١٦\٢\٢٠١٢
قەرەیڵان لە بارەی
ئۆپەراسیۆنی دژی (میت) گوتی چی؟
سەرۆکی
دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کهجهکه) موراد قەرەیڵان
دەستنیشانی کرد کە (ئاکهپه) خۆی ناکات بەخاوەنی قۆناخی دیالۆگی ٢٠٠٨
کە خۆی لە ئۆسڵۆ دەستی پێکردبوو و دەستنیشانیشی کرد کە ئەو قۆناخی
دیالۆگە وەکو سەرقاڵکردن و لاوازکردنی لایەنی کورد و ئامادەکردنی بناخە
و زەمینەی پاکتاوکردنی کورد لە قەڵەم دەدات.
قەرەیڵان وتی:" ئێمە نەک لەگەڵ (میت) بەڵکو چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دەوڵەت
ئەنجامداوە." و دەستنیشانی کرد کە ھۆکاری کۆتاییھاتنی دیالۆگەکان
ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رەشبگیری بەناوی (کهجهکه) ەوە بووە ئەمەشی
وەکو خەنجەرێک کە قۆناخی دیالۆگی لەت کردبێت ھەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت:"
دەستوەردانی قووڵ و جددی لەدژی قۆناخی دیالۆگ کران، ئەم چەمکەش لەگەڵ
خۆیدا شەڕ بەبنەما دەگرێت، ئەوەی بوو بە رێخۆشکەر بۆ ئەمە، زیھنییەتی (ئاکهپه)یە،
چونکە (ئاکهپه) خۆی نەکرد بە خاوەنی قۆناخی دیالۆگ".
قەرەیڵان لەبارەی ھەوڵەکانی دژ بە راوێژکاری دەزگای سیخوڕی میللی تورک
(میت) ھاکان فیدانیش وتی:" دەیانەوی بەم کارەیان بەتەواوی رێگە لە
قۆناخی دیالۆگ بگرن و ئەمەش ھەوڵ و خواستی چاوترساندنە بۆ ھەر دیالۆگێک
کە دواتر ئەنجام بدرێن". ھەروەھا قەرەیڵان دەستنیشانی کرد کە نامەی
ئۆجالان و بەڵگەکانی دیکە لە ئەرشڤی (میت)ەوە وەرگیراون و بڵاو
کراونەتەوە.
زەمینەی دیالۆگ وەکو زەمینەی پاکتاوکردن لێکدرایەوە.
قەرەیڵان دەستنیشانی کرد کە کەناڵەکانی دیالۆگ وەکو زەمینەی بنەبڕکردن
و قڕکردنی کوردان لێکدرایەوە و دەڵێت:" تا ئێستا دەوڵەت و حکومەتی
کۆماری توریکا بۆ چارەسەری کێشەکە بە رێگەی دیالۆگ، ھیچ سیاسەتێکی بەجێ
و بە بڕیاریان دەرنەخستەڕوو، کەچی چەند جارێک ئامادەکاری زەمینەسازییان
بۆ دیالۆگ کردووە، بەڵام بەداخەوە کە دەوڵەتی تورک ھەمیشە ئەو
زەمینانەی دیالۆگی بۆخۆی قۆستۆتەوە و ئەمەشی بۆ لاوازکردنی و
سەرقاڵکردن و قڕکردنی لایەنی کوردی لێکداوەتەوە".
ئێمە نەک لەگەڵ (میت) چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دەوڵەت کردووە.
قەرەیڵان رایگەیاند کە ھەندێک لایەن لەناو دەوڵەتیشدا داوای دیالۆگ
دەکەن و ھەروەھا وتیشی دیدارە فەرمییەکانی ئۆسڵۆ بەلای لایەنی
کوردییەوە زۆر گرنگە چونکە بە ئاستێکی بەرچاو گەیشتبوون، لەم بارەیەوەی
وتی:" دەوڵەتی تورک ئەمە وەکو دیداری (پهکهکه) و (میت) دەبینێ و تا
ئێستاش سیاسەتمەدارانی کوردیش وا لێکی دەدەنەوە، بەڵام ئێمە نەک لەگەڵ
(میت) بەڵکو لەگەڵ دەوڵەت دیدار و چاوپێکەوتنمان ئەنجامداوە." وتیشی کە
ئەوان زۆر بە ھەستیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دیالۆگەکانی ئۆسڵۆدا کردووە
و دەڵێت:" لەپێناو سەرکەوتنی چاوپێکەوتنەکان ئەوەی کەوتە سەر شانمان
جێبەجێمان کرد."
ئۆپەراسیۆنەکانی (کهجهکه) وەکو خەنجەر قۆناخەکەی بڕی.
قەرەیڵان دەستنیشانی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا و دوای ساڵێک بەسەر
چاوپێکەوتنەکانی ٢٠٠٨ لە ئۆسڵۆ، لەبەرامبەر بە سیاسەتی کوردان دەست بە
ئۆپەراسیۆنی بەناوی (کهجهکه) ەوە کرا، قەرەیڵا وتی:" ئێمە پێشتر
وتمان ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ژێرناوی (کهجهکه) دەکرێن، داینامێت
دەخەنە ژێر قۆناخی دیالۆگەوە" و رایشی گەیاند کە ھۆکاری کۆتاییھاتنی
دیالۆگەکان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رەشبگیری بەناوی (کهجهکه) ەوە
بووە و ئەمەشی وەکو خەنجەرێک کە قۆناخی دیالۆگی لەت کردبێت
ھەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت:" دەستوەردانی قووڵ و جددی لەدژی قۆناخی دیالۆگ
کران، ئەم چەمکەش لەگەڵ خۆیدا شەڕ بەبنەما دەگرێت، ئەوەی بوو بە
رێخۆشکەر بۆ ئەمە، زیھنییەتی (ئاکهپه)یە، چونکە (ئاکهپه) خۆی نەکرد
بە خاوەنی قۆناخی دیالۆگ".
(ئاکهپه) خۆی نەکرد بە خاوەنی دیالۆگەکان.
قەرەیڵان دەڵێت:" (ئاکهپه) خۆی نەکرد بە خاوەنی قۆناخی دیالۆگ، کە
دەڵێن دەوڵەت دیدار لەگەڵ لایەنی کورد دا ئەنجام دەدات، نازانرێ دەوڵەت
کێیە و چیە" ھەروەھا دەستنیشانیشی کرد کە (ئاکهپه) دڵسۆزانە و
سەمیمیانە نزیکی چارەسەری کێشەی کورد نەبۆتەوە دەشڵێن چارەسەری دەکات،
بەڵام ھیچ گۆڕانکارییەکی یاسایی ناکات. ھەروەھا سەرنجیشی بۆ سەر
بانگەشەکانی (ئاکهپه) راکێشا کە لەلایەک دەڵێت رێگە بۆ گەشەکردن و
پێشکەوتنی دیموکراسی کراوەتەوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئۆپەراسیۆنی
قڕکردنی سیاسی لەبەرامبەر بە کوردان ئەرێ دەکات.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری (کهجهکه) موراد قەرەیڵان دەستنیشانی کرد
کە تا ئێستا (ئاکهپه) ھیچ گۆڕانکارییەکی بۆ چارەسەری کێشەی کورد
لەلایەنی یاسا و دەستوورەوە نەکردووە و وتی:" بۆ نموونە تەلەفزیۆنی (TRT6)
ھەیە، ئایا زمانی یاسایی (TRT6) ھەیە؟
نەخێر نییە، لەڕاستیدا ئەو کەسانەی لەدژی ئەندامانی (میت)ی بەشداربووی
دیدارەکان دەستیان بە لێپرسینەوە کردووە دەتوانن سبەینێ لێپرسینەوە و
دۆز لەسەر (TRT6) بکەنەوە و لەدژی
بەکارھێنانی پیتەکانی (Q.W.X)یش
لێپرسینەوە دۆز بکەنەوە."
ھەروەھا دەستنیشانیشی کرد کە کێشەی کورد کێشەیەکی سیاسی و جڤاکییە و
رایگەیاند کە یاسا و حقوقی دەوڵەتی تورک لەسەر بناخەی نکۆڵی و قڕکردنی
کێشەی کورد ئامادە کراوە، قەرەیڵان وتی:" بە گوتەیەکی دیکە، حقوقی
دەوڵەتی تورک، حقوقی داگیرکەرییە" دەستنیشانیشی کرد کە ئەگەر لە
چارەسەرکردنی کێشەی کورد دا گۆڕانکاری دەستووری بە بناخە وەرنەگیرێت،
ئەوا ھەمیشە دەبێتە ئامانج و ئەو حقوقە حقوقی داگیرکەرییە".
ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکانی (میت)دا ئەردۆگان نییە.
قەرەیڵان سەرنجی بۆ ھەندێک ھەڵسەنگاندن راکێشا و دەڵێت:"
ئۆپەراسیۆنەکانی دژی (میت) لە راستیدا ئەردۆگان دەکەنە ئامانج" و وتی:"
بڕوا ناکەم کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە (میت) ئەردۆگان بێت، ئەگەر
ئەردۆگانیان بکردایەتە ئامانج، ئەوا لە دەرەوە ئەو ھەوڵانە جێبەجێ
دەکران، بەڵام ئەمەش لەناو خودی سیستەمەکەوە ھات."
نامەکانی ئۆجالان چۆن کەوتنە دەست.
قەرەیڵان سەرنجی بۆ سەر ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە ژێر ناوی (کهجهکه)
راکێشا کە رۆژانە ئەنجامدەدرێت بەدەیان سیاسەتمەداری کورد دەستگیر
دەکرێن و دەستنیشانی کرد لێرەوە دیارە کە دەستێوەردانێکی قووڵ ھەیە و
لایەنی ناونەتەوەیشی پارسەنگە، قەرەیڵان وتیشی نامەکانی ئۆجالان و
بەڵگەکانی دیکە لە ئەرشیڤەکای (میت) وەرگیراون و بڵاو کراونەتەوە و
دەڵێت" ئەو نامە و بەڵگەنامانە ھەموو لە ئەرشیڤی (میت) ەوە وەرگیراون و
بڵاو کراونەتەوە"
لە کۆتاییشدا قەرەیڵان دەستنیشانی کرد کە (ئاکهپه) بە ھەموو شێوەیەک
ھەوڵ دەدات کێشەی کورد بە رێبازی قڕکردن و لەناوبردن و سەرکوتکردن
چارەسەر بکات و وتیشی (ئاکهپه) لەو چوارچێوەیەدا بەرنامەی داڕشتووە.
ھەروەھا ئاماژەشی بە ئۆپەراسیۆنەکانی قرٍِکردنی کوردان کرد و وتی: "دیارە
لەپشت ئەو ھەوڵانەوە دەست و دەستێوەردانی دەرەکی ھەیە و لایەنی
نێودەوڵەتی ئەو دەستێوەردان قورسترە".
diaryzana@ymail.com
|