٣١\١٢\٢٠١٣
رابوون.

عەلی رەسوڵی. و.
ھەژێن
کۆرکۆرانە
دەستی بەسەر زەمینا خشان
شەمچەیەکی دۆزییەوە
شەمچەیێک داگیرسا
گۆشییەک لە تاریکی ڕۆشنبووەوە
کەسی دووەم لە گۆشەیەکی ڕۆشن، گۆگردی دۆزییەوە
شەمچەیێکی دیکە داگیرسا
چەندین گۆشە ڕۆشنبوونەوە
کەسی سێیەم
کەسی چوارەم
چەندین کەس مەشخەڵیان بە دڵی تاریکییەوە نا
ڕۆشنایی، ڕوخسارکانی دەرخست
دەربازەیەکی گەورە لە تاریکیا دەرکەوت
گشت ڕوخسارەکان
گشت مەشخەڵەکان بەرەو دەربازەکە ھەنگاویان نا
ھەنگاوگەلی دڵنیا
لە گۆشە تاریکەکانا بایاندایەوە
گۆشەکانی دیکە ھاتنەدەنگ
تاریکی کەوتە تیاچوون
دەربازەیەک بە ڕووی شاردا کرایەوە
شەقامی پڕ لە ڕوخسارە تاریکەکان بینرا
کەسێک کە کۆرکۆرانە دەستی بەسەر زەمینا دەگێڕا
بە چاوانی بێدارەوە ھەنگاوی دەنا
مستەکانی گرمۆڵە کردبوون
کەسێک کە کۆرکۆرانە دەستی بەسەر زەمینا دەگێڕا
ھەزاران ڕوخساری بێدار لە پشت سەرییەوە بوون
ھەزاران مست گرمۆڵە بووبوون
تاریکی کەوتە تیاچوون.
communard@live.com
ماڵپهڕی ههژێن
|