٧\٦\٢٠١٢
قوربانی و خه‌ونی
نه‌مریی.

سه‌عید
عارف باپیر
(مرۆڤ
تاکه بونه‌وه‌رێکه، توانای
ڕاسته‌قینه، له خه‌یاڵه‌کانی خۆی
وه‌رده‌گرێت.).
ترسی مه‌رگ، کاریگه‌ری له‌مرۆڤ کردووه ، به زۆر شێوه به‌دوی نه‌مریدا
بگه‌ڕێت . ئاینه‌کان سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌و ڕاڤه‌کاری ئه‌م ڕاستیه‌ن ،
جگه له‌ئاینه‌کان ئه‌فسانه‌کۆنه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵات ،
سۆمه‌ری و بابلی له چیرۆکی گه‌لگامش دا عه‌وداڵ بونی مرۆڤه به‌دوی نه‌مری
دا . ئه‌فسانه‌ی هیراکلیتسی یۆنانیش هه‌مان بابه‌ته له‌ڕۆژئاوادا .
نمونه‌کان کورت ده‌که‌ینه‌وه له هه‌رسێ ئاینه یه‌کتاپه‌رستیه‌که‌ی
ڕۆژهه‌ڵات دا ، به‌پێی کات و کرۆنۆلۆجیای مێژویی به‌دوای یه‌ک دا هاتو
، له‌سه‌ر ئاینی موسایی و عیسایی و موحه‌مه‌دی، له‌نگه‌ر ده‌گرین .
( قوربانی) له‌هه‌رسێکیان دا ، زه‌ق ترین چیرۆکی ڕێگای گه‌یشتن بووه
به تارمایی نه‌مری ، ده‌ڵێم (تارمایی) مه‌به‌ستی ڕونم هه‌یه ، که‌گه‌یشتنێک
نیه به خودی ڕاسته‌قینه نه‌مری ، به‌ڵکو ته‌نها وه‌کو خه‌ون و شه‌به‌نگ
و تارماییه‌که‌ی .
مرۆڤ تاکه بونه‌وه‌رێکه ، هێزێکی ڕاسته‌قینه له‌خه‌یاڵی خۆی وه‌رده‌گرێت
.
به‌هۆی په‌ره‌گرتنی ژیریه‌وه ده‌مێکه له‌ڕاستیه‌کی تاڵ تێ گه‌یشتووه
به‌وه‌ی نه‌مری ڕاسته‌قینه به‌ر ئه‌و ناکه‌وێت ، بۆیه گه‌وهه‌ری نه‌مری
خستۆته خانه‌ی خه‌یاڵ و ئومێده‌وه ، ده‌کڕێت ئه‌و لایه‌ن باڵایه‌ی نه‌مری
قه‌تیس کردووه بۆ خۆی ، مرۆڤی بێ چاره سود له شه‌به‌نگ و ڕۆشناییه‌که‌ی
وه‌ربگرێت و ڕۆحی خۆی سپاردووه به‌و په‌یامی ئومێده‌ی له لاشه فانی
بوه‌که‌ی دا . به‌ڵام ده‌کرێت مرۆڤ وه‌کو سێبه‌رو تارمایی نومایشی نه‌مری
بکاته‌وه . بۆ وردکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رکه‌ره‌سته‌کانی
نه‌مری له سی ئاینه یه‌کتاپه‌رستیه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات دا .
(ئیسماعیل) چیرۆکی قوربانی مرۆڤه ، له هه‌رسێ ئاینه‌که‌دا ،(قوربانی)
باڵی مرۆڤه بۆ میعراجی به‌رزی نه‌مری ،نرخی گه‌یشتنه به مه‌مله‌که‌تی
جاویدی یه‌زدان . ئیبراهیمی مرۆڤ به‌قوربانی دان به (ئیسماعیل) ی وه‌چه‌و
درێژکراوه‌ی خۆی، ئه‌مه تارمایی گه‌یاندنی مرۆڤه بۆ ژیانی نه‌مری به‌هه‌شتی
جاویدانی و مه‌مه‌لکه‌تی نه‌مری خودا ، ئیتر گۆڕینی به به‌ئاژه‌ڵ ،
قۆناغێکی تری به‌ره‌پێش چونی مرۆڤ و به‌زه‌یی به‌خۆدا هاتنه‌وه‌یه له‌نه‌گه‌یشتن
به‌نه‌مری ڕاسته‌قینه به‌سه‌رێک ، له‌سه‌رێکی تریشه‌وه به‌رده‌وام
بونه به خه‌ونی شیرینی نه‌مریه‌وه ، یان به‌واتایه‌کی تر ده‌ست به‌ردار
نه‌بونه له خه‌ونی نه‌مری .
ئه‌گینا پێش ئه‌وه قوربانیه‌کان ته‌نها ( مرۆڤ) خۆی و خوێنی خۆی بووه
له‌برێتی ( به‌رانه) شاخ زله‌که‌ی به‌ڵاگه‌ردانی ئیسماعیلی مرۆڤ .
هیراکلیس له میسۆلۆجیای گریکی دا تانه‌سوتێنرێت ناچێته کۆڕی ئوله‌مپی
خوداکانه‌وه ، له‌ئه‌فسانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دا ،(گیای نه‌مری) پاش به‌ده‌ستهێنانی
له‌لایه‌ن گلگامشه‌وه به‌و هه‌مو ده‌رده‌سه‌ری و ته‌گبیره‌ی
ئۆتۆناپشتمی باپیره‌ی نه‌مر ، به‌نسیبی گلگامش نابێت له وه‌نه‌وزه خه‌وێکی
ماندوێتی یه‌که‌ی دا مار لێی ده‌دزێت و ده‌یخوات ، ماری پێ نه‌مرده‌بێت
، به‌وه‌ی هه‌میشه به‌کاژ فڕێدان لاو ده‌بێته‌وه له پیری هه‌ژدیهایش
دا ، به‌زنجیر به‌رز ده‌کڕێته‌وه بۆئاسمان و بۆ لای خوداوه‌ند .
له‌سه‌رده‌م دا ڕاڤه کردنی ( قوربانی) و نه‌مری ، فرۆید باشترین ڕاڤه
کارێکه له دوا به‌رهه‌می دا( مو‌سا و یه‌کتاپه‌رستی)(*)، هه‌مو نوێشکی
لێکدانه‌وه‌و بۆچونی خۆی له‌و به‌ره‌هه‌مه‌دا یه‌کانگیر کردووه .
فرۆید به‌پێی لێکدانه‌وه به‌ناو بانگه‌که‌ی ، کوشنی باوک له‌لایه‌ن
کوره‌کانه‌وه تابۆ کردنی دایک له‌ئه‌نجامی کاره‌که‌دا ، ڕاڤه‌ی هه‌رسێ
ئاینه‌که ده‌کات ، به‌وه‌ی دوانیان به‌کوشتنی خاوه‌ن په‌یامه کۆتایی
هاتوه ، که‌موساو عیسا بون ، یه‌که‌میان ( مو‌سا ) له گه‌رداو ئاژاوه‌ی
ئاینی کوژراوه ، پاش چه‌ند سه‌د ساڵێک له ئه‌نجامی هه‌ست به گوناهی
کوشتنی مو‌سا ، له‌لایه‌ن گروپه بچوک و سنوریه‌کانی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م
ئاینه عیبرانیه‌وه دیسان به‌هۆی مه‌ئسه‌ره‌وه داستان سازی داپۆشینی
گوناهی کوشنی باوکی ئاینه‌که‌وه ، ئاینی جوله‌که‌یی بووه به‌نه‌مرێک
به‌رهه‌مێنه‌ره‌وه‌ی خۆی ، که‌هه‌رچی به‌م قۆناغی کوشتنی باوک و قۆناغی
هه‌ست کردن به‌قۆناغی گوناهی کوشتن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و خۆ پاک کردنه‌وه‌دا
بڕوات ئیتر تاپۆ ( حه‌رام)ه‌کان دروست ده‌بێت وه‌کو شه‌ریعه‌ت و ڕێسا و
دواتر ئه‌وانه ده‌بنه پیرۆزی تاپۆو تارمایی نه‌مریان بۆ دروست ده‌بێت
، هه‌روه‌ها فرۆید هه‌مان شت بۆ مه‌رگ و هه‌ڵواسینی ( مه‌سیح) لێکده‌داته‌وه
به‌ڕێساکه‌ی خۆی به‌هۆی گوناهی له‌قاودان و به‌مه‌رگ گه‌یاندنی مه‌سیحه‌وه
له‌لایه‌ن یه‌هودای ئه‌سخه‌ریۆتی قوتابی و موریدی مه‌سیح خۆی به‌تایبه‌تی
و عیبرانیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی مه‌سیحه‌وه هه‌مان پرۆسه‌ی هه‌ست به‌گوناحی
کوشتنی باوک و تابۆکردنه‌کانی ئاینی عیسایی لێکده‌داته‌وه ، ده‌یکاته
بناغه‌ی مانه‌وه به‌رده‌وامی ئاینه‌که و نه‌مر بونی .
فرۆید به‌ده‌ربڕینێکی زۆر خێرا‌و به دێڕێکی په‌له باسی ئاینی موحه‌مدی
ده‌کات ، ڕاڤه‌ی ده‌کات به‌جیاواز تر له‌و دو ئاینه‌وه ، بڕیاری سه‌ره‌نجامی
پوکانه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌ی سێهه‌م ده‌دات ، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که ، موحه‌مه‌دی
داهێنه‌ری ئاینه که به بێ بون به قوربانی و به‌مه‌رگی ئاسایی و
مردووه ، بۆیه گرێی کوشتنی باوک له ئیسلام دا نیه‌و به‌وه‌ش قۆناغی
هه‌ست به‌گوناهی کوشنی تیانیه ، به‌و بۆنه‌یه‌وه ، مه‌ئسه‌ره له‌ئیسلام
دا دروست نه‌بووه ، به‌پێچه‌وانه‌ی دو ئاینه‌که‌ی تره‌وه ، بۆیه سه‌ره‌نجامی
به پوکانه‌و نه‌مان کۆتایی دێت .
به‌ڵام ئه‌وه جێی سه‌رنجه‌وه فروێد به‌لای دا نه‌چوه ، ئه‌ویس کوشنی
درێژکراوه ی موحه‌مه‌ده ، که مه‌رگی (حسه‌ین) وه‌چه‌ی محه‌مه ده
له فاجیعه‌ی که‌ربه‌لادا پرۆسه‌که خۆی ته‌واو کردووه ، که ئه‌م
خۆیشی به‌رێکی تری ڕاڤه کرنه بۆ ته‌واو کردنی کوشتنی درێژ کراوه‌ی
باوک وه‌ک نمونه (ئیبراهیم و ئیسماعیل) یه‌که‌ی هه‌رسێ کتێبه پیرۆزه‌کان
.
له ڕاڤه کردنی ئاینزای شیعه‌دا ئه‌وه با به‌ته ڕێچکه‌ی هاوجوتی خۆی
ده‌بێت له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه فرۆیدیه‌که‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێته
بابه‌تێکی تر‌و ، دورمان ده‌خاته‌وه له سه‌رجاوه‌ی باسی (قوربانی)و (
نه‌مری).
(نه‌مری) خه‌ون و خه‌می بنچینه‌یی مرۆڤه ، له‌ئاستی تاکی خۆی دا تاده‌گات
به کۆمه‌ڵ و گروپه‌که‌ی ، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای بونی مرۆڤه ، ئه‌و
خه‌ونه‌ی بۆ ده‌هێنێته دی ، تاکه ڕێگایه‌که ئه‌ویش (قوبانی) به‌خشینه
.
بۆ درێژه‌دان به ژیانی کۆمه‌ڵ و گروپ ، که‌جۆرێک ده‌کات له نه‌مری
کۆمه‌ڵێک به پێناسه‌و سوناسی خۆیه‌وه پیویست به‌وه بوه تاکێک له‌و
کۆمه‌ڵ و گروپه ببێت به هه‌ڵگری بارێک که به‌شی هه‌مو تاکه‌کانی ئه‌و
کۆمه‌ڵو گروپه‌ی تیا کۆکراوه‌ته‌وه ، ئه‌ویش ، ده‌کرێت بڵێن به‌شه
خراپه‌که‌ی تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگاکه‌ی تێ دایه ، لێره‌د ا ئه‌و به‌شه
خراپه ؛ بریتی یه له ( گوناح) و ( خراپه) بابه‌ته‌کانی تری ( دژه
ژیان) که‌ده‌کرێت هه‌مو له پریاسکه‌یه‌ک دا کۆبکرێته‌وه که پێی ده‌وترێت
(مه‌رگ) . واته تاکه که‌سێک ئه‌و پریاسکه‌ی مه‌رگه له‌کۆڵی خۆی ده‌نێت
، له‌چیرۆکه‌کان دا ئه‌و کیژۆله لاو جوانه‌یه که‌ده‌به‌سترێته‌وه له‌به‌ر
ده‌می کونی ئه‌و عه‌زیاو هه‌ژدیاهایه‌دا که به‌ری ئاوی سه‌رچاوه‌ی
ژیان و بژێوی له کۆمه‌ڵو خه‌ڵکه‌که گرتووه ، به‌قوربانی دانی گیانی
کیژۆڵه‌یه‌کی لاوی جوان و پاکیزه ئه‌و ده‌عبایه رازی ده‌کرێت بۆ به‌خشینه‌وه‌ی
ژیان به ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که .
هه‌روه‌ها ( مه‌سیح ) له‌برێتی هه‌ڵه‌و گوناحی مرۆڤ و سێ‌و خواردنی
باوکه‌ئاده‌م
و دایکه حه‌وا ده‌بێته به ( قوربانی) و هه‌ڵگری ئه‌و هه‌ڵه‌و
گوناهانه و مرۆڤی به‌گشتی پێ پاک ده‌کاته‌وه .
حسه‌ینی وه‌چه‌ی موحه‌مه‌د ، ده‌بێته به‌رگری کار له عه‌داله‌تی
ئاینه‌که‌ی باپیری و ، خوێنی خۆی ده‌کات به مه‌ره‌که‌بی نوسینه‌وه‌ی
عه‌داله‌تی موحه‌مه‌دی .
له‌م نمونه‌گه‌له‌ی ( قوبانی) دا دو نمونه‌ی(نه‌مری) ده رهاویشته ده‌کرێت
، به‌دو شێوازی جیا .
یه‌کامیان ؛( نه‌مری کۆمه‌لگه‌و گروپ) ه:
جۆرێکی به‌رده‌وام بونی ژیانه بۆ گروپ و کۆمه‌ڵ ، له‌وه‌ی که‌سێک به‌ربه‌ست
و ڕێگره‌کانی به‌رده‌وامی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات ، به‌بریکاری مه‌رگی
خۆی.
دوه‌میان ؛ (نه‌مری که‌سی قوربانیده‌ر)ه :
به‌وه‌ی که‌سی قوربانی ده‌ر هه‌میشه‌وه‌کو تارمایی یه‌کی نه‌مر ، له
نێوه هه‌ستو نه‌ستی کۆمه‌ڵی قوربانی بۆ دراو ده‌مێنێته‌وه .
لێره‌دا باشترین نمونه‌ی تارمایی نه‌مری که‌سێک له‌میسۆلۆجیای گریکی دا
یه و دواتریش ئه‌و خه‌یاڵه‌یه ده‌بێت وزه‌ی کارێکی ڕاسته‌قینه له‌مێژو
دا سه‌رامه‌دێکی مه‌کدۆنی وه‌کو ئه‌سکه‌نده‌ر :
ئاخاوتنی نێوان (تیتیس) ی دایکی له‌گه‌ڵ ( ئه‌شیلۆس)ی کوڕی دا پێش جه‌نگی
ته‌ڕواده ، چڕترین پوخته‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ره .
تیتس وه‌کو ژنه خواوه‌ندێک به‌کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێت : کوڕم ئه‌گه‌ر نه‌چیت
بۆ ئه‌م جه‌نگه و ژنبهێنێت ، ئه‌وا له‌سه‌ر مه‌مله‌که‌ت ده‌مێنێته‌وه
، دواتر ده‌بیت به‌باوک دواتر پیر ده‌بیت و ده‌بیت به‌باپیره و نه‌وه‌ی
ترت لێ ده‌که‌وێته‌وه ، هه‌تا نه‌وه‌ی سێهه‌مت ناوت به زیندویی ده‌برێت
بۆ دواتری نه‌وه‌کانی دواتر به‌ره‌به‌ره ناوت کاڵ ده‌بێته‌وه و له‌بیر
ده‌چیته‌وه . خۆئه‌گه‌ر بچیت بۆ ئه‌م جه‌نگه ، ئه‌وا ده‌بیته
دیارترین پیاوی قاره‌مانی نه‌به‌ردیه‌کان و سه‌ره‌نجام له‌و ته‌مه‌نه
لاویه دا و به‌زگوردی و بێ وه‌چه له‌ناو ده‌چێت ده‌بیته قوربانی جه‌نگه‌که
، به‌ڵام ناوبانگی نه‌به‌ردی تۆ هه‌تا یه هه‌تایه له یادی مرۆڤ دا
ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی ئیلهامی له‌سایه‌ی تارمایی که‌سایه‌تی (ئه‌شیلۆس)
دا ،جیهانی کۆنی ڕام ده‌کرد ، به‌تنها ٣٣
ساڵ ته‌مه‌نی نه وجه‌وانیه‌وه .
ئه‌وانه نمونه‌ی باستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئایزاو حیکمه‌ته‌کان و ڕۆژئاوای
هێلانه‌ی بیر‌و فه‌لسه‌فه بون ، به‌جیاوازی هه‌ردو دنیاکه‌وه له بابه‌تی
قوربانی باج به‌خشین له‌پێناوی تارمایی نه‌مری دا هاوبه‌شبون .
ئاخۆ له‌سه‌رمی نوێ و ئێستادا قوربانی و نه‌مری گه‌یشتته چی؟
(قوربانی) هه‌تا ئێستا له به‌رگی سه‌رده‌م و پێشکه‌وتن دا خۆی دوپات
ده‌کاته‌وه :
ئه‌و سه‌رکرده ڕوته‌ڵه لاوازه‌ی به‌نیوه به‌رگی له‌گه‌ڵ مانگرتنی له
خواردن و به‌ڕۆژو بونی دا گه‌لێکی زۆر‌و هه‌مه‌چیزه‌ی هیندستانی به
ئازادی و به‌ختی سه‌روه‌ری گه‌یاند . دواتر وه‌کو مو‌سا له فیتنه‌ی
ئازادی دا به سێ گوله‌ی توند ڕه‌وێکی ژیانی سپاردو بووبه قوربانی قه‌ناعه‌ته‌کانی
. له‌مێژوی نوێ دا وه‌کو قاره‌مانه قوربانیه‌کانی ئاین و ئه‌فسانه‌کان
، تارمایی نه‌مری له زه‌ینی مرۆڤایه‌تی دا به‌زیندویی ده‌مێنێه‌وه .
هاوشێوه‌کی تری له‌کیشوه‌ری ئه‌و دیو ئۆقیانوسه‌وه ، ( مارتن لۆسه‌ر
کینگ)ی ڕه‌شپێستی یه‌کسانیخوازی برا ڕه‌شه‌کانی به سپی پێسته‌کانی ئه‌مریکا
، کردی به‌ئایکۆنێکی پیرۆز‌و نه‌مر .
( نیلسۆن ماندیلا) سه‌رکرده‌ی له‌ژیانداماوی باشوری ئه‌فریقا ، پاش
قوربانی دانی 28ساڵ زیندانی دورگه‌ی( ڕۆبن) و خه‌باتی دوری له‌پێناوی
ئازادی یه‌کسانیخوازی دا دوا نمونه که‌به‌مه‌رگ نه‌چووه به‌ڵام به‌شێکی
گه‌وره‌ی ته‌مه‌نی ژیانی کردۆته (قوربانی) کۆمه‌ڵه‌که‌ی .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به په‌یکه‌ری گه‌وره‌و وێنه‌ی زه‌به‌لاحی سه‌ر
شه‌قام و شوێنه گشتییە‌کان
و ناو ئاپارتمانه گرنگه‌کان ، ویستیان خۆیان بکه‌ن به که‌سی نه‌مرو
پیرۆز له‌بابه‌تی ستالین و شاوشیسکۆ و یارۆکانی عه‌ره‌بی وه‌کو سه‌دام
و قه‌زافی ، به‌ڵام له‌پێشخۆیان دا په‌یکه‌رو وێنه‌کانیان ڕمێندران و
یان دواتر وێنه‌و کۆته‌ڵه‌کانیان سوتێنران دڕێنران روخێنران ، چه‌رده‌یه‌ک
یادگاری تیزه‌جاڕی و بابه‌تی نوکته ئامێزیان لێ مایه‌و ه ، چونکه
هیچیان قوربانی ده‌رو دروست که‌ری نه‌مریه‌ک نه‌بون بۆ کۆمه‌ڵ وگروپه‌کانیان
، هه‌میشه‌خۆیان مه‌ڵاسداوه له‌پشت گه‌لو کۆمه‌ڵگاوه ، به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وانیان کردووه به‌قوربانی بۆ خۆیان و خۆشیانویستویانه به‌وێنه‌و
په‌یکه‌ری زل وزه‌به‌لاح و فره‌ی هه‌مو جێگایه‌ک . خۆیان وه‌کو نه‌مرو
ئاماده‌یه‌کی هه‌میشه‌یی پیشان بده‌ن ، وه‌لێ نه‌یان توانیوه جگه له
وێنه‌یه‌کی قین و بیزلێ کراوه‌ی سه‌ر تۆڕی ته‌نکی چاوی ئازاربرخش زیاتر
بنه‌خشێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رده ته‌نکه‌ی چاو ببڕن بۆ ناو زه‌ینێکی
خاوێنی پڕ له‌میهرو باوه‌شگره‌وه‌ی نه‌مری .
ئه‌وه‌ی بیه‌وێت دور له ( قوربانی) به‌وێنه‌و په‌یکه‌ری زل و ڕه‌زاقورسی
زۆر‌و زه‌به‌ندی شوێنه گشتیه‌کان و نێو ماڵ و ئاپارتمانه‌کانی گرنگه‌کانی
کۆمه‌ڵگا خۆی (نه‌مر) بکات ، دۆڕاوێکی زۆر گه‌وره‌ی ئاینده‌یی یه .
_________________________________________________
* (موسی
والتوحید)سیگموند فروید، وه‌رگڕانی بۆ عه‌ره‌بی (جۆرج الطرابیشی)،
بیروت.
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|