٢٩\٧\٢٠١٠
قوربانى ئه‌و بزه‌یت
بم هاوڕێ گیان.

پیشره‌و حه‌مید
تەنها
بۆ ئەوەى لە تاریکى مۆرڤ کوژەکاندا گەنجانى شار هەناسەکانیان ئازاد بکەن
، مۆمێکت لەتاریکى شارێکدا پێ‌کرد ، ئەو مۆمەى تۆ هەڵت کرد تائێستاش
تاریکى ناخى گەندەڵکارن ئاشکرادەکات ، بە هۆتافەکانت گوێى بەرپرسانى
شارت کەڕ دەکرد تا بۆئەوەى بەهۆشى خۆیان بێنەوەو چى دیى یارى
بەچارەنوسى مرۆڤەکانەوەنەکەن ، لەبرى گوێرایەڵى بۆ بەڵێنى بەرپرسان ،
هاوڕێیەتى گەنجە یاخیى بوەکانت لەدەسەڵاتى کوردى هەڵبژارد ، تاژمارەیان
زیادبکەى ، هەربۆیە (سۆران گیان) وه‌ک سه‌رۆک هه‌میشه یادتت ده‌که‌ینه‌وه.
یه‌ک ساله ئەستێرەیەک لەئاسمانى بەختەوەرى هاوڕێکانمدا ون ون بەشیوێن
خۆیدا دەگەڕى ، یه‌ک ساله‌سیماى شار و کۆڕى ڕۆشنبیران بێدەنگ بَیدەنگ
ئاوێزانى دەریایەک لەغەم بون و کەسێک نییە سیماى شار پڕبکات لەخەندەو
زمانى پڕلە داهێنان و ئازایەتى ڕۆشنبیرەکان لەگەڵ دیالۆگدا ئاشت
بکاتەوە، تا وەک هەمو جارێک ببنە یەکەمین کەسانێک لەسەر ئاستى
کوردستاندا بەپڕۆژەکانیان ئومێدێک بەژیان بەخشنەوەو خورپەیەک بە دلێً
پڕ لە بەدڕەوشتى بەرپرسە گەندەڵکارەکانى شاردا بهێنێـت و هێندەى تر
بچوکیان بکاتەوە ... یه‌ک ساله ئەو بەرپرسانەى پێکەوە فێرمان کردن کە
هەموشتێک پارەو کورسى و ئافرەت نییەو ژیان بێ تێگەیشتن لەماناى هەقیقەت
هیچ بەهایەکى نییە.
ئەمڕۆ یه‌ک ساله ئەوان بەختەوەرن بە
ئاوابونى ئەستێرەى یەکێک لەسەرسەخترین دوژموناکانیان ، ئێمەش
غەمبارترین مرۆڤ و هاوڕێ تین (سۆران) گیان .
سۆران گیان دڵم پڕە لەژان ، هێشتا ناتوانم بڕوابەوەبکەم کە بۆدواجار
تەنها بەچاوان و بە ئاماژەیەک وتت " هاوڕێم ئیدى تەواو ناتبینمەوە "
ئەوەچى جورئەتێک بو سۆران گیان کە دەتزانى لە گەڵ نهێنى خۆشەویستە دڵ
شکاوەکەتدا بەرەو ناخى گڵ ئۆغر دەکەیت و بەپێکەنینەوە دەتوت " هاوڕێم
چاودیریان بکەن بزانن تاچەند ساڵى تر لە تاقى کردنەوەى ڕەوشتدا ئەو
بەرپرسە ترسنۆکانه ى شار ئیکمال دەبن ".
سۆران گیان هێشتا کارمان زۆرمابو تا ئەنجامى بدەین ، هێشتا بەرپرسە
نابەرپرسەکان دادگاى نەکراون هێشتا پارتى و یەکێتى مل هۆڕانە سەرقاڵى
دزى و سامان کۆکۆدنەوەن ، هێشتا کچان و ژنان لەلایەن بەرپرسە
شەهوانیەکانەوە ئەتک دەکرێن و لەدیوەخانى خێڵەکاندا بەتۆمەتى
ئابڕوبردنى عەشیرەت دەکوژرێن و دەسوتێنرێن و پارچەپارچە دەکرێن .
سۆرە گیان ، تۆ لەوێ نەبوى کەوەک سەرۆک بەڕێمان کردى ، تۆ لەنەوێ نەبوى
، تەنها یادگارى و وێنەى خۆپیشاندانەکانى دەربەندیخان و سلێمانى و
هەولێر و ڕۆژانى زیندانى کانى گۆمە و زیندانى سەرشەقام لەوێ بون ،
ئەوان شاهیدى نەمرى توى گەنج و تۆى ڕۆشنفکر و تۆى مرۆڤ بون ، هاوڕێگیان
توێ لەوێ نەبوى تا نرخى خۆت ببینى و بزانى ئەوەى تۆ کارت بۆدەکرد و
هەوڵت بۆ دەدا چەند بەرهەم دارەو ئەو خەڵکە چۆن بە ڕێزەوە دەست
لەسەرسنگ شکۆمەندانە یادیان دەکردیتەوە .
سۆران گیان ، گولـلەکانى ئاشایشى و پۆلیس نەیان توانى جەستەى پڕلە وەرت
ببڕن و ئازارت بدەن ، شەلاقەکانى ئاسایش و پۆلیس نەیان توانى هیچ
ئاسەوارێک لەسەر ورەى بەرزت بەجێبهێڵن ، پیلانى بەرپرسە گەندەڵ
ڕەفتارەکانى شار نەیان توانى کۆتاى بەژیانت بهێنن ، تەنها شێرپەنجەیەکى
ترسنۆک نەبێـت .
سۆران گیان هاوڕێ چاونەترسەکەم ، لەوە دڵنیابە کە هاوڕێکانت لەجاران
زیاتر باوەڕیان بەخۆیانەوە و بۆهەمیشە کار‌و کردار و وتەکانى تۆ
بەرنامەى کارکرنەو تا کوردستان پاک نەبێتەوە لە خیانەتکار و بەرپرسى
بەد ڕوشت ، ئەوا ووتە جوانەکەت دەکەینە دروشمى کارکردنمان و ئێەش لەگەڵ
تۆ دەڵێن " نەوەیەک بەڕێوەیە هەمیشە دژى گەندەڵى شەردەکات ".
بیۆگرافیای سۆران ساڵح حسێن:
1979 بۆ 2009
سۆران له ( 2/8/1979 ) له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌دایک بوه ، خوێندنی
سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌رله‌م شاره‌دا ته‌واوکردوه ، له‌ساڵی
1999 له کۆلێژی سامانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له‌زانکۆی سلێمانی وه‌رده‌گیرێت
و سه‌رکه‌وتوانه‌له‌ساڵی ( 2003 ) به‌پله‌ی زۆرباش بڕوانامه‌ی به‌کالۆرێس
وه‌رده‌گرێت ، له‌ساڵی 2004 وه‌ک ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی له فه‌رمانگه‌ی
کشتوکاڵی ده‌ربه‌ندیخان داده‌مه‌زرێت .
سۆران ، جگه‌له‌وه‌ی وه‌ک گه‌نجێکی خوێن گه‌رم و نیشتمان په‌روه‌ر له‌ناو
ته‌واوی هاوڕیـَـکانیدا ده‌ناسرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌نجێکی به‌ئاگا
و ڕۆشنبیرێکی واقیع بین بوه.
سۆران بۆسه‌رخستنی پڕۆژه‌کانی گه‌نجان و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌تایبه‌تی
قوتابیانی زانکۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری‌دا له‌شاری
سلێمانی ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌ناوی ( خوێندنی لبیڕاڵ ) ده‌رده‌که‌ن ، که ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه ده‌بێته سه‌کۆیه‌ک بۆئه‌و گه‌نج و خوێنداکارانه‌ی که هیچ
سه‌کۆیه‌کیان نییه تا ده‌نگی تێده هه‌ڵببڕن و ته‌عبیر له بیر‌و
بۆچونه‌کانیان بکه‌ن ، سۆران له‌م هه‌وڵه‌یاندا سه‌رکه‌وتوانه به‌رده‌وام
ده‌بێت ، تائه‌و کاته‌ی دوای پرس و ڕاوێژکردن به‌هاوڕیکانی و زیاتر
فراوانکردنی مه‌وداکانی ئازادی بیروڕای جیاواز بیرله ده‌رکردنی
ڕۆژنامه‌یکی تر ده‌کاته‌وه و دوای چه‌ندین کێشه‌و دروستبونی له‌مپه‌ر
له‌به‌رده‌م ئاواته‌کانیدا ، دواجاربڕیاری ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌یک ئه‌دات
به‌ناوی ( شوناس ) که خۆی ده‌بێته خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌که ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌دوای ده‌رچونی ( 2 ) ژماره له ڕۆژنامه‌ی ( شوناس ) له‌به‌ر
نه‌بونی توانای ماددی و هاوکاری نه‌کردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیرییه‌وه ، ڕۆژنامه‌که ڕاده‌گرێت ، به‌ڵام خۆی وه‌ک گه‌نجێک و
وه‌ک خوێنه‌رێکی جدیی به‌رده‌وام ده‌بێت له هۆشیارکرۆدنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو
گه‌نجان و قوتابانی هاوڕێی .
سۆران ئه‌و کاته‌ی له‌زانکۆی سلێمانی ده‌بێت به‌شداری چه‌ندین چالاکی
کردوه له‌وانه : کاتێک وه‌زاره‌تی خویندی باڵا بڕیاری برینی ده‌رماڵه‌ی
خۆێندکاران ئه‌دات سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌کانی زانکۆی سلێمانی ده‌کات
و به‌هۆی به‌رده‌وام بونیان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و حکومه‌ت ناچار
ده‌به‌ن که ده‌رماڵه‌ی قوتابیان سه‌رف بکه‌نه‌وه ، له‌ساڵی ( 2002 )
ئه‌و کاته‌ی که ڕژێمی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
ده‌کات و هێرش ده‌کاته‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌کان ، سۆران وه‌ک گه‌نجێکی
هه‌ڵسوڕاو به‌شداری له خۆپیشاندانی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی ده‌کات و
به‌به‌رچاوی میدیاکانی ناوخۆ و جیهانه‌وه ئاڵای تورکه کان ده‌سوتێنێت
و پاشان ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه نۆکه‌ری خۆیان بۆ تورکه‌کان
بسه‌لمێنن له‌ڕاگه‌یاندنه ڕو زه‌رده‌کانیاندا ، هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر
خۆپیشانده‌ره‌کان و له تورکه فاشیسته‌کان ده‌پاڕێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی
جارێکی تر وه‌ک نۆکه‌ر قبوڵیان بکه‌نه‌وه .
سۆران له‌سه‌رتای دامه‌زراندی ( گروپی ئازاد ) وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک
له گه‌ڵ هاوڕێکانیدا له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام دبێـت له خزمه‌تکردنی
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی شاری ده‌ربه‌ندیخان ، له کاتی خۆپیشاندانه‌که‌ی
ڕۆژی ( 15/7/2003 ) دا له‌دوای ئه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن
به کار به‌ده‌ستانی شاره‌که ، له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئیداریه‌کانی ئه‌و
کاته‌ی پارێزگای که‌رکوک و ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌و خۆپیشاندا به
مه‌ترسیه‌ک بۆ له‌ده‌ستدانی کورسیه‌کانیان ده‌زانن و له‌دوای ته‌واو
بونی ڕێپێوانه‌که‌ی ڕۆژی ( 15/7/2003 ) ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی ئاسایشی
ده‌ربه‌ندیخان و دور له‌هه‌مو به‌هایه‌کی مرۆیانه و دڵ ڕه‌قانه په‌لاماری
چه‌ند گه‌نجێک ئه‌ده‌ن و چه‌ندین گه‌نجی تریش زیندانی ده‌که‌ن که
سۆران یه‌کێک بو له‌و گه‌نجانه .
بۆئاشکرا کردنی سه‌رمایه‌ی وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی
( 9 ) که‌س له‌گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌رله هه‌ر که‌سێکی سیاسی و
رۆِشنبیری له‌کوردوستاندا یه‌که‌مین که‌سانێک بون که ئه‌و داواکاریانه‌یان
له‌ڕیگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان ( محمدی حاجی محمودی گوله خانه ) وه
گه‌یانده په‌رله‌مانی کوردستان ، که‌سۆران یه‌کێک بو له‌و گه‌نجانه .
( سۆران ) وه‌ک گه‌نجێ چالاک و ڕۆشنبیر هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی گه‌یاندنی
داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بوه به ده‌سه‌ڵات ، له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی
( 7/8/2006 ) یه‌کێک بو له گه‌نجه پێشه‌نگه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانه و
له‌کاتی په‌لاماردانی گه‌نجه‌کاندا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ناوخۆ و
پیاوانی ده‌سه‌ڵاداره‌وه وره‌ی گه‌نجانی به‌رزکردو وه‌ته‌وه تا بۆئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یکی شارسانیانه له‌به‌رامبه‌ریان بوه ستتنه‌وه ، به‌ڵام دڵ
ڕه‌قی و بێبابکی هێزه‌کانی ناوخۆی حکومه‌ت له‌م شاره‌دا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ک
که به‌شێوازێکی نا ئینسانیانه هه‌رچی ده‌هاته به‌رده‌ستیان وه‌ردیان
ده‌کرد و گولله به‌جێماکانی به‌عسیه‌کانیان ده‌نا به‌جه‌سته‌ی گه‌نجانه‌وه
و چه‌ندین گه‌نج ده‌ستگیرکرا که یه‌کێک له‌و گه‌نجانه ( سۆران ) بو ،
دوای مانه‌وه‌ی سۆران وهاڕیکانی له زیندانی کانی گۆمه‌وه و زیندانی
سه‌رشه‌قام له‌شاری سلێمانی بۆماوه‌ی پانزه ڕۆژ و دوای ئازادکردنیان ،
له‌لایه‌ن گه‌نجان و خه‌ڵکی شاری ده‌ربندیخانه‌وه وه‌ک پاڵه‌وان
پێشوازیان لێ‌کرا ، به‌ڵام هه‌زاره داخ و ئه‌فسوس بۆ سۆرانی هاوڕی و
خۆشه‌و یستمان ، سۆرانی هه‌میشه له‌یادمان ، سۆرانی ده‌م به‌خه‌نده‌و
قسه خۆشمان له‌ڕۆژی ( 31 7/2009 ) دوای ململانیه‌کی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا
بۆدواجار به‌جێی هێشتین و ته‌نا یادگاری و ئه‌زمونه‌کانی به‌جێهێشت .
ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید
|