قونبه‌له‌که له بن مالیکی ته‌وقیت کراوه جا نازانین خۆی ده‌گرێته‌وه یان عێراق هه‌ڵده‌ته‌کێنێ.. بۆ کوردانیش دیار نیه پڕووشکه یان خێره.
مه‌هدی کاوانی
له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌ین له هه‌ر کوێوه‌که بێت زۆر شت هه‌ڵده‌گرێ . له خۆ کیشانه‌وه‌ی ته‌وافق و مه‌رجه سه‌خت و بیانۆیه نا واقیعیه‌کانیان ، دیاره ئه‌گه‌ر ڕازیان بکات مانای کورد‌و شیعه‌ی له په‌ڕله‌مان وه ده‌ر ده‌نێ، ئه‌گه‌ر وا ناکا حکومه‌ت شه‌له‌لی ده‌که‌وێتێ . ئه‌مه‌ریکاش هه‌ر گاره‌گارو هاوار هاواریتی له سه‌ر مالیکی به‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ناکا له مه‌ڕ په‌له نه‌کردن له ته‌واو کردنی یاسای نه‌وت و هه‌موار کردنی ده‌ستوورو . پێداچوونه‌وه به یاسای ڕیشه‌کێش کردنی به‌عسیه‌کان . له بنه‌وه‌ش هێدی هێدی عه‌شایه‌ری سوننه چه‌کدار ده‌کات و ده‌یان کاته ملیشیات و به کۆڵ شیعانی وه‌ده‌نێ یانی ئاگره‌که خۆشتر ده‌کات . عه‌لاویش له هه‌موو گۆزه‌کان ئه‌سکوه . به‌س ڕووخانی حوکمی شیعی دینی پێوه بێت ،جه‌عفه‌ری بێت مالیکی ئێستا بێت هی تری ئاینده بێت ئه‌و له حاله‌تی ئاماده باشیه ،بیانۆش ئه‌وه‌نده زۆره که‌س ناتوانێ پێی بڵێ بۆ وا ده‌که‌ی . ئه‌وه‌تا هه‌ر دوا به دوای خۆکێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی ته‌وافق ئه‌وانیش هی خۆیان کێشایه‌وه. مالیکیش نازانین له به‌ر زیره‌کیتی له ناچاریتی که دێته لای کوردان بۆ هه‌موو شته‌کان ده‌ڵێ باشه‌و ده‌شڵێ ئێوه له پشتم نه‌بن سوننه‌کان له خوایتیان . کێش ناڵێ هه‌مان قسه به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی به لایه‌نه سوننه‌و عیڕاقیه‌و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش ناڵێ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه داخوازی کورده‌کان له کۆڵ من بکه‌نه‌وه ، شته‌کانی تر هه‌ر له خۆیه‌وه جێ به جێ ده‌بێ . که ده‌چێته ئێران به که‌یفی وان لێدوان ده‌داو به تورکیاش ده‌ڵێ به سه‌ر چاوان ئه‌وه‌ی ئێوه بڵێن قبوڵمه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردیش خۆی هه‌ڵداتێ له‌وانه‌یه بڵێ قسه‌یه‌و به‌س . خه‌لکی ئه‌مه‌ریکاش ڕۆژنیه پێشوازی له ته‌رمه‌کانیان نه‌که‌ن و له ڕێگایه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕق و قینه‌یان به حکومه‌تی بۆش ده‌دڕکێنن و دیموکراته‌کانیش له بۆسه دانه خوا خوای ئه‌وه‌یانه شکشته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عیڕاق له زیادبوون دابێ و تا له ڕێگایه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره‌ی بکه‌ن و به‌هۆیه‌وه بۆش له کۆشکی سپی وه‌ده‌رنێن . بۆشیش هه‌ر ده‌رێ سه‌بر بگرن باره‌که به‌ره‌و باشی ده‌ڕواو ناو ناوه‌ش تومه‌ته‌کانی بۆ ئێران و سوریا دووپات ده‌کاته‌وه که ئه‌وانن داڵده‌ی تیڕۆڕیستان ده‌که‌ن و بۆمان ده‌نێرن و کۆمه‌کیان ده‌که‌ن . له لایه‌که‌وه جۆرج ده‌بلیوبۆش به‌رده‌وامه له سه‌ر لێدوانه‌کۆنه‌کانی به پاراستنی یه‌کیه‌تی خاکی عیڕاق له لایه‌کی تریشه‌وه پڕۆفیسۆرو ناوه‌نده لێکۆله‌ره‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌ن. ڕۆژنیه سیناتۆری ئه‌مه‌ریکی جۆزیف بایدن له سه‌ر دابه‌ش بوونی عیڕاق بۆ سێ پارچه قسه‌وباسی لێ نه‌کات . ئێستاکه دوو سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی هینری کسنجه‌رو ماردین ئۆلیبرایتیش چوونه‌ته پاڵ ڕاکانی بایدن. دیاره پڕۆژه‌که‌ی پێشتری بیکه‌ر – هاملتۆن که فیدڕالیزمی پارێزگاکانیان پی ده‌گوت و کورد زۆر ڕقی لێ بوو،هی دیموکراته‌کان بوو و ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه به‌رزه‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌کیان تیا بینی ،به‌ڵام گۆڕه‌پانه‌که شتێکی تری ویست و ئه‌وانیش هاتنه ڕایێ.چه‌ندین ناوه‌ندو سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ش هاتوونه‌ته سه‌ر هه‌مان ڕای ئه‌و سه‌ناتۆره . هه‌ڵبه‌ته هه‌رجۆره لێدوانێکی له‌و بابه‌ته‌ی پڕۆفیسۆره ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ده‌تۆقێنێ و ڕق و قینه‌ی خۆیان به په‌که‌که‌و ئه‌زموونی کوردی باکورو تۆڵه سه‌ندنه‌وه به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و شتی له‌و بابه‌تانه ده‌یانه‌وێ بکه‌نه‌وه جاره‌ک وکی قسه له سه‌ر پێداگرتنه‌کانی پرسی کورد ده‌کرێ له سه‌ر ماده‌ی 140 و بڕیاری نه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌یانتۆقێنێ . بۆشیش نازانێ چی بکات کورسیه‌که‌ی خۆی بپارێزی ، به‌ره‌نگاری چه‌ندان ببیته‌وه . ئه‌گه‌ر به گێی سونه‌کانی ئیڕاقی و وڵاتانی عه‌ره‌بی وهاوسێکانی عیڕاق به تایبه‌تی تورکیا بکا ئه‌وا خوازیاری ئه‌وه‌نه که عیڕاق هیچ ده‌ستی تێ نه‌درێ . ئه‌گه‌ر به گوێی کورد‌و شیعه‌و ئێران و پڕۆفیسۆرو سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکی بکات قسه‌و باسیان هه‌ر هه‌مووی له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عیڕاقه جا بۆ سێ پارچه چوار پارچه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی فیدڕاڵی ، کۆنفیدڕاڵی ،گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌نته‌ر لاواز بێت و لۆکاله‌کان به‌هێز بن . شیعه‌کان گۆشیان ده‌وێ قاوشۆشیان ده‌وێ . که ناتوانن له گه‌ڵ سوننان بکارێن ده‌وه‌رن له گه‌ڵ کورده‌کان به پێکه‌وه‌یی کار بکه‌ن به‌ڵام پێکه‌وه‌بوونێکی ڕاستگۆیانه نه‌ک کاری ژێراو ژێری له گه‌ڵ دابێ . کورده‌کان به‌ڕاست و دروستی ده‌ڵێن کی له گه‌ڵ داخوازیه‌کانمان بێ له گه‌ڵی به‌ڕی ده‌که‌وین ،ئه‌نگۆ ،سوننه ئه‌مه‌ریکی ، ئیدی و ئیدیش و هیچ پیچاوپێچیان نیه چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان بێت پێیان ناکرێ ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ده‌کرێ له سه‌ر خۆیان وه‌جواب بێن ئه‌ویش به ته‌واوه‌تی نا و له‌بن سه‌د په‌رده‌وه . بۆ شیعه‌کان دونیاش ده‌زانی وه‌کو ڕۆژێ ڕووناکی که له ناوچه‌که له کورده‌کان به‌و لاوه که‌سی تریان به ته‌واوه‌تی دۆست نیه . ئه‌گه‌ر ئێرانیش بینه گۆڕێ کار بۆ ئه‌جندای خۆی ده‌کات .ئه‌وه‌نده‌ی لێیان تێک ده‌دات ئه‌وه‌نده بۆیان چاک ناکات . چۆنچۆنی تورکه‌کان خه‌فه‌ت و ڕق و قینه دایان ده‌گرێ کاتێ کێشه‌ی کورده‌کان ده‌چێته پێشه‌وه ،دوو ئه‌وه‌نده‌ش هی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه له گه‌ڵ شیعه‌کان کاتێ نزیک بوونه‌وه‌یان له ئێران ده‌بێت . به مه‌زنده‌ی خۆم سیستانی پیاوه‌کی دینی و خواییشه‌و تا زۆر ڕاده هه‌نده تێکه‌ڵی سیاسیش نابێت ،به‌ڵام له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه به تایبه‌تی سه‌دریه‌کان ئاقلتره . به گوێره‌ی لیدوانه‌کانی له گه‌ڵ کاری خیرێیه و نه به کار‌و کرده‌وه‌کانی سه‌در ڕازیه نه حه‌زیشی له ئاژاوه‌یه . ئه‌گه‌ر به گوێی وی بکه‌ن هه‌نده خۆیان تێکه‌ڵ کێشه‌ی ئێران ناکه‌ن . به‌ڕاستیش ئه‌گه‌ر شیعه‌کان خۆیان له کورده‌کان نزیک که‌نه‌وه‌و خۆشیان له گه‌ڵ ئێران وه‌دوور بگرن کاریان ڕاستر ده‌بێت و کێشه‌که‌شیان زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه‌و ده‌شکه‌ونه ناو بازنه‌ی متمانه پێ کردنی ئه‌مه‌ریکی . که قونبه‌له‌که له بن مالیکی یان شیعه‌کان ده‌ته‌قێته‌وه‌و که‌س ناتوانێ پێشبینی ده‌رئه‌نجامه‌کانی بکات به‌وه‌ی ئایا له ڕێگای نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان ڕۆلی زیاتر ده‌ده‌نه وڵاتانی دراوسێ، ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وا قونبه‌له‌که به سه‌ر شیعان ده‌ته‌قێته‌وه و پڕوشکیش به‌ر کوردان ده‌که‌وێ . سوچه‌که‌ش هه‌ر هه‌مووی شیعه‌کان خۆیانه ئه‌وانن ده‌بنه سه‌به‌ب که قونبه‌له‌که له بن خۆیان بته‌قێته‌وه. ئه‌گه‌ر به گوێی سیستانیان بکردبایه ماڵی خۆیان به قوربانی جیرانان نه‌کردبایه باشتریان بۆ ده‌هات و قونبه‌له‌که‌ش له بنیان نه‌ده‌ته‌قیه‌وه . من حه‌ز ده‌که‌م شیعه‌کان خراپیان بۆ نه‌ێت چونکه خه‌باتی هاوبه‌شی ڕاست و دروستیان له گه‌ڵ کوردان هه‌بوو له دژی سه‌دام و وه‌ک کورد ئاساش زوڵمه‌کی زۆری به‌عسیه‌کانیان پێ که‌وتیه به‌ڵام مادامه‌کینێ هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه باشتره عیڕاق هه‌ڵته‌کێنێ . به‌لکو وه‌ک ده‌ڵێن له پاش هه‌موو ناخۆشیه‌ک خۆشیه‌کی به دواوه دێت . گۆمیش تا پڕ نه‌بێت له سه‌ری ناڕژێت.
به‌ریتانیا /15/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|