قه‌یرانی جیهانیی سه‌رمایه‌داری.
به‌يانی دیفاع له‌ماركسیزم.
ئالان وودز
وه‌رگێڕانی:
ئامانج پیرۆت
- به‌شی یه‌که‌م
-
قه‌یرانی جیهانی.
له سه‌روبه‌ینێکی تایبه‌تدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین.
پشێوی دارایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شه‌پۆلێکی وای دروست
کردووه که هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاماڵینی هه‌موو دنیا ده‌کات. ئه‌م واقعیه‌ته
ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینی وشیاری ملیۆنه‌ها به‌خێرایی. هه‌ر دوێنێ(25 ی
سێپته‌مبه‌ر) خۆپیشاندانێک ، که ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی کرێکاران له
نیۆیۆرک بانگه‌وازی بۆ کردبوو، نزیکه‌ی هه‌زار کرێکاری یه‌کخستبوو که
ژماره‌یه‌کی زۆریان کرێکاری بیناسازی بوون ژماره‌یه‌کیشیان کرێکارانی
ئاسن تواندنه‌وه‌و سه‌باک ومیکانیکی بوون ، بێجگه له ژماره‌یه‌ک
مامۆستا و هی تر. ئامانجی ئه‌م خۆپیشاندانه ، که ته‌نیا دوو ڕۆژ
له‌وه‌و به‌ر بانگه‌وازی بۆ کرابوو،بریتی بوو له ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر پلانه‌که‌ی سه‌رۆک بۆ ڕزگار کردنی ۆڵ ستریت له
ڕێگای به‌خشینی 700 ملیار دۆلاری سامانی گشتی یه‌وه . ئا ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیته‌ره له باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه:
«کرێکارانی بیناسازی و گواستنه‌وه ، میکانیکی و مامۆستا‌و هه‌ندێک
نه‌قابی تر، ڕۆژی پێنجشه‌مه له دژی پێشنیاری حکومه‌ت بۆ ڕزگار کردنی
ۆڵ ستریت له‌به‌رده‌م بنکه‌ی بۆرسه‌ی نیۆیۆرک دا بۆ ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین خۆپیشاندانێکیان به‌رپاکرد.به سه‌دان که‌س له ناڕازی یان
به حه‌ماسه‌وه هوتافی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕابه‌ره نه‌قابی یه‌کان
ده‌وته‌وه ،که ڕه‌خنه‌یان له‌و پلانه ده‌گرت که ده‌یه‌وێت به
به‌کارهێنانی 700 ملیار دۆلار بازاڕه‌کانی ئیئتیمان له ڕێگای ڕزگار
کردنی موئه‌سه‌ساته دارایی یه‌کانه‌وه له قه‌رزه ئومێد
لێبڕاوه‌کانیان ببوژێنێته‌وه.
جۆن سوينی سه‌رۆکی نه‌قابه‌ی
AFL-CIO
وتی:حكومه‌تی بۆش ده‌یه‌وێت ئێمه باری ڕزگار کردنی ۆڵ ستریت هه‌ڵگرین
که ته‌نانه‌ت ڕیشه‌ی قه‌یرانی ئێمه ناکاته ئامانجی خۆی". له
درێژه‌ی قسه‌کانی دا وتی"ده‌مانه‌وێت دۆلاره‌کانی ئه‌و باجه‌ی که
ده‌یده‌ین بۆ باشتر کردنی گوزه‌رانی کرێکاران به‌کار بهێنرێت ،که له
جاده‌ی سه‌ره‌کی دا ده‌ژین * نه‌ک بدرێت به مشتێک به‌ڕێوه‌به‌ری
خاوه‌ن به‌خت و کرێ ی به‌رز ."
له‌سه‌ر لافیته‌کان نووسرابوو: "نا بۆ چه‌کی سپی بۆ ۆڵ ستریت "
و"مه‌عاشی خانه‌نشینیمان ،که به ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت به ده‌سهێناوه
نابێت بکه‌وێته به‌ر هه‌ڵپه‌ی زۆرداران". خۆپیشانده‌ران له
شیعاره‌کانیاندا داوایان له حکومه‌ت ده‌کرد که با به هه‌مان ئه‌و
خێرایی و ئاسانی یه‌ی که چوو به‌ده‌م ۆڵ ستریته‌وه، سه‌روه‌ت و سامان
بۆ فێر کردن وبواری ته‌ندروستی و مه‌سکه‌ن به‌کار بهێنێت. راندي
وينگارتن، سه‌رۆکی فیدراڵی یه‌کگرتووی مامۆستایان وتی: "ئێمه ئه‌وه
ده‌زانین که ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ باری ئابووری بخرێته ڕوو،.به‌ڵام
چاره‌سه‌رێکی مه‌سئولانه‌مان ده‌وێت نه‌ک هه‌لپه‌رستانه". هه‌روه‌ها
وتی: "وه ئه‌مه‌ش یانی ئه‌وه که چۆن پێم ده‌ڵێن هه‌موو خاوه‌ن کارێک
پێویسته موحاسه‌به‌ی وه‌ستاکان بکات که‌وایه پێویسته موحاسه‌به‌ی ۆڵ
ستریتیش بکرێت ".»
میزاجی زاڵ به سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌دا بریتی بوو له تووڕه‌یی.وه
هه‌ڵوێستێکیش که بووه مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر ئه‌و بانگه‌وازه
بوو بۆ مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری کرا ،که ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ته‌نیا
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سوودیان له پلانه‌که وه‌رگرت. ئه‌مه خۆی له خۆی
دا سه‌ره‌تایه‌که له گۆڕانی ووشیاری چینی کرێکار به‌گشتی ، نه‌ک
هه‌ر به ته‌نیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌اکانی ئه‌مریکا.
"ڕووداوی
سه‌ده" قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه‌داری.
ئه‌وه‌ی که له‌م چه‌ند مانگه که‌مه‌ی ڕابردوودابه‌سه‌ر بازاڕه‌کانی
دارایی دا هات ، ڕووداوگه‌لێکی تازه‌ن له مێژووی نوێ دا. خودی ئابووری
ناسه بۆرژوازی یه‌کان ، ئه‌وانه‌ی که له ڕابردوودا ئینکاری یان له
ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕکود ده‌کرد، ئێستا خه‌ریکن باس له خراپ ترین
قه‌یران ده‌که‌ن له ماوه‌ی شه‌ست! ساڵی ڕابردوودا. ئالان گرینسبان ،
سه‌رۆکی پێشوو بۆ ئیحتیاتیی ئه‌مریکا ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای به
"ڕووداوی سه‌ده" وه‌سف کرد.
ئه‌وان له ڕاستیدا مه‌به‌ستیان 79 ساڵه، گوایه هیچ قه‌یرانێک له
ساڵی 1948 ڕووی نه‌داوه. به‌ڵام ئابووریناسه‌کان که‌سانێکن بڕوایان
به نه‌گبه‌تی هه‌یه و ئه‌ترسن ناوی 1929 بێنن، ڕێک وه‌ک ئیسرائیلی
یه کۆنه‌کان ئه‌ترسن ناوی خواکه‌یان بێنن ، له کاتێکدا که شتێکی
خراپ ڕوو بدات. ئه‌وان په‌رۆشی متمانه‌ن له‌بازاڕدا ،گوایه هه‌موویان
له‌و باوه‌ڕه‌دان که متمانه(وه یان نه‌مانی متمانه) هۆی
ڕاسته‌قینه‌ی سووڕه‌کانی گه‌شه‌و داڕمانی ئابورین.به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که ڕیشه‌ی گه‌شه‌و داڕمان له بارودۆخی بابه‌تی
دایه.به‌رزبوونه‌وه‌ی متمانه‌و دابه‌زینه‌که‌ی بارودۆخی بابه‌تی
ده‌نوێنن ، هه‌رچه‌ند ئه‌ویش به ده‌وری خۆی ده‌توانێت ببێت به به‌شێک
له‌و بارودۆخه، که بۆی هه‌یه یارمه‌تی گه‌شه‌ی بازاڕ بدات وه‌یان
،وه‌کو ئێستا، دایبڕمێنێت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا هه‌ر یه‌که له (AIG)
و (Bear
Stearns)
و (Fannie
Mae)
و (Freddie
Mac)
و (Lehman
Brothers)
و (Merrill
Lynch)،که
باوه‌ڕوابوو له‌وه گه‌وره‌تربن که هه‌ره‌س بهێنن ، یان ڕوبه‌ڕووی
ئیفلاس بوونه‌وه و سوودیان له"پرۆسه‌ی ڕزگارکردن" ی حکومی وه‌رگرت
یان خۆماڵی کران. هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌رک کردنی خه‌ڵک به
جددیه‌تی قه‌یرانه ئابوری یه‌که، میزاجێکی وا له‌ناو کۆمه‌ڵدا سه‌ری
هه‌ڵدا که ساڵانێکی زۆره شتی وا نه‌بینراوه. ئه‌م به‌یانی یه (26
سێپته‌مبه‌ر) هه‌واڵی هه‌ره‌سهێنانی بانکێکی تری ئه‌مریکیمان پێگه‌یشت
، که ئه‌ویش بانکی(Washington
Mutual)بوو،
که حکومه‌ت دایخست. ئه‌مه تا ئێستا گه‌وره‌ترین شکست بوو بۆ بانکێکی
ئه‌مریکی، وه ئوسوڵه بانکی یه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر 1,9 مليار دۆلاردا
به بانکی (J.
P. Morgan Chase)
فرۆشرا. ئه‌مه تسۆنامی یه‌کی دارایی وێرانکه‌ر ده‌نوێنیت . هێشتا
ماویشیه‌تی.
ئابوری‌ناسان به به‌رده‌وامی به هه‌ڵسه‌ندنه‌کانیاندا ده‌چنه‌وه به
جۆرێک که دایده‌به‌زێنن . پێش شه‌ش
مانگ، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی زیانه‌کانی که‌رتی دارایی به زیاتر
له 1.000 مليار دۆلار (691 مليار ئۆیرۆ، 546 مليار جونه‌يهی
ئسته‌رلينی)خه‌مڵاند و پێشبینی خاوبونه‌وه‌یه‌کی زۆری ئابوری جیهانی
کرد. زۆربه‌ی ئابوری‌ناسان ڕه‌خنه‌یان له‌م قسانه گرت و زۆر به
ڕه‌شبینیان دایه قه‌ڵه‌م. به‌ڵام ئێستا له ئاوازێکی تر ده‌خوێنن.
دومينيك ستراوس خان له فاينانشل تايمزدا ئاوای نوسی :
«به‌ڵام به ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی گه‌وره‌ی زیانه‌کان
هێشتا ئه‌ژمار نه‌کراوه و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی قه‌یرانی سه‌ختی دارایی
ئێستادا، ده‌رکه‌وتووه که ته‌نیا چاره‌سه‌رێکی مه‌نهه‌جی، که
بتوانێت به‌ره‌نگاری داڕمانی داهاتوو ببێته‌وه‌و بتوانێت ڕووبه‌ڕووی
هۆکاره‌کانی ببێته‌وه، ده‌توانێت له ئه‌مریکاو له ئاستی دنیا دا ،
توانای هه‌ڵسوڕانێکی ئاسایی بدات به ئابووری » (فاينانشل تايمز،22
سێپته‌مبه‌ر 2008)
به‌ڵێ ئابووری ئه‌مریکا ،له واقعدا، ئیتر به " شێوه‌یه‌کی ئاسایی "
هه‌ڵناسوڕێت . ئه‌و له‌ڕاستیدا ده‌وه‌ستێت ، لانی که‌م له په‌یوه‌ند
به ۆڵ ستریته‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌ی که من خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م
چه‌ند دێڕه بووم ، بازاڕی دارایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
تووشی ئیفلیجی یه‌کی ڕاسته‌قینه هات ،هه‌ر
له‌و کاته‌ی که تیایدا چاوه‌ڕوانی ته‌ئکید بوونی هه‌واڵی پێدانی ئه‌و
بڕه پاره زۆره بوون که ده‌سڵاتداران ئومێدی
"گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه"یان پێی هه‌بوو.
ڕاستی یه‌که ی ئه‌وه‌یه که پشت به‌ستنی ڕه‌های
"بازاڕی ئازاد" بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، له‌سه‌ر پێدانی بڕه پاره‌ی که‌ڵان ،
که له پاره‌ی باجده‌ره ئه‌مریکی یه‌کان ده‌رده‌هێنرێت ، خۆی له خۆی
دا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه بۆده‌رکه‌وتنی ئیفلاسی ته‌واو- به مانای ڕوونی
وشه. ئه‌مه کاردانه‌وه‌یه‌کی تۆخ بوو بۆ ئه‌و چه‌نه‌بازی یانه‌ی که
ده‌رباره‌ی "ده‌ستی شاراوه‌ی بازاڕ " و چی تر ده‌کرا. له سه‌عاتی
ڕاسته‌قینه‌دا له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داره ئازا‌و بوێره‌کانی هه‌ر یه‌که
له ۆڵ ستریت و له‌نده‌ن پێویست بوو که وه‌ک سواڵکه‌ر ، تووره‌که
له‌مل ، ڕوو بکه‌نه حکومه‌ت و داوای بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن .
تاقه جیاوازی یه‌ک له‌نێوان ئه‌مان و سواڵکه‌ری ئاسایی دا ئه‌وه‌یه
ئه‌مان ملیاردێرن و به هه‌ڕه‌شه سواڵ ده‌که‌ن .
ده‌بێت چی تر له "ڕواڵه‌ته‌کانی حاڵه‌تی سروشتی" مابێته‌وه، کاتێک
که حکومه‌تێکی کۆماری به‌سه‌رۆکایه‌تی لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی بازاڕی
ئازاد هه‌ستێت به خۆماڵی کردنی چه‌ند بانکێکی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی
ئه‌مریکی؟وه‌یان وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکی یارمه‌تی یه‌کی گه‌وره‌ی
تریلیۆن دۆلاری بدات به‌و بانکانه؟
ئه‌ندامانی کۆنگرێس ڕاڕان و وه‌زیری دارایی ئه‌مریکی، هنری بۆلسون ،
(که هه‌ندێک له خاوه‌ن ڕاکان به سه‌رۆکی واقعی وڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی داده‌نێن )تووڕه‌یه . له‌م کاته‌شدا هه‌ره‌س هێنانی
بازاڕه‌کان به‌رده‌وامه و که‌س ناتوانێت ڕایان بگرێت. بیانوویه‌کی تر
هه‌یه که کۆنگرێس دوباره‌ی ده‌کاته‌وه : ئێوه داوامان لێ ده‌که‌ن
که ئه‌م هه‌موو ملیاره به‌بێ هیچ چاودێری و زه‌مانه‌تێک بده‌ین .
سه‌رباری ئه‌و واقعیه‌ته که ئه‌مه بانکه‌کان له‌سه‌ر خراپی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان خه‌ڵات ده‌کات ، کێ ده‌توانێت بڵێت که ئه‌وه هیچ
کاریگه‌ری یه‌کی له‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌ره‌سهێنانی بازاڕ ده‌بێت؟
ئه‌مه پرسیارێکی جوانه ، نه بۆلسۆن و نه بۆش و نه هیچ که‌سێکی تر
وه‌ڵامه‌که‌یان لا نی یه. له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که ده‌بینین
لایه‌نگره‌کانی له‌مه‌وبه‌ری پیرۆزی بازاڕی ئازاد ، ئێستا بۆ
ده‌خاله‌تی حکومه‌ت بۆ ڕزگار کردنی بازاڕ له بازاڕ ئه‌گرین . به‌ڵام
ئه‌وان قه‌رزاری مه‌نتقی تایبه‌تی خۆیانن ، که ئه‌ویش جگه له
مه‌نتقی شێتی ئابوری بازاڕی ئازاد شتێکی تر نی یه. قه‌یرانی دارایی
ئێستا ، که( ئێمه مارکسی یه‌کان) زۆر له مێژه پێشبینیمان کردووه ،
ئه‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی قۆناغێکی دوور و درێژی موزاره‌باتی
سه‌رکێشانه‌یه ، که گه‌وره‌ترین بڵقی له مێژوودا به‌رهه‌م هێناوه.
کاتێک حکومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی پلانی ڕزگاری به بڕی 700 ملیار دۆلار به
قازانجی که‌رتی دارایی ڕاگه‌یاند ، بازاڕ گه‌شایه‌وه . به‌ڵام دوای
ئه‌وه میزاج به پێچه‌وانه‌وه گۆڕا ، کاتێک که کۆنگرێس موساده‌قه‌ی
ئه‌م بڕه زۆره‌ی دواخست . تا ڕۆژی دووشه‌مه ، دۆلار به شێوه‌یه‌کی
سه‌یر خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشێوی یه‌دا که ۆڵ ستریت به خۆیه‌وه
ده‌یبینی ڕاگرت. به‌ڵام له کۆتایی دا به هۆی قه‌له‌قی تایبه‌ت به
بڕی تێچوونی پلانی ڕزگاری و حاڵه‌تی فشه‌ڵی سیسته‌می بانکی ئه‌مریکی
یه‌وه داکشا ، که ئه‌مه‌ش بوو به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌و
کاڵایانه‌ی که به دۆلاری ئه‌مریکی نرخێنرابوون. دۆلار 2% ی خۆی له
به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌کی یه‌کان دا له‌ده‌ست دا ، ئۆیرۆ 2,6% به‌رز
بوه‌وه و گه‌یشته 1,48 دۆلار.
نرخی نه‌وت هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێکی زۆری به خۆوه بینی ، به‌رز
بوونه‌وه‌و دابه‌زینی گه‌وره‌ی تۆمار کرد. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی
دۆلاردا نرخی سه‌همه‌کانیش دابه‌زین ونرخی نه‌وت دوای دابه‌زینه‌که‌ی
ئه‌م دوایی یه‌ی دیسان به‌رز بووه‌وه. ڕۆژی دووشه‌مه 22 سێپته‌مبه‌ر،
نرخه‌کان به ڕێژه‌ی 17% به‌رز بوونه‌وه،که گه‌وره‌ترین
به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار کرد که تا ئێستا له ماوه‌ی ڕۆژێکدا ڕووی
دابێت،ته‌نانه‌ت به‌رز تر له‌وه‌ی که له کاتی داگیر کردنی عێراقدا
تۆمار کرا . به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌مه جارێکی تر نرخی نه‌وت سێ دۆلار
دابه‌زی یه‌وه‌و به‌رمیلی بوو به 106 دۆلار، هه‌ڵبه‌ته هۆکاری گرنگ
هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که پێشبینی به‌رده‌ومبوونی دابه‌زینی نرخی وزه
بکه‌ین . ئه‌م هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه زۆره خۆی له خۆیدا بێگومان له
لایه‌ک جموجوڵی دۆلار‌و له لایه‌کی تره‌وه چالاکی ئه‌وانه ده‌نوێنێت
که خه‌ریکی موزاره‌به‌ن . تا ماوه‌یه‌کی نزیک له‌مه‌وبه‌ر
سه‌رمایه‌داره‌کان له بازاڕی عه‌قاردا موزاره‌به‌یان ده‌کرد . کاتێکیش
که ئه‌م بازاڕه هه‌ره‌سی هێنا ، ڕویان کرده مه‌یدانی تر بۆ
به‌کارهێنانی، ڕوو بکه‌نه کوێ تا بتوانن قازانج بکه‌ن: نه‌وت. کاری
هونوری،خۆراک،..ناتوانرێت ته‌حه‌کوم به‌سه‌ر ئه‌م موزاره‌بانه‌دا بکرێت
، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سکاڵایانه‌ی که بۆ ڕاست کردنه‌وه
ده‌کرێت . وه‌کو هایدرا وایه:هه‌رکه سه‌رێکی ده‌بڕیت ده‌یانی بۆ
دروست ده‌بێت.
سۆسیالیزم ...بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان.
وه‌ک به‌ره‌نجامێکی پشێوی یه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان ، زۆر که‌س
ده‌ستیان کرد به کۆڵینه‌وه له سروشتی ئه‌وسیسته‌مه ئابوری یه‌ی که
ئه‌م جۆره ناهه‌مواری یانه به‌رهه‌م دێنێت . کاتێک که ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌داری خۆی ناچار ده‌بێت داموده‌زگا دارایی یه‌کان خۆماڵی بکات
، ئه‌و بیره به مێشک‌دا دێت : ئیتر له ڕاستیدا چ پێویستی یه‌کمان به
بانکی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌داران هه‌یه؟له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه که
سیاسی یه‌کان خۆیان له به‌کارهێنانی زاراوه‌ی خۆماڵی کردن ده‌بوێرن ،
هه‌روه‌ک چۆن شه‌یتان خۆی له ئاوی پیرۆز لاده‌دات. ئه‌وان هه‌وڵ
ده‌ده‌ن به هه‌ر نرخێک بووه ئه‌و ڕێگایانه بدۆزنه‌وه که ده‌وڵه‌ت
بتوانێت لێیانه‌وه سه‌رمایه بدات به بانکه‌کان به شێوه‌یه‌ک که
قه‌ره‌ی خۆماڵی کردن نه‌که‌وێت . ئه‌وان له پێناوی داهێنانی شێوازێکی
سه‌رمایه‌ی وادا تێده‌کۆشن که موڵکایه‌تی تایبه‌ت و ڕه‌قابه‌ت له
ده‌ستی تایبه‌ته‌کاندا بهێڵێته‌وه. به‌ڵام له کۆتایی دا ،به
پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیانه‌وه، ناچارن ، ده‌ست به‌سه‌ر بانکه
قه‌یرانگرتووه‌کاندا بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌س نه‌هێنن. ئه‌مه‌ش ئیدانه
کردنێکی ڕسواکه‌رانه‌ی موڵکایه‌تی تایبه‌تی که‌رتێکی گرنگی ئابوری یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م واقعیه‌ته ناکۆک ده‌رده‌که‌وێت ،
به‌ڕێکه‌وت نی یه که ئه‌و وڵاته‌ی که تیایدا سیاسی یه‌کان به
ده‌نگی به‌رز له دژی هه‌ڵه‌کانی بازاڕ‌و چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داران هاوار
ده‌که‌ن ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، وڵاتی مقاوه‌لاتی ئازاد،
خۆی بێت، وڵاتێک که تیایدا سایکۆلۆجیه‌تی سه‌رمایه‌داری ڕه‌گێکی قووڵی
له ناو خه‌ڵکه‌که‌یدا داکوتاوه، ئه‌و وڵاته بێت که توند ترین
کاردانه‌وه‌ی له دژی کۆمپانیا گه‌وره‌کان هه‌بێت. ئه‌م ڕاستی یه له
وتاره‌کانی سیاسی یه‌کاندا،وه به تایبه‌تی پاڵێوراوه‌کانی
سه‌رۆکایه‌تیدا . ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ته‌نانه‌ت پاڵێوراوی کۆماری ده‌می
له هاوجۆره دیموکراته‌که‌ی هه‌راشتره. چونکه ده‌یه‌وێت سه‌رکه‌وێت
. ماک کاین وای ده‌بێنێت که کاردانه‌وه‌یه‌کی توند هه‌یه له دژی کرێ
خه‌یاڵی یه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و موزاره‌به‌كان
له ۆڵ ستریت، هه‌ر بۆیه ئه‌وه ده‌ڵێت که زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت
بیبیستن.
ئه‌وه شتێکی سه‌یر نی یه که خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان له بانکی بیر
ستیرنز خه‌ریکی سامان کۆکردنه‌وه بوون هه‌ر له‌و کاته‌ی که
به‌رده‌وام بوون له جێبه‌جێکردنی ئه‌و ستراتیژی یه‌ی که ده‌بوه
مایه‌ی هه‌ره‌سهێنان ؟ئیتر بۆچی پێویست بێت له‌سه‌ر باجده‌ره ئه‌مریکی
یه‌کان ، که زۆربه‌یان هه‌ژارن، 700 مليار دۆلار بۆ ڕزگار کردنی
داموده‌زگا دارایی یه زه‌به‌لاحه‌کان بده‌ن؟به مه‌رجێک حكومه‌تی
فیدراڵی ، 30 سێپته‌مبه‌ری 2007 ، عه‌جزێکی دارایی 53.000 مليار دۆلاری
هه‌بووه، که ده‌کاته 455.000 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێک و175.000 دۆلار
بۆ هه‌ر که‌سێک . ئه‌م باره‌ش هه‌موو ساڵێک به بڕی 6.600 – 9.900
دۆلار بۆ هه‌ر ئه‌مریکی یه‌ک به‌رز ده‌بێته‌وه . 34.000 مليار دۆلار
له‌م عه‌جزه هی ڕیعایه‌ی سیححی یه و واش پێشبینی ده‌کرێت که سندوقی
تایبه‌ت به‌م بواره له ده‌ساڵی داهاتودا هیچی تیا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت به‌رنامه‌ی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیش
ژماره‌یه‌کی سالیب تۆمار بکات له ده‌ساڵی داهاتودا. هه‌ر که‌سێک
سه‌رۆکایه‌تی بباته‌وه‌و هه‌ر حیزبێک به‌سه‌ر کۆنگرێسدا زاڵ بێت
له‌سه‌ری پێویست ده‌بێت له ڕێگای هێرش کردنه سه‌ر ئاستی
گوزه‌رانه‌وه حوکم بکات. هه‌ر هه‌مان ئه‌وسه‌رمایه‌دا‌رانه‌ی که
ملیاردهایان له حکومه‌ت و یه‌ده‌کی فیدراڵی وه‌رگرت داوا ده‌که‌ن
چاودێری یه‌کی توند بخرێته سه‌ر میزانیه‌و ئیسڵاح(به: که‌مکردنه‌وه،
بیخوێنه‌ره‌وه)ی تێچونی ڕیعایه‌ی سیححی جێبه‌جێبکرێت.
پاره نی یه بۆ چاودێری ته‌ندروستی وه‌یان فێرکردن یا خانه‌نشینی بۆ
پیره‌کان . به‌ڵام بۆ بانکه گه‌وره‌کان و پشیله قه‌ڵه‌وه‌کان به
ملیار هه‌یه. ئه‌م ناکۆکی یه ئاشکرایه خۆی ده‌کێشێت به وشیاری
ملیۆنه‌ها ئه‌مریکی ئاسایی دا‌و ئاکامی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت له
داهاتودا .باری قورسی قه‌رزه‌کانیش ده‌که‌وێته سه‌ر شانی نه‌وه‌کانی
داهاتوو که ده‌بێت له‌سه‌ر حسابی خراپ بوونی ئاستی گوزه‌ران و بڕینی
تێچونه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان بیبژێرن. ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێته مایه‌ی
گۆڕانێکی قووڵ له وشیاریدا .
پاره نی یه بۆ مناڵی مه‌کته‌به‌کان یان نه‌خۆش و پیرکان ، به‌ڵام
کاتێک مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه بێت(که
کۆمپانیای گه‌وره‌تر له بانکه‌کان نی یه) ، ده‌وڵه‌ت به په‌له‌و به
شیکی سپی یه‌وه ده‌چێته یارمه‌تی یان. هه‌ژاران به‌شیان له
ئیداره‌ی (بۆش)دا ته‌نیا سوکایه‌تی پێکردنه. له وڵاتی ئازادی
یه‌کاندا هه‌موو هاوڵاتی یه‌ک مافی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌یه ، وه
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر هه‌ژار بن . ئه‌وه
موشکیله‌ی خۆیانه! ئه‌بێت ڕۆحی موباده‌ره‌یان هه‌بێت ئه‌گه‌رنا با
خۆیان بخه‌نه زێرابه‌کانه‌وه‌و با بمرن . ئه‌مه نامه‌ی مه‌سیحی
کۆماری یه که‌له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد بڵاوی ده‌کاته‌وه. به‌ڵام کاتێک
مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه هه‌بێت جۆرج
ۆڵکه‌ر بۆش زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت .«پێویسته زیاتر بدرێت به‌وه‌ی که(
هه‌بوو)ه و زیاتری ده‌بێت ؛ به‌ڵام هه‌ر که‌س ( نه‌بوو)ه ،ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌یش که هه‌یه‌تی پێویسته لێی زه‌وت بکرێت .»
وه‌ک ده‌زانین ، جۆرج بۆش، زۆر بڕوای به ئینجیله .به‌ڵام ئینسان
گومانی هه‌یه که ده‌خاله‌ته‌که‌ی له قه‌یرانی دارایی دا په‌یوه‌ندی
به مه‌یلی خێرخوازی یه‌وه له ئایینی مه‌سیحیدا هه‌بێت .به‌ڵکوزیاتر
له نائومێدی یه‌وه‌یه. چینی ده‌سڵاتدار له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان
قڵشتی ژێر پێی خۆی بینیوه‌و له هه‌وڵێکی به‌زیوانه‌دا ناچاره
ئیجرائاتی به په‌له بۆ ڕونه‌دانی ڕکودێکی جیهانی بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مه ئه‌و هۆیه‌یه که سه‌رۆکێکی بازاڕی ئازاد په‌رستی ناچار کرد که
700 مليار دۆلاری سامانی باجده‌ره‌کان فڕێ بداته سه‌ر ڕه‌سیدی
بانکه‌کان.
ئه‌م موباده‌ره نایابه، چ له ئاستی ناوخۆ‌و چ له ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی دا، به چه‌پڵه‌ڕێزانی بازاڕه‌کان پێشوازی لێ‌کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازی یه‌که وتیان ئه‌ندامه‌کانیان
"زۆر پێشوازی ده‌که‌ن له موباده‌ره تایبه‌ته‌کانی وڵاته
یه‌کگرتووه‌کان". به‌ڵام هه‌ندێک وڵاتی تر وتیان هێشتا به پێویستی
نازانن سندوقی تایبه‌ت بۆ کڕینی ئوسوڵی بێ نرخ دروست بکه‌ن .
سه‌رمایه‌داره ئه‌وروپی یه‌کان و ئه‌وانی تریش دڵخۆشن به‌وه‌ی دابنیشن
و لێگه‌ڕێن ئه‌مریکا ته‌قه‌لای خۆی بدات. ئه‌ی ئه‌وان به ده‌ره‌جه‌ی
یه‌که‌م به‌رپرسیار نین له دروست کردنی ئه‌م پشێوی یه؟ هه‌مان پرسیار
ته‌نانه‌ت خه‌ریکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانیش سه‌رهه‌ڵده‌دات ، له
هه‌موو کوچه‌و کۆڵانێک، له کاپیتۆل هیلیش.
سه‌رۆک یه‌کسه‌ر ڕوبه‌ڕوی گرفتی کۆنگرێس بوه‌وه . ئه‌مه
ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوانی کۆنگرێس که‌متر به‌ته‌نگ
مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌وه‌ن . به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه زۆرتر
به‌ته‌نگ مانه‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌ن. ئه‌وان هه‌ست به که‌ڵه‌که‌بونی ئه‌و
کاردانه‌وانه ده‌که‌ن که له دژی سه‌رمایه‌داری و بازاڕ و بانکه‌کان
و دژی ۆڵ ستریت و هه‌موو کاره‌کانیان له‌ئارادایه. گه‌ره‌یی ئه‌و بڕه
پاره‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕوونه . ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که
ده‌بێت نزیکه‌ی 9400 دۆلار له گیرفانی هه‌ر باجده‌رێکی ئه‌مریکی
ده‌ربچێت و بچێته سه‌ر کۆنتۆی هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رپرسی
یه‌که‌می ڕودانی قه‌یرانه‌که‌ن . ئه‌م ڕاستی یه زۆر به جوانی سه‌رنجی
ئه‌ندامانی کۆنگرێس بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت ، به‌تایبه‌تی که هه‌ڵبژاردن
زۆر دوور نی یه.
دیموکراته‌کان داوای جه‌وله‌ی دووه‌می هه‌نگاوهه‌ڵگرتنه‌کانیان بۆ
بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریکی کرد، به‌تایبه‌تی جه‌ختیان له‌سه‌ر
زیادکردنی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ ژێرخان ، پاڵپشتی کردنی ماڵ گه‌رم
کردن و له‌وانه‌شه هه‌ندێک پاره‌ی تر له قازانجی
به‌کاربه‌ر(المستهلک) ، کرده‌وه. به‌ڵام ئیداره‌و زۆرێک له کۆماری
یه‌کان ڕێگه له‌وه ده‌گرن. پاره‌دان به بانکه‌کان؟ به‌ڵێ! به‌ڵام
پاره‌دان به ئه‌مریکی یه ئاسایی یه‌کان؟ ئێمه به‌داخه‌وه‌ین-
خه‌زێنه به‌تاڵه! ئه‌مه زۆر له توانای ئه‌م ئینسانه باشانه‌ی
کاپیتۆل هیڵ واوه‌تره که هه‌موو کاتی خۆیان بۆئاگاداری کردنی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی نیشتمان ته‌رخان کردووه .
[هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا پاڵێوراوی دیموکراتی سه‌رۆکایه‌تی ، باراک
ئۆپاما،ترسی خۆی له وته‌یه‌کدا خسته ڕوو که تیایدا داوای
تازه‌کردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕاستکردنه‌وه‌ی دارایی له‌سه‌ر بناغه‌ی چالاکی
داموده‌زگاکان ده‌کات له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک بانک و ده‌ڵاڵی ڕه‌هن
پێناسه بکرێن. وه وتی: «ناتوانین به بێ چاودێری وه‌یان لێپرسینه‌وه
چه‌کی سپی بۆ واشنتۆن ئیمزا بکه‌ین، له کاتێکدا که نه‌بونی چاودێری و
لێپرسینه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسیارن له گه‌یاندنی ئێمه به‌م
پشێوی یه ».
کاردانه‌وه‌ی سه‌یر تر له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت که پاڵیوراوی کۆماری
نواندی ، که نایه‌وێت خه‌نیمه‌که‌ی پێشی بکه‌وێت (وشه‌ش هه‌رزانه‌و
ئه‌مه‌ش سونه‌تی هه‌ڵبژاردنه)،که وتی : «ئه‌م ته‌رتیبه زۆر
ناڕه‌حه‌تم ده‌کات ، له مێژوی گه‌له‌که‌ماندا هه‌رگیز ئه‌مه ڕوی
نه‌داوه که ئه‌و هه‌موو هێزو پاره‌یه له ده‌ستی یه‌ک که‌سدا کۆ
بوبێته‌وه. کاتێک که باسی نزیکه‌ی تريلیۆنێک دۆلار سامانی
باجده‌ره‌کان ده‌که‌ین ناکرێت بڵێین "متمانه‌تم بده‌رێ"به‌سه ». بگره
به‌ڕێز ماك كاين به‌قازانجی دیموکراته‌کان بۆ داسه‌پاندنی باجێکی
ساڵانه، که بگاته نزیکه‌ی 400.000 دۆلار به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی
ئه‌و کۆمپانیایانه‌دا ده‌نگی دا که به پاره‌ی گشتی سوودیان له پلانی
ڕزگاری وه‌رگرتووه. ئه‌مه به ته‌واوی ناکۆکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی
ئیداره‌ی بۆش دا، که سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که داسه‌پاندنی باج ،
بانکه‌کان له به‌شداری کردن سارد ده‌کاته‌وه .
گه‌وره به‌رپرسانی دیموکراتی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران کاریان
بۆ دابه‌شکردنی بۆ دابه‌شکردنی ئه‌و پێشنیارانه کرد که چاودێری
توندیان تێدابێت ، وه پێشنیاری جۆراوجۆریان له پێناوی ئه‌وه‌دا کرد
که ڕێگه به حکومه‌ت بدرێت پشکگه‌لێک له‌و کۆمپانیایانه ببات که
به‌شێکن له پلانه‌که‌و ڕێگه به قه‌زاش بدرێت که ڕه‌هنه‌کان
بنوسێته‌وه‌و سنورێک بۆ کرێ ی ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌ره ته‌نفیزی یانه‌ی
بانکه‌کان دابنێت که ئوسوڵ به سندوقی حکومی ده‌فرۆشن. به‌ڕێز بۆڵسۆن
دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌وه‌ستێته‌وه که ده‌ڵێت با .....نرخی
سه‌همه‌کان و گواستنه‌وه‌یان بۆ موڵکایه‌تی حکومه‌ت بکرێن به
پێشمه‌رجی فرۆشتنی ئه‌و ئوسوڵانه به سندووق. به‌و بیانووه‌ی که
ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا ئه‌و بانکانه له پرۆسه‌که‌دا
به‌شداری ده‌که‌ن که له لێواری ئیفلاسکردندان .
ئه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خواستی دیموکراته‌کان بۆ خستنه‌کاری
چاودێری یه‌کی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌درێته بانکه‌کان
بوو به مایه‌ی ڕودانی سڕ بوون و دواکه‌وتن که ئه‌مانیش بوون به هۆی
ناجێگیری بازاڕ جارێکی تر. که ئه‌بوایه بازاڕ چ ئه‌مرێکی بکردایه
په‌یڕه‌و بکرایه . نه‌ئه‌بوایه نوێنه‌ره هه‌ڵبژێرراوه‌کانی گه‌ل هیچ
پرسیارێک بخه‌نه‌ڕوو!سه‌رۆک بۆش داوای له کۆنگرێس کرد که "فاتوره‌ی
ڕزگارکردن ده‌بێت له ده‌وری چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مالی بازاڕ چڕ
بێته‌وه".
به‌ڵام کۆنگرێس ده‌که‌وێته ژێر فشاری ڕای گشتی یه‌وه ، ئه‌وه‌ی که
بینیمان، خه‌ریک بوو ده‌گه‌یشته پله‌ی کوڵان. ئه‌ندامانی کۆنگرێس
ڕۆژانه ده‌که‌ونه به‌ر کۆڵێک نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی و گفتوگۆی
ته‌له‌فۆنی یه‌وه ، که هه‌ڵبژێره‌ره‌کانیان له ڕێگایانه‌وه
تووڕه‌یی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌نحه ڕسوایه ده‌رده‌بڕن که درا به
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان . فه‌رامۆش کردنی ئه‌م میزاجه له قازانجیان نی
یه! له‌به‌ر ئه‌وه ڕاڕابوون له ئیمزا کردنی سه‌فقه‌که. کۆنگرێس
لۆمه‌ی حکومه‌ت ده‌کات که پێچانیه ئه‌م سه‌رلێشێواوی یه‌وسه‌رۆکیش
لۆمه‌ی ئه‌وان ده‌کات که کۆسپ ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێی ئه‌و سه‌فقه‌یه‌ی
که قه‌رار وایه ئابوری ئه‌مریکا له هه‌ره‌سهێنان ڕزگار بکات (بۆش
له وته‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی بێسابیقه‌دا که ئاڕاسته‌ی گه‌لی کرد، ڕێک
ئه‌م وشانه‌ی به‌کارهێنا ).]]
مه‌زاجێکی خراپ به‌سه‌رپه‌رله‌ماندا زاڵه : پیاوه‌کانی کۆنگرێس جنێو
به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن وخه‌ریکن به بۆکس به‌رده‌بنه یه‌کتر . چ کاتێک
ده‌توانرا له کاپیتۆل هیل ئه‌م ڕوداوانه ببینرێت ؟وه چ کاتێک
ده‌توانرا وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نوقمی حاڵه‌تێک له پشێوی
ئابوری ببینرێت؟ وه چ کاتێک ده‌توانرا خه‌ڵکی ئه‌مریکا له‌م حاڵه‌تی
یاخی بوون و تووڕه‌یی یه‌دا ببینرێت؟هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوانی کۆنگرێس
ئه‌وه‌یه که له پشتیانه‌وه
هه‌ست به بڵێسه‌ی ئاگر ده‌که‌ن.
ئێستا هه‌ر کارێک بکه‌ن هه‌ڵه ده‌بێت . ئه‌گه‌ر سه‌فقه‌که ئیمزا
بکه‌ن ئه‌وا ڕقی ملیۆنه‌ها ئه‌مریکی ئاسایی یان به نسیب ده‌بێت. ژنێک
، که له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی یه‌وه سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێستی ئه‌و له پلانی ڕزگارکردن پرسیاری لێده‌کرا، وتی
: «من ئێستا له ئیشێکی یانزه سه‌عاتی دێمه‌وه‌و هه‌فته‌ی 60 سه‌عات
کار ده‌که‌م .
ئه‌وان ئێستا ده‌یانه‌وێت 2.300 دۆلار له کرێکه‌م ببه‌ن و بیده‌ن به
بانکه‌کان!» ئه‌مه نمونه‌یه‌که له هه‌ڵوێستی ملیۆنه‌ها که‌سی ئاسایی
له ئه‌مریکا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕه‌فزیان کرد ئیمزای بکه‌ن ،
ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی زیاتری بازاڕه‌کانی سه‌هم له
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ،که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕودانی
هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی 1929 ده‌کات.به‌واته‌یه‌کی تر
ئه‌وان له‌نێوان دنگ و میل (ئاوان و ده‌سکه‌وان)دا گیریان خواردووه .
ڕه‌شبینی بۆرژوازی.
بۆرژوازی ناوه ناوه به ده‌ست خه‌مۆکی یه‌وه ده‌ناڵێت ، وه
به‌خێرایی له‌وپه‌ڕی گه‌شبینی یه‌وه ده‌چێته قووڵترین چاڵی ڕه‌شبینی
یه‌وه . له هه‌ردوبه‌ری ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی یه‌وه ، که له
ڕابردودا "حه‌ماسێکی ناعه‌قڵانی"باڵی داکێشابوو،ئێستا باڵاده‌ستی خه‌م
و خه‌فه‌ت ده‌بینین . هه‌میشه هه‌روا بووه ، بۆرژوازی هه‌میشه له
نێوان گه‌شبینی و ڕه‌شبینی دا ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ریه‌تی .جارێک
ئاهه‌نگ گێڕان له لوتکه‌دایه‌و سامانێکی زۆر به ده‌ست ده‌هێنرێت ،
جارێکیش هه‌موو وه‌زعه‌که هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و نه‌هامه‌تی هه‌موو
لایه‌ک ده‌گرێته‌وه .کاتێک که له کۆتاییدا هه‌ره‌سهێنان ڕوده‌دات ،
مه‌سه‌له‌که له به‌یانیانێکی دوای ئاهه‌نگێکی شێتانه‌ی شه‌وێک ده‌چێت
. له شه‌وی ڕابردودا خه‌ڵک له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌خۆنه‌وه‌و سه‌رخۆش
ده‌بن ، به‌ڵام ئێستاکه و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی تیشکی به‌یانیانێکی
سارددا چیرۆکه‌که به ته‌واوی جیاوازه . ئێستا ئیتر ده‌رک به ئازاری
له‌ڕاده ده‌رچونی شه‌وی ڕابردویان ده‌که‌ن . به‌وپه‌ڕی ئیمانه‌وه
سوێند ده‌خۆن که جارێکی تر ده‌م بۆ خواردنه‌وه‌ی به‌هێز نه‌به‌ن ،
ئه‌وان ڕاستگۆ ده‌بن تا ئه‌و کاته‌ی ئاهه‌نگێکی تر ده‌ست پێده‌کاته‌وه
.
ته‌قینه ڕسواکه‌ی بڵقه موزاره‌باتی یه‌که‌ی ئه‌م دوایی یه شتێکی
تایبه‌ت نه‌بوو . جگه له توندی یه‌که‌ی تایبه‌تی یه‌کی تری نی یه
ئه‌ویش ڕاده‌ی ئه‌و به‌رزایی یه ده‌نوێنێت که لێیه‌وه که‌وتونه‌ته
خواره‌وه . زۆر به ساده‌یی گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی گه‌شه‌سه‌ندنی
موزاره‌باتی(گه‌وره‌ترین بڵق)ده‌بێت له مێژوودا . زۆر زۆر له‌و
گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی که پێش هه‌ره‌سهێنانی ۆڵ ستریت ڕوی دا گه‌وره‌تر بوو.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای توندبونی ئاشکرای قه‌یرانه‌که ، ئابوریناسه
بۆرژوایی یه‌کان هێشتا خه‌ریکن هه‌و‌ڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که خۆیان دڵی
خۆیان به‌وه ده‌ده‌نه‌وه که له‌وانه بوو شته‌کان خراپتر بونایه .
فاينه‌نشیال تايمز به‌م دوایی یه نوسیبوی:
«كه‌سادی گه‌وره پێش که‌متر له 80 ساڵ ڕووی دا، به‌ڵام ئێمه ئێستا
له سه‌ده‌یه‌کی جیاوازداین . ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌مه خراپترین
قه‌یران ده‌بوو که جیهان هه‌ر له ئێستاوه تا ساڵی 2099 ڕوبه‌ڕوی
ده‌بووه‌وه یان نا ، ئه‌و ڕاستی یه که له ساڵه‌کانی سی یه‌کانه‌وه
تا ئێستا هیچ ڕوداوێکی خراپتر له که‌ساد ڕووی نه‌داوه خۆی له خۆی دا
شتێکی تازه‌یه.» ئه‌م ته‌علیقه له دوو ڕووه‌وه گرنگه: هه‌ر
هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که ساڵیانێک بوو ئینکاری هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێکی
دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ساڵی 1929دا ڕووی دا ،
ئه‌وه‌تا ئێستا که، به بێ هیچ شه‌رمێک ، ده‌ڵێن ، ئه‌وه ته‌نیا
مومکین نه‌بوو ، به‌ڵکو باش بوو که به‌ر له ئێستا ڕووی نه‌دا .
دۆمينيك
ستراوس خان ده‌ڵێت: « [...] له‌به‌رئه‌وه‌ی لانی که‌م له ئێستادا هیچ
سه‌ره‌تایه‌کی که‌سادی ئابوری توند له ئابوری گشتی دا ڕووی نه‌داوه .
له‌وانه‌یه ڕوودانی ئه‌مه‌ی دوایی بوبێته مایه‌ی دڵنیایی زۆرێک و وای
لێکردبن ته‌قینه‌وه‌که‌ی بڵقی عه‌قاری ته‌نیا به پرۆسه‌یه‌کی
ڕاستکردنه‌وه بزانن ، وه گرفته‌کانی قه‌یرانی ڕه‌هنی خانوبه‌ره‌ی پڕ
مه‌ترسی ئه‌مریکا ته‌نیا به به‌خت خراپی یه‌ک و شکستی داموده‌زگا
دارایی یه گرنگه‌کان ته‌نیا به نیشانه لابه‌لایی یه‌کان ده‌زانێت .»
(هه‌مان سه‌رچاوه)
هه‌ره‌سهێنانی نرخه‌کان ، که له کاتی قه‌یراندا ڕووده‌دات ، ته‌نیا
قه‌ره‌بووی هه‌ڵاوسانی ڕابردوو ده‌کاته‌وه. ده‌توانرێت به‌م مانایه
باس له "پرۆسه‌ی ڕاستکردنه‌وه"بکرێت . پێشتر باسی ئه‌وه‌مان کردووه
که چۆن ئابوریناسه بۆرژوایی یه‌کان هه‌میشه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن
که له وه‌سفی هه‌ره‌سهێنانی ئابوری دا زاراوه‌کان بگۆڕن تا له‌م
ڕێگایه‌وه مه‌ترسی یه‌کانی له چاو واقع دا که‌متر بنوێنن. جارێک ترس
و تۆقین ، دواتر قه‌یران، پاشان که‌ساد، ئینجا ڕکودیان به‌کارهێنا ،
ئه‌وه‌تا ئێستا گه‌یشتنه واژه‌ی ڕاستکردنه‌وه . به‌ر له هه‌ر شتێک
ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕ به توانایی یه خۆ ساڕێژی یه سه‌یره‌کانی بازاڕ
بێنین ، که ده‌توانێت به توانایی یه‌کی سیحری وبه بێ ده‌خاڵه‌تی
وشیارانه‌ی به‌شه‌رخۆی ڕێکبخاته‌وه ، چۆن ده‌توانین باوه‌ڕ به‌وه
نه‌که‌ین که بازاڕ خۆی خۆی ڕاست ده‌کاته‌وه ؟
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لهWorld
Perspectives 2008،
ئاوا نوسیومانه:
«ته‌نانه‌ت ده‌کرێت بوومه‌له‌رزه‌ش به "ڕاست کردنه‌وه‌یه‌ک" ی پێویست
دابنرێت ، جگه له دوباره شکڵ پێدانه‌وه‌ی توێکڵی زه‌وی کارێکی تر
ناکات . له کۆتاییدا هه‌موو شتێک وه‌ک خۆی لێدێته‌وه‌و ژیانیش وه‌ک
جارانی لێدێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ئه‌و قه‌باره
گه‌وره‌یه‌ی زیانه‌کان ڕه‌چاو ناکات که بوومه‌له‌رزه به دی
ده‌هێنێت: که ده‌بێته هۆی دیار نه‌مانی دێهاتێک له‌سه‌ر زه‌وی ، دار
له ڕیشه هه‌ڵده‌کێشێت وبه‌روبوم له‌ناو ده‌بات و هه‌زاران کوژراو‌و
بریندار ده‌خاته‌وه . ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که دوای
هه‌مووبومه‌له‌رزه‌یه‌ک ژیان هه‌روا به ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی خۆی
. چونکه هه‌ندێک بومه‌له‌رزه زۆر وێرانکه‌رن و زۆرێک له
ئاسه‌واره‌کانی وێرانه ده‌خه‌نه‌وه که تا چه‌ند ساڵێکیش کاریگه‌ری
یان ده‌مێنێته‌وه.»
ئه‌م چه‌ند دێڕه به‌ڕاستی ئاکامه‌کانی ئه‌و "ڕاست کردنه‌وه‌یه نیشان
ده‌ده‌ن.
دیكتاتۆريه‌تی سه‌رمایه‌داری.
قۆناغێک که ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ین بریتی یه له قۆناغی
سه‌رمایه‌داری ئیحتکاری . زاڵبونی سه‌رمایه‌ی مالی له تایبه‌تمه‌ندی
یه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌یه . ئه‌م زاڵبونه له‌وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له چاو هه‌ر وڵاتێکی پێشکه‌وتوی تردا زیاتر
گه‌شه‌ی کرد. به‌ریتانیایه‌ک که وه‌رشه‌یه‌ک بوو بۆ جیهان ، بوو به
خاوه‌ن ئابوری یه‌کی ڕه‌یعی مشه‌خۆری ، که‌متر به‌رهه‌مدێنێت و که‌رتی
مالی و خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ریدا زاڵه. تا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئه‌م
واقعیه‌ته به شتێکی باش داده‌نرا ، که ده‌توانێت به‌ریتانیا له
پشێوی ئابوری جیهانی ده‌پارێزێت. به‌ڵام پێچه‌وانه‌وهکه‌ی ڕاست
ده‌رچوو. به‌هۆی لاسایی کردنه‌وه‌ی زه‌بونانه‌ی شیوازی ئه‌مریکی
یه‌وه،به‌ریتانیاش وه‌ک وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌و
ڕکوودی ئابوری ده‌خلیسکێت و زۆر له‌وانه‌شه زیانی زیاتری به‌ربکه‌وێت
. وه‌کو کرمێکی مشه‌خۆر که له‌سه‌ر حسابی له‌شی خانه‌خوێ گه‌وره
ده‌بێت ، که‌رتی مالی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر حسابی ئابوری گه‌وره
بوو، به‌جۆرێک که بڕستی لێ‌بڕی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو تێکوپێکدانی
ته‌واوه‌تی لێده‌کات.
گومان له‌وه‌دا نی یه که هه‌ر شتێک بۆ سه‌ره‌وه بڕوات ده‌بێت
بیشیه‌ته خواره‌وه . ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو ئابوری ئه‌مریکی، وه‌ک
ئه‌وه‌ی که یاساکانی کێشکردنی ئابوری پێشێلبکات وابوو. ئێستا ده‌بێت
نرخه‌که‌ی بدات. که‌وتنه‌خواره‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و به هۆی ئه‌و
به‌رزی یه زۆره‌وه که موزاره‌بات له که‌رتی عه‌قاری دا و له
قۆناغی ڕابردوودا پێی گه‌یشتبوو، خێرایی یه‌کی قیاسی تۆمار ده‌کات .
وه گه‌یشته خێرایی یه‌کی زۆر له‌وه زیاتر که به‌های خانوبه‌ره له
قۆناغی قه‌یرانه گه‌وره‌که‌دا پێی دابه‌زی، له ماوه‌ی چاره‌کی
یه‌که‌می ساڵی 2008 دا نرخی خانوو له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی 14,1% دابه‌زی. له کاتێکدا له
ماوه‌ی ساڵی1932دا، که ئه‌و ساڵه‌یه تیایدا هه‌ره‌سهێنان له نزمترین
ئاستیدا بوو ،نرخی خانوو به ڕێژه‌ی 10,5% دابه‌زی. شایانی باسه ئه‌م
ژمارانه مه‌ترسی یه‌که به‌ڕاستی ده‌رناخه‌ن . هه‌ندێک له
ئابوری‌ناسان ده‌ڵێن له ڕاستیدا نرخی خانوو له چاره‌کی یه‌که‌می ساڵدا
16% یتۆمار کردووه. ئه‌وه‌ش دووره له‌وه‌ی که وه‌ستابێت .
ئه‌مه یانی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که درا به بانکه‌کان نه‌یتوانی
به‌ر به هه‌ره‌سهێنانیان بگرێت ، وه له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا
کاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنێتی که‌وتنه‌که هه‌بوو، أو في أفضل الحالات لن
يكون لها سوى تأثير ظرفي قبل حدوث سقوط أكبر وأسرع. ئه‌مه مه‌نتقیی
بازاڕێکه که په‌یڕه‌ی هیچ شتێک ناکات ، یاسا تایبه‌ته‌کانی خۆی
نه‌بێت. ئه‌وه‌ش که به پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێگیری ناوده‌برێت
ته‌نیا ناوه‌و به‌س. هه‌موو ئه‌و قسانه‌ش که سه‌باره‌ت به ڕێکخستنی
بازاڕ ده‌کرێت جگه له قسه‌ی پڕوپوچ شتێکی تر نی یه. ئابووری
سه‌رمایه‌داری به سروشتی خۆی ئابوری یه‌کی ناڕێکوپێکه .
نه‌ده‌توانرێت پلاندار بێت ونه ده‌شتوانرێت ڕێکوپێک بێت. هه‌وڵدانیش
بۆ جێگیر کردنی که‌رتی دارایی به هه‌ڵڕژاندنی پاره‌ی زۆر ته‌نیا
ده‌بێته مایه‌ی زیاد بوونی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
.به‌ڵام هیچ کاریگه‌ری یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بازاڕ نابێت .
چه‌په‌ڵیی خاوه‌ن بانکه‌کان زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره . ئه‌وان داوا له
حکومه‌ت ده‌که‌ن که قه‌رزه ئومێد لێبڕاوه‌کانیان لێبکڕێته‌وه ، له
هه‌مان کاتیش‌دا به‌رده‌وامن له په‌نابردن بۆ ئوسوڵه قازانجداره‌کان .
که‌س نازانێت به‌های ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ئوسوڵانه چه‌نده . مه‌سه‌لێک
هه‌یه ده‌ڵێت نابێت به‌بێ سه‌یرکردنی سه‌به‌ته‌که هێلکه بکڕیت .
ئه‌مه ئامۆژگاری یه‌کی به‌نرخه ، به‌ڵام حکومه‌ت پاره‌یه‌کی زۆر
ده‌دات به بۆرژوازی یه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری سه‌به‌ته‌که بکات .
ئه‌وقه‌یرانه‌ی که ئێستا به‌رۆکی به سیسته‌می بانکی گرتووه خۆی له
خۆیدا به‌ره‌نجامی خه‌ڵه‌تاندنێکی گه‌وره‌یه که به درێژایی دوو
ده‌یه‌ی ڕابردوو هه‌موو خاوه‌ن بانکه‌کان به خۆشحاڵی یه‌وه به‌شداری
یان تێدا کرد و کردنی به که‌سانێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند،
به‌ڵام بڕێکی زۆر قه‌رز وسه‌رمایه‌ی وه‌همی له حساباتی داموده‌زگا
دارایی یه‌کاندا به‌جێهێشت . چۆن ده‌توانرێت ئه‌م گرفته ساده‌یه
چاره‌سه‌ر بکرێت ؟ ئه‌وه زۆر ئاسانه ! وا بکه له باجده‌ره‌کان
فاتوره‌که‌ی بده‌ن . حكومه‌ت هانبده وه‌کاله‌تێک بۆ کڕینی ئه‌م
ئوسوڵانه بکاته‌وه‌و بیانپارێزێت تا ئه‌و کاته‌ی که "ده‌گه‌یه‌ن" و
ده‌توانرێت دوباره بفرۆشرێنه‌وه به که‌رتی تایبه‌ت . ئه‌مه یانی
خۆماڵیکردنی زیانه‌کان و تایبه‌تی کردنی قازانجه‌کان ، یان ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌واژه نایابه‌که‌ی گۆرفیدال به‌کاربێنین ، سۆسیالیزم بۆ
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ئابوری بازاڕی ئازادیش بۆ هه‌ژاره‌کان .
سه‌رمایه‌داره‌کان ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وانیش له‌م نێوه‌دا
قوربانی ده‌ده‌ن ، به‌ڵام مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌ست له
بڕێکی ناچیز له قازانجه هه‌ڵاوساوه‌کانیان هه‌ڵده‌گرن، له کاتێکدا
کرێکاران به ئاستی گوزه‌ران و مه‌سکه‌نه‌کانیان قوربانی ده‌ده‌ن.
خاوه‌ن بانکه‌کان به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن خێرا حکومه‌ت به خۆی و
ده‌فته‌ره شیکی سپی یه‌وه پێیان ده‌گات. خاوه‌ن بانکه‌کان داوای"زیاد
کردنی سیوله" له حکومه‌ت ده‌که‌ن،به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه که
حكومه‌ت هیچ سیوله‌یه‌ک شک نابات . سه‌رچاوه‌ی سامانی ئه‌و ته‌نیا
باجه . داسه‌پاندنی باجیش به‌کاربردن داده‌به‌زێنیت، که خۆی له
خۆیدا نزمه‌و له نزم بوونه‌وه‌ش به‌رده‌وامه .له‌وانه‌یه ئه‌م
هه‌نگاوانه به شێوه‌یه‌کی کاتی "موعاناتی" ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌م
بکاته‌وه،به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر حسابی زیاد کردنی موعاناتی ملیۆنه‌ها
ئه‌مریکی ئاسایی .به‌ڵام قه‌یچیه‌کا ئه‌مه وا داده‌نرێت که ئه‌رکی
سه‌رشانی ئه‌مریکی یه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانه تا له پێناوی
مه‌سه‌له‌ی مه‌زنی بازاڕی ئازاد‌دا موعاناتیان هه‌بێت . به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌وه کاریگه‌ری زۆر مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئابوری ده‌بێت.
زیاتر که‌مبوونه‌وه‌ی خواست ده‌بێته مایه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی
بێ‌کاری . کۆمپانیاکان تووشی ئیفلاسبون ده‌بن . خه‌ڵکێکی زیاتر ناتوانن
قه‌رزه عه‌قاری یه‌کانیان بده‌نه‌وه‌و ناتوانن پاره‌ی بیتاقه‌ی
ته‌ئمینه‌کانیان په‌یدا بکه‌ن. به واته‌یه‌کی تر ده‌بێته مایه‌ی
قووڵکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌و وای لێداکات چاره‌سه‌رکردنی قورس‌تر بێت.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا له گه‌وره‌ترین وڵاتی قه‌رزده‌ری جیهانه‌وه بووه به
گه‌وره‌تین قه‌رزار. هه‌وڵدانی حکومه‌تیش بۆ له ئه‌ستۆ گرتنی ئوسوڵه
ئومێد لێبڕاوه‌کان وهه‌ڵڕژاندنی پاره بۆ داموده‌زگا دارایی یه‌کان
ئه‌م قه‌رزاری یه زۆر ناهه‌موار تر ده‌کات. ئه‌مه بێگومان ده‌بێته
مایه‌ی زیاتر دابه‌زاندنی نرخی دۆلار له چاو دراوه‌کانی تردا .
ئه‌مه‌ش شتێکه که ده‌بێته مایه‌ی پشێوی زیاتر له بازاڕی جیهانی
دارایی دا.
ده‌بوایه له بانکه ناوه‌ندی یه‌کاندا به بێ ڕاکردن بۆ بانک و
داموده‌زگا دارایی یه‌کان له ڕێگای دڵنیا کردنی پاره
خه‌وێنه‌ره‌کانه‌وه و فه‌راهه‌مکردنی سیوله‌ی داموده‌زگا دارایی
یه‌کانه‌وه کاربکرایه، که پاره خه‌وتووه کانیان له ئه‌ماندایه
. به‌ڵام توانای بانکه‌کان سنورێکی هه‌یه وگه‌یشته ئه‌و
سنوره.له‌وانه‌یه تا ئێستا له توانای خۆیشی زیاتری ئه‌نجام دابێت.
وه له حاڵه‌تی ڕودانی قه‌یرانی بانکیی نوێ‌دا ناتوانێت هه‌ڵسوڕێت .
به‌و هۆیه‌وه که که‌س تا ئێستا بیرۆکه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌و بڕه
قه‌رزه نی یه که ئابوری جیهانی ژاراوی کردووه ، ڕودانی قه‌یرانی
له‌م جۆره له قۆناغی داهاتودا حه‌تمی یه . زوو بێت یا دره‌نگ به
هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م بانک و ئه‌و بانکی گه‌وره کۆتایی دێت ، ئه‌و شته‌ی
که ده‌توانێت سه‌دمه‌یه‌کی گه‌وره بێت بۆ ئابوری جیهانی ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی که ساڵی 1931 به‌سه‌رگه‌وره‌ترین بانکی(Kredit-Anstalt)
نه‌مسایی دا هات . ئه‌مه دوای ساڵ و نیوێک له هه‌ره‌سهێنانی ۆڵ ستریت
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕووی دا‌و سه‌ره‌تای هه‌ره‌سهێنانی
دارایی له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و واوه‌تر تۆمارکرد . زۆر له‌وانه‌یه
ڕودانه‌وه‌ی هه‌مان شت له قۆناغی داهاتودا ببینینه‌وه .
ماركس و سه‌رمایه‌ی وه‌همی.
که‌می پاره نابێته مایه‌ی قه‌یران،به‌ڵکو ڕێک پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته
،قه‌یران ده‌بێته مایه‌ی که‌م بوونی پاره . ئابوریناسانی
سه‌رمایه‌داری به عه‌قڵیه‌تی مه‌سره‌فی خۆیان هۆو ئه‌نجام و ڕواڵه‌ت و
ناوه‌ڕۆک تێکه‌ڵ ده‌که‌ن . کاتێک که ئابوری ده‌چێته قه‌یرانه‌وه ،
قه‌رز که‌م ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵک له جیاتی دا کاش به‌کار دێنن. ئه‌مه
به‌ره‌نجامی قه‌یرانه، به‌ڵام به ده‌وری خۆی ده‌بێته هۆیشی ،
به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی دابه‌زینی خواست و سووڕێکی لولپێچی ڕوو
له خوار دروست ده‌کات.
خاوه‌ن بانکه‌کان و هاوڕێکانیان له حکومه‌تدا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که هۆی قه‌یران ئه‌و واقعیه‌ته‌یه که سیسته‌می دارایی سه‌رمایه‌ی
زۆر که‌می هه‌یه . ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی سه‌یره . له‌ماوه‌ی دوو
ده‌یه‌ی ڕابردوودا که‌رنه‌ڤاڵێکی گه‌وره بۆ قازانج کردن به‌ڕێخرابوو
که تیایدا خاوه‌ن بانکه‌کان قازانجی خه‌یاڵی یان ده‌سکه‌وت . ئێستاش
ده‌ڵێن گوایه سه‌رمایه‌ی پێویستیان له‌به‌ر ده‌ستدا نی یه! له
ڕاستیدا .له ماوه‌ی ڕه‌ونه‌ق دا، بڕێکی زۆر سه‌رمایه‌ی قه‌رز له
ئاڵوگۆڕدا بوو ، ئه‌م بڕه زۆره‌ی سه‌رمایه خۆی له خۆی دا سنوری
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری نیشان ده‌دا. بڕی گه‌وره گه‌وره‌ی
سه‌رمایه بۆ موزاره‌بات هه‌بوو که نه‌یانده‌توانی ده‌ور بگێڕن و
له‌سه‌ر بۆرژواکان پێویست بوو که ڕێگای تر بۆ به‌کارهێنانیان
بدۆزنه‌وه.
زۆر له مێژه پێشتر ماركس ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که نمونه‌یی ترین
خه‌ونی بۆرژوازی بریتی یه له په‌یداکردنی پاره له پاره‌وه ، به
بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بکات بچێته ناو پرۆسه‌ی تاقه‌ت پڕوکێنی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه . له‌م قۆناغه‌ی دواییدا توانی یان ئه‌م خه‌وه‌یان
بێننه دی(بێجگه له چین که گه‌شه‌سه‌ندنێکی ڕاسته‌قینه‌ی هێزه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانی تیا به‌دی ده‌هات) . له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و
به‌ریتانیا و ئسپانیا و ئیرله‌ندا و زۆر وڵاتی تر ، بانکه‌کان
تریلیۆنهایان له موزاره‌به‌دا وه‌به‌رهێنا ، به تایبه‌تی له که‌رتی
نیشته‌جێبووندا . ئه‌مه ئه‌و بنکه‌یه بوو که ڕسوایی قه‌یرانی ڕه‌هنی
عه‌قاری پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ری گه‌شه‌ی کردوو په‌ره‌ی سه‌ندو بڕی وای له
سه‌رمایه‌ی وه‌همی گشتگیر کرد که ناتوانرێت ته‌سه‌ور بکرێت.
ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ماركسیشدا بڕه سه‌رمایه‌ی گه‌وره له گه‌ڕدا
بوو؛ ئه‌م سه‌رمایانه‌ن که بنکه‌ی سه‌رمایه‌ی وه‌همی پێکده‌هێنن. له‌و
ڕۆژانه‌دا فڕوفێڵی قه‌رز له ئارادا‌بوو . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد
بکرێت له گه‌ڵ ئێستادا ئه‌وا موزاره‌باته‌کانی ڕابردوو هیچ نین . بڕی
گشتی موزاره‌بات له ئاستی جیهاندا سه‌رسوڕهێنه‌ره. با ته‌نیا یه‌ک
نمونه وه‌ربگرین: کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی قه‌رز. ئه‌م بازاڕه ڕێگه
به هه‌ردو ته‌ره‌ف ده‌دات که له‌سه‌ر ناته‌وانی هه‌ر کۆمپانیایه‌ک بۆ
دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی موراهه‌نه بکه‌ن. ئه‌م بازاڕه تا نزیکه‌ی 90
تريليون دۆلار له بڕی باوه‌ڕپێکراوی نه‌زه‌ری به‌رز بووه‌وه . ئه‌مه
یانی نزیکه‌ی زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو قه‌رزه‌کانی دنیا .
به‌ڵام بێجگه له ده‌فته‌ری شیکه‌کان له هیچ کوێ په‌یماننامه نی
یه. که‌س ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موزاره‌باتێک که ئابوری جیهان
ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره ده‌کاته‌وه،، نازانێت . ئه‌مه ئه‌و
تۆقینه‌ی، که ۆڵ ستریت و کۆشکی سپی گرتوه‌ته‌وه، ڕوون ده‌کاته‌وه.
ئه‌وان حه‌قیانه که له‌وه ده‌ترسن ، سه‌دمه‌یه‌کی به‌هێز ببێته
مایه‌ی تێکوپێکدانی سه‌رجه‌م بازاڕی دارایی نێوده‌وڵه‌تی له‌رزۆک، که
ئاکامگه‌لێکی نادیاری به دواوه ده‌بێت .
ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌میشدا ، وه له ترۆپکی
گه‌شه‌سه‌ندندا ، کاتێک که قه‌رز ئاسان بوو و متمانه له
به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو ، زۆربه‌ی موزاره‌باته‌کان به بێ سه‌رمایه‌ی
ڕاسته‌قینه جێبه‌جێ ده‌کرا . له‌سه‌ره‌تای هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا
سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر‌و تێکڕای فایده‌یه‌کی نزم هه‌بوو . نزمی تێکڕای
فایده قازانجی کۆمپانیاکان له سه‌ره‌تای ده‌وره‌که‌دا به‌رز
ده‌کاته‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندن هانده‌دات. دواتر تێکڕای فائیده به‌رز
ده‌بێته‌وه ، له ماوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندندا تا ده‌گاته ڕێژه ناوه‌نجی
یه‌که‌ی . خواست له‌سه‌ر قه‌رز به‌رز ده‌بێته‌وه و تێکڕایی یه‌کانی
فائیده له ماوه‌ی ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندندا به‌رز بوونه‌وه به
خۆیه‌وه ده‌بینێت .به‌ڵام له گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ئه‌م دوایی یه‌دا ئه‌م
سیناریۆزه ڕووی نه‌دا.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا یه‌ده‌کی فیدراڵی به ئه‌نقه‌ست
سیاسه‌تی نزم هێشتنه‌وه‌ی تێکڕای فایده‌ی په‌یڕه‌و ده‌کرد( بگره له
ڕاستی دا ماوه‌ی قۆناغێکی دیاریکراودا له‌چاو تێکڕای هه‌ڵاوساندا به
سالیب بوو). ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته، که له ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌داری
ئه‌رذۆکسی یه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتێکی نامه‌سئولانه‌یه ، بوو به مایه‌ی
دروستبونی بڵقی عه‌قارات و بناغه‌کانی قه‌یرانی ئێستای داڕشت . به‌ڵام
تا ئه‌و کاته‌ی که قازانجی که‌ڵانی ده‌کردو و سه‌رمایه‌داران
دڵخۆشبوون ، که‌س بایه‌خی پێ نه ئه‌دا. هه‌موویان له که‌رنه‌ڤاڵێکی
شێتانه‌دا خه‌ریکی قازانج کۆکردنه‌وه بوون . ته‌نانه‌ت به ویقارترین
خاوه‌ن بانک و ڕۆشنبیرترین ئابوریناس له سه‌ماکردنه‌که‌دا له‌سه‌ر
ئاوازی: "بخۆ و بخۆره‌وه‌و دڵخۆش به ، به‌یانی هه‌مومان ده‌مرین!"
به‌شداری یان کرد.
ئه‌و هۆکاره‌ی که وایان لێده‌کات ئه‌مڕۆ سکاڵا له‌ده‌ست کورت هێنانی
سه‌رمایه بکه‌ن ئه‌وه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی ئو‌سوڵه‌کانیان له
ئه‌نجامی فرتوفێڵێکی بێ سابقه له که‌رتی مالی دا ، وه‌همین . تا ئه‌و
کاته‌ی گه‌شه به‌رده‌وام بوو، که‌س بایه‌خی نه‌ئه‌دا .به‌ڵام ئێستا و
له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می گه‌شه‌دا ، هه‌موو یه‌و ئوسوڵانه
که‌وتونه‌ته به‌ر گومان و لێوردبونه‌وه . خاوه‌نی بانکه‌کان ،
ئه‌وانه‌ی که تا دوێنێ ئاماده‌بوون بڕی گه‌وره گه‌وره‌ی قه‌رز
له‌یه‌کتر بکڕنه‌وه ، ئیتر ئاماده نین ئه‌و کاره بکه‌ن .گومان
هه‌موو لایه‌کی گرتووه‌ته‌وه . گه‌شبینی ڕابردوو به قه‌رزو قه‌رزدان
گۆڕا، هه‌موو سیسته‌می بانکی ، که سووڕی سه‌رمایه پشتی پێده‌به‌ستێت،
خه‌ریکه به‌ره‌و ئیفلیجی ده‌ڕوات.
مارکس پێشتر ئه‌م قۆناغه‌ی له سوڕی ئابوری دا وه‌سف کردووه و
وتوویه‌تی:
تا هه‌موو ئوسوڵه خراپه‌کان لانه‌برێن و تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مه
ده‌کرێت ، ژماره‌یه‌کی زۆر له موئه‌سه‌ساته‌کان به‌ده‌ست که‌می
سه‌رمایه‌ی ته‌واوه‌وه بۆ فه‌راهه‌م کردنی قه‌رزه‌کان ده‌ناڵێنن .
«ئاشکرایه که له کاتی قه‌یراندا که‌مکورتی یه‌ک له ئامرازه‌کانی
نواندندا هه‌یه. قابلیه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی چه‌که‌کانی ئاڵوگۆڕ جێگه‌ی
کاڵاکان خۆیان ده‌گرێته‌وه ، وه ڕێک له‌م کاتانه‌دا که ڕێژه‌یه‌کی
زۆری کۆمپانیاکان به هۆی قه‌رزه‌وه هه‌ڵده‌سوڕێن. یاسادانانی
هه‌ڵه‌و نه‌زانانه‌ی بانکی ، بۆ نمونه یاسای 1844-1845، ده‌توانێت
ناهه‌مواری قه‌یرانه مالی یه‌که زیاتر بکات . به‌ڵام هیچ یاسایه‌کی
بانکی نی یه که بتوانێت قه‌یران له‌ناو به‌رێت.
«له سایه‌ی سیسته‌مێکی به‌رهه‌مهێنانی وادا که هه‌موو به‌رده‌وامی
یه‌کی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان پشت به قه‌رز ببه‌ستێت ، ڕودانی قه‌یران
مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌تمی یه‌و کاتێک له‌پڕ قه‌رزه‌کان ده‌وه‌ستن و
پاره‌دانی کاش ده‌بێته تاقه شێوازی گونجاو. هه‌ربۆیه هه‌موو
قه‌یرانه‌که له ماوه‌ی یه‌که‌مدا ته‌نیا وه‌ک قه‌یرانی قه‌رز و پاره
ده‌رده‌که‌وێت . له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی قابلیه‌تی
گۆڕینه‌وه‌ی حه‌واڵه‌کانی ئاڵوگۆڕه بۆ پاره. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م
حه‌واڵانه پرۆسه‌ی کڕین وفرۆشتنی ڕاسته‌قینه ده‌دوێنن، که به‌ر له
هه‌ر شتێک واوه‌ترچوونی له پێداویستی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا به بناغه‌ی
تێکڕای قه‌یرانه‌که داده‌نرێت. وه له هه‌مان کاتدا ، بڕێکی زۆری
ئه‌م حه‌واڵه‌ی ئاڵوگۆڕانه ته‌نیا فڕوفێڵێکی ئاشکرا ده‌نوێنن،که وه‌ک
بڵقی سابوون هه‌ر که بکه‌ونه به‌ر هه‌تاو خێرا نامێنن ؛ ئه‌مه
سه‌رباری( مضاربات)ی دۆڕاو به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی تره‌وه ؛ وه
له‌دواییدا سه‌رمایه‌ی پێکهاتوو له کاڵای نرخ دابه‌زیو وه یان بگره
بێ نرخ ،یان داهاتی وا که هه‌رگیز جارێکی تر ساغ نابنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته سیسته‌مێکی ده‌سکردی وا که له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئیجباری
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان وه‌ستا بێت، ناتوانێت به‌وه چاک بێته‌وه که
هه‌ندێک بانکی وه‌ک بانکی ئینگلته‌را هه‌ڵبسن له به‌رامبه‌ر
کاغه‌زه‌کانی ئه‌م فێڵبازانه‌دا ، ئه‌و سه‌رمایه‌یان بداتێ که نوقسانی
یان هه‌یه‌و به نرخی پێشوو هه‌موو ئه‌و کاڵایانه‌یان لێ بکڕێته‌وه
که نرخه‌کانیان دابه‌زیوه . لێره‌دا به ڕێکه‌وت هه‌موو شتێک به
شێواوی ده‌رده‌که‌وێت ، تا ئه‌و کاته‌ی که له‌م جیهانه کاغه‌زی یه‌دا
نرخه ڕاسته‌قینه‌کانیان و ڕێسای ڕاسته‌قینه‌یان ون بووه و ته‌نیا
پاره‌و کۆمپیاڵه‌و حه‌واڵه‌و سه‌نه‌دی مالی ده‌رده‌که‌ون. ئه‌م شێواوی
یه به تایبه‌تی له ناوه‌نده‌کاندا، وه‌ک له‌نده‌ن، که هه‌موو
موعامه‌له دارایی یه‌کانی وڵاتیان تیا چڕ ده‌بێته‌وه، زۆر ڕوون
ده‌رده‌که‌وێت ؛ هه‌موو پرۆسه‌که ناڕۆشن دیاره؛ وه له
ناوه‌نده‌کانی به‌رهه‌مهێناندا که‌متر لێڵه.» (كارل ماركس، الرأسمال،
المجلد 3، الفصل 30، الرأسمال المالي والرأسمال الحقيقي)
ئێستا ئیتر له‌سه‌ر سه‌رمایه‌دارانه که هه‌موو ئه‌م سه‌رمایه وه‌همی
یانه له سیسته‌مه‌که‌یان هه‌ڵمژن، وه‌ک که‌سێک که ژه‌هراوی بووبێت
یان وه‌ک مودمینێکی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌بێت زۆرانبازی له‌گه‌ڵ
کاریگه‌ری یه نه‌خۆشی یه‌کانی ئیدمانه‌که‌ی بکات ،له‌سه‌ریانه که
ژه‌هره‌که بکه‌نه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش ئه‌گینا له‌ناوچوون چاوه‌ڕێ یان
ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م عه‌مه‌لیاته، پڕ ئازاره‌و مه‌ترسی تازه بۆ له‌ش
به‌دی ده‌هێنێت . کاتێک که سیسته‌مه‌که ده‌چێته‌یه‌ک و قه‌رزه‌کان
که‌م ده‌بنه‌وه ، سه‌رمایه‌داره‌کان قه‌رزه‌کانیان له ئاڵوگۆڕ
ده‌کێشنه‌وه . وه ئه‌وانه‌ی که ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن ئیفلاس ده‌که‌ن
. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا بێ‌کاری زیاد ده‌کات ، ئه‌میش به ده‌وری خۆی
خواست داده‌به‌زێنێت و ده‌بێته هۆی حاڵه‌تی نوێی ئیفلاس و قه‌رزی
تازه‌ی وا که ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه . به‌م جۆره هه‌موو ئه‌و
فاکته‌رانه‌ی که له‌قۆناغی ڕابردودا یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئابووری یان
دابوو پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
amang70@hotmail.de
|