.'' قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر له‌خاچدانی '' کاکه ئه‌یوب
قادر نادر
له‌ڕۆژنامه‌ی کوردستان ڕاپۆرتا هه‌واڵی شه‌هیدکردنی کاکه ئه‌یوبی 5 ساله , به‌ده‌ستی باوک و زردایکه‌که‌ی بڵاوکرایه‌وه ، ئه‌مه‌ش وای کردووه ، خه‌نده و له‌شه پرله‌ئازاره‌که‌ی ، له‌زۆربه‌ی کاته‌کانی ئه‌م 3 شه‌و و ڕۆژه دا ، ،له‌خه‌یالما بێت . ئه‌م مه‌رگه‌ساته وای کرد، ژیانی دۆزه‌خ ئاسای منالانی کوردیش بێته‌پێشه‌وه و قسه‌و باسێکی له‌سه‌ر بکه‌ین . چونکه چیرۆکی هاوشێوه‌ی وا له‌م نێشتمانه‌ی ئێمه‌دا له‌نه‌بوونی یاسا و نه‌زانینی مامه‌له‌ی باوک و کۆمه‌لگادا ڕوژانه ڕوده‌دات ، که میلله‌تان له‌روداوی هاوشێوه‌ی وا هه‌لوێسته ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و گۆڕانێکی پێک ده‌هێنه ئاراوه . دیاره نمونه‌ی هاو شێوه‌ی وا له‌ئه‌وڕپای لوتکه‌ی مۆدرنیش هه‌یه ، به‌لام ده‌گمه‌ن و ئه‌و باوک و دایکانه‌ن ، که‌له‌روی ده‌رونیه‌وه ، نه‌خۆش و ئه‌لکحولیستن ،پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌لگاکه‌ی ئێمه ، که‌که‌م مال هه‌یه یوسفێکی وه‌ک سه‌دام و قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌یوبی تیا نه‌بێت ؟؟؟؟ .
بۆیه باله‌م له‌م چیڕۆکه مه‌رگه‌ساتانه ، ده‌سه‌لات و کۆمه‌لگای کورد ی ،به ئاگا بێنێنه‌وه فشاری بخه‌ینه سه‌ر تا یاسایه‌ک دابرێژێت که ئازاره‌کانی منالانی کورد که‌م بکاته‌وه ، ئه‌گه‌رنا ووتار و په‌خشان نوسین ، چ ئازارێکی منالانی ئه‌م نیشتمانه‌م که‌م ده‌کاته‌وه ؟؟؟.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا بینوسم ته‌نیا ئازارێکی په‌نگ خوارده‌ی 3 شه‌و ڕۆژی خۆمه ده‌مه‌وێت ، له‌به‌رامبه‌ر کاکه ئه‌یوبی ئێسک سوکا ده‌ریببرم . کاکه ئه‌یوب هه‌رچه‌ند بیر ده‌که‌مه‌وه ، ده‌زانم له‌ڕۆژی 12 /2 باوکه زۆرداره‌که‌ت ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ی که له‌ئیسلاما با‌سی ده‌که‌ن ، له‌سه‌ر تۆی په‌پوله‌دا تاقی کردۆته‌وه ، دلنیام تۆش ئازارت بۆ خودا و ئه‌رز و ئاسمان و باوه تۆبه به‌س ئه‌مجاره ..بردووه ، به لام هه‌یهۆ ، نه دلی خوا و نه به هێزترین پارانه‌وه‌ی ئازاره‌کانی جه‌سته ناسکه‌کانت ، نه‌رمیه‌کی نه‌خستۆته ناو دڵه‌به‌رده‌که‌ی به‌ناو باوک و به کرده‌وه ئه‌ژدیهاکه‌که‌ته‌وه .
کاکه ئه‌یوب گیان، ده‌زانم ئه‌وه‌ی تۆ بینیت ، دوعا‌و ره‌یانی هاوزمانت ، له‌ماوه‌ی یه‌ک سالی ڕابردودا ، وه‌ک تۆی په‌پوله ئاسا توشی بوون ، زۆری هاوشێوه‌ی ئێوه‌ش به‌ڕێوه‌یه له‌خاچ بدرێت له‌خاچ .
کاکه‌ئه‌یوب زۆر ده‌مێکه له‌هه‌نده‌ران وازمان هێناوه که‌بۆ سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه بگرین ، فرمێسکه‌کانی شه‌وانمان ، د لۆپ دلۆپ له ئه‌ورپای به‌هه‌شت ئاسا ، بۆ منالانی وه‌ک ئێوه و بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌یه ، ئاخر ئێوه راسته ده‌ژین ، به‌لام ژیانێ‌ک به‌سه‌رده‌به‌ن که‌ته‌نیا مافی هه‌ناسه‌و خورادنێکی مه‌مره‌و مه‌ژی کۆلانێکی خؤلاوی و پڕ له‌قورولیتاوتان هه‌یه . ئای کاکه‌ئه‌یوب ده‌زانم تۆرۆیشتی ، به‌لام به‌ده‌یان هه‌زار مناڵی نیشتمانه‌که‌م سه‌رباری ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌کان ، ناتوانن له‌نێوان چه‌ندین مانگدا یاریه‌ک بکرن ، خه‌ونێکی بچوکیان جێ به‌جێ بکه‌ن ، جلێکی جوان به‌ئاره‌زوی خۆتان بکڕن ... به‌ڵێ ، ئێوه به شمه‌ینه‌ت و بێبه‌شن ، له‌هه‌زاران خۆشی ژیان و یاسای پڕله خزمه‌تگوزار له‌م نیشتمانه پرله‌دۆلاره‌دا . کاکه‌ئه‌یوب ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتۆی 5 ساله دا هاتووه ، به‌هه‌مان شێوه ، له‌پێناوی کوردستانێکی دادپه‌روه‌را ، زۆر پیاو ژنی قاره‌مانی ئه‌م گه‌له ، روبه‌روی بۆته‌وه ، به‌لام ئه‌وان له‌بڕی یوسفی باوکت ،سه‌دام جه‌لاده‌که بوو ، له‌بری قوربانی هاوشێوه‌ی ئێوه ، گه‌لێک بووه که‌به‌ده‌ستی رژێمێک سه‌رتاپای له‌خوێن و ترس‌دا نقوم ببوو .
به‌لی ده‌یان وسه‌دان هه‌زار منال له‌م نیشتمانه ده‌ژیت به‌لام چۆن ژیانێ‌ک ، ته‌مه‌نی 6ساله ، له‌بری ئه‌وه‌ی ناز و یارمه‌تی بدرێت ده‌بێت خێزانێک به خێو بکات و کۆلان به‌کۆلان بگه‌رێت و هاوار بکات بلێت یاڵا پاقلاوه وجۆکلێت و پاکه‌ت .. سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاخۆ ده‌بێت له‌کام کۆلانا روبه‌روی ترس و ئازارببێته‌وه له‌کاتێکدا بودجه‌ی خه‌لکی کوردستان چه‌ندین ترێله دۆلارا. . ئای کاکه ئه‌یوب له‌ئه‌وڕپای به‌هه‌شت ئاسا له‌گه‌ل بیستنم بۆ هه‌ر یاسایه‌کی خزمه‌تگوزارا بۆ منالان ، بیرکرده‌نه‌وه‌م وه‌ک کۆتر ده‌فڕێت بۆ دۆزه‌خ ژیانی منالانی نێشتمانه‌که‌م ، ئاخرده‌زانن لێره بۆمان نیه له‌منال و ئاژه‌لیش بده‌ین . چه‌نده ئێوه ترستان له باوک وبرا جه‌لاده‌کانتانه ،باوک ودایکانیش به‌هه‌مان شێوه ، له‌یاسایه‌که که ڕێگره له‌ئازاری مناڵا . ئاخر لێره هه‌موومناڵێ که‌هه‌ستی جولا ، فێری ده‌که‌ن لێدان به‌رامبه‌رتان به‌هه‌موو جۆرێك یاساخه . ؟؟؟ ئای قوربه‌سه‌ر ئه‌و باوکه‌ی که‌بزانن له‌ماله‌وه له‌گه‌ل مناله‌که‌ی خراپه ، بێدودلی منال ده‌بێته کوری حکومه‌ت و زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت جارێکی تر چاوی باوک و منال به‌یه‌کتر بکه‌وێته‌وه . به‌لی یاساکانی ئه‌وڕپا زۆرده‌ست و پێ ی یوسف به‌ناو باوک و شیرینی زردایکتی له‌زیندانا خستووه .که‌چی له‌نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا ئێوه‌ی قوربانی ده‌ستی کۆمه‌لگاو حزبن و هیچ شوێنێکیش نیه په‌نای بۆ ببه‌ن .
که‌ده‌لێن ده‌سه‌لاتیش به‌رپرسه ئاخر ئه‌م ده‌سه‌لاته 16 ساله هزری ته‌نیا له‌کۆکردنه‌وه‌ی دۆلار‌و شوقه‌ی زه‌که‌ریا و شاری خه‌ونه‌کان و کورسی به‌هێزکردنی ده‌سه‌لاتێتی ، چه‌ند یاساتان بینیووه بۆ خۆش گوزه‌رانی منالان ، ژنان ، پیرو په‌ککه‌وته و هه‌ژاران ده‌ربچیت ، حزبیش له‌کۆلانه‌کانی وه‌ک ته‌یراوه کاره‌کانی ته‌نیا چاندنی دیواری ترس ، پیرۆزکردنی سه‌رۆک و داکۆکیکردنه له‌به‌رپرسه گه‌نده‌له‌کان، نه‌وه‌ک هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگادا.
|