١\٤\٢٠١٨ قسە و کردەوە.
لە سپێدەیەکی دڵگیردا تیشکی ڕۆژ بەسەر کێڵگەیەکی گەنمدا بڵاوبوەوە، گوڵەگەنمەکان ڕووناکییەکی ئاڵتوونییان دەبەخشی. گوڵەگەنمێکی بچووک کە تازە پێگەیشتبوو، دەنکەکانی کەمێک گەورە بووبوون بە لەخۆبایبوونەوە وتی: - من لە ھەمووتان جوانترم، سەرم بەرز و قەدم باریکە، دەتوانم بە جارێک دەکەس تێربکەم.
لەو کاتەدا چۆلەکەیەکی ماندوو بەسەر کێڵگەکەدا تێدەپەڕی، گوێی لە وتەکانی گوڵە لەخۆباییەکە بوو، نیشتەوە و پێیوت: - ئەی گوڵەگەنمی بەخشندە من ماندوو و برسیم پێویستیم بە خۆراکە، ھەندێک گەنمم بدەرێ، ھەتا تێربم و بتوانم لە گەشتەکەم بەردەوام بم.
- ببورە ناتوانم یارمەتیت بدەم تۆ زۆر برسیت، گەر تێر بخۆیت، ھیچ گەنمێکم بۆ نامێنێتەوە.
- ئەی چۆلەکەی ماندوو من دەمێکە چاوەڕوانی کەسێکی برسیم، فەرموو تێر بخۆ نۆشی گیانت بێ.
- ھاوڕێکەم بەخشندەیی بە قسە نابێ، بەڵکو دەبێ بە کردەوە بێ.
|
|