قوربان با من ئه‌م
کونه‌ی لێبگرم ..

ته‌حسین عوسمان
من ئه‌وه چه‌ند ساڵه خه‌ریکه سیق و دیق بکه‌م .. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
خۆمم پێنایه‌ته رایێ و له‌وه حاڵی نابم که چۆن ئه‌مریکا به‌و هه‌موو
ته‌نته‌نه‌یی (عڤمە) و لووتبه‌رزییه‌ی خۆیه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه
ئوسامه بن لادن بگرێ . بڵێم چی ، دیاره ، ئوسامه بن لادن له ئه‌مریکاش
زه‌به‌لاحتره ؟ که‌وایه ، ئه‌ی بۆچی ئوسامه بن لادن .. ئه‌و ، که
هێنده به توانایه ، ئه‌و بۆ ناتوانێ عومه‌ری کوڕی خۆی بگرێ ؟ تۆ
بڵێی عومه‌ر ، به‌و بێ جێنشینییه‌ی خۆی ، له‌و دوو زه‌به‌لاحه زه‌به‌لاحتریش
بێ ؟!
خه‌ڵکینه تاکه‌ی ئه‌و پرسیاره بێوه‌ڵام ده‌مێنێ !! ها .. وه‌ڵڵا خۆ
له‌وانه‌شه ئه‌مجاره ئۆباما ئوسامه بگرێ .. ئه‌ی بۆچییان هێناوه ؟!
خۆ ئه‌و رێتێچوونه‌ش هه‌یه که به ئۆباما و ئوسامه به‌هه‌ردووکیان
عومه‌ر بگرن ! له‌وناوه یه‌کێک هه‌ر ده‌بێ بگیرێ .. خۆ نه‌بووینه‌ته
مشکه‌که‌ی کچی پاشا .. ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و به‌سه‌رهاته سه‌یره‌م هاته‌وه
یاد : ده‌ڵێن جارێکیان کچی پاشا به‌وه ده‌زانێ که مه‌لا نه‌سره‌دین
هێنده زۆرزانه که‌س ناتوانێ فێڵی لێبکات . بۆیه ، به نیازی ئه‌وه‌ی
ده‌ردێکی وای بداتێ عاره‌ب به عه‌جه‌می نه‌دابێ ، فه‌رمان ده‌دات مه‌لای
بۆ بانگ بکه‌ن . ئیتر مه‌لای بۆ بانگ ده‌که‌ن و کچی پاشا مه‌لا ده‌کاته
ناو ژوورێکی ئه‌رز لووسی له مه‌ڕمه‌ڕ درووستکراو ، پوخته به رۆنی
گوێز چه‌ورکراو . ژووره‌که هیچ کو‌ن و که‌له‌به‌ری تیا نابێ . کچی
پاشا ده‌رگا‌که توند داده‌خا .. مشکێک به‌ره‌ڵڵای ناو ژووره‌که ده‌کا
و ده‌ڵێ مه‌لا بیگره . مه‌لا به دوای مشکه‌که‌دا راده‌کا ناوچه‌وانی
ده‌که‌وێ به ئه‌رزدا .. هه‌ڵده‌ستێته‌وه تاوێکی‌تر ده‌داته خۆی ئه‌مجاره
پشتی سه‌ری ده‌که‌وێ به ئه‌رزدا .. مه‌لا له‌تاو ئێش‌وئازاری سه‌ری
پڕده‌داته ناوگه‌ڵانی کچی پاشا و توند هینه‌که‌ی ده‌گرێ .. کچی پاشا
ده‌ڵێ ئای ئای مه‌لا ئه‌وه چیده‌که‌ی تۆ بڕۆ مشکه‌که بگره هینی من
بۆ ده‌گری .. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ : قوربان با من ئه‌م کونه‌ی
لێبگرم .. مشک بۆ کوێ ده‌چێ هه‌ر ده‌یگرم !
له ژووره‌که‌دا ته‌نیا ئه‌و کونه هه‌بوو‌ه که مه‌لا گومانیلێکردوه
مشکه‌که خۆی تێبکوتێ . بۆیه مه‌لا ، به نیازی گرتنی مشکه‌که ، خۆی
ته‌واو مسۆگه‌ر کردوه کاتێ ئه‌و کونه‌ی لێگرتوه . مشک ، که هیچ
شوێن و کو‌ن و که‌له‌به‌رێک نه‌بێ په‌نای بۆ ببا ، بۆ کوێ ده‌چێ هه‌ر ده‌گیرێ
. به‌ڵێ مه‌لا ، خۆشبه‌ختانه، له‌مه‌شیان هه‌ر براوه بوو.
به‌ڵام .. که ده‌ڵێم به‌ڵام دیاره ئاخێکیشی به‌دواوه‌یه .. ده‌ردی
مشکه‌که هه‌ر ئێمه دیمان به‌چاوی خۆمان . هه‌موو کونێکیان لێگرتین .
ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵ ده‌چێ ئه‌وانه‌ی ، هه‌روا به نێو ، خه‌ریکی راوی
یه‌کترن که‌سیان که‌سی نه‌گرت . بۆ ؟! هه‌ر کوڕی هه‌ژارو ره‌شوڕووته
بوونه‌ته قوربانی و نێچیری راوی ئه‌وان . نازانم ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئه‌مڕۆ
له‌به‌رچی هه‌ندێجار هه‌ر ئاوا له‌خۆڕا پاساو بۆ هه‌ندێ شت دێننه‌وه
که به ئه‌قڵیشدا ناچێ . ده‌ڵێن کو‌ن زۆرن بۆیه ناتوانن ئوسامه بن
لادن بگرن . تۆ بڵێی راست بکه‌ن ؟! جا بڵێم چی ! خۆ له‌وانه‌شه وابێ
.. ئه‌ی ئه‌وه‌نیه له‌و دنیایه پان و به‌رینه‌دا ، بۆ سه‌رۆک عبدالله
ئۆجه‌لان ، ته‌نها یه‌ک کو‌ن هه‌بوو .. دوژمنان به هه‌موولایه‌ک گه‌ڕه‌کۆمه‌یان
لێکرد .. کونه‌که‌یان لێگرت و گرتیان و کردیانه کونه‌که‌وه !!
خودایه ده‌بێ بۆ ئێمه‌ی کوردی به‌شخوراو ، ئێمه‌ی به‌ده‌یانجار له‌خشته
براو ، ئێمه‌ی وه‌ک رانه‌مه‌ڕی بێ شوانی گورگانخواردووکراو ، ده‌بێ که‌ی
مه‌لا نه‌سره‌دینێکیش بۆ ئێمه په‌یدا ببێ که بتوانین نه‌ختێ ئۆخه‌ی
بکه‌ین له‌ژیان .. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ، به‌ناهه‌ق ، نه‌مانکه‌ن به‌کونانه‌وه
.. نه‌ختێ ئازاد بژین ، هیچ نه‌بێ ، به‌ده‌ست ئه‌و گورگانه‌ی خۆمانه‌وه
؟!
tashinok@hotmail.com
|