راگەیاندنەکەی مەکتەبی ئەمیندارەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و سەدام حوسین!
سهلام عهبدوڵا
راگەیاندنی مەکتەبی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە 15/7/2009وەڵامی نووسراوی حزبی چارەسەری دیموکراتی کوردستان داوەتەوەو عوزرەکەیان وەک هەڵویستەکەیان لەبەرامبەر(د. ت. پ)وحزبی دەسەڵاتدار لە تورکیا، قەباحەتە. لە راگەیاندنی ناوبراودا لەبیریان چووە کە هەر رێزنانێک لە دڕندەیەک وەک سەدام و حزبەکەی، لەلایەن سەرجەم ستەمدیدەکانی کوردستان و ئێراق، شوێنی نەفرەت و نەعلەت بووەو لەبارەیەوە هیچ پاساوێک لە خاوەنەکانی قبووڵ نەکراوە. دۆستایەتییەکەی سەڵاح لەگەل(ئەکەپە)و پێهەڵدان بە ئەداکەی لە حوکمڕانی، وەک ئەوە وایە چاشێک یان کەسێکی بێویژدان چاو لە تاوانە بێوێنەکانی سەدام و حزبەکەی بپۆشێ و بڵێ(ئەوە نییە لە کوردستان حوکمی زانی دراوەو کوردان مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزی و رۆژنامەو رادیویان هەیە)!
|