١٢\٦\٢٠١٠
(قووڵایی عه‌ره‌بیی
عێراق) و پرسیارێک له د.به‌رهه‌م ساڵح.

مه‌هاباد کوردی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـ6ـ2010 له ڕۆژنامه‌ی
(شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی عه‌ره‌بیی سه‌ر به سعوودیه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی
حکوومه‌تی کوردستان د.به‌رهه‌م ساڵح، چاوپێکه‌وتنێک ئه‌نجام درابوو. ده‌کرێ
له زۆر لایه‌نه‌وه ته‌ماشای ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه بکه‌ین و هه‌ڵیبسه‌نگێنین.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی مرۆڤ ڕابکێشێت شێوه‌ی ئاخاوتن و هه‌ڵبژاردنی
وشه‌کان و په‌نابردن بۆ شێوازی دیپلۆماسی و نه‌رمی نواندنی د.به‌رهه‌م
بێت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا. جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر وه‌ک هه‌میشه،
بێگومان ئه‌م جاره‌ش، ویستوویه‌تی گفت و لفتی خۆش بێت و به ڕێگه‌یه‌کی
شارستانییانه باس له شته‌کان بکات. من پێموایه له‌م کاره‌یدا تا
ڕادده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه.
له‌م کورته‌باسه‌دا من خۆم له قه‌ره‌ی ته‌واوی ناوه‌ڕۆک و مه‌غزای وته‌کانی
د.به‌رهه‌م ساڵح ناده‌م. له‌وانه‌یه خه‌ڵکی تر هه‌بن بۆچوونێکی جیایان
له‌وه‌ی من هه‌بێت سه‌باره‌ت به چۆنێتی ئاخاوتنی کاکی دکتۆر. دیاره
ئه‌مه‌شیان شتێکی ئاسایی و سرووشتییه. ئه‌وه‌ی که زیاتر منی هێنایه
قسه و وای لێ کردم ئه‌م چه‌ند وشانه بنووسم، به پله‌ی یه‌که‌م، سه‌ردێڕی
هه‌ڤپه‌یڤینه‌که و وه‌رامێکی د.به‌رهه‌م بوو له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی
حکوومه‌تی کوردستان ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که‌دا. هه‌ر
له ناوونیشانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک وه‌زیرانی
حکوومه‌تی کوردستاندا هاتووه: (هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان
له‌گه‌ڵ قووڵایی عه‌ره‌بیی عێراقدا...). مرۆڤ بۆی هه‌یه بپرسێت داخوا
ده‌بێ مه‌به‌ست چی بێت له قووڵایی عه‌ره‌بیی عێراق؟ ئه‌مه ڕه‌نگه ته‌نیا
پرسیارێک نه‌بێت که خوێنه‌ری کورد ناچار بێت ئاڕاسته‌ی د.به‌رهه‌می
بکات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌شێ پرسیاری سه‌ره‌کی بێت که به‌ره‌و
ڕووی بکرێته‌وه. (قووڵایی عه‌ره‌بیی عێراق) له ڕووی سیاسی و جوگرافی
و هه‌ندێ لایه‌نی دیکه‌وه، گه‌ر ته‌نیا سووکه‌مانایه‌کیش بگه‌یه‌نێت،
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد و
خاکه‌که‌ی ناکه‌وێته‌وه. کاتی خۆی عه‌مرۆ مووسای سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی
که هاته هه‌ولێر و له به‌رده‌می په‌رله‌مانی باشووری کوردستان و ئه‌ندامه‌کانیدا،
گه‌لێ ڕاشکاوانه، باسی له‌وه کرد که باشووری کوردستان سه‌ر به
جیهانی عه‌ره‌بییه و ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه و چی و چی تریش. له ده‌مه‌ساتی
ئه‌و قسانه‌ی کابرای عه‌ره‌بدا نه په‌رله‌مان و نه په‌رله‌مه‌نتاران
چ کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌نواند که بۆنی کوردستانێتی و نه‌ته‌وه‌یی
لێ بێت. دواتر سه‌رکرده و به‌رپرسانی کورد له پڕێکا بوون به کوڕێک و
که‌وتنه فشه‌هه‌ڵوێست نیشاندان. من پێموایه ناوهێنانی (قووڵایی عه‌ره‌بیی
عێراق) به‌ر له‌وه‌ی له قازانجی کورد و کوردستاندا بێت، به زیان
بۆیان ده‌رکه‌وێته‌وه. ئایا ئه‌م شێوه به‌کاربردنه پێگه‌ی باشووری
کوردستان له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیا و خاک و نه‌ته‌وه و گه‌ل به‌ره‌و چ
ئاقارێک ده‌بات؟
یه‌کێ که بێت باس له (قووڵایی عه‌ره‌بیی
عێراق) بکات، نابێ به چ شێوه‌یه‌کیش (قووڵایی کوردیی باشووری
کوردستان)ی له بیر بچێت و زۆر پێویستیش بوو هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا
ئاماژه‌ی پێ کردبا. من کارێکی وام به پێویست ده‌زانی، هه‌ربۆیه لێره‌دا
هێنامه پێشه‌وه. کاری دیپلۆماسی و گه‌مه‌کردنی سیاسییانه و پاراستنی
ده‌ستکه‌و‌ته‌کان و گه‌لێ پرسی تر هه‌رگیز نابێ ئه‌وه‌مان له بیر به‌رنه‌وه
که به‌ڵێ باشووری کوردستانیش قووڵایی خاکی کوردانه و، خه‌ڵکانی غه‌یره‌کوردیش
ده‌بێ هه‌ر به هه‌مان چاو سه‌یری بکه‌ن و له په‌یوه‌ندی دانان ده‌گه‌ڵ
باشووری کوردستان و حکوومه‌ته‌که‌یدا نابێ ئه‌م خاڵه فه‌رامۆش بکه‌ن.
هه‌رنا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا که ئه‌مه‌یان
تێبگه‌یه‌نن و پێیان بسه‌لمێنن. دانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی دروست نه‌بێت، ئاسان نییه که تا سه‌ر به
توند و تۆڵ و پته‌وی بمێنێت.
ئه‌ز وه‌ک کوردێک له دژی ئه‌وه نیم که ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حکوومه‌تی
کوردی له باشوور په‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی.
به‌ڵام کاتێک که عه‌ره‌ب و ڕژێم و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بێن کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی
به به‌شێک له قووڵایی (نیشتمانه عه‌ره‌بی)یه‌که‌ی خۆیان بزانن و چ
حیسدابێکیشیان بۆ نه‌که‌ن، ئه‌وسا شه‌ڕ و چاکه وه‌ک یه‌کیان لێ دێت و
کوردیش چ خێرێکی له‌و په‌یوه‌ندی دانانه وه‌ده‌ست ناکه‌وێت، قه‌باحه‌تی
گه‌وره له‌وه‌دایه که کورد خۆی له‌سه‌ر زمانی سه‌رۆک وه‌زیرانی باس
له (قووڵایی عه‌ره‌بیی عێراق) بکات! ئه‌رێ به‌ڕاست چه‌ند که‌سی عه‌ره‌ب،
کام له سه‌رکرده‌کانیان به کرده‌وه سه‌لماندوویانه که به‌ڵێ
باشووری کوردستانیش به قووڵایی خاکی نه‌ته‌وه‌یی کوردان ده‌ژمێردرێت و
لێی جیا نابێته‌وه؟
د،به‌رهه‌م ساڵح که زۆر جار باس له‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ (به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی) دایه. ته‌نانه‌ت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌شدا شتێکی وای درکاندووه.
تۆ بڵێی نه‌زانێت که بۆ کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌که‌ی باسکردن
له (قووڵایی عه‌ره‌بیی عێراق)، شتیکی مه‌ترسیدار و خه‌ته‌رناکه؟
له کۆتاییدا له کانگای دڵمه‌وه هیواخوازم که د.به‌رهه‌م و حکوومه‌ته‌که‌ی
له خزمه‌تکردنی کورد و کوردستاندا سه‌رکه‌وتوو بن و به کرداریش، نه‌ک
به قسه، به‌سه‌ر گشت دیارده دزێو و ناحه‌ز و نانیشتمانی و نانه‌ته‌وه‌یی
و ناکوردستانییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵات‌دا زاڵ بن.
9\6\2010 - ستۆکهۆڵم
mehabadkurdi@hotmail.com
|