١٨\٧\٢٠١١
قه‌یرانه‌کانی ناوچه!

جه‌مالی
عه‌لیالی
له‌و ڕۆژانه‌ی دوواییدا هه‌واڵه‌کانی سه‌باره‌ت به ئێران و به گشتی
ناوچه‌ی گۆڕانکاریه‌کان، هه‌رچه‌نده زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌کانی
ڕۆژانی تری نه‌بووه به‌ڵام دیسانیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی تێدا به‌دی ده‌کرێ.
هه‌واڵه‌کانی سودان و ئۆردۆن و تونس وه‌ک مینایه‌کی به‌رچاوی ئه‌و گفته‌یه.
ئه‌و کورته نووسراوه‌یه هه‌وڵێکه بۆ به‌رچاوخستنی پێوه‌ندی نێوان هه‌واڵه‌کانی
سه‌باره‌ت به ئێران و ناوچه‌که له ئاستی هه‌رێمی و جیهانی زۆر به
کورتی، بۆ ئاشکراکردنی به‌شێک له ڕووداوه‌کانی داهاتووی ناوچه‌که، هه‌ڵبه‌ت
ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌که له رێگه‌ی پێوه‌ندی ڕوون و لۆژیکی هه‌واڵه‌کان
بخرێته به‌ر چاو.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات دژی به‌شار ئه‌سه‌د، قه‌زافی
و ئێران زمانێکی توندتر به‌کار دێنن و ده‌ڵێن به‌شار ئه‌سه‌د به
سووتاندنی شانسه‌کانی خۆی، مه‌شڕووعییه‌تی له ده‌ستداوه. ئۆباما له
ئاستی ناوخۆوه تووشی "واترلۆ" ده‌بێ و یارمه‌تی پووڵ وپاره بۆ
پاکستان که‌م ده‌کاته‌وه. تورکیا ده‌ورێکی زیاتر له ناوچه‌که‌دا ده‌بینێ
و هه‌ر به‌و هۆیه ئاماده‌یه هاوپه‌یمانیه‌کانی له ته‌ک ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
یاخود لانی که‌م هه‌ڵیانپه‌سێرێ، ئه‌وه له کاتێکدایه که هاوپه‌یمانی
تورکیا و ئێران و سوریا له پێناو سه‌رکووتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
کورد بێ قسه‌وباس، به کرده‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ... هتد.
له ئاستی ئێرانه‌وه گوشار له به‌ندیخانه‌کان زیادی کردووه. به‌ندکردنی
ژنان ته‌نیا به نه‌چوونی مه‌یدانی "فوتبال" و قاوه‌خانه‌کان و نه‌کێشانی
سیخار له به‌ر ده‌م "نامحرم" کوتایی پێ نایه‌ت. ڕژێم دوکاندارانی
ڕۆژهه‌ڵات له داخستنی دوکانه‌کانیان به بۆنه‌ی مانگرتنی 22ی پوشپه‌ر
وشیار ده‌کاته‌وه. جارێکی‌تر گۆشار ده‌خه‌نه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم که
جێ و ڕێی داوه‌ته پژاک. هه‌ر وا وه‌ک پێشوو تاکی ناسراو و نه‌ناسراوی
کورد و ئیرانی یه‌ک به یه‌ک ره‌وانه‌ی به‌ندی خانه ده‌کرێن. ئه‌حمه‌دی
نژاد پاسداره‌کانی قاچاخچی له هه‌للا ده‌دا. هه‌واڵی تاقیکردنه‌وه‌ی
موشه‌کی نۆێ ده‌درێته ده‌ر. باسی گرتنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز ده‌که‌ن. شه‌پۆڵی
سێداره به ئاشکراو به نه‌هێنی له گرتوخانه‌کانی ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه...هتد.
ئه‌و دوو به‌شه هه‌واڵانه‌ی سه‌روو تازه نین به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه
ئاشکرا ده‌که‌ن که یه‌که‌م به‌ره‌ی دێمۆکراسی ڕۆژئاوا خه‌ریکه پاش
ماوه‌یه‌ک چه‌قین، هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش هه‌ڵده‌گرێ. دووهه‌م، ئه‌م هه‌نگاوه
وه‌ک کارتێکه‌ری مه‌نتیقی خۆی ده‌بێته به هۆی هار بوونی ڕژێمه‌کانی
ناوچه‌که. ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌تی له ئاستی گه‌لی کورده‌وه هه‌ستیارتره
به هۆی ئه‌وه‌که له لایه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌تا دێت له ئاستی
ناوده‌وڵه‌تیه‌وه پێگه‌ی به‌رچاوتر و به‌هێزتر ده‌بێت، له لایه‌کی
تره‌وه وشیاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له ناوچه‌که به‌گشی هه‌تا دێت
و زیاتر ده‌بێت. به‌و پێوه‌ره ده‌کرێ بڵێین ئیتر ڕژێمه‌کانی داگیرکه‌ر
هه‌تا ده‌ڕوات قه‌یرانه‌که‌یان قووڵتر ده‌بێت تا ئه‌و شۆێنه که ده‌کرێ
به "داڕمانی ئه‌خلاقی" به شێوه‌یه‌کی په‌ره‌گرتوو، ناو ببرێ. تا
دۆێنێ ئه‌گه‌ر ده‌ناوخۆدا "شه‌رم"یان به خۆوه بوو، ئیتر ئه‌و شه‌رمه‌ش
داتکاوه و باکیان له هیچ چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه نییه و
سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌ی که به مێشکی که‌س ناگات ده‌توانێ
له لایه‌ن ئه‌و ڕژێمانه‌وه ڕووبدات. ئه‌و باسه له سه‌ر ئێران به
ته‌واوی ره‌نگ ده‌دته‌وه و له سه‌ر ڕژێمه‌کانیتری داگیرکه‌ر که‌مره‌نگتره
به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی که هه‌یه ڕه‌نگه بکرێ وه‌ک ده‌ستپێکێک بۆ
داڕمانی لانی که‌م یه‌ک له‌و ئه‌و "سیستمانه" پێناسه بکه‌ین...
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رجه‌می هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ناوچه‌که
توانای ده‌ستپێشخه‌ریان بۆ پێشه‌نگی ڕووداوه‌کان هه‌یه؟ ئایا هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆنی ناوچه‌که توانای زاڵبوون به سه‌ر که‌م و کۆریه‌کانی "گائفی"
خۆیان هه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان؟ هه‌ڵبه‌ت
با تووشی ناحه‌قی نه‌بین، ئه‌و دیارده‌یه به جۆرێک له لایه‌ن هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆنی سوریاوه به‌دی کرا، که‌واته سه‌ره‌ڕای سه‌خڵه‌تی و زه‌حمه‌ته‌که‌ی
ئۆمێد هه‌یه.
jamal6483443@hotmail.com
|