۴\١\٢٠١٠ ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ته‌نها یه‌ک جار ڕاستی ده‌ڵێن !!! تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و کۆسره‌ت کامیان ڕاستی ده‌ڵێن ؟
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
ئه‌گه‌ر که‌سێک زۆر به‌ساده‌ی سه‌یری ئه‌م هاوکێشه سیاسیه‌ی ئێستای کوردوستان بکات تێده‌گات که کێشمه‌کێشی باڵه‌کانی به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ئاستێکی توندوو ئاڵۆزدایه ، لێکترازان و جه‌مسه‌ربه‌ندی نێوان یه‌کێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 ده‌رگای به‌ڕووی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا کردۆته‌وه ، هه‌ڵدانه‌وه‌و ئاشکرا کردنی به‌شێک له تاوان و لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی مێژووی خۆیان یه‌کێک له‌و ئهگهرانهبوو که ئێستا بازاری گه‌رمه ، بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی یه‌کێکه له‌و بزووتنه‌وانه‌ی خاوه‌نی مێژوویه‌کی خوێناویه له ناوچه‌که‌دا ، سوونه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ک و سه‌رکووتی نه‌یارانی خۆی له 50 ساڵی ڕابوردوودا ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره ، ڕابوردوویه‌ک که ڕابه‌رانی به‌شێک له‌م بزووتنه‌وه‌یه که له‌ڕێزه‌کانی (یه‌کێتی نیشتمانیدا ) خۆی ڕێکخستووه هه‌میشه ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێکه‌وه گرێدراوی شه‌ڕی ناوخۆ ، گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌عس ، پێش له‌شکری بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ، بێده‌نگی به‌رانبه‌ر تیرۆر و ژن کوشتن ، ڕاگرتنی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان به‌نادیاری ، سه‌رکووت کردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و تاوانبارکردنی به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی ، ده‌یان به‌ند و به‌ست و یاری کردن به‌چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا ، گه‌نده‌ڵی و نووشتانه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌رۆکی عه‌شره‌ت و خێڵ و شێخ و مه‌لاو ده‌روێشدا بووه .
ئێستا هه‌ڤاڵ و هاوکار و برا و شه‌ریکه‌کان وه‌ک جاران نه‌ماوون و هه‌رکه‌سه‌یان ده‌یه‌وێت قاچ و ده‌ستی خوێناوی خۆی له‌و مێژووه ڕه‌شه ده‌ربهێنێت ، هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت به قیمه‌تی ووتنی به‌شێک له حه‌قیقه‌تی تاوانه‌کانیان شانی خۆی خاڵی بکاته‌وه‌و به‌رانبه‌ره‌که‌ی بخاته ناو قه‌فه‌زی تاوانباریه‌وه ، یه‌کێک ده‌ڵێت من به‌رده‌وام وه‌ک کۆتری ئاشتی هاوارم کردووه و که‌س گوێی لێنه‌گرتووم ، یه‌کێک ده‌ڵێت به بوودجه‌یه‌کی که‌مه‌وه کوردوستانم به‌ڕێوه‌بردووه ، یه‌کێک ده‌ڵێت من له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بووم نازانم چۆن ڕوویدا ، باسی هه‌ر کاره‌سات و ئینسانکوژیهک ده‌که‌یت نه‌وشیروان ده‌ڵێت من ئه‌و کاته لێره نه‌بووم ، تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت به‌گوێیان نه‌کردم ، کۆسره‌ت ئه‌ڵێت من نه‌خۆشبووم ، تۆ بڵێی که‌سێک هه‌بێت ئه‌م قسانه بچێت بهئهقڵیدا ؟؟؟ تاڵه‌بانی هه‌موو بواره‌کانی حیزبی کۆنترۆڵ کردووه ، به‌قه‌ولی هه‌ڤاڵه کۆنه‌کانی ته‌نانه‌ت دانانی وێنه‌کانی له کوردوستانی نوێ‌دا به‌بڕیاری خۆیه‌تی ، که‌س نازانێ دارایی یه‌کێتی چه‌نده ؟ له‌کوێیه ؟ چۆن سه‌رف ئه‌کرێت ؟ ته‌نها تاڵه‌بانی نه‌بێت ، تاڵه‌بانی به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌سکاری به‌رزترین ئۆرگانی حیزبی ده‌کات ، هه‌ڵبژاردن شمولی ئه‌و ناکات و بهتهسکیه پۆست وه‌رده‌گرێت ، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداری و له‌پشتی به‌ڕێزیه‌وه تاوانبارانی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه جێگر‌و هاوڕێی خه‌بات و تێکۆشانیه‌تی ، ئه‌مه چ یاریه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌ی هه‌ڤاڵه کۆنه‌کانه نمایشی ده‌که‌ن ؟
له 14/7/2000 کاتێک 5 کادری حککع تیرۆرکران ماڵه‌که‌ی نه‌وشیروان 1000 مه‌تر له جێگای ئه‌و قهسابخانهیهوه دووربوو ، دیواری ماڵه‌که‌ی نه‌وشیروان به دیواری باره‌گای ڕێکخراوی کوردوستانی( حککع )یه‌وه لکابوو ، قه‌یناکات من ناڵێم ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌ندازیاری ئه‌م تاوانه‌بوو به‌ڵام باپێمان بڵێت ئه‌و کاته هه‌ڵوێستی چێ بوو ، خۆ ئه‌م تاوانه هی سه‌رده‌می شاخ و مێژوویه‌کی دوور نیه ، خۆ کاتێک ئه‌م تاوانه ڕوویدا نه‌وشیروان له له‌نده‌ن نه‌بوو ، خه‌ریکی کتێب نووسین و دڵگران نه‌بوو له‌مامه ، نه‌وشیروان ڕۆژی 14/7/2000 به‌یه‌کجاری له ناو یاداشته‌کانی ده‌رده‌هێنێت و په‌رده‌یه‌کی ڕه‌شی به‌سه‌ردا ده‌دات ، کۆسره‌ت له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا دوو جانتای هه‌بوو یه‌کێکیان جلی شه‌ڕ و ئه‌ویتریان چاکه‌ت و پانتۆڵی سه‌رۆکی حکوومه‌تی تێدابوو ، کۆسره‌ت ئه‌گه‌ر له‌پشتی داهات و سه‌روه‌ت و سامانی به‌تاڵان براوی خه‌ڵکی کوردوستان نه‌بێت به‌چی ده‌بێته قوتبێکی به‌هێزی ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، به‌چی ده‌توانێت خاوه‌نی کوتلهبێت و وه‌زیر له حکومه‌ت و په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مان دابنێت ، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م به‌ڕێزه له‌دوای 31 ئابی 1996 کاتێک ئاواره‌بوو له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ئێستای ململانێی هه‌ولێری و سلێمانی گه‌یانده ترۆپکی خۆی .
ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌رده‌وام
له‌سه‌ر هاوکێشه‌یه‌کی قیزه‌ون کارده‌که‌ن ، ئه‌ویش پاککردنه‌وه‌ی خۆ و
تاوانبارکردنی موخالیف و چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگایه ، له‌م هه‌لومه‌رجه
ئاڵۆزه‌ی ئێستای باڵێک له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی که ناوی ( یه‌کێتی
نیشتمانی کوردوستانه ) هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابوردوو بۆیان بۆته کارێکی حه‌تمی
و چاره‌هه‌ڵنه‌گر ، چونکه په‌یامێکی باشتریان بۆ ئێستا و داهاتووی
کۆمه‌ڵگا پێ نیه ، داوه‌ری کردن له نێوان ڕاستی و ناڕاستی قسه‌ی تاڵه‌بانی
و نووسینی نه‌وشیروان و وه‌ڵامی کۆسره‌تدا هیچ نیه بێجگه خولانه‌وه
به‌ده‌وری بازنه‌یه‌کی به‌تاڵدا ، من پێموایه ئه‌مانه له‌ژیانی سیاسی
و ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ته‌نها یه‌ک جار ڕاستیه‌کان ده‌ڵێن ، ئه‌ویش ئه‌و
کاته‌یه که هه‌موویان له‌سه‌ر ڕابوردوی پڕ له تاوان و خوێناوی خۆیان
قسه ده‌که‌ن ، بۆیه ڕاستی و دروستی هه‌ر قسه‌یه‌کیان له‌وکاته‌دایه
که‌له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌یکه‌ن ، ئه‌گینا سه‌رتاپای مێژووی کرده‌وه‌کانیان
چه‌واشه‌کردن و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه له خه‌ڵک ، بۆیه داوائه‌که‌م
له خه‌ڵکی کوردوستان ته‌نها یه‌ک جار بڕوابه قسه‌کانی ڕابه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بکه‌ن ، ئه‌و جاره‌ش ئه‌و کاته‌یه که مێژووی
شه‌ڕ و تاوان و به‌ندوبه‌ستی یه‌کتر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و به‌ناچاری به‌شێک
له ڕابوردوویه‌کی ته‌واو تاریک ده‌خه‌نه به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا .
|