٢٦\١\٢٠١٠
قوبه و مناره.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
مناره.
مناره ، هه‌روه‌ها پێی ئه‌وترێت فه‌نار ، مناره ئه‌و تاوه‌ره‌یه
یان ئه‌و بورجه‌یه که له شێوه‌ی خانوێکی به‌رز و بڵند له نزیک که‌ناره‌کانی
یان پانتایی ده‌ریا دروست ئه‌کرا، به‌شی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م منارانه
له هه‌موو لایه‌کانیدا په‌نچه‌ره‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که روناکی لێوه
ببیندرێت، له کۆندا سه‌رچاوه‌ی روناکیه‌که ئاگر بووه، به‌مه‌ش که‌شتیوانان
ئه‌ینزانی که به ئاڕاسته‌ی که‌ناره‌وه ئه‌چن، به پێی سه‌رچاوه
مێژوویه‌کان یه‌که‌م مناره له که‌ناری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست
دروستکراوه به ناوی مناره‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه.

مناره‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه
که‌نیسه‌ی قه‌دیس سه‌معان له ساڵی ٥٠٠ی زایینی
به یۆنانی ( Φάρος της Αλεξάνδρειας ) یه‌کێکه له حه‌وت کاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی
جیهان، پێی ئه‌وترا فاروس Pharos چونکه له نیوه دورگه‌ی فاروس دروست
کرابوو، له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه له وڵاتی مسر، ئه‌و مناره‌یه به
یه‌که‌م مناره دائه‌ندرێت له هه‌موو جیهاندا، ئه‌ندازیاری دروستکه‌ری
ئه‌م مناره‌یه سوسترات بووه، له سه‌رده‌می به‌تلیموسی دووه‌م له
ساڵی ٢٧٠ی پێش زایین، به‌رزیه‌که‌ی ١٢٠ مه‌تر بووه، له بۆمه‌له‌رزه‌که‌ی
ساڵی ١٣٢٣ رووخاوه، ئێستا له شوێنه‌که‌ی قه‌لعه‌ی قایتبای هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م مناره‌یه له شاره‌کان و شوێنه ئاوه‌دانه‌کان
مناره‌ی جۆراوجۆریتر دروستکراون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نیشانه‌یه‌ک بۆ خه‌لکانی
دوور له شار و ئاوه‌دانیه‌کان، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م منارانه بۆ بانگه‌وازی
خه‌لک و ئاگادار کردنه‌وه‌یان له کار و فه‌رمانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران
به کارهاتووه.
یه‌که‌م مناره که ئیسلامه‌کان به مه‌به‌ستی بانگدان دروستیان کردوه
مناره‌ی مزگه‌وتی ئه‌مه‌وییه‌یه له دیمه‌شق، واته به‌ر له
دروستکردنی مزگه‌وتی ئه‌مه‌وییه نه له سه‌رده‌می مه‌حه‌مه‌د و نه
له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کانی راشیدین مناره له ته‌ک مزگه‌وت دروست نه‌کراوه،
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت که ئه‌مه‌ویه‌کان بیری دروستکردنی مناره‌یان
له کافره‌کانی سه‌رده‌می ئه‌سکه‌نده‌ر و رۆمانی و یۆنانیه‌کان وه‌رگرتووه
نه‌وه‌ک له پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان و قورئان و خه‌لیفه‌کانی راشیدین.
قوبه.
قوبه جۆرێکه له بان، که به شێوه‌یه‌کی نیوه خڕییه و له‌سه‌ر
دینگه و دیوار دروست ئه‌کرێت له که‌رسته‌ی جیاجیا .
ئه‌م بانانه له دێر زه‌مانه‌وه بوونیان هه‌یه که مێژوه‌که‌ی بۆ
زیاتر له ٤٠٠٠ ساڵ پێش زایین واته پێش شارستانیه‌تی سۆمه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه،
له ناوچه‌کانی میزۆپۆتامیا سه‌ربانی خانوه‌کانیان و کۆگای هه‌ڵگرتنی
خواردنی ئاژه‌له‌کانیان و قه‌بره‌کانیشیان به شێوه‌ی قوبه دروست ئه‌کرد،
قوبه‌کان به یه‌ک پارچه‌یی یان چه‌ند پارچه‌ی به‌یه‌که‌وه به‌ستراو
دروستکراون.
دروستکردنی قوبه‌کان له میزۆپۆتامیاوه گواستراوه بۆ ئه‌غریق، ئه‌غریقیه‌کان
قوبه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌کان دروست ئه‌کرد، هه‌رچی سه‌ربانی خانوه‌کانیان
بوو هه‌ر وه‌ک خۆی به شێوه راستایه‌که‌ی مایه‌وه و هیچ جۆره به‌ره‌و
پێشچوونێکی به‌خۆوه نه‌دیت تا هاتنی رۆمانه‌کان.
رۆمانه‌کان گرینگیه‌کی زۆریان به دروسکردنی قوبه ده‌دا و به‌رو پێش
بردنێکی به‌رچاویان له که‌رسته‌ی دروستکردنیدا کرد، یه‌کێک له‌م
کارانه‌ی رۆمانه‌کان که تا ئێستا ماوه‌ته‌وه قوبه‌ی که‌نیسه‌ی قه‌دیس
سه‌معانه له ساڵی ٥٠٠ی زایینی، واته به ده‌یان ساڵ پێش هاتنی
ئیسلام.
یه‌که‌م مزگه‌وتی موسلمانان که پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له مه‌دینه
دروستیکرد سه‌ربانه‌که‌ی له دار خورما و لق و گه‌ڵاکانی بوو، به‌بێ
قوبه و مناره بوو، سه‌باره‌ت به مناره له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه‌کرد،
بۆ قوبه‌ش، یه‌که‌م قوبه له مێژوی ئیسلامدا بۆ خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی عه‌بدولمه‌لیکی
کوڕی مه‌ڕوان ئه‌گه‌ڕێته‌وه که له ساڵی ٧٢ی کۆچی بۆ مزگه‌وتی (
الێخرە )ی دروستکرد له قودس.
که‌واته قوبه‌ش وه‌کو مناره سه‌رچاوه‌ی بۆ شارستانیه‌ته کافره‌کانی
پێش ئیسلام ئه‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌وه‌ک بۆ قورئان و پێغه‌مبه‌ری موسلمانان.
سه‌یر له‌وه‌دایه که موسلمانان سه‌ره‌ڕای داگیرکردنی ئه‌م ملله‌تانه
و ته‌فر و تونا کردنی که‌لتوره‌کانیان و شێواندنی مێژوویان ئه‌یانه‌وێ
به زۆری و زۆرداری خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی داهێنانه‌کانیان.
Handren88@hotmail.com
|