په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٩\٢٠١٥

هۆنراوە بۆ منداڵان:

   قوتابخانە کرایەوە.

ره‌زا ساڵح

مــژدە.. مژدە.. هـــــــــاوڕێکانم
          هــــــــاوڕێ خۆشــەویســـــتەکانم
قوتابخــــــــــــانە کـــــــــــــرایـەوە
          هـــیوای نوێمـــان گەشــــــــایەوە

لە پۆلێـــــــــکی بەرزتــــــــــــرین
          ئەمســاڵ لە پــــار مەزنتـــــرین
زۆر رووخۆشین زۆر دڵخۆشـــین
          شــیلەی زانیـــــــاریی دەنۆشــــین

ئـازا و ژیــرین زۆر هۆشـــیارین
          بـــــڕوا بـــــەرزین هـــــــیوادارین

بە کـــــۆشش و بە نەســــرەوتن
          دڵنــیا دەبیــــن لە ســەرکەوتن

بۆ گەیشــــتن بە ئـاواتمـــــــــــان
          نابێت بەفیـڕۆدەین کـاتمــــــــان

ئێمەین هیـــــوای کوردسـتانمان
          نیشــتمانی خـــۆش و جوانــمان.


٢٠١٥ - نەرویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک