په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١\٢٠١٥

    قینم لە بەفرە.


فەتاح حەسەن

ئای.. کە قینم لە بەفرە
کە: دەیکاتە زریان و
دەدات بەسەر..
سەنگەری (پ م)دا و
دەستوپەنجەیان، لە گۆ دەخا.
گەر:
ئەو دەستوپەنجانەی.. وان نەبن.
کەنگێ
دەتوانین.. بڵیین هەین؟!
ئای.. کە قینم، لە بەفرە
کە: دەیکاتە زریان و
دەدات بەسەر
چادرگای ئاوارە و
کاروانی رەویاندا و
زۆر لەسەرخۆ، بە شێنەیی..
گیانی بێگەردی ئاوارە
بە زاڕۆ و پیر و گەنجەوە
لەتەك لرفەی خۆی دەبات و
لەبەر چادر و چەقی رێدا..
شێرەبەفرینەی لەشیان،
بێ رەحمانە..
جێدەهێڵێ.

 

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک