌تی تورک هیچ هه‌لومه‌رجێکی ده‌ستێوه‌ردانی له رۆژئاوای
کوردستانی نییه و وتی:"به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان بکات، ئه‌وا با
باش بزانێ که سه‌رجه‌م کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر
به ده‌وڵه‌تی تورک شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن." قه‌ره‌یڵان بانگه‌وازی له گه‌نجانی
کوردی شارنشینه‌کان به‌تایبه‌تی کرد و وتی:" ئاماده‌بن، پێویسته
بزانرێ که له ره‌وشێکی وه‌هادا سه‌رتاسه‌ری تورکا و باکوری کوردستان
ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێکی دژوار".
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد قه‌ره‌یڵان له
لێدوانێکی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی ANFی دایه‌وه. قه‌ره‌یڵان له لێدوانه‌که‌یدا کاردانه‌وه‌کانی
حکومه‌تی AKP له‌به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی کوردانی وه‌کو دوژمنایه‌تیکردنی
کورد هه‌ڵسه‌نگاند و له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکیشه‌وه
هۆشیارییه‌کی توندی به ده‌وڵه‌تی تورک دا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
پرسیارێک له‌مه‌ڕ لیژنه‌ی باڵای کورد که له هه‌ولێر سازکرا قه‌ره‌یڵان
رایگه‌یاند:" له قۆناخێکی وه‌هادا که رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێی ناوه‌ته
ناو قۆناخێکی سه‌رله‌نوێ ئاوابوونه‌وه و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تییه‌وه،
پێشخستن و پته‌وکردنی یه‌کێتی نێوان سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کوردستان ئه‌رکی
سه‌ره‌کییه.
قه‌ره‌یڵان وتی:"چیتر له جیهان و له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌موو شتێک له
گۆڕاندایه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له‌گۆڕاندابێت، چیتر کاتی ئه‌وه
هاتووه ئه‌م سیاسه‌ته ناحه‌قییه، دووره مرۆییانه، سته‌مکاری و
داگیرکه‌رییانه بگۆڕدرێت که به‌سه‌ر کوردان‌دا ده‌سه‌پێنرێ و هه‌وڵی
په‌یڕه‌وکردنی ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ش گه‌لی کورد ئه‌مڕۆکه ده‌که‌وێته
قۆناخێکه‌وه که تێیدا ئاستی خه‌بات و تێکۆشانی خۆی به ئاستێکی به‌رزتر
بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی مژارێکی زۆر
گرنگه.".
پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسی و سه‌ربازییه‌کان به‌شداری ئیراده‌ی
لیژنه‌ی باڵای کورد ببێت .
قه‌ره‌یڵان ئاماژه‌ی به گرنگی جێبه‌جێکردنی راست و دروستانه‌ی هه‌نگاوی
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کرد و ده‌ستنیشانی کرد که پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان
به ره‌چاوکردنی هه‌ستیاری ره‌وشی ئێستاکه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
قۆناخه‌که‌دا بکه‌ن و وتی:" به رای ئێمه، پێویسته سه‌رجه‌م هێزه‌کان
به سیاسی و به سه‌ربازییه‌کانیشه‌وه به‌شداری ئیراده‌ی لیژنه‌ی
باڵای کورد ببێت و به‌وشێوه‌یه هه‌ڵوێستێکی به‌هێزی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی
نیشان بدات. به‌تایبه‌تیش پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD و سه‌رجه‌م
پارته‌کانی تر گه‌ر بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچ پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاواز
بکات پێکهاته‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بکات، ئه‌وا سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان
له ئانده‌دا گه‌رانتی ده‌کات. ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ڕ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ
جیاوازییه‌ک بکه‌ین له‌نێوان پارته‌کاندا، هاوئاستانه مامه‌ڵه ده‌که‌ین
له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی یه‌کێتی دیموکراتی نه‌ته‌وه‌ییدان
و پشتیوانیان ده‌که‌ین.".
قه‌ره‌یڵان له‌باره‌ی قۆناخی شه‌ڕ و پێکادانه‌کان له‌سوریا و هه‌ڵوێستی
گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی وڵات‌دا رایگه‌یاند:" له سوریا شه‌ڕێکی دژوار
له ئارادایه و پێگه و دۆخی پێکادان باڵاداره، لێره‌دا کورد وه‌ک قه‌واره‌ی
سه‌ره‌کی به سیاسه‌تێکی راست و به‌جێ، هێڵی سیاسی پێگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری
دیموکراتی بۆ گه‌لی کورد له سوریایه‌کی دیموکراتیدا به بنه‌ما گرت،
دروستکردنی یه‌کێتیش له‌نێوانیاندا، وای کرد که گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی
کوردستاندا به ئاراسته‌یه‌کی ئه‌نجاموه‌رگردا بڕوات."
سه‌باره‌ت به شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانیش قه‌ره‌یڵان وتی:"له
قۆناخێکدا که تادێت رژێم تێدا زیاتر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، هاوئاست له‌گه‌ڵ
به‌ده‌ستخستنی شار و ناوچه‌کان له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه،
کوردان سه‌ره‌تا له کۆبان، دواتر له هه‌رێمه‌کانی عه‌فرین، عاموده،
دێرک ده‌ستی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کاندا گرتووه. به بڕیاره‌وه
وتوویانه (ئێمه لێره خۆمان، خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین) و هه‌نگاوێگی
گرنگیان ناوه، که ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت دۆخی شۆڕشه." و ده‌ستنیشانیشی
کرد که ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له رۆژئاوای کوردستان هاتنه ئاراوه هه‌نگاوی
یه‌که‌من بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
له به‌رده‌وامی وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا سه‌رنج بۆ دامه‌زرانی یه‌کینه‌کانی
پاراستنی گه‌ل YPG راده‌کێشێت و ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوێکی راست و
به‌جێ له قه‌ڵه‌مدا و سه‌رنجیشی بۆلای بێ واتایی ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌تی
تورک له‌به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانکارییانه راکێشا و وتی:"کوا ده‌وڵه‌تی
AKP لایه‌نگری دیموکراسی بوو له سوریا ؟. کوا ئه‌ردۆغان لایه‌نگری
ئازادی گه‌لی سوریا بوو ؟ به‌شێک له گه‌لانی سوریاش، گه‌لی کورده، ئه‌گه‌ر
هه‌موو که‌سێک ئازاد ببێت، کوردیش ئازاد ده‌بێت."
هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌یه‌کی توندیشی له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی چه‌واشه‌کردنی
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل نیشاندا و وتی:"ئه‌وه‌ی له‌وێدا هه‌یه
رێکخستنێک یاخود به‌ده‌ستگابوونێک نییه، ئه‌وه‌ی له‌وێدایه گه‌لێکه"
و ده‌ستنیشانیشی کرد:" سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت دامه‌زراندنی
لیژنه‌ی باڵای کورد له سوریا چه‌وته، دیاره ئاگای له‌وه نییه که
هه‌مان ئه‌و شته‌ی له باکور بۆ BDP ی ده‌ڵێت به PYD ده‌ڵێته‌وه.
ئێوه ئه‌و که‌سانه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد
بکه‌ن؟. نه‌خێر ئه‌مه نه‌ک ئێوه به‌ڵکو گه‌لی کورد ده‌یکات.".
سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى KCK موراد قه‌ره‌یڵان له درێژه‌ى
هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌یدا، هه‌وله‌کانى ده‌وله‌تى تورکیاى له به‌رامبه‌ر به
شۆرشى رۆژئاواى کوردستان هه‌لسه‌نگاند و وتى:"ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌یه‌وێ
له رۆژهه‌ڵاتى ناوین رۆڵێک ببینێ سه‌ره‌تا ده‌بێ ده‌ست له دژایه‌تیکردنى
گه‌لى کورد به‌ردات." و رایگه‌یاند که هێڵى نه‌ژادپه‌رستى نه‌ته‌وه‌په‌ستى
ئه‌رۆدغان له هه‌ڵوێستى دا ده‌رباره‌ى ئازادى رۆژئاواى کوردستان
ئاشکرا بوو.
قه‌ره‌یڵان ده‌رباره‌ى بانگه‌شه‌کانى بوونى PKK له رۆژئاواى
کوردستانیش وتى:"له ڕۆژئاوا PKK هیچ خه‌بات و هێزێکی نیه به‌ڵام
کوردانى ئه‌و پارچه‌یه ئۆجالان وه‌ک رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌ییان ده‌بینن."
و وتی:"ئه‌و بانگه‌شانه‌ى که ده‌ڵێن PKK له رۆژئاوای کوردستان خۆى
مۆڵداوه، بنکه و باره‌گاى داناوه و ده‌سته‌ڵاتدارێتى ئاوا کردووه،
درۆیه‌کى مه‌زنه و پێچه‌وانه‌ى راستییه، هیچ پێویستییه‌کمان به‌وه
نییە که له سوریا باره‌گا و کامپ دامه‌زرێنین. له‌و جێیه‌ى گه‌ریلاى
لێیه، هه‌زاران جێى تر هه‌یه گه‌ریلا باره‌گاى خۆى بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش
جارێکى تر ده‌ڵێم له نێو خاکى سوریادا هیچ کامپ و باره‌گایه‌کمان
نییە." و وتیشی:"AKP و ده‌وڵه‌تی تورک به دژایه‌تیکردنی PKK، نه‌یارى
له‌گه‌ڵ کوردان ده‌که‌ن.AKP ده‌یه‌وێ کورد له هیچ پارچه‌یه‌ک نه‌بێته
خاوه‌ن پێگه و ئازادییه‌کانی.".
قه‌ره‌یڵان هۆشیاریشی دا به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ناوى ده‌وڵه‌تى
تورکیا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و داواى کرد که نه‌بنه شه‌ریکى ئه‌و
سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک و وتی:"له‌وانه‌یه سبه‌ى رۆژ له
کوردستانى به‌شى ئێرانیش دۆخێکى وه‌ها بێته ئاراوه، ئێوه له دژى ئه‌وه‌ش
راده‌وه‌ستن؟".
قه‌ره‌یڵان وه‌ها باسى له‌و داموده‌زگایانه کرد که له لایه‌ن PYD و
رۆژئاواى کوردستانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له دژى ئاوه‌ژوو
کردنه‌وه‌ى راستییه‌کان ناڕه‌زایى توندى نیشاندا و وتی:"به پێى هه‌ڵوێستى
سیاسی‌یان و به‌رژوه‌ندییه‌کانیان، نه سودى PYD و نه سودى رژێمى
سوریاى تێدایه که دژایه‌تى یه‌کتر بکه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ
بزانرێ و په‌سه‌ند بکرێ که گه‌ل به به‌رخۆدانى خۆى ده‌ستى به‌سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تى
ئه‌و ده‌زگایانه‌دا گرتووه.".
سه‌رباره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا و هه‌ر هێزێکى تر له به‌رامبه‌ر
ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له رۆژئاواى کوردستان وتی:" ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى
تورک به هه‌ر جۆرێک بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان بکات، ئه‌وا با باش
بزانێ که سه‌رجه‌م کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر
به ده‌وڵه‌تی تورک شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن"و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ده‌وڵه‌تى
تورک به کۆکردنه‌وه‌ى هێز له‌سه‌ر سنورى رۆژئاوای کوردستان، نمایشى
هێز ده‌کات و سته‌مکارى خۆى نیشان ده‌دا و ئه‌مه‌شی وه‌کو هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ناو کرد.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێکی ده‌ستێواردانیشدا قه‌ره‌یڵان وتی:"من هه‌ر
له ئێستاوه رایده‌گه‌یه‌نم که با گه‌لی نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌نجانی
کورد له هه‌موو مه‌ترۆپۆڵه‌کانى تورکیا و سه‌رتاسه‌رى باکورى کوردستان
ئاماده‌بن. پێویسته بزانرێ که له ره‌وشێکی وه‌هادا سه‌رتاسه‌ری
تورکیا و باکوری کوردستان ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێکی دژوار و بۆیه
پێویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا ئاماده‌بن.
ANF NEWS AGENCY
|