٣\٣\٢٠١١
قسه‌کانی ئه‌حمه‌د
داود ئۆغڵو، ده‌ستێوه‌ردانه له کوردستان.

ره‌زا شـوان
رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوو «٢٧\٢\٢٠١١» له
ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیادا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. چاوی به چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێکی تورکمانی خه‌ڵکی
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر که‌وت.. له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دا، ئه‌حمه‌د
داود ئۆغڵو شه‌کری شکاند و گوتی: « یه‌کێتیی خاکی عێراق گرنگه به لای
تورکیاوه، چاره‌نووسی عێراق و تورکیا یه‌که »
له باره‌ی بارودۆخی نێوان پێکهاته‌کانی عێراق و پێکهاته‌ی تورکمان له
که‌رکوک دا ، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو گوتی: « شاری که‌رکوک.. ناسنامه‌ی
تورکمانه ..ئه‌م شاره به هیچ لایه‌نێک نادرێت ».
بێگومان ئه‌م قسه ناڕه‌وا و مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو،
ده‌متێوه‌ردان و ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاشکرایه له کاروباری باشووری
کوردستان و عێراق دا..به تایبه‌تیش له‌م کاته‌وه‌خته هه‌ستیاره گرژ
و ئاڵۆزه‌ی ئه‌مڕۆدا که ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک شاری
که‌رکوکیش له بارگرژی دایه ، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵوش هاوکاتن
له‌گه‌ڵ لێدوان و هه‌ڕه‌شه و به‌یاننامه‌کانی « ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی
عه‌ره‌بی » ی شۆڤێنی له که‌رکوک دا.. له کاتێکیشدایه که نزیک
بوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان کورد و تورکمان وعه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی
که‌رکوک دا هه‌یه .. بۆیه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌حمه‌د ئۆغڵو نابه‌جێ و بێ
مانان. نه ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ عێراقی یه و نه که‌رکوکیش خاکی تورکیایه
، تورکمانه‌کانیش هاوڵاتی تورکیا نین و ، به‌شێک نین له گه‌لانی
تورکیا ، تا ئه‌حمه‌د ئۆغڵو سه‌ودا و موزایه‌ده به که‌رکوکه‌وه
بکات.. که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان..شاری که‌رکوک ناسنامه‌ی کورده
نه‌ک تورکمان.. ئێمه ناڵێین تورکمانی تێدا نییه ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش
هه‌ر کورد له که‌رکوک دا زۆرینه‌ن ، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی گڵاوی
شۆڤێنییانه‌ی به تورک کردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی و،
به‌عه‌ره‌بکردن له لایه‌ن حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی
عێراقه‌وه ، به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عس
دا، بۆ گۆڕینی دیموگرافیای شاری که‌رکوک و که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد
له‌م شاره کوردستانییه‌مان د .. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جار نییه که
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌م شه‌کرانه بشکێنن وبه‌نزین به سه‌ر ئاگردا
نه‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو یا کۆڵه‌وار و نابه‌ڵه‌ده له مێژوو و جوگرافیادا
، یا به‌ئه‌نقه‌ست خۆی گێل ده‌کا وبه «چاوپۆشی شۆڤێنیی تورکی » ی به
چاوه‌وه‌گرتووه ، تا ڕاستییه‌کان نه‌بینێت.. ئه‌گینا باش ده‌زانێت که
که‌رکوک ناسنامه‌ی کورده و شارێکی کوردستانییه ، ئه‌گه‌ر به ڕاستیش
له باره‌ی راستیی مێژوو و جوگرافیای که‌رکوکه‌وه کۆڵه‌واره ، من
ئاماده‌م ناوی زیاتر له سێ سه‌د سه‌رچاوه‌ی بیانیی بۆ بنێرم که له
لایه‌ن مێژوونووس و نووسه‌رانی بیانییه‌وه نووسراون و، به‌شێکیان
وه‌کو شایه‌د حاڵ به چاوی خۆیان که‌رکوکیان بینیوه ، هه‌مووشیان
به‌بێ لایه‌نی شایه‌تی بۆ کوردستانیه‌تی که‌رکوک و زۆرینه‌ی کورد له‌م
شاره‌دا ئه‌ده‌ن ، بێجگه له بوونی به سه‌دان به‌ڵگه و پاشماوه‌ی
دێرین و شوێنه‌وار و ئاسه‌واری مێژوویی ، که به‌شێکیان تا ئه‌مڕۆش
ماون شایه‌دی حاشاهه‌ڵنه‌گرتوون بۆ سه‌لماندی کوردستانیه‌تی که‌رکوک و
، دروستکردنی ئه‌م شاره له لایه‌ن گۆتییه‌کانه‌وه که باوباپیرانی
کورد بوون..ئه‌مڕۆش شاری وه‌چه‌کانی ئه‌وانه.
با ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ئه‌نسیکلۆپیدیای عوسمانی بخوێنێته‌وه ، سه‌یری
کتێبی « قاموس الاعلام » بکات له نووسیی مێژوونووس و گه‌ڕیده‌ی تورکی
« شه‌مسه‌ددین سامی » که له‌ساڵی «١٨٩١»دا نووسیوێتی و له « ١٨٩٨» دا
له ئه‌سته‌مبوڵ چاپی کردووه.. شه‌مسه‌ددین سامی خۆی سه‌ردانی ناوچه‌ی
که‌رکوکی کردووه و گه‌لێ زانیاری وردی له باره‌ی شاری که‌رکوکه‌وه
نووسیوه .. شه‌مسه‌ددین سامی ژماره‌ی ئه‌وسای شاری که‌رکوکی به سی
هه‌زار که‌س خه‌مڵاندووه، ده‌ڵی له چوار به‌ش دا سێ به‌شی « ٤/٣»
شاری که‌رکوک کوردن واته ژماره‌ی کورد له‌و کاته‌دا «٢٢٥٠٠» کورد
بووه، ئه‌وه‌یتریش تورک و عه‌ره‌ب و جوو و کلدوئاشووری بوونه، کورد
سێ به‌قه‌د هه‌موو پێکهاته‌کانی تری که‌رکوک بوونه.. ناشکرێ
شه‌مسه‌ددین سامی ی تورک ، به لای کورد دا بدات.. به‌ڵام ئه‌م
ڕاستییه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ڕاست به چاوی خۆی بینیوه‌و نکووڵیی لێ
نه‌کردووه.
ده‌شێ ئه‌حمه‌د ئۆغڵو و سه‌رکرده‌کانی ڕژێمی تورکیا، به خه‌یاڵی
زیندووکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه سه‌ربنینه‌وه ، بێ ئاگابن
له گۆڕانکارییه‌کان و جیهانگیری دا. وه‌ک ده‌بینین جارێک له‌ژێر
عه‌بای ئیسلامی و عه‌ره‌بی دا ، خویان به داکۆکیکه‌ری عه‌ره‌ب و
ئیسلام ده‌زانن و، فرمێسکی تیمساحانه بۆ منداڵانی غه‌زه ده‌ڕێژن..
که‌چی به سه‌دان منداڵی بێ تاوانی کوردیان کوشت و تا ئه‌مڕۆش به
هه‌زاران منداڵی کوردمان له زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی به ناوه«
عه‌داله و ته‌نمییه و حوریه» ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌درێن.. ئه‌مه
سیاسه‌تێکی دووڕوویی و شه‌رمه‌زاری نییه ؟ له لایه‌کی که‌شه‌وه
سه‌رکرده‌کانی تورکیا کڵاوه ڕه‌شه خڕه‌که‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر ده‌که‌ن
و له ژێره‌وه، براپشی ئیسرائیلن و ئه‌و په‌ڕی په‌یوه‌ندی و هاوکاری
عه‌سکه‌ری و هه‌واڵگری له نێوانیان دا هه‌یه.عه‌ره‌بیش چاوبه‌ستراوه
نین تا له هه‌لپه‌رستی و سیاسه‌تی دووڕوویی تورکیا نه‌گه‌ن.. تا سه‌ر
ئێسقانیش مافی گه‌لی کورد و ئازادی و دیموکراتی دادپه‌روه‌ری له
تورکیادا پێشێل کراوه ، تورکیا به‌م پاشه‌ڵه پیسه‌یه‌وه، ده‌یه‌وێت
ببێت به ئه‌ندام له یه‌کێتیی ئه‌وروپادا.. وڵاتانی
ئه‌وروپاش ئاگاداری سه‌رکوتکردنی ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردمانن
له تورکیا دا.
بۆیه من قسه‌کانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی وزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا
ئیدانه ده‌که‌م.. چونکه مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه و قووڵکردنی
کێشه‌کانه له نێوان پێکهاته‌کانی که‌رکوک دا. دژی مادده‌ی «١٤٠»ه.
به تایبه‌تیش له‌م کاته دا.. تا ئێستاش تورکیا ڕۆڵیکی نه‌گه‌تیڤی
هه‌یه له تێکدانی بارودۆخی که‌رکوک و نه گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی
گونجاو، که هه‌موو لایه‌نه‌کانی که‌رکوک له‌سه‌ری ڕێبکه‌ون . کێشه‌ی
که‌رکوک کێشه‌ی نێوان کوردستان و عێراقه ، کێشه‌ی گه‌ڕانه‌ه‌ی
پارێزگای که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمانه بۆ باوه‌شی
کوردستانی دایک.هه‌رگیز له‌سه‌ر که‌رکوک سازش ناکه‌ین و ده‌ستی لێ
هه‌ڵناگرین ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی که‌رکوک به باوه‌شی کوردستانی دایک
شاد ده‌بێته‌وه.
٢\٢\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|