په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٨

قسەکردن لەسەر سیستەمی پەروەردە و فێربوون
قسەکردن لەسەر ئەدەب و هونەری منداڵان.

- وەڵامێک بۆ بەرنامەی رۆنیا لە ئاریان تیڤی -

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر  

دوێنێ شەو گوێبیستی ئەو پڕۆگرامە بووم هەندێک وەڵامی سەریم بیست، کەمایەی دڵ تەنگیم بوو.


پێشەکی خانمە پێشکەشکاری بەرنامە بەتۆپەڵ پرسیاری لەمیوانەکانی دەکرد، بۆتێگەشتنی بوارێکی واگرنگ دەبێت پرسیارەکان جیاو جیاو بەش بەش بێت بۆیە سەرلەمیوانانی بەرنامەکەت نەشوێنێت وە بیسەران وەڵامی تەواویان بەئاسانی لەلایەن شرۆڤەکارانی پەروەردەوە دەست کەوێت.


ئەوەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیە وەک پیشکەی خۆی پرسیاری بۆ ئامەدەبکرێت، مامۆستاش وەک مامۆستاو،،، شانۆکارو نوسەر وەک شانۆکارونوسەر پرسیاری ئاراستەبکرێت،، وەگەر میوانەکەت،، هەم سەرپەرشتیار بوو هەم نوسەر پرسیارەکانی بۆ بەش بەش بکە بۆ یە تێکەڵیەکی ئاڵۆز لەوەڵامدانەوە دروست نەبێت، ڕاستە دنیای منداڵ خوێندن و هونەرو وەرزش و ئەدەبی هەموو تەواو کەری یەکترن، بەڵام بۆ شرۆڤەو قسەکردن لە سەری دەبێت تایبەت مەندی ڕەچاو بکرێت،، منێکی شاعیری و چیرۆک نوسی منداڵان هێندەی مامۆستایەکی وەرزش یان وێنە یان مۆزیک شارەزا نیم،، کاتێک لە بەرنامەکەدا قسە لەسەر ئەدەبی منداڵان دەکەیت لانی کەم نوسەرێکی منداڵان بکە میوانی بەرنامەکەت،یان پسپۆرێک وەرزشی،،مامۆستای مێژوو ناتوانێت وەڵامەکانی وەک مامۆستای هونەربێت.


دنیای منداڵان لەوڵاتە دواکەوتووەکان قسەلەسەر کردنی یا هەڵسەنگانی بواری ئەدەب و هۆنەری ..پەرژینە بەسانسۆرو ڕەت کردنەوەو ڕازی نەبوون بەزۆر شت،یان پێچەوا نەکەشی بازاڕێکە لەتۆپەڵە نامیلکەو سیدی بێسەرو بەرەو فیلتەر.


یەکێک لەئاستەنگە کانی بواری ئەدەب و هونەری منداڵان سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردوستان خۆیەتی.


سیستەمی پەروەردەی هەرێم وعێراق زۆر لەدوای سیستەمی پەروەردەی گەر دوور نەڕۆین ئێران و تورکیایە.


لەوانە بپرسی بۆ؟ ئاستەنگەکە لەکوێدایە. سیستەمی پەروەردەی هەرێم و بەڕێو بەرو مامۆستایانی هەمیشە دنیا فراوانو بزێوو سەرکەشە جوانەکەی منداڵان دەخەنە چوار چێوەو سنوری تەلی دڕکاوی ،بەبیانوی دروست کردنی قوتابیەکی ڕۆبۆتی بە ئەدە بو بە ئەخلاق. دەوڵەتی دواکەوتوو هەمیشە بیانوو گرو وەستاوە ،
لەهیچ وڵاتێکی پێشکەوتووشدا نەتوانراواە دنیای منداڵان بە هەموو بوارەکانی یەوە بخرێتە چوار چێوەوە وبەرجەستە بکرێت،، بەڵکو هەمیشە لەژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەو گۆڕانکاریدایە دنیایەکی ڕانەوەستاوە ئەوەندە بەربڵاوو لق و پۆپدارە هەمیشە لەگەڵ تێپەڕبونی زەمەندا وەک خۆی مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت ،لەوڵاتێکی وەک سوید تەنانەت دەگەڕێنەوە بۆسودوەرگرتن لە سیستەمی پەروەردەی ساڵانی ڕابووردو بۆ بەرواوردوو سودوەرگرتن.


باشی سیستەمی پەروەردە تەنیا لە پڕۆگرام ونوسین و خوێنداندا نی یە ئەوەی گرنگترە بۆ پەروەدەو خوێندن وەیا لە پێشترە کۆشوک بینای قوتابخانە و گۆڕەپان و باخچەی قوتابخانە خوراکی قوتابخانە، لێپرسینەوەو چاودێری مامۆستا کان ، پاکو خاوێنی دەست شۆرو تەواڵیتەکان،، هیچ قوتابخانیەکی منداڵان لە سوید نەخراوەتە چوار چیەوەی دیوارەیەوە واتە دیواری دەرەوەی نی یە،چۆن قوتابخانە ناخرێتە چوار چێوەی دیوارەوە،،دنیاو ئەدەب و خەو ن وخەیاڵی ڕەنگاو ڕەنگی منداڵان ناخرێتە چوار چێوەوە.


لەو بەرنامەیدا ئەوەی زۆر نیگەرانی کردم ،پێشکەش کارە بەمەکرونازەکە ،پرسیارێکی لە مامۆستا بەنازکرد ؟ دەربارەی جێندەری، یان جیاوازی نێروومێ، مامۆستا بەناز وەڵامێکی زۆر بێتام و بێمانای دایەوە بەنمونەی ئەڵف وبێکەی ئەمین باڵداڕ وەک کۆنەپەرستی و دواکەوتووی کە ئازاد لەسەردارەکەی و سێو بۆ نەسرین بەردەداتەوە، وەڵامی خەیاڵی و فەلسەفەی پوچ هەر بەڕاستی خاتو بەناز گەر کڕوکیژێک بگەنە لای دارسێوێک کامیان زوتر بەدارەکەدا هەڵ دەگەڕێت؟ نەتزانیوە پێدانی سێو ، پێدانی گوڵ ،پێدانی نامەی بۆندار و خۆشەویستی سۆز وێنەیەکی جوانە لە کوڕەوە دەست پێبکات،، من داوی ١٧ساڵ لە سوید و خاوەنی سێ کچ و کوڕێک ی قوتابیم و و نوسینی چوار نامیلەکەی شیعر چیرۆک بۆمنداڵان لە سوید،، زۆر سەرسامم بەو کرانەووە جوان بینی یەی ئەمین باڵدار دەڵێ ی بۆ قوتابی سویدی نوسیوە،، هەر بۆ زانیاریت بەڕێز دکتۆر رێبوار سیوەیلی ماوەیەک شیکاری زۆر وردو جوان بۆ ئەلف وبێکەی باڵدار دەکات هیوادارم خۆت و مامۆستاکانی هاوڕێت چاوی لێبکەن و وەک وانە بیخوێنن.


من وەک نوسەرێکی منداڵان لە ساڵی ١٩٨٧وە لەرۆژنامەی هاوکار ی یەوە تا ئەمڕۆ بۆمنداڵان دەنوسم ،هیچکات ئەلفو بێی وابێ و وابێتام و ناقۆڵام نەدیوە وەک ئەو ئەلف بێ یە ی ئێوە ئێستا خستوتانە شوێن ئەلفو بێکە ی ئەمین باڵدارەوە.


کۆمەڵێک پاڵەوانی حیزبی تازە پیاکەوتوو بە ناوی پەروەردەوە بونەتە پاڵەوان،، ئاسایی یە لە ژێر رکێفی حیزبایەتی پارتی ویەکێتی پۆلیسێکی نە خوێندەوار دەکرێتە عەقیدو عەمید.


خوشکە کەم دادە بەناز ئەلفوبێکەی باڵدارتان نەگۆڕیا یە.
ئەوەی گرنگە بگۆڕێت لە سیستەمی پەروەردە دا.
شێوازی خۆگۆڕین و مکیاج و عەترو عتوری ئێوەیە.


ئێوە پێش بڕکێی تەقە ی پێڵاوە بن بەرزەکانتان دەکەن لەقوتابخانەدا، قوتابخانەتان کردووە بەشوێنی نمایشکردنی جل بەر گ و خۆدەرخستن، گەر دەخوازیت ،وێنەی مامۆستاکانی منداڵەکانمت بۆدەنێرم لە سوید کەزۆربەیان ژنن ، بەڵام زۆر بەیان کالەیان لەپێدایەوە میکیاژ بەدەموو چاویانەوە نی یە دەست مەچەکیشیان زرنگەی بازنگو ملوانکەی ئاڵتونی لێوە نایە.


دووشت بۆ سەیران هۆڵی ئا هەنگ دەبێت نە ک بۆ قوتابخانە:
١- خۆڕازاندنەوەوە عەترو عتور ونمایشی جلو بەرگ.
٢- یاپراخ و کەفتەو کوبەو بریانی ئێوە لەقوتابخانە و فەرمانگەکاندا بۆنی ڕۆژە رۆیەک دەڕوات.


ئەلف وبێکەی باڵدارتان نە گۆڕیایە.
دەست شۆرو تەوالێتەکانی قوتابیەکانتان بگۆڕیایە.


سیستەمی جوانی پەروەردە لە ئەسکەندەنا فیا لەتەوالێتەکانەوە دەست پێدەکات پاکو خاوێنی.لەتەوالێتەوە بۆ هەموو کوچەو کۆڵانی دەوڵەت، گەر بیانی یەک لە بواری پەوروەردەوە بێت بڕاوانێتە میکیاژو دەست بازنگی ئێوەی مامۆستاو پیس و پۆخڵی تەوالێت و دەست شۆرەکان تۆشی شۆک دەبێت،، پەروەردە بەس قسەکردن و شرۆڤە نییە،، ئیش کردن گۆڕانکاریە.
 

ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک