راگه‌یاندنی
رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به یاداشتنامه‌که‌ی ژماره‌یه‌ک له پیاوانی
ئاینی
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاکانی
ئازادیی بیروڕا له‌ناو بازنه‌ی به‌رته‌سکی ئاینییدا گیرنه‌خوات ئه‌م
لێدوانه‌مان دا.
به‌ر
له‌ماوه‌یه‌ک زیاتر له چوارسه‌د مه‌لا و خه‌تیبی مزگه‌وت و ئایینزا
یاداشتێکیان ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات کرد، داوایان دانانی
سنورێک بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و سزادانی به‌زێنه‌رانی بوو. ئه‌گه‌رچی
یاداشته‌که‌یان وێنه‌يه‌كی ڕوون له‌و واقیعه تاڵه نیشان ئه‌دات که
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌رتاپای یاداشته‌که ''پڕ له دروشمی به‌تاڵ له فیکر'' موخاته‌به‌ی
ڕۆحیی کۆمه‌ڵێک ده‌کات که تا ئێستا گوێگرێکی باشن و تا ئێستاشی
له‌گه‌ڵ بێت خوتبه و ڕاگه‌یاندنی حه‌ماسیی پڕ له هێرش و هه‌ڕه‌شه بۆ
ئه‌م جۆره گوێگرانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره بۆ
به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی، سه‌رباری
گوتاری
مه‌عریفی خۆمان، به‌چاکمان زانی یاداشته‌که به جددی وه‌ربگرین و به‌م
ڕاگه‌یاندنه ڕۆژنامه‌وانییه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
-
له‌وه‌دا
که له یاداشتنامه‌که‌دا چه‌ند جارێک نوسه‌ران به ''تاوانبار''
ناو ده‌برێن و داواده‌کرێت لێپرسینه‌وه‌ی ''شه‌رعیی''یان له‌گه‌ڵ
ئه‌نجام بدرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش که به نووسراوێکی ئاشکرا و به
ئیمزا‌و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه نوسراوه‌و ڕووبه‌ڕووی
ده‌وڵه‌ت بوونه‌ته‌وه‌و هۆشداریی ده‌ده‌ن، ئه‌م شێوازه به
هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌کی ئاشکرای کوشتن و تۆقاندن بۆ سه‌ر نوسه‌ران و
ئازادیخوازان ده‌زانین. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێکردن و دادگاکان به‌رپرسی یه‌که‌م و کۆتایین له پاراستنی
ژیانی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که ناوه‌ڕۆکی یاداشته‌که
ده‌یانگرێته‌وه، چ له کوردستان بن یان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
پێویسته‌و هه‌رچی زووتره لێپێچینه‌وه له‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکرا و
ده‌سته‌جه‌معییه بکرێت و بنه‌ماکانی ئازادی له هێرشی پیاوانی
ئایینی پارێزراو بکه‌ن.
هه‌ر ئاکامێکی نه‌خوازراو و نێگه‌تیڤ بۆ سه‌ر ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی
به گشتی و نوسه‌ران به‌تایبه‌تی ڕووبدات به‌ڕای ئێمه (حکومه‌ت)
پشکێکی باشی به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش
یه‌که یه‌که‌ی ئایینزاکان ڕاپێچی دادگا بکرێت.
-
ناوهێنانی ئێمه به‌و بێ په‌رده‌ییه‌و هێنانه‌وه‌ی ئایه‌تێک له
سوره‌تی ئه‌نفال، که له زاکیره‌ماندا مێژوویه‌کی خوێناوی
به‌رامبه‌ر به ئینسانییه‌ت هه‌یه، پاڵپشت به‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی
که ناویان ناوه ''شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت'' جگه له
ته‌شهیرکردن و ناوزڕاندن و لێدان له سومعه‌ی ڕۆشنبیریی و
ئه‌کادیمی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ
ئیسلامگه‌راکاندا ئاوێته نابن و ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن، به
هه‌وڵێکی خشته‌بۆداڕێژراوی لایه‌نه کۆنپه‌رسته‌کانی ده‌زانین بۆ
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و داهێنانی فکری و
هه‌نگاونان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌یی مۆدێرن.
-
هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه که ده‌چێته لای سه‌رۆکی
هه‌رێم و دوور له‌و یاسایانه‌ی که ئێستا به‌رقه‌رارن و داوای
دادگایی شه‌رعیانه‌ی نوسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران ده‌که‌ن، به‌ڕێزیشیان،
دوور له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمێک که تێیدا به‌ره‌و
داڕشتنی یاسای زه‌مه‌نی له‌کاردایه‌و ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له
وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوفکری خۆی له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌تی کرد، که‌چی ئێستا بڕیاری پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک ده‌دات،
به ته‌عامولێکی خه‌ته‌رناکی ده‌سه‌ڵات ده‌زانین. وای ده‌بینین
له‌گه‌ڵ دۆزه‌که‌دا نیازێکی خراپ بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
ئازادییه‌کان له‌پشتیه‌وه خۆی حه‌شار دابێت. لێره‌وه ناچار
ده‌بین ڕای گشتی و ڕێکخراوه دیموکراتی و پیشه‌ییه‌کانی جیهان و
باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌منێستی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م
نامه‌یه‌مان ئاگادار بکه‌ینه‌وه.
-
قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتن ڕووی له کۆمه‌ڵگاکه‌مان کردووه‌و وه‌ک
جاران له‌ئاست پێگه‌کانی دیندا بێده‌نگ و ملشۆڕ نین، به‌ڵکو
ده‌روازه‌یه‌کی زۆر له نوسه‌ران کراوه‌ته‌وه بۆ نوسین و ڕه‌خنه
له‌هه‌ر ئاستێک و له‌هه‌ر زه‌مان و مه‌کانێکدا بێت. ئه‌و
ده‌سته‌واژانه‌ی که له هه‌ڕه‌شه‌نامه‌که‌دا هاتوون گوایه
نوسه‌ران سوکایه‌تی به ئیسلام ده‌که‌ن، جگه له نه‌بوونی وه‌ڵام
و ڕاکردن له‌و واقیعه تاڵه‌ی به‌سه‌ر پێگه‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی
بیرکردنه‌وه‌یان هاتووه هیچی دیکه نییه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئارام ڕه‌شید، شازین هێرش
بۆ
په‌یوه‌ندی تکایه ئه‌م ئیمه‌یله به‌کاربهێنن
xwdakan2@gmail.com
تێبینی:
له‌به‌ر
چه‌ند هۆیه‌ک نه‌مانتوانی په‌یوه‌ندی به‌و به‌ڕێزانه‌وه بکه‌ین که
ناویان له یاداشتنامه‌که‌دا هاتووه‌و ئه‌و مافه‌مان به خۆمان نه‌دا
ناویان له‌ڕیزبه‌نده‌که‌دا بنوسین. ده‌توانن ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌و
ناویان ڕیزبه‌ند بکرێت. داوای لێبوردنیان لێده‌که‌ین.
6/
6 / 2008
|