قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر خه‌باتی مانگرتووه
زیندانیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی نیشتمانه‌وه
کاتێک بێده‌نگی به‌ره‌و شه‌رمه‌زاری هه‌نگاو ده‌نێت
!!

قادر
نادر
40ڕۆژه
سه‌دان
مانگرتوی
کورد له زیندانیه‌کانی ئۆرمیه‌و سنه‌و کرمانشان و سه‌قزو تاران ،بۆ
به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێک داخوازی تایبه‌ت به باشترکردنی بارودۆخی
زیندان و نه‌هێشتنی ئه‌شکه‌نجه‌و سزای له‌سێدره‌دان .... ده‌ستیان
به‌مانگرتنێکی به‌رفراوان کردوه . ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که
رژێمی خوێن و سێداره (ئێران ) له ناوه‌نده سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤی
جیهانی ڕسوا ببێت ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی نوێ له‌به‌رخۆدانی
لاوانی کورد به‌رامبه‌ر یه‌کێک له‌دوژمنه هه‌ره‌سه‌رسه‌خته‌کانی کورد
دوپات ببێته‌وه ، که‌سزای له‌سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی کورد ،
کؤڵ به‌خه‌بات و به‌ره‌و پێشچونی ئه‌م گه‌له نادات .
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیروراکانی خۆم ڕاشکاوانه ده‌رببڕم و
ره‌خنه‌کانی له‌سه‌ر چڕ بکه‌مه‌وه ، 40ڕۆژه ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نی و
سیاسیه به‌رده‌وامه ، که ته‌کانێکی گرنگی به‌خه‌باتی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری له‌نیشتمان و هه‌نده‌ران داوه . که‌چی ، میدیاکانی باشوری
کوردستان ، که‌مترین نوسین و هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوکردۆته‌وه !!؟ که
ئه‌گه‌ر میدیای ده‌سه‌ڵات ، به‌هۆکاری په‌یوه‌ندی و بارودۆخی ناسکی
سیاسی ، نه‌توانێت گرنگی پێ بدا‌ت ، به‌ڵام میدیای سه‌ربه‌خۆی باشور
ئه‌و پاساوه‌شی نیه !!؟ ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و
چالاکیه‌کی له‌م شێوه ،وه‌ک هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری ، گرنگی خۆی
هه‌یه ، له‌ژماره‌ی زۆری مانگرتوان و ره‌وایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یانه‌ی
داخوازیه‌کانی مانگرتوان دا ، که پێویست بوو ، ڕۆژانه کار‌و چالاکی و
بارودۆخیان ، له‌ماسمیدیاکانی باشوری کوردستان گرنگی تایبه‌تی ، پێ
بدرایه ؟ .
هاوکات 5 پارته‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حزبی شوعی
کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و حزبی سۆسیالستی
دیموکراتی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ، بچوکترین پالپشتی
له‌داخوازیه ڕه‌واکانی مانگرتوانی زیندانیه‌کان نه‌کردوه !؟
ئیدانه‌ی هه‌لوێستی ئێرانیان ، دژ به مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یی کورد
نه‌کردوه !!؟ پرسیارێکه‌و جێگای تێرامانه !!؟
له‌هه‌موی کاره‌ساتریش که‌مترین ده‌نگی ڕۆشنبیرانی باشور بۆ پاڵپشتی
براکانیان ( مانگرتوه زیندانیه‌کان ) گوێ بیست ده‌بین له و وتار
نوسین و کار‌و چالاکی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه . که‌ده‌بوایه ئێستا شیعر
باران بکرانایه و سه‌دان بابه‌ت وه‌ک نمونه‌ی مرۆڤی خۆڕاگری کورد
بناسێنرانایه . ئاخر ئه‌وان 17 ساڵه بۆ هه‌مو ئازار‌و تاڵی و خۆشیه‌ک
له‌گه‌ڵمانن .
سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ هه‌وڵێک له‌ئارادابوو ، که‌یه‌کێک له گه‌وره‌ترین
جه‌لادانی کورد ( عه‌لی کیمیاوی) ، له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره
بدرێت . سوپایه‌ک له ڕۆشنبیری خۆ به مۆدێرن زان !! خۆیان وا نیشان
ده‌دا ، که دژ به سزای له‌سێداره‌دانن و کۆمه‌ڵێک دروشم و وشه‌ی
بریقه‌داری مافی مرۆڤیشیان پێ ده‌فرۆشتین . که‌چی ئێستا ده‌یان کوردی
ئازادیخواز له‌پێناو مافه سه‌ره‌تایه‌کانی ( مڕۆڤ ،نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی ، که‌سێتی و ئازادیخوازانه‌یان ده‌ستیان به مانگرتن کردوه
، نه‌ده‌نگیان هه‌یه نه‌ڕه‌نگ !!؟ ئه‌و ده‌نگانه‌ی پاڵپشتی و
داکۆکیشیان لێ ده‌که‌ن په‌نجه‌کانی ده‌ست و قاچن !!؟
ئه‌ومانگرتنه ئه‌و وانه یه‌شی دوپات کرده‌وه ،که‌برایه‌تی کورد‌و
نه‌ته‌وه‌کانی تر ، ته‌نیا درۆیه‌کی ڕوت و روکه‌شه !؟ له‌ولاتێکی وه‌ک
ئێران ده‌یان نه‌ته‌وه و هێزی ئازادیخواز له چه‌پ ومارکسیست هه‌یه ،
که‌چی به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی پشتیوانی
له‌مانگرتوان وه‌رم گرتوه ، ته‌نیا 2 مانگرتوی مارکسی هاتونه‌ته
پاڵپشتی !!؟ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گروپه به‌ناو مارکسیستی
،ئیدانه‌ی ئه‌و مانگرتنه‌یان کردوه ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ستێکی
نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه داخوازیه‌کان هه‌ڵقولاوه!! . وه جگه له‌پارتی
بلوجه‌کانی ئێران ، هیچ پارتێکی تری سیاسی به‌و هه‌موو جۆره بیر‌و
بۆچونه به‌رفراوان و خۆ به‌چه‌پ و پێشکه‌وتوخواز و مارکسیستی ئێران ،
تاکه به‌یانامه‌یه‌کی پاڵپشتیان بۆ مانگرتنی زیندانیه سیاسیه‌کانی
کورد ده‌رنه‌بڕیوه !!؟
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌ڕاشکاوانه ڕه‌خنه‌ی لێ بگرین ،هه‌ڵوێستی
پارت وڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه . که به‌داخه‌وه
که‌مترین کار‌و چالاکیان ،بۆ پالپشتی کردنی ئه‌م خه‌باته سیاسی
ومه‌ده‌نیه‌ی زیندانیانی کورد ، ئه‌نجام داوه !! که‌هه‌ق نیه
له‌به‌رامبه‌ر جۆره چالاکیه‌کی وا به‌ربلاو و قاره‌مانێتیه ،
به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی (پژاک) ڕۆلی کارای تیایه ،چالاکی که‌م و سه‌یرکه‌رو
له میدیاکان وه‌ک هه‌وال ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن !!؟
وه‌ک تاکێکی کوردستانیش ، بڕوام وایه ، له‌ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌ی کورد
یه‌ک کێشه‌یه ، شکست و سه‌رکه‌وتنی هه‌ربه‌شێک ، کاریگه‌ری پۆزه‌تیف و
نێگه‌تیفی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر هه‌یه . بۆیه هیچ پاساوێک به‌ڕه‌وا
نازانم ، که سنور بۆ ره‌خنه یان جوڵانه‌وه‌ی کوردی به‌شه‌کانی تر ،
به‌ناوی ده‌ست تێوه‌ردان له له‌کاروباری یه‌کتر دابنرێت!؟ وه ئه‌م
جۆره بیرکردنه‌وانه مه‌ترسیدارو دان نانه به‌و دابه‌شکردنه‌ی
داگیرکه‌ران ،که سه‌دان ساڵه به‌سه‌ریان سه‌پاندوین .
هه‌رله‌م ڕوانگه‌وه مافی خۆمانه ،ئه‌گه‌ر پرسیارێک له حزبه
کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی نیشتمانه‌وه بکه‌ین, بڵێێن تاکه‌ی درێژه به‌و
میتۆده دوره په‌رێزیه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌ده‌ن !؟ ئه‌گه‌ر
پاساوی شه‌رنه‌کردن له گه‌ڵ داگیرکه‌ری ئێران ,به‌هۆکاری پشتگیری کردن
له بارودۆخی هه‌ستیاری باشوری کوردستان ئاماژه پێده‌که‌ن ، ئه‌ی چ
پاساوێکتان هه‌یه ، به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی ، خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
و سیاسی ومه‌ده‌نی،که‌پانتایه‌کی یه‌کجار به‌رفراوانی تیایه له‌ناو
نیشتمان و هه‌نده‌ران ،که زۆر به‌ده‌گمه‌ن کار‌و چالاکی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن ؟
هه‌ڵه‌ش نیه ئه‌گه‌ر بلێین ، چه‌ندین ساله له‌ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ،
گه‌ل ،له‌پێش زۆرینه‌ی حزبه‌کانه ، ئه‌وان کار‌و چالاکی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری دژ به رژێمی خوێن و سێداره ئه‌نجامده‌ده‌ن ،زۆرینه‌ی
پارته‌کانی ڕۆژهه‌لاتیش خه‌ریکی ململانێ و شه‌ره قسه‌و نوسین و
جیابونه‌وه تۆمه‌ت دروستکردنن له‌گه‌ل یه‌کتردا !!؟ که‌پێم وایه کاتی
ئه‌وه داهاتوه ، به‌ڕاشکاوی ره‌خنه له‌و حزبانه بگیرێت که گۆڕان
له هه‌ڵسوکه‌وت وخه‌باتی سیاسیان بکه‌ن؟ ئه‌گه‌رنا ، ناکرێت
به‌ده‌رزه‌ن حزبی کوردی له‌ئه‌وڕپا وکوردستان سه‌یرکه‌ری روداوه‌کانی
کوردستان بێت!!؟؟ ئاخر کاسترۆو هه‌ڤاڵه‌کانی به 6 سال نیشتمانه‌که‌یان
ڕزگار کرد، که‌چی17ساله زۆرینه‌ی پارته کوردستانیه‌کانی ڕۆژهه‌لات
نه‌یانتوانیوه فشارێک ،کاریگه‌ریه‌کی گرنگ له‌سه‌ر ڕژێمی تاوان
(ئێران) دابنێن !!
ئه‌و شیوه
میکانیزمه کارکردن و ململانێیه ی نێوان پارت و ڕێکخراوه‌کان ، یه‌ک
وانه‌مان ، پێده‌ڵێت که نمونه‌یه‌کی ناشیرین ترن له ده‌سه‌لاتی کوردی
باشور ،گه‌ر به‌په‌له گؤڕانی ڕیشه‌یی له خۆیان نه‌که‌ن ؟
|