په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

                                                       قسەڵۆک


                                                                                                   
هەردى شەفیق    

 

کابراى ڕۆشنبیر ئەناسم بەم دەست وبەو دەست جنێو بەسەردیاردەکانى کلتوردا ئەبەخشێتەوە و ئەڵێ بۆچى کلتورى ئەم مەملەکەتە ئەوەنە سەقەتە ناهێڵێ کچێک وکوڕێک لەگۆشەى پارکێکدا پێکەوە گفتوگۆبکەن وئازاد بن ؟بۆناهێڵێت ژنان ئازادبن ؟هەرئەم کابرا موسەقەفە هێشتا مەرحەباییەکى ئەوکچەى نەکردوە کەمرخى لێخۆشکردوە لەم لاو لاچۆنى بوێت باسى ئەکات و تابتوانێت بەناشیرینکردنى ئازایەتى خۆى دەرئەخات ئەمەلەکاتێکدایە هێشتا دەمى نەگەیشتوەتە ترێ کە جاوەرە دەمى بیگاتێ چى بکات و چۆن باسى بکات ؟!دیارە کۆمەڵگاى کوردى نە چینى ڕۆشنبیرەکانى ئێمە تژیە لەم دیاردە قیزەونە و هەرئەم دیاردەشە هەرلە ڕیشسپیەکانەوە تامنداڵى سەربێشکەى بەستوەتەوە هەرکەسێک ئەبینى کردویەتى بەجاسوس بەسەرئەوى ترەوە یابەسەر کەسێکى ترەوە ئەگەرچى پەیوەندى بەویشەوە نەبێت بەشێوەیەک هەست بکەیت هەمیشە لەژێر چاودێرى دایت و هەرکەسێک دەبینیت لەنێو چواردیوارێکى وەهمیدا سنورى بۆکێشاوە.


هەشە لەهیچ و خۆڕایی بووەتە کارگەى دروستکردنى قسەو قسەڵۆک و تەنها بینینى کچو کوڕێک پێکەوە ئەگەر خوشک براش بن نەیان ناسێ بەسە بۆ ئەوەى لەسەر ڕەقەم کۆڵێک قسەو قسەڵۆکیان بۆ پۆست بکات وبڵاوى کاتەوە بەناو شاردا. زۆریشمان دیومانە زۆر جار لەوکارگەى قسەڵۆکانە کۆمەڵێک قسەو قسەلڵۆکى بۆکچ و کوڕێک دروستکردوەو دواتر خوشک وبرا دەرچون بەبێ ئەوەى ئەوکەسە تۆزێک لەناخى خۆیدا هەست بەشەرم بکاو تەریق بێتەوە !بەداخەوەئەم دیاردە قیزەونە لەسەرجەم چین وتوێژەکانى کۆمەڵگادابونى هەیە و لەهەموشى ناشیرینتر بونى ئەم دیاردەیەلەناو بەناو ڕۆشنبیراندا و لەناو زۆرێک لەوکەسانەشدا بووەبە مۆد کەشەڕى کلتورئەکەن وخودى خۆشیان فاکتەرى سەرەکى دروستبوون و درێژەپێدەرو زیندوکردنەوەى ئەو دیاردەن و هۆکارێکیشن بۆزیندو مانەوەى. تۆ کەقسەڵۆک پیشەتە چۆن بەخۆت ئەڵێ ى ڕۆشنبیر ؟تۆکە کارو کردەوەت بووەتە چێژوەرگرتن بەدرۆو دەلەسەوە چۆن چۆنى شەڕى کلتورێک ئەکەیت کەناهێڵێت کچێک بچێتە دەرەوەى خێزانەکەى و باوک ودایک وبراکەى ڕێگاى پێنادەن؟لەپاسێکدا گوێم لێبو کوڕێک کەوادیاربوو لەیەکێک لەبوارە ڕۆژنامەوانیەکاندا کارى ئەکرد بەدەنگى بەرز لەناو پاسەکەدا باسى ئیستیغلال کردنى کچە هاوڕێکەى بۆکوڕێکى هاوڕێى ئەگێڕایەوە و ناویشى دەهێنا بەشێوەیەک کەدەورو بەرەکەشى گوێیان لێبوو کەلەتەنیشتیەوە دانیشتبوو.دواتریش لەگەڵ هاوڕێکەیدا باسەکەى گۆڕى بۆکۆمەڵگاى مەدەنى!ئاخر عەزیزم تۆکە گەورەترین چەکت گرتوە بەدەستەوە بۆشکاندنى خەڵک ئەویش قسەڵۆکە ،کەهەرخودى قسەڵۆکیشە ئەو سنورانە تۆخ دەکاتەوە کەتۆ دەتەوێت کاڵىکەیتەوە وبیشکێنى ونەیهێڵى بە حیسابى خۆت .هەر قسەڵۆکە کۆمەڵگا بەرەو کوشت و کوشتارو زیندانەکان ڕاپێچ ئەکات ئاخر تۆ لەناو پاسێکدا بەوشێوە ناوى کەسێک دێنى چۆن چۆنى ئیستیغلالت کردوە، کەسێک لەوێدا کە گوێ ى لەتۆیە چۆن باوەڕ بەشیعارە گەورەو بریقەدارەکانى تۆئەکات بەناوى کۆمەڵگاى مەدەنیو..هتد یەوە بەرزى ئەکەیتەوە؟لەکوێشدا لەکۆمەڵگایەکدا لەسەرنوکەى تەلە فونێک کچێک کوژراوە ،لەسەر نامەیەکى هەڵە کچێک دەکوژرلاێت لەسەر قسەیەک کەحەقیقەتى نیە کچێک ئەکوژرێت ئیتر چۆن کابرا ڕازى ئەکەیت وئیمانى پێدێنى کە کچەکەى بنێرێتە ناو کۆماڵگا لەکاتێکدا ئەو زیاتر لەئیمانەکەى لە عەیبە ئەترسێت!؟


بەداخەوە زۆر جاریش ئەم قسەو قسە ڵۆکە تەنها ئامانج لێ ى شکاندنى کەسێکە کە لەناو کۆمەڵگادا بونى هەبووە یان کچێک بوەمەیلى بەخواست وویستەکانى کەسێک نەداوە دواتر بیکاتە بنێشتە خۆشە و کۆیلە دواتر لەڕێگەى قسەو قسەڵۆکەوە ئامانجەکەى پێکاوەو کراوە بەعیبرەت و دواتریش کارەساتى کوشتنى بەدواى خۆیدا هێناوە.لەکوێشدا لەناو کۆمەڵگاى کوردیدا لەوەش نەگبەتى تر لەنێو چینى ڕۆشنبیراندا ئەمە بونى هەیە کە خەریکە ئەم وڵاتە لەدەرەوەش بەژن کوشتن ودوعا وفاتیمەو ...هتد دا دەناسرێتەوە .

 


Jgarsoz8181@yahoo.com
http://www.saidsadiq.net/hardi.htm