١٠\٣\٢٠١٠
راگه‌یاندنێکی
ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ سه‌رجه‌م که‌ناڵه کوردییه‌کانی جیهان.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
له ژماره 17ی گۆڤاری خه‌ڵک له‌کوردستان، ده‌رچووی مانگی دووی
ساڵی2010 به‌شێک له‌ڕۆمانی (ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان)ی نوسه‌ری ناسراوی
هیندی (سه‌لمان ڕوشدی) بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ستافی گۆڤاره‌که‌و
وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌که که‌وتونه‌ته ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و پاشتر
ڕاوه‌دوونانیان له‌لایه‌ن ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی کوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت
کۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، به‌تایبه‌ت گروپی
ناسراوی پاسداران، هه‌ردوولا به‌ئاشکرا. له‌دواین هه‌وڵیشدا پاش نیوه‌ڕۆی
سێ شه‌ممه 9/3/2010 له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، چه‌ند
چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له‌هه‌وڵێکی تیرۆرستیدا (سه‌رده‌شت حه‌مه
ساڵح) خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که گولله‌باران کراو خۆشبه‌ختانه
له‌و هه‌وڵه قێزه‌ونه سه‌لامه‌ت ده‌رچوو.
سه‌رباری ئیدانه‌کردمان له‌و کاره‌ی په‌ڕگیرانی ئیسلامی که‌به‌رامبه‌ر
به ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی بڵاوکردنه‌وه گرتویانه‌ته‌به‌ر، ڕایده‌گه‌یه‌نین
که‌موماره‌سه‌کردنی هه‌ر جۆره خۆسه‌پاندنێک یان تیرۆر‌و تۆقاندنێک
یاخود به‌کارهێنانی فشار‌و جۆره ئامڕازه‌کانی دیکه به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگکردن
و ملکه‌چکردنی نوسه‌ران بۆ یاساکانی دین، له‌هه‌ر بارودۆخێک و له‌هه‌ر
شوێنێک و له‌لایه‌ن هه‌ر ڕێکخراوو ده‌وڵه‌تێکه‌وه بێت، به‌توندی جێی
سه‌رکۆنه‌و سه‌رزه‌نشته، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه
له‌به‌رامبه‌ر نوسین و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا ناتوانێت ببێته له‌مپه‌ڕو
ئه‌و ته‌وژمه ڕه‌خنه‌یی و ڕۆشنگه‌رییه‌ی له‌لایه‌ن ڕووناکبیرانی گه‌له‌که‌مانه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌ئایین به‌گشتی و ئیسلام به‌تایبه‌تی هاتۆته ئاراوه گه‌ڕانه‌وه‌ی
نییه‌و هیچ جۆره زه‌بروزه‌نگێک له‌کاره‌کانمان په‌شیمانمان ناکاته‌وه.
بۆ هه‌موو لایه‌کی دووپات ده‌که‌ینه‌وه تا دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مۆدێرن، تابه‌رقه‌راربوونی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی و شارستانی ڕاسته‌قینه،
تا جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت، له‌کاره‌کانمان
به‌رده‌وام ده‌بین.
وه‌رگێرانی ڕۆمانه‌که‌ی سه‌لمان ڕوشدی بۆ زمانی کوردی و خوێندنه‌وه‌و
به‌ئاگابوونی ڕۆشنبیران و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌ناوه‌ڕۆکی
ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو خوێنه‌رێکه له‌هه‌ر
ئاستێکی ته‌مه‌ندا بێت، له‌هه‌ر چینوتوێژێکی کۆمه‌ڵدا بێت، له‌هه‌ر
شوێنێکی جیهاندا بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌یارانی ئازادی
توانیبێتیان ببنه هۆکارێک بۆ بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێکی ڕۆمانه‌که
له‌گۆڤاره‌که‌دا، هه‌روه‌ها داخستنی خودی گۆڤاره‌که‌و هه‌وڵی
تیرۆرکردنی سه‌رنوسه‌رو گه‌ڕان به‌شوێن وه‌رگێڕه‌که‌یدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست،
وای له‌ئێمه کرد بڕیار بده‌ین هه‌موو به‌شه‌کانی ڕۆمانه‌که‌ی سه‌لمان
ڕوشدی، به‌کتێب بڵاوی بکه‌ینه‌وه. ئێمه پێمان وایه باشترین و
زانستیترین وه‌ڵام بۆ تیرۆرستان نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی زیاتره.
|