١٠\٧\٢٠١١
قێزم لێدێته‌وه...

دکتۆر
تاریق حه‌جی وه‌رگێرانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
• قێزم لێدێته‌وه، به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه قێزم لێدێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر
هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کم بۆ ڕاستی و دروستی و چاکه قێزم لێدێته‌وه، به
قه‌ده‌ر هه‌موو ڕقلێبوونێکم له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵکاریی قێزم
لێدێته‌وه.
قێزم لێدێته‌وه و به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه توڕه‌م دژ به شه‌ره‌نگێزیی
و گه‌نده‌ڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ره فڕۆکه‌وانه‌ی "سامی"برای پێی ووتم له پێش
چاره‌که سه‌ده‌یه‌کدا زیاتر له سه‌رۆکی کۆمپانیایی فرۆکه‌وانیی
میسری هیچی تر خه‌ون و ئاواتی نه‌بوو، به‌ڵام کاتێک له‌سه‌ر کورسی(خوفو)
و (وتحتمس ی چواره‌م) و(امنحتب ی سێیه‌م) و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و
محمه‌د علی و ئیسماعیل کوڕی سه‌رکرده‌ی گه‌وره ئبیراهیم( ئه‌لخدیو
ئیسماعیل) و جمال عه‌بدولناسر و ئه‌نوه‌ر سادات دانیشت، دزین و تاڵانی
و گه‌نده‌ڵییه پیس و ئابڕوبه‌ره‌کانی له هه‌موو گه‌نده‌ڵکاران و
خراپه‌کارانی سه‌رده‌می خۆی زیاتر بوون. جگه له‌وه‌ی که خۆی خسته
نێو تاقمی گه‌نده‌ڵکارانه‌وه له سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌کان و ملیارده‌ره
گه‌نده‌ڵه‌کان که ڕێکه‌وتنیان هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵکاری خۆشی بوو
به هۆکارێک بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی هه‌ژاریی و نه‌بوونی له ژیانی ملوینه‌ها
له میسرییه‌کان. (خوفو) و (وتحتمس ی چواره‌م) و(امنحتب ی سێیه‌م) ئه‌مانه
پاشای کۆنی میسرییه‌کان بوون... بۆ ئاگاداری خۆێنه‌ران... وه‌رگێر.
• قێزم لێدێته‌وه، به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه قێزم لێدێته‌وه، به
قه‌ده‌ر هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کم بۆ ڕاستی و دروستی و چاکه قێزم لێدێته‌وه،
به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ڕقلێبوونێکم له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵکاریی قێزم
لێدێته‌وه.
قێزم له هاوسه‌ری سته‌مکار و کوڕه‌که‌ی دێته‌وه، چوونکه پانتایی گه‌نده‌ڵی
و دزی و تاڵانی سته‌مکار و ده‌سته و تاقمه ڕه‌شه‌که‌یان فراوان و گه‌وره‌کرد،
قێزم له هه‌موویان دێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقمێکن که وه‌زیفه‌ی
سیاسی و پێگه‌ی کاربه‌ده‌ستی و فه‌رمانڕه‌واییان له هه‌موو بواره‌کاندا
به کارهێناوه بۆ گه‌نده‌ڵی و خراپه‌کاریی. قێزم له‌و ده‌ر‌فه‌ته‌ش
دێته‌وه که به‌ته‌نیا بۆ ده‌سته‌و تاقمی سته‌مکار هه‌یه و بۆ خه‌ڵکی
گشتی نییه،ئه‌وانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌کارده‌هێنن له به‌رپاکردنی نه‌گبه‌تی
و کلۆڵی بۆ خه‌ڵکی گشتی هه‌روه‌ک چۆن تاقم و ده‌سته‌که‌ی سته‌مکاری
میسر ئه‌و نه‌گبه‌تییه‌ی به‌سه‌ر میسردا هێنا له 14ی ئۆکتۆبه‌ری
1981دا.
• قێزم لێدێته‌وه، به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه قێزم لێدێته‌وه، به
قه‌ده‌ر هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کم بۆ ڕاستی و دروستی و چاکه قێزم لێدێته‌وه،
به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ڕقلێبوونێکم له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵکاریی قێزم
لێدێته‌وه.
قێزم له هه‌موو هه‌ڵگری ئه‌و قه‌ڵه‌م و قسه‌که‌رانه دێته‌وه که له
مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنه جیاوازه‌کانی پیاهه‌ڵدان و وه‌سفکردنی دزێوترین
و ناشیرین‌ترین حوکمدا کار ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که به باڵای حاکمه
میسیریه‌کاندا دیانگوت و دیاننووسی، یان ئه‌وانه‌ی که بێده‌نگ بوون له
ئاستی خراپه‌کاریی و بێ کاریی و گه‌نده‌ڵکارییدا و ڕۆژێک ده‌میان نه‌کرده‌وه
دژ به حاکمه گه‌نده‌ڵه‌کان. قێزم له هه‌موو ئه‌وانه دێته‌وه که
ده‌مناسین و هیوامان بوون که ببن به مۆمێکی ڕووناک، به‌ڵام به‌هۆی ته‌ماحه
وه‌حشیگه‌رییه‌کانیانه‌وه وازیان له هه‌موو به‌هاو مۆراڵیکی به‌رزی
مرۆیی هێناو که‌وتنه ژێر پێی سته‌مکارانه‌وه، هه‌ندێکیشیان که‌وتنه
ژێر پێی ژن و کوڕه‌کانی سته‌مکاره‌وه. قێزم دێته‌وه، قێزم له هه‌موو
ئه‌وانه دێته‌وه که هه‌وڵیاندا نزیک که‌ونه‌وه له ڕژێمی گه‌نده‌ڵ،
یان ڕژێمی گه‌نده‌ڵ له خۆیان نزیک بکه‌نه‌وه، هیچیان نه‌کرد و به‌قه‌ده‌ر
نووسه‌ری ئه‌م دێرانه‌یان له ده‌ستنه‌هات له ساڵی 1997 وه( شاهیده‌کان
زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه) دیسان قێزم دێته‌وه، قێزم له‌وانه دێته‌وه
که تا دوێنێ ده‌میان دورابوو هیچیان نه‌ده‌گوت به‌رامبه‌ر به سته‌مکار
و ده‌سته‌و تاقمه دزو جه‌رده‌که‌ی، وه‌لێ ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌گرن له سه‌رده‌می
کۆن و ڕه‌ش و ڕابوردوی گه‌نده‌ڵکاران.
• قێزم لێدێته‌وه، به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه قێزم لێدێته‌وه، به
قه‌ده‌ر هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کم بۆ ڕاستی و دروستی و چاکه قێزم لێدێته‌وه،
به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ڕقلێبوونێکم له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵکاریی قێزم
لێدێته‌وه.
قێزم له هه‌موو ئه‌وانه‌دێته‌وه که ناڕه‌زاییه‌کانی ئێمه‌ومانانیان
خوینده‌وه له‌سه‌رده‌می سته‌مکاراندا و گوێیان لێمان بوو، وه‌لێ که‌سیان
نه‌هاتنه ڕیزی ئه‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی که دژ به سته‌مکاران و هێرشبه‌ران
ڕا‌وه‌ستان و نه‌ترسان لێیان، کوشتن وبڕینی سته‌مکاران داینه‌چڵه‌کانن
و دووری نه‌خستنه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تیکردنی سته‌مکاران(
سعده‌دین ئبیراهیم و ئه‌یمه‌ن نور عبدلحه‌لیم قندیل نموونه‌ی زۆرێکن له‌وانه).
قێزم لێدێته‌وه، قێزم له مامۆستاکانی سه‌رده‌می خوێندنم بۆ وه‌رگرتنی
لیسانس و ماجستیر دێته‌وه له زانکۆکانی میسردا که سوکایه‌تیان به
خۆیانکرد و که‌رامه‌تی زانستی خۆیان ده‌شکاند کاتێک ده‌بوون به خزمه‌تکاری
سته‌مکارانی میسر( ئه‌حمه‌د فتحی سرور و مفید شهاب و عبدولئه‌حه‌د
جماله‌دین ... و چه‌ندینی تر) ئه‌مانه خراپترین نموونه بوون بۆ ئه‌و
کچ وکوڕانه‌ی که له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مانه‌دا ده‌مانخوێند و وه‌ک پێشه‌وا
سه‌یرمان ده‌کردن. قێزم دێته‌وه، قێزم له سه‌رۆکی زانکۆی میسری دێرین
دێته‌وه که زیاتر له سه‌ده‌یه‌که دامه‌زراوه، قێزم له‌م زانکۆیه
دێته‌وه که دکتۆرای شانازی(فخری) به‌خشی به خانمی یه‌که‌می میسر،
هاوسه‌ری سته‌مکاری میسر، ئه‌مه هه‌نگاوێک بوو له قیزه‌ونترین هه‌نگاوی
ئه‌م زانکۆیه، هانگاوێکی قۆڕ و بێ مانا‌و هه‌لپه‌رست و نۆکه‌رێتی بوو،
هه‌نگاوێکی تا بڵێی پڕ له سوکایه‌تی و که‌رامه‌ت شکێنی زانست و
زانایان بوو.
• قێزم لێدێته‌وه، به هه‌موو توانایه‌کمه‌وه قێزم لێدێته‌وه، به
قه‌ده‌ر هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کم بۆ ڕاستی و دروستی و چاکه قێزم لێدێته‌وه،
به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ڕقلێبوونێکم له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵکاریی قێزم
لێدێته‌وه.
قێزم له‌وانه دێته‌وه که نوێژیان وه‌ستان، کۆ نوێژی دینی خۆیان وه‌ستان
بۆ چه‌پڵه لێده‌ن بۆ کوڕی سته‌مکار کاتێک گه‌یشته که‌نیسه! قێزم له
هه‌موو ئه‌و ئیمامانه دێته‌وه که ده‌چنه سه‌ر مینبه‌ر، وه له‌سه‌ر
مینبه‌ره‌وه به شانوباڵی سته‌مکاراندا هه‌ڵده‌ده‌ن و وه‌سفیان ده‌که‌ن...
قێزم دێته‌وه، قێزم له‌و ڕۆشنبیره گه‌ورانه دێته‌وه که وێنه‌ی
خانمی یه‌که‌می له‌سه‌ر به‌رگی هه‌زاران په‌رتوکی چاپکراو داناوه...
قێزم دێته‌وه، قێزم له‌و پیاوه بسنزانه دێته‌وه که گوێم لێیان
بووه له ڕۆژانێکدا قسه له ده‌به‌نگی و کورتبینی سته‌مکار ده‌که‌ن و
که‌چی دواجاریش له کاتێکدا که سته‌مکار سه‌ردانی یه‌کێک له پڕۆژه‌کانیان
ده‌کات به پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی پێشوویانه‌وه گوێمان لێیان ده‌بێت ده‌ڵێن:
نه‌ک هه‌رخۆمان به‌ڵکو ئه‌و خاکه‌ی که سته‌مکار پێی له‌سه‌ر داده‌نا
هه‌لهه‌له‌ی خۆشی ده‌کێشا و چه‌پڵه‌ڕێزانی بوو.
____________________________________________________
سه‌رچاوه:
(الحوار المتمدن - العدد: ٣٤١٨ -
٦\٧\٢٠١١).
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=266115
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|