٦\١١\٢٠١٠
راگه‌یاندنی
لێژنەی لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌ی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت
عوسمان)
له
روانگه‌ی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی
سیاسی و رۆشنبیریی
له دانیمارک.

ئاماده‌کردنی ڕیپۆرتاژ:
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
لێژنەی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ڕفاندن و تیرۆرکردنی خوێندکار و
رۆژنامەنووس (سه‌ده‌شت عوسمان) له ڕۆژی 15/9/2010 ڕاگه‌یاندنێکی
بڵاوکرده‌وه، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی لێژنەی لێکۆڵینه‌وه نه‌یتوانی خه‌ڵکی
کوردستان به‌گشتی و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی قانع
بکات به ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی لێژنەی لێکۆڵینه‌وه
زیاتر له چیرۆکێکی دروستکراو ده‌چوو وه‌ک ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه له
دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌ت کرابێت، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا مایه‌یه‌ی
نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه که قوربانی کراوه‌ته تاوانبار و تاوانبار له
شانۆگه‌ریه‌کدا به‌رائه‌تی خۆی وه‌رگرتووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ تیشک خستنه سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه (که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی -
دانیمارک) ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی ده‌دوێنێت بۆ
ئاشکراکردنی ناوه‌ڕۆکی دژی ئازادی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌م ڕیپۆرتاژه‌دا به‌شداریان
کردوه:
یه‌که‌م: گوڵزار عه‌لی قادر (نوێنه‌ری ڕێکخراوی
ئازادی ژن له دانیمارک)
دووه‌م: خالید ڕه‌سوڵ (هه‌ڵسوراوی سیاسی)
سێیه‌م: ئاراس وه‌هاب (چاودێری سیاسی)
چواره‌م: لوقمان مسته‌فا (یه‌کێک له زیندانیه سیاسیه‌کانی ئه‌منه
سوره‌که)
پینجه‌م: عوسمان ئه‌حمه‌د (له: حیزبی کۆمونیستی کرێکاری عێراق)
شه‌شه‌م: نادر عبدالحمید (لە: ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری)
سه‌رجه‌م به‌شدارانی ئه‌م ڕیپۆرتاژه ئه‌ندامی که‌مپینی به‌رگری له
ئازادی - دانیمارکن.
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
گوڵزار
عه‌لی قادر: سه‌ره‌تا سوپاستان ئه‌که‌م بۆ ئه م چاوپێکه‌وتنه
تا بتوانین له‌م رێگه‌یه‌وه له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره گرنگه بدوێین که
راسته‌و خۆ په یوهسته به هێرش بۆ سه‌ر ئازادی وکپ کردنی هه موو
جۆره ده‌نگیکی ئازاد.
پا ش چه‌ند مانگ چاوه‌روانی خه لکی ئازادی خوازی کوردستان و که س و
کاری خوێندکار و ڕۆژنامه نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) ، له و لێژنە یه‌ی
که پارتی دیموکرات پێکهێنابوو بۆ لیکۆڵینه‌وه له و که‌یسه ، سه‌ره‌نجام
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تاوه دیار بوو پارتی ئه‌یویست سیناریۆیه‌کی ستۆک
که پیشه‌ی له میژینهیان بووه نمایش بکات تا خه‌ڵکی ئازادی خوازی پێ
چه‌واشه بکه‌ن.
لیره‌دا قسه‌م له ئه‌نجامی لیکۆڵینه‌وه‌که نیه که ته‌نها که‌سا ن و
لایه‌نیک به و دوعایه ده‌ڵین ئامین ، که ویژدانی خۆیان کردۆته
بارمته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه تا یبهتیهکانیان و به نرخی رۆژ نان ده
خۆن ، به ڵکو ده‌مه‌ویت بڵیم شیواندنی که سایه‌تی سه‌رده‌شت و ئه و
بههاپیرۆزه ئینسانییه که گیانی له پیناویدا به خت کرد، وه سه‌رده‌شت
له هه موو سیمبوول و رهمزیکی ئازادی دابماڵیت .
له راستیدا تیرۆرکردنی ده‌نگیکی ئازاد له کوردستان ، به‌وشێوه نا
مرۆڤا نه‌یه ،که زه‌نگیکی ترسناک بوو بۆ هه موو کۆمه ڵگا، هه ر له
سه‌ره‌تاوه بووه هه وینی شکڵ گرتنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی گه‌وره
له کوردستان و ده‌ره‌وه ، له دژی خنکاندنی ده‌نگی ئازاد ، جا ئه‌مه
له خۆوه نیه که پارتی ئهیهێیت سومبلیکی ئازادی به تیرۆریست
بناسینیت ، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت بووه سومبل و ره‌مزی به ره
نگاریکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ، که ده‌سه‌ڵاتی ملهورانه‌ی پارتی له
رزاندو له خه‌ویکی قووڵی را چهڵهکاند که بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه
له دژایه‌تی سهرسهختا نه‌ی ما ف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
نه‌ک هه‌ر سڵیان نه کردبۆوه به ڵکوو به هه‌موو هێزێکیانه‌وه
ڕێگریان کردووه بۆ به‌لاڕێدابردن وسهرکووتی بێپه‌رده‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی خه ڵکی کوردستان .
ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد به گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
پارتی به دریژایی مێژوو هه‌ر ئه‌مه لۆژیک و سیاسه‌تی راسته‌قینه و
بنه‌ڕه‌تیان بووه و هه میشه بێباک بوون له به ناهه‌ق ڕشتنی خۆینی
هه‌زاره‌ها ئازادی خواز‌و نه‌یارانی خۆیاندا، میژوویان مێژووی خوێن و
دیکتاتۆری و و مێژووی تیرۆری ئازادی بووه.
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به گشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان)به‌تایبه‌تی
هه‌ڵیده‌گرن بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی سیاسی و به‌یان کردنی بیروڕا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێن؟ به‌بڕوای به‌ڕێزتان ده‌بێت بەرەی ئازادیخواز چۆن
ڕووبه‌ڕوی ئه‌م هێرشانه ببێته‌وه؟
گوڵزار عه‌لی قادر: له ڕاستیدا ئه مه
ته نها دیوێکی ئه‌م پیلان و نه خشه که شف و دۆڕاوه‌ی پارتیه ،
دیوی ڕاسته قینه‌ی ئه‌م کایه‌یه ته نها یه‌ک ستراتیژی هه‌یه ئه‌ویش
له خوێن هه ڵکیشانی ده‌نگی ئازاد و ئازادیخوازییه، بۆیه جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی کوردستان و به ره‌ی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌و کۆمیته و که‌مپینانه‌ی که که پێکهاتوون له
کوردستان وده‌ره‌وه بۆ دیفا ع له سه‌رده‌شت وئازادی و ڕۆژنامه نوسان
و حیزبه سیاسییه پیشکهوتووخوازهکان ئه‌که‌ونه به‌رده‌م ئه‌رکێکی
مێژوویی گرنگ، ئه‌ویش رێکخستن و ڕابه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تیکانی خه‌ڵکی
کوردستانه به‌رووی ئه‌م نه خشه وپیلانه دژی ئازادییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆریانه‌ی پارتی .
*** *** ***
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
خالید
ڕه‌سوڵ: سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته،
له وه‌ڵام به پرسیاری یه‌که‌متان سه‌باره‌ت به ڕاگهیاندنیلێژنەی
لێکۆڵینه‌وه، ئه‌مه‌وێت ئیشارهبهوهبکهم که ئه‌و لێژنەیه دوای چه‌ند
ڕۆژ له ڕفاندن و تیرۆری خوێندکار و ڕۆژنامه‌نوس (سهرداشت عوسمان)وه
له نه‌تیجه‌ی ئهونارهزایهتیه به‌رینه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که
هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی گرتبوه‌وه،
به نابه‌دڵی و ناچاری له‌ژێر ئه‌و ته‌وژمه‌دا پێکهێنرا، ئه‌گینا وه‌کو
باقی تیرۆرهکانیتر له شیوه‌ی (نه‌زیرعومه‌ر، رێناس، سۆرانی مامه حه‌مه)بێده‌نگه‌ی
لێ ده‌کرا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌و لێژنەیه جێگای ئومێدی خه‌ڵک نه‌بوه‌و
نابێت، وه هه‌روه‌ها پارتی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌رله سه‌ره‌تاوه
وشه‌ی(رۆژنامه‌نووس)یان له که‌سایه‌تی (سه‌رده‌شت عوسمان) داماڵی، ئه‌مه‌ش
جگه له‌وه‌ی تاوانێکی تر بوو له دژی که‌سایه‌تی (سه‌رده‌شت)، هه‌مانکات
دوو ئامانجی له‌پشتبوو بۆ پارتی.
ئامانجی یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت رۆژنامەنووس نهبێتو ته‌نها
خوێندکارێک بێت تیرۆر کراوه بۆ پارتی له‌چه‌ند لاوه حه‌لو فه‌سڵی
ئاسانتره‌و ئه‌وه‌نده گران له‌سه‌ری ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی که بینیمان
له ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه په‌لاماری لایه‌نه‌کانی تریاندا که ده‌ستیان
له گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا هه‌بووه و ئه‌یانه‌وێت
ئاژاوه‌گێری بکه‌ن.
ئامانجی دووه‌م :که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌یه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و ده‌ره‌وه‌ش، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به ویژدانی ناو پارتیش پێیان
وایه که هۆکاری کوشتنی، سه‌رده‌شت ئه‌و نوسینانهبوه که له‌سه‌ر
پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نوسیویه‌تی.
بۆیه من پێم وایه هه‌رکه‌سێک بڕیک دیقه‌تی گرتبێ و ئه‌و ئهنجامگیریانهببینێت،
ئه‌وکاته لای سه‌یرنابێت که لێژنەی به‌ناو لێکۆڵینه‌وه بۆچی له‌جیاتی
دۆزینهوهوهو ده‌ستگیرکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، دێن (قوربانی
ده‌که‌نه تاوانبار).
به‌هه‌رحاڵ پارتی و حکومه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت و مه‌به‌ستیانه
بکوژانی ڕاسته‌قینه دهستگیرو دادگایی بکرێن و ڕێزله ویست‌و ئیراده‌ی
خانه‌واده‌ی(سه‌رده‌شت) و خه‌ڵکی کوردستان و ده‌ره‌وه بگرن،ئه‌بێت
ڕێگه بده‌ن لێژنەیهکی سهربهخۆو بێ لایه‌ن پێک‌بێت، به پێجه‌وانه‌شه‌وه
که‌س به‌و ڕاگه‌یاندنه گاڵته‌جاڕیه‌ی لێژنەی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارتی باوه‌ڕناکات
و خه‌ڵک زۆر له‌وه وشیارترو چاوکراوه‌تره که به‌م سیناریۆیه بخه‌ڵه‌تێن
و بێده‌نگ بکرێن.
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به گشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان)به‌تایبه‌تی
هه‌ڵیده‌گرن بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی سیاسی و به‌یان کردنی بیروڕا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێن؟ به‌بڕوای به‌ڕێزتان ده‌بێت بەرەی ئازادیخواز چۆن
ڕووبه‌ڕوی ئه‌م هێرشانه ببێته‌وه؟
خالید ڕه‌سوڵ: ئازادی سیاسی و بیرکردنه‌وه‌و
ڕاگه‌یاندن، به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبون و قوربانیدانی چه‌ندین ساڵه‌ی
خه‌ڵکی کوردستانه ،ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان له‌لایه‌ک
ئیدیعای ئازادی و به‌هه‌شتی فه‌رمانڕه‌وایان وه‌کو منه‌ت هه‌موو ڕۆژێک
به‌ڕووی خه‌ڵکیدا ده‌ده‌ن، ئه‌و ئازادیه‌ی که به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵکی
کودستانه ڕۆژ به‌رۆژ سه‌رکوت و به‌رته‌سکی ئه‌که‌نه‌وه‌و ئه‌یانه‌وێت
وه‌کو کۆتری په‌ڕوباڵ کراوی لێ بکه‌ن.
هه‌ر ئه‌و( پارتی و یه‌کێتی)یه کاتێک خۆیان له شاخبوون خه‌ونیان به‌وه‌وه
ئه‌بینی که بڵاوکراوه‌کانیان بگاته شآرو ده‌ستی خه‌ڵک بکه‌وێت، حکومه‌تی
به‌عس هه‌زاران که‌سی له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی و به‌بڵاوکراوه‌ی ئه‌وانه‌وه
گرتوه و ئیعدامی کردون، که‌چی ئێستا زه‌مانه‌که پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و
گۆڕاوه، ئه‌وان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستن و خه‌ڵکی ناڕازی و موخالیف به
سیاسه‌ته‌کانیان جێگایان نابێته‌وه‌و تیرۆریان ئه‌که‌ن، پیلان ده‌گێڕن
رۆژنامه‌و گۆڤاره ئه‌هلی و ئازاده‌کان له‌ڕێگای غه‌رامه‌ی خه‌یاڵی و
گاڵتهجاڕیانهوه دابخه‌ن، یان لانی که‌م چاوترسین و ده‌سته‌مۆیان بکه‌ن،
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان ترسیان له ئازادی و ئایندهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌یه
بۆیه ئێستا به هه‌موو شیوه‌یه‌ک په‌لاماری ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک
ئه‌ده‌ن، ئه‌وان ئه‌زانن که ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ئازاد بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن و نان بڕینیان له سه‌ر نه‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ناوێت.
به‌هه‌رحاڵ ئێستا دوو ڕێگا له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندایه، یان ته‌سلیمبوون
و قبوڵ کردنی ئه‌و هه‌موو قهیدوبهنده دژی ئازادییه‌ی که پارتی و
هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئه‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن، یان ئه‌بێت خه‌ڵک وه‌کو چۆن
بۆ ڕیسواکردنی تیرۆری سه‌رده‌شت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیروڕای سیاسی،
له‌هه‌موو گۆشهوکهنارێکی ئه‌م دنیایه هاتنه مه‌یدان، به‌هه‌مان
شێوه جارێکی تر بۆ دیفاع له ئازادی سیاسی و ڕاگه‌یاندن و توڕ هه‌ڵدانی
ئه‌و قهیدوبهندانهی که پارتی و یه‌کێتی ئهیهنهوێت بیسه‌پێنن،
بێینه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
*** *** ***
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
ئاراس
وه‌هاب: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارهئهوهدهخوازێت ئاوڕێک
له‌خودی سروشتی که‌یسه‌که خۆی بدهینهوهلهپهیوهست له‌گه‌ڵ ئهوباردودۆخهی
که‌تیایدا ڕویداوه لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت. سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وه‌ی ئاماژهبهوهبکهم،
پارتی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سیاسی لهوکهیسهدا، که‌کردی ئه‌وه‌بوو خۆی
خۆیی کرد به‌تاوانبار به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تاوانی
بۆ درێژبکات. خه‌ڵک ده‌یوت پارتی ده‌سه‌ڵاتی باڵایهلهنێو حوکومه‌ت و
به‌تایبه‌ت له‌هه‌ولێری پایته‌خت چۆن ده‌کرێت ئه‌و کارهساتهلهژێر
کۆنترۆڵی ئه‌ودا به‌بێ هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک ڕوووبدات. لێره‌دا قسه‌ی
نه‌سته‌قی (دار ههڵبڕهسهگی دز دیاره) پارتی سه‌پانی به‌سه‌رخۆیدا.
ئه‌وه‌ئه‌رکی پارتی نه‌بوو دوای که‌یسه‌که بکه‌وێت به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌رکی
حوکومه‌تی هه‌رێـم بوو!
سه‌رده‌شت عوسمان وه‌کو هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و خاوهنویژدانێکی تری
کۆمه‌ڵگای کوردی تاسه‌رئێسقان گه‌نده‌ڵ، توڕه‌و بێچار بوو. ویستی هه‌رچی
ڕێگای توندوتیژو وێرانکاری خه‌بات هه‌یه وه‌لای بنێت و ته‌نها له‌ڕێگای
قهڵهمهوهوهکو شێوازێکی مۆدێرنی خه‌باتی سیاسی درێژهبهوخهباتهبدات
و گۆڕانکاری لهکۆمهڵگهماندا به‌دیبهێنێت. ئه‌وه‌ی ئاشکرایهلێرهدا
خه‌بات له‌ڕێگه‌ی قهڵهمهوهزۆر کاریگه‌رتر و کاراترهوهک له‌ڕێگه‌کانی
تری خه‌بات، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌باتکردن له‌ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه
کارکردنهلهسهر مه‌عریفه‌و مێنتالیتی مرۆڤ، که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
بواری موساوه‌مه نازانێ و ته‌کانی خۆی بهرهوپێشهوهدهدات هه‌رچه‌ند
ڕێگریش هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش هه‌میشه مایه‌ی خه‌ته‌ری لهقهاندنی
پێگهودهسهڵاتی ئهوپارتهسیاسییهیه، کهلێژنەی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی
سازکرد له‌ژێر ئه‌و فشارهجهماوهرییهزۆرهدا. ئه‌م لێژنەیه وه‌کو
پاشکۆیه‌کی سیاسی ئه‌و پارته ده‌بو کارێکی بکردایه نه‌ک هه‌ر حیزبی
باوکی به‌دوور له‌کاره‌ساته‌که بگرتایه، به‌ڵکو ده‌بو به شێوه‌یه‌ک
ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته بشوێنێ، کهببێتهجیگهی قێزوه‌نی و ڕق له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵگاوه. لێژنەی لێکۆڵینه‌وه، که‌خودی پارتی خۆی پێکیهێنا بۆ به‌رگریکردن
و تهبرینهکردنی پارتی دروستکرا نه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شه‌فاف و
بێلایه‌نانه، ئه‌مه‌بوو ئه‌رکی ئه‌سڵی لێژنەی لێکۆڵینه‌وه. ههرچهندهلێژنەکه
سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو له‌و سیناریۆیه‌ی دایڕشتبوو، ئه‌و زاتهڕادیکاڵه
به هاوکارو لایه‌نگری ئهنساروالئاسلام له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام ویستی
له‌وێوه، که‌کۆمه‌ڵگای کوردی به‌سروشت سیکۆلاره، بزووتنه‌وه‌ی له‌جۆری
ئهنساروالئاسلام لهئامێزناگرێت لێرهوهئهمهی هه‌ڵبژارد بۆ له‌که‌دارکردنی
تاوان‌لێ‌کراو.
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به گشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان)به‌تایبه‌تی
هه‌ڵیده‌گرن بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی سیاسی و به‌یان کردنی بیروڕا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێن؟ به‌بڕوای به‌ڕێزتان ده‌بێت بەرەی ئازادیخواز چۆن
ڕووبه‌ڕوی ئه‌م هێرشانه ببێته‌وه؟
ئاراس وه‌هاب: له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی
به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه ههمیشهکارێکی جددی بووه لهئهجهندای
پارتهسیاسییه ناسیونالیسته کوردییه‌کانی ناوچهمهکهمان و ئه‌مکاره‌شیان
لهشاخهوهبۆ به‌جێماوه‌و ناتوانن ده‌ستبه‌رداریبن. لهمهنگهنهدان
تاکهڕیگای زامنکردنی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێییه. پارتی
دیمۆکراتی کوردوستان به‌پێی سروشتی تایه‌فه‌گه‌ری و عهشایرگهریی خۆی،
که‌زیاتر له‌شه‌ست ساڵه وه‌کو بنه‌ما له‌سه‌ری دروستبووه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی
به‌خۆی بهخشیوهلهوڕێگایهوهکاربکات بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی خۆیی
و کۆنترۆڵکردنی مه‌یدانی سیاسی.
ئه‌گه‌ر پارتی ڕێگای ئازادیی ده‌ربڕینی سیاسی ئاوه‌ڵابکات به‌ڕوی خه‌ڵکدا
مانای وایه ئهوپێگهوبنهمایانهی له‌سه‌ری دروستبووهدهکهوێتهژێرپرسیارهوهو
ڕهنگهئهوهندهنهخایانێت، کهبکهوێتهژێر هه‌ڕه‌شه‌ی که‌رتبوون و
له‌ناوچونه‌وه.
ڕێگه‌ی سه‌یر و جیاجیا گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئه‌و
ئازادییه‌ی باسی لێوه‌ده‌که‌ین. به‌دادگایی کردنی نووسهرانوڕۆشنبیران
و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کانی وهگۆفاروڕۆژنامهکان به‌شێکن له‌و
ستراتیژییه‌ی، که‌ده‌سه‌ڵات به‌ناوی گێره‌شێوێنی له‌نێو ڕیزه‌کانی
میدیا ئه‌هلییه‌کاندا گرتوویه‌تییه‌به‌ر. ئه‌م شێوازهلهتاکتیکیدووفاقییهی
ئه‌م پارتانهبهکاریدههێنن جۆرێکهلهخۆڵکردنهچاوی خه‌ڵکه‌وه. له‌لایه‌ک
ده‌یانه‌وێ وایپیشانبدهن کۆمه‌ڵگا ئازاده و ئه‌وان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی
دادگاوهسکاڵاکانیان جێبه‌جێده‌که‌ن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خه‌ریکی هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و پڕاکتیزهکردنین، ئهمهیهدوڕویی سیاسی و خه‌ته‌ری
گهورهبۆسهرچارهنووسی سیاسی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ئه‌وه‌ی جێگای سهرنجهدونیایهک، که‌خۆیان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن گوایهئازادییه
وگۆڕراوه و مۆدێرنه، کهئهمهلێدووانو قسه‌ی خۆیانهلهکاتی سه‌ردانی
که‌سایه‌تییه‌کی بیانی له‌ڕاستیدا هه‌ر هه‌مان دونیایهلهئێمهی قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن،
لای ئێمهپێچهوانهکهی باسده‌که‌ن و بهئێمهدهڵێن ده‌بێت سنووره‌کانی
بناسین و به‌ناوی پیرۆزیی و نهتهوهییهوههێرشمان ده‌که‌نه‌سه‌ر.
سه‌قامگیریی له‌بواری ئازادیی سیاسی و ڕاده‌ربڕیندا ته‌نها به‌وه‌نابێت
بانگه‌شه‌ی بۆبکه‌یت به‌ڵکو ده‌بێت ببێته‌یه‌کێک لهکارهجددیهکانی ئه‌و
لایه‌نه و بخرێتهپرۆسێسهوه. هه‌مووکه‌س و پارتوڕێکخراوێکیش ناتوانێ
هه‌ڵگری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئازادییهبێت، بۆ داپۆشینی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی ده‌توانێت به‌ڵام وه‌کو هه‌ڵگری ئهرکهسهرهکییهکانی مهرجنییهههموو
ئه‌وانه ئه‌وتوانایه‌یان ههبتێت. پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حوکومه‌تی
هه‌رێم به‌ڕای من له‌وجۆره‌ن ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌جه‌ندا شارراوه‌کانیان
ئه‌م بانگهشهیهدهکهن. ئه‌وه‌ی لای من وه‌کو یه‌قینێک ههیهئهوهیهههرچ
پارتێک یاخود ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و غه‌یره‌سیاسی، که‌له‌ژێر سایه‌ی
دیکتاتۆرییه‌تدا له‌دایکده‌بێت و گه‌شه‌ده‌کات هه‌رگیز ناتوانێ ببێتهپاسهوانی
ڕاستهقینهودڵسۆزی ئازادی سیاسی وڕاده‌ربڕین. به‌ڵکو دهبێتهڕێگر له‌به‌رده‌میدا
و هه‌وڵی شێواندنی مانا ئه‌سڵییه‌که‌ی ده‌دات به‌ناوی گێره‌شێوێنی و دهستیسهو
جۆره‌ها بیانوی تری نا لۆژیکانه‌وه.
به‌ڕای من ئازادی شتێکه هه‌رگیز دابه‌شنه‌کراوه و نهبهخشێنراوهبهخهڵک،
به‌ڵکو ده‌بێت بسه‌ندرێت و زه‌وتبکرێت. بۆبه‌هێزکردنی ئه‌م ئیدهیهش
له‌نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت بواری به‌کارهێنانی قه‌ڵه‌م فراوانوفراوانتر
بکرێت دیبات و په‌نێلی سیاسی سازبکرێت و بانگه‌شه‌ی زه‌روره‌تی ئه‌و چه‌مکه
به مهقوماته ئهساسیهکانییهوهبکرێت. ده‌بێت له‌مسه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵبدرێت
به‌ره‌ی ئوپۆزسیۆنی ناوپه‌رله‌مان فراوانتربکرێت و هه‌میشه چاوی ڕه‌خنه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنمان لهسهریانبێت و وه‌کو ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیی کاری
دیبلۆماسی و په‌رله‌مانتاریی به‌سه‌ریاندا بیسه‌پێنین. یه‌کێکیتر له‌وڕێگایانه‌ی
ده‌کرێت بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌م پێشێلکارییهوروژاندن و تازه‌کردنه‌وه‌ی
که‌یس و ڕوداوهکانهلهکاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. هه‌رچ
پارتێک یاخود ڕێکخراوێکی سیاسی، کهدهبێتهلهمپهڕی جددی به‌رده‌م
فراوانکردنی فه‌زای ئازادی ده‌بێت نرخه‌که‌ی بداتهوهلهکاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌ت ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی فه‌رمییان باشترین
هه‌لن ده‌ڕه‌خسێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران مل بهوجۆرهپارتوڕێکخراوانهکهچبکهن.
*** *** ***
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
لوقمان
مسته‌فا: ڕاست وایه به‌ڵام بۆچی؟ چونکه (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌بناغه‌وه
پێش و پاش پێکهێنانی لێژنەکه تاوانباره له‌دیدو بۆچونی ئه‌و ده‌سته‌وه
که هه‌ستاون به‌لێکۆڵینه‌وه،ئه‌وان چه‌ند مانگێکه ده‌گه‌ڕێن و
پرسیارده‌که‌ن و پسپۆڕی تایبه‌ت به خۆیان په‌یدا ده‌که‌ن، ته‌نها و ته‌نها
بۆ ئه‌وه‌ی که‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت و (سه‌رده‌شتی)
قاره‌مانی قه‌ڵه‌م و وشه، (سه‌رده‌شتی) ڕاپه‌ڕیوو به‌ڕووی نایه‌کسانی
و مهحسبویهت و خێڵخوازیدا، ده‌یانه‌وێت وای لێ بکه‌ن کهلهبهرچاوی
خوێنه‌ران و ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازی و تووڕهیهدا ناشیرینی بکه‌ن ئه‌و
گیانه سیمبولیهی له‌ناوبه‌رن و بیتاسێنن.
سه‌باره‌ت به وشه‌ی تیرۆریست و (ئه‌نسار ئیسلام) باشترین و گونجاوترین
سیناریۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵام
خه‌ڵک زۆر له‌وه وشیارتره که‌به‌و شانۆگه‌ریه سه‌رنه‌که‌وتوه
بڕوابهێنن، لێره‌دا چه‌ند پرسیار سهردهردههێنیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،
ئایا ئه‌م لێژنەیه کێن و نیشانه‌ی ڕاستگۆبوونیان له‌چیدایه؟ ئایا
ورده‌کاری کاری ئه‌م لێژنەیه که‌سی بێلایه‌ن و شاره‌زا و باوه‌ڕپێکراو
ئاگادارن لێی؟ ئایا چه‌ند ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ده‌زگای
نێونه‌ته‌وه‌ی به‌شدارن تیایدا؟ ئه‌م لێژنەیه چه‌ند که‌سن و چه‌ندیان
پسپۆڕی بواری کرمیناڵیتین؟ پێموایه زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداری
ئه‌م وردهکاریانهنین، ئه‌ی باشه که‌واته ئه‌م لێژنەیه چۆن گه‌شتنه
ئه‌و ئه‌نجامه!!!!!! ئه‌وه‌تا تاقمی (ئه‌نسار ئیسلام) ئینکاری ئه‌وه
ده‌که‌ن که ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدابێت.
پێموایه له مێژووی دوور و نزیکی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا ئه‌م
شێوازه تیرۆرکردنه هه‌بوه‌و ئه‌م که‌یسی (سه‌رده‌شت عوسمان)یه‌که‌م
جار نیه، جاران نه‌یارانی خۆیان ده‌کوشت و ده‌ڕفاند و سهرنگومیان ده‌کرد
که‌س نه‌یده‌وێرا هیچ بڵێت، به‌ڵام ئێستا ناتوانن وه‌ک جاران بکه‌ن خه‌ڵک
وشیاره و دوای ڕاپه‌ڕین خه‌ڵکی کورستان له‌قۆناغێکی جیاوازدا ده‌ژی.
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به گشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان)به‌تایبه‌تی
هه‌ڵیده‌گرن بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی سیاسی و به‌یان کردنی بیروڕا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێن؟ به‌بڕوای به‌ڕێزتان ده‌بێت بەرەی ئازادیخواز چۆن
ڕووبه‌ڕوی ئه‌م هێرشانه ببێته‌وه؟
لوقمان مسته‌فا: بۆ وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م
ئێمه ده‌بێت به‌رده‌وامبین له هه‌وڵه‌کانمان، کۆبونه‌وه‌کانمان، کۆڕه‌کانمان،
پرۆتستۆکردن و نوسین و چاوپێکه‌وتنه‌کانمان، تابتوانین زیاترین خه‌ڵک
له‌ده‌وری که‌مپینه‌کانمان و به‌ره‌ی ئازادیخوازی کۆبکه‌ینه‌وه، هه‌وڵبده‌ین
خه‌ڵک وشیار بکه‌ینه‌وه‌و ئاشنایان بکه‌ین به‌هه‌نگاوه‌کانی پارتی و ده‌سه‌ڵاتداران،
وهلهدهرهوهی وڵات ده‌بێت کاری جیدی تر بکرێت، واته ئه‌وه‌ی کراوه
زیاتر و زیاتر بکرێت، په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و
مافی مرۆڤ و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه بکه‌ین، هه‌وڵبده‌ین وردهکاریهکاری
و هه‌نگاوه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ به‌زمانه زیندوه‌کانی
جیهان وه‌ربگێڕین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌و بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان. هه‌وڵبده‌ین میتۆدی تازه به‌کاربهێنین بۆ
پرۆتستۆکردنی هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و حکومه‌ت و بنه‌ماڵه،
پێموایه پارتی و حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات هیچیان گوێ به‌خواستی جهماوهرنادهن
له کوردستان، بۆیه ده‌بێت ئێمه له ده‌ره‌وه گوشاری زیاتریان بۆ
بهێنین و پیلانه‌کانیان پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه، له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئێمه
ڕقمان له‌که‌س نیه به‌ڵام هه‌ر هێز و لایه‌نێک بیه‌وێت ده‌ستبخاته
بینی ئازادی و مافی خه‌ڵک زه‌وت بکات ئێمه لێی خۆشنابین و قسه‌ی خۆمان
ده‌بیت.
*** *** ***
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
عوسمان
ئه‌حمه‌د: سه ره تا سوپاستان ئه که‌م بۆ ئه م ده‌رفه‌ته‌ی
بۆمنتان ره‌خساند، تا بتوانین له م ریگایه‌وه به کورتی تیشکیک بخه
ینه سه‌ر که یسیکی گرنگ ئه‌ویش که‌یسی تیرۆرکردنی رۆژنامه نوس (سه‌رده‌شت
عوسمان )ه .که بۆته مه سه‌له‌یه‌کی گرنگی ئه مرۆی کوردستان،بۆته
ره‌مزی به‌رنگاری به‌ره‌ی ئازادی و ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستان ،له‌به‌رانبه‌ر
سه‌رکوت و دیکتاتوریه‌ت له کوردستان و کپ کردنی هه موو جۆره ده‌نگیکی
ئازادی خوازی.
چونکه ئه گه‌ر بگه‌رینه‌وه بۆ رابردوو له کاتی خوڵقاندنی ئه م
تاوانه وه حشیانهیه ، بۆیه هه‌ر به‌دوای ئه‌م تاوانه وه حشیانهیه
که زه‌نگێکی ترسناک بوو بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان ، ، به‌زوویی جه‌ماوه‌ری
ئازادی خوازی کوردستانی هێنایه سه‌رشه‌قام و، نمایشێکی بێ وێنه‌و نوێ
بوو له مێژووی هه‌ڵگه‌رانه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان .
هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان به زوویی ،وه‌ڵامی
شایسته‌و ده‌ست به جێی ی ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادی خوازه بوو له دژی
تیرۆرکردنی ده‌نگ و خامه‌ی ئازاد و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌م نه‌به‌رده مرۆڤ دۆستانه‌یه زرنگانهوهو ڕاوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی بوو وه ده‌سه‌ڵاتی تووشی شۆک و خۆ دزینهوهکرد که به‌درێژایی
نزیک به دوو ده‌یه‌ی ڕابردووه له دژایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ماف و
ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر سڵیان لێ نه‌کردبووه‌وه و ،
به‌ڵکو به‌هه‌موو هێزێکیانه‌وه ڕێگری یان ده‌کرد بۆ به‌لاڕێدا بردن ،
چه‌واشه‌کردن و سه‌رکوتی بێ په‌رده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان.
بۆیه ده سهلاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی کوردستان، پا ش جه ند مانگ له
چاوه‌روانی خه‌لکی کوردستان ، به ئاشکرا جا رێکی تر وه‌ڵامی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
خۆی دایه‌وه به گوێی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، له به‌رانبه ر هه موو
ده‌نگێکی ئازادی خوازی.بۆیه راگه‌یاندنی لێژنە ی را گه‌یاندن سه‌رده‌شت
وه ک تاوانباریک ئه ناسینیت، وه ڵامی بی په‌رده‌ی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
ده‌سه‌ڵاته به رانبه‌ر به‌ره‌ی ئازادی و ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردستان.
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
عوسمان ئه‌حمه‌د: به بروای من ئه م هه
نگاوانه ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وه به تایبه‌تی ده سهڵاتی
پارتی ، هیرشیکی بێ په‌رده‌ی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئه م ده‌سه‌ڵاته‌یه ،
به دژی ئا زادی و ئازادی سیا سی و هه موو جۆره ده‌نگێکی ئازاد، وه
له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادیه.
بۆیه ئیتر مه سه‌له ی که یسی سه‌رده‌شت بۆته خا ڵیکی وه‌چه ر
خانی گرنگ و سیمبولی بهرانبهرکیهکی چاره‌نوسسازه، بۆ به‌ره‌ی
ئازادیخوازی کوردستان ، ما مه‌ڵه و چۆنیه تی هه ڵویستگیری به ره‌ی
ئا زادی خوازی و ریکخراوه‌کانی کۆمه ڵگا ی مه ده‌نی و ڕۆژنا مه
نوسان و حیزبه سیاسیه‌کان له کوردستان ئه توانی چاره نوسی ئه م به
رهنگاریه یه‌کلابکاته‌وه .
وه ئا ماده کردنی به ره‌ی ئازادی خوازی کۆمه‌ڵگای کوردستانه وه
هینانه مه‌یدانی هیزی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازه بۆ ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه
به‌رانبه‌ر تیرۆریزمی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی خویناوی پارتی ، بۆیه به ره‌ی
ئازادی خوازی جگه له هینانه مه‌یدانی هیزی خۆی بۆ به رپهرچدانهوه
هیچ ریگایه‌کی تری له به‌رده‌مدا نیه، ئه گه‌ر ته‌سلیمی ئه‌م سه‌رکوتگه‌ریه
نه‌بیت، وه پیویسته ئه وه‌ش بڵیم هه‌تا هیزه سیاسیکانی کوردستانی
له دوریانکدا راگرتووه ، یا ئه‌بیت بیته پال به‌ره‌ی ئازادی خوازی
کۆمه ڵگای کوردستان ، یا بی ده‌نگی هه ڵبژاردنیان له به‌رانبه‌ر سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
پارتی ، هه روه‌ک بینیمان له 39 حیزبی سیاسی ئه مرۆی کۆمه ڵگای
کوردستان تاکه حیزبیک که حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستانه هه
ڵویستی سیاسی به دژی لێژنەی پارتی هه بووه له که‌یسی سه‌رده‌شت، وه
به هه موو هیزیکی خۆیه‌وه له مه‌یداندایه و له پشت به ره‌ی
ئازادی خوازی کۆمه ڵگای کوردستان ڕاوه‌ستاوه وه بانگه وازی خه ڵکی
ئازادی خوازی کوردستان ئه کات له پشتی ئه م حیزبه وه قۆڵی مه
یدانی خه باتی لی ههڵبمالن ، ئه م حیزبه هه میشه سه نگهریکی
قایمه له پشت به‌ره‌ی ئازادیخوازی کۆمه ڵگا د ژی کپ کردنی هه موو
ده نگیکی ئازادی.....
*** *** ***
پرسیاری یه‌که‌م: ڕاگه‌یاندنی لێژنەی
لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و رۆژنامەنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وه‌نده
کاری نه‌کردوه بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزتان له‌م
باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
نادر
عەبدولحەمید: ئاکامێک کە ئەم لیژنەیە
خستویەتیەڕوو، هاوسەنگیەکی تەرازووی هێز نیشان دەدات لە نێوان بەرەی
ئازادیخوازی کودستان لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە بەرەی تەنگەبەرکردنەوە،
هەڵپێچان و دژایەتی کردنی ئازادیەکان و لەدوا ئاکامدا داسەپاندنی
ملهوڕی و ئیستیبدادی بورژوازی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا.
دەسەڵاتدارانی کوردستان وە لەسەروی هەمویانەوە "پارتی دیموکراتی
کوردستان" بەهاوکاری ڕەسمی "یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان" لە حکومەتی
هاوبەش و پەیمانی ستراتیژی نێوانیاندا، وە بەپشتیوانی ئیسلامی سیاسی و
مەلای مزگەوتەکان وەک بەرەیەکی کۆنەپەرستی ڕانەگەێندراو لە چەند ساڵی
ڕابردوودا درێغیان نەکردوە لە تەنگپێهەڵچنین، ڕاوەدوونانی ڕۆژنامە
نوسان، نوسەران و دەنگی ئازادیخواز، هەروەها وڵاتبەدەرکردنی نوسەرانێکی
وەک مەریوان هەڵەبجەیی، وەستاندنی چەند زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی،
ڕاگرتنی هەندێک ڕۆژنامە و گۆڤار بەناوی لادان لەخەتی سوری پیرۆزیە
ئاینی و نەتەوەییەکان، تا تیرۆری نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی وەک
عەبدولسەتار تاهیر شەریف، سۆرانی مامە حەمە لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا و
لە ئێستاشدا سەردەشت عوسمان.
ئاکامێک کە ئەم لیژنەیە خستویەتیەڕوو ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەم بەرە
کۆنەپەرستیەی نێوان ناسیونالیزمی دەسەڵاتدار و ئیسلامی سیاسی پێ بەپێ
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، و بەتایبەتیش لەدوای تیرۆری سەردەشت عوسمان،
توانیویانە ئەو فەزا ئاوەڵا سیاسیە لە مەنگەنە بدەن و بەرتەسکی بکەنەوە،
تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا بوێرن بە ئازادیخوازان بڵێن
تیرۆریشتان دەکەین، دەمیشتان دادەخەین و بە تیرۆریستیشتان لەقەڵەم
دەدەین.
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به گشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان)به‌تایبه‌تی
هه‌ڵیده‌گرن بۆ له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی سیاسی و به‌یان کردنی بیروڕا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێن؟ به‌بڕوای به‌ڕێزتان ده‌بێت بەرەی ئازادیخواز چۆن
ڕووبه‌ڕوی ئه‌م هێرشانه ببێته‌وه؟
نادر عەبدولحەمید:
ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ ئەم دیاردەیە، بۆ ئەم دەستدرێژیە بۆ
سەرئازادی لە شکڵی تیرۆری سەردەشت عوسماندا، ئەوە بێت کە ئەمە ئاکامی
پرۆسەیەکی مێژویی-سیاسی، وە بەرهەمی کێشمەکێشێکی چەند ساڵی ڕابروە
لەنێوان بەرەی ئازادیخوازان و بەرەی کۆنەپەرستی و ئیستیبداد، کە ئەم
بەرەی دوەمە توانیویەتی، پاشەکشە بە بەرەی یەکەم بەرەی ئازادیخواز بکات،
ئەویش بەهۆی ئەوە کە دامودەزگای حکومەت، دامودەزگای جاسوسی، پۆلیس،
هێزی میلیشیایی و هەروەها مەلا و مزگەوتەکان، وێڕای توانایەکی ماڵی و
ئابوری زۆر بەهۆی گەندەڵیەوە... بەدەستەوە بوە. بەڵێ لەماوەی چەند ساڵی
ڕابردوودا، وە بەدیاریکراوی دوای خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2006 ، پارسەنگ
و تەرازوی سیاسی بەرەبەرە لەبەژەوەندی کۆنەپەرستی و ئیستیبداد
شکاوەتەوە. ئەوا لێرەوە تێدەگەین کە بەرەنگاربونەوەکەش ناتوانێت تەنها
بەرنگاربونەوەیەکی ئاکسیۆنی و کاتی بێت، وە ناشبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین
کە بەچەند چالاکی و ئاکسیۆنێک، بەچەند خۆپێشاندان و نامەی ناڕەزایەتی
ئەو پارسەنگە لارەی کە لە پڕۆسەیەکی چەند ساڵیدا بەرهەمهاتوە هەروا
بەئاسانی ڕاست بێتەوە.
بەڵێ لەوەڵامی پرسیارەکەتاندا جەماوەری ئازادیخواز دەبێت چۆن ڕوبەڕوی
ئەم هێرشانە ببێتەوە؟ دەڵێین ئەو جەماوەرە دەبێت لە ڕیزێکی یەکگرتووی
بەرین، بە خواستی ڕۆشنەوە بێتەوە سەرشەقامی شارەکان. بەڵام ئەمە بە
بەیاننامە، بانگەواز و ئیرادەگەرێتی ناهێتەدی، بڵکو پێویستی بە
هێنانەدی ئاڵوگۆڕێکی هەمەلایەنەی فکری- سیاسی و عەمەلی هەیە لەناو
بزوتنەوەکە و هەروەها لەناو ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەشدا. کە
ئەمەش، پێویستی بەکارێکی هەمەلایەن، ڕیشەیی و دەستەجەمعی هەیە هەر لە
هەوڵدان بۆ هاوئاهەنگ کردنی کاروچالاکیەکانی تەواوی کۆمیتە و
کەمپینەکانی دەرەوەی وڵات بەیەکەوە و بەناوەوەی کوردستان تا دەگا بە
ڕەخنەگرتن و وەلانانی ئاسۆی ناسیونال-لیبراڵی زاڵ و دەرکێشانەدەرەوەی
بزوتنەوەکە بەعەمەلی لەژێر باڵی ئەم ئاسۆیەدا، تا دەگا بە نەقد لە
سکتاریستی بەشێک لە چەپ و کێشکردنی بۆ کاری هاوبەش لەدەرونی ئەو
بزوتنەوە ئازادیخواز و دیموکراتیکەدا.
ئۆکتۆبەری 2010
ماڵپه‌ڕی هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
|