٣٠\١١\٢٠١٢
راگەیاندنی کۆتایی
سێیەمین کۆنفرانسی ناوەندی چاک.
- راسپارەدە و
پێشنیارەکان -
بە
دروشمی (بەرەو بیست و پێنجەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال) ناوەندی
ھەڵەبجە دژ بە ئەنفال کردن و جینۆساید کردنی گەلی کورد (ناوەندی چاک)
بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ناوەندەکە لە ئەمریکاو ئەوروپا. لە شاری
سلێمانی، کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی رۆژی (٢٤\١١\٢٠١٢) لە ڕێستۆرانتی
بلور سێیەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا.
لەیەکەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا وەزیری کاروباری شەھیدانو ئەنفال
کراوانو نوێنەری بەرێوەبەرێتی گشتی کاروباری شەھیدانو ئەنفالکراوانو
نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پرسی ئەنفالو جینۆسایدو
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیو لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانەوە کەسو
کاری قوربانیانی ئەنفالوکیمیایی باران و ژمارەیەک لە دەربازبووانی
گۆڕەبەکۆمەڵەکان بەشداربوون.
لە دوای بەخێرھاتن، وتاری لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس بەھەردوو زمانی
(کوردی-عەرەبی) لەلایەن جیھاد محمد کەریمو د.سەڵاح گەرمیانی
خوێندرانەوە. دواتر وەزیری شەھیدانو کاروباری ئەنفالکراوان وتارێکی
پێشکەش کرد.
لە درێژەی بەرنامەکانی کۆنفرانس..ناوەندی چاک نمایشی کاروچالاکیەکانی
خۆی کرد کە لە ساڵی (٢٠١٠-٢٠١٢) ئەنجامیان دا.
کۆنفرانس پێنج تویژینەوەی لە خۆگرتبوو بەم ناونیشانانە:
باسی یەکەم: (ثقافة الاعتزار و واجب الدولة العراقیة تجاە جرائم
الابادة الجماعیة) بە زمانی عەرەبی لەلایەن د. سەڵاح گەرمیانی
پێشکەشکرا.
باسی دووەم: پارێزەر (بژار تەھا خەلیل) ئەندامی ناوەندی چاک
بەناونیشانی ( نەبوونی کلتووری داوای لێبوردن لە لایەن دەوڵەتی عێراقو
ئاکامە یاساییەکان) باسێکی پێشکەش کرد.
باسی سێیەم: عومەر محمەد ئەندامی ناوەندی چاک بەناویشانی (دیدێکی نوێ
بۆ یادکردنەوە، پەیڕەوێکی نوێ بۆ بنیات نانەوە) باسێکی پێشکەش کرد.
باسی چوارەم: د. ھەژار مەعروف بەناونیشانی (قوربانیانی توندوتیژی)
باسێکی دەرونی پێشکەش کرد.
باسی پێنجەم: رێکار مزوری بەناونیشانی (رەنگدانەوەی ئەنفال لە سەرچاوە
عەرەبی و کوردییەکاندا) باسێکی پێشکەش کرد. جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ھەر
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەوە (مزوری) پێشانگایەکی کتێبی کردبووەوە کە ھەموو
کتێبەکان تایبەت بوون بە دۆسێی جینۆساید.
دواتردەرگای گفتوگۆ بۆ میوانەکان واڵاکرا بۆ ئەوەی لەسەر باسەکانی
نێوکۆنفرانسەکەو بەتایبەتیش داواکاریو پێشنیارەکان کەسوکاری
قوربانیانی جینوساید وئەوگرفتەی لە ژیانی ئەواندا وەک قوربانی تێیدا
دەژینو بەدەستیەوەدەناڵێنن . لەماوەی کاتژمێرێکدا کۆی میوانەکان
بەشدارییان کردو سەرەنجو پێشنیارو رەخنەکانیان یاداشتکران.
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە خەرجی کۆی کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەندامەکانی
ناوەندەوە دابینکرابوو.
دوای دوو رۆژ لە گفتوگۆکردنو بیرورا گۆرینەوە، بەدەرکردنی ھەندێ بڕیار
و راسپاردە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ،رۆژی ٢٥-١١ کۆتایی بەو
کۆنفرانسە ھات:
بڕیارەکان:
١- پەسەند کردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەوەی دەستەی بەرێوەبەردن کە بریتی
بوون لە بەرێزان ( تانیا کورد محمد، دڵپاک رووف، ئەرسەلان عابد،
عومەرمحمەد، سمکۆ سابیر ھیمن عەبدوڵا، محمد عەلی ) ئەو دەستەیەش
لەکۆبوونەوەی تایبەتی خۆیدا کاروبارە ئیداری و یاسایی و ھونەریەکانی
ناوەند لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا دیاری دەکات بە پێی پەیرەوی ناوخۆ
کارو ئەرکەکان دابەش بکرین بەپێی تواناو پسپۆرایەتیان.
٢- ئەو پەیوەندیانە رێکبخەنەوەو بەدوایاندا بچن کە دۆستان لە کۆنفرانس
پێشنیاریان کردو بەرژەوەندی گشتیان تێدایە بەتایبەتی ئەو پەیوەندیانەی
بەرێز رەمەزان کەریم لەمیانەی ووتەیەکی کورتدا خستنیە بەدەم ئەندامانی
ناوەندی چاک.
٣- کردنەوەی حسابیکی بانکی بۆ ناوەندی چاک بەمەرجێک دانانو خەرج کردنی
پارە بە واژۆی سکرتێر یان بەرپرسی یەکەمو ژمیریار بێت
٤- ماوەی کارکردنی ئەم دەستە ھەلبژێردراوە یەک سال دەبێت لەباری
ئاسایدا . لەدووھەم رۆژی بەستنی کۆنفرانسەوە . واتا رۆژی ٢٥/١١/٢٠١٣
کۆتایی بەئەرکەکانیان دێت .
٥- ھاوکاری کردنی کۆمیتەی ئەلمانیاو پێشوازی لەو شاندەی لە ئەلمانیاوە
لەگەل کۆمیتەی ئەلمانیاوە دێنەوە بۆسەرخستنو جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەی
بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەرنامەیاندایە .
٦- پەسەندکردنی ئەو رەخنەیەی لەناو کۆنفرانسدا لەناوەندی چاک گیرا
بەوەی لە تایتلی کۆنفرانسەکەدا ناوی کیمیاباران نەھاتبوو .
٧- چاودێری کردنی پرۆژەی دەربازبوانی گۆری بەکۆمەڵ لە وەزارەتی
کاروباری شەھیدانو ئەنفالکراوان.
شایانی باسە سەرباری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حکومی بانگھێشت
کرابوون وژمارەیەکی کەمیان بە سوپاسەوە ئامادەبوون بۆ رۆژی یەکەمی
کۆنفراس بەڵام تەنھا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان تا
کۆتایی کارەکانی رۆژی یەکەم مایەوە .
راسپاردەکان:
ئەم راسپاردانەی لێرە بوونە جێگەی سەرنجو بوونە دەرئەنجام لەخۆڕاوە
نەھاتوون، بەڵکو بەرئەنجامی چەندین ساڵ کارکردنی بەردەوامە لەناو
خانەوادەی قوربانیانی ئەنفالو کیمیاباران. بە ئێشوئازارو
ئارەزووەکانیان ئاشناین، ئەوە واقعێکی تالە کە ھەندێک لە خانەوادەکان
تەنھا بە گوللەوەچنی ناو پەریزەکان ژیانیان بەسەربردوو تائەو کاتەی
حکومەتی ھەرێم موچەیەکی بۆ بریبوونەوە بە خراپترین ژەمەخواردن ژیانیان
بەریوەچوو ھەندێک لەو ژنانەی بەتەنھا مابوونەوە بەو ئاستە لەژیانو
گوزەرانی خراپ توانیان نەوەکانیان پێبگەیەننو مندالەکانیان
گەورەبکەنو ھەندێکیان خویندن بە پلەیەکی بەرز تەواو بکەن، زۆرن ئەو
منداڵانەی لە دوبز لەبرسامردن، ئەو پیروبەسالاچوانەی لە نوگرەسەلمان
بەرگەی برسێتیان نەگرتوو تەرمەکانیان لە بیابان بەجێما .. بەھیواین ئەم
راسپاردانەی کۆنفرانس ببنە کارنامەیەکیش بۆ یادکردنەوەی تاوانی
جینۆساید .. تا کۆمەلگەی کوردیش ببێتە خاوەنی پەیامێکی بەرزی
کۆمەلایەتیو بتوانێ سەرنجی جیھان بۆلای خۆی رابکێشێ.
١- یادەکانی ( جینۆساید) لە رۆتینەوە ببنە یادەوەری راستەقینەو
لەمەرامی تەسکی حزبایەتی دوربرێنەوە، بەجۆرێک بەرێوە بچن لەگەڵ زۆرترین
خواستو داواکانی قوربانیانی جینۆساید بێتەوە.
٢- ناوەندی چاک لە ئێستاوە تا سەروەختی یادەوەریەکان کاری جدی بکات، بۆ
وەرچەرخانی شیوازی یادکانو خستنەروی نەخشە ریگای رون، بەشێوەیەک کە
خەڵکی کوردستان بە ئاسانی لە مەبەستو ئامانجەکەی تێبگەن.
٣- کاری جدی بکرێت لەسەرئەوەی دەوڵەتی عێراق بخرێتە ژێر فشارەوە
بۆئەوەی بەفەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات لەبەرامبەر تاوانی
جینۆساید.
٤- کارکردن بۆ کاراکردنو کارپێکردنی پرۆژەی قەرەبووی زیان لێکەوتوانی
جینۆساید ( مادیو معنەوی).
٥- لە ماوەیەکی کورتدا نەخشە ریگای پەسەندکراوبخرێتە بەردەستی خەڵکی
کوردستانو وەکو پرۆژەش بدرێتە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و
ئەنفالکراوان و پارێزگاری شارەکان و رێکخراوەکانی تایبەت بە ئەنفال
و جینۆساید.
٦- پێشنیاردەکەین رۆژانی یادەوەری ھەڵەبجەوئەنفال لەبری پشووی فەرمی
گەرموگورتر کاربکەینو بەلای کەمەوە لە١%ی داھاتی ئەو رۆژەی ھەر
ھاوڵاتیەک ببەخشرێتە ێندوقێکی تایبەت بۆ بنیاتنانەوە، بەتایبەتی
چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی، پێکھێنانی پرۆژەی رۆشنبیریو
فریا گوزاریو تەندروستی بۆ ئەو ناوچانەی بوونە ئامانجی وێرانکاری یان
زۆرترین قوربانی تێدابووە، بۆئەوەی ھەموو ھاووڵاتیەک پشکی راستەوخۆی
لەو پرۆژانەدا ھەبێو شانازی بەو بەشداریەی خۆیەوە بکات.
٧- ھانی دەسەڵات بدرێت بەمەبەستی ریکخستنی گەشتی قوتابیان وخوێندکاران
کارمەندانی فەرمانگە و کۆمپانیاکان بۆ سەردانی مەزارو مۆنۆمینتەکانی
جینۆساید بە مەبەستی لە یاد نەکردن و زیند و راگرتنی گیانی قوربانیان.
٨- بەمەبەستی ھۆشیاری خەلک ولەیادنەکردنی تاوانەکان ھانی دانیشتوانی
سەرجەم شارەکانی کوردستان بدرێت لەماڵو دوکانو شوێنی کاریاندا
بەمەبەستی ھەڵکردنی ئاڵای رەش لە یادی بۆنەکانی جینۆسا.
٩- لەبەرئەوەی کەسوکاری قوربانیان دابەشبوونە سەر بیرورای جیاوازو
لەچینو توێژی جیاوازن ، بۆیە پێویستە خەیاڵو تێروانینمان
فراوانتربێیت لەوەی ئێستا ھەمانەو ھەوڵبدەین پێشبینی داھاتوو بکەین،
ئەوەی شەڕی نێوان حزبەکان جیای کردووەتەوە ئەم یادەوەریانە ببنە ھەوێنی
ئاشتەوایی و برایەتی و گەردن ئازادیرێزگرتنی راستەقینە لە قوربانیانی (
جینۆساید) دەشێت بکەینە کارتی بەھێزو فشار لەسەر لەلایەنە سیاسیە
ناکۆکەکانی گۆرەپانی کوردستان، بۆ ئەوەی نیازە شەرانگێزیەکان لە
گۆڕبنرێنوئیتر ملاملانێی مەدەنیو کێبەرکێی سیاسی جێگەیان بگرنەوەو
بەخزمەت گوزاری کێبەرکێی بکەن نەک بە رشتنی خوێنی ئەندامانی یەکتری
واتە (شەڕی ناوخۆ، کوشتنی بەئەنقەست، خوێنرشتن بەھەر پاساوێَک لەو
یادانەدا) بەفەرمی بخرێتە چوارچێوەی سوکایەتی کردن بە قوربانیانی
جینۆساید.
١٠- دەرئەنجامی پرۆسەکانی جینۆساید کەلە کوردستان رویاتدا تەنھا مرۆڤ
لە بەین نەچوو بەلکو ھەموو زیندەوەرێک (ئاژەلو پەلەوەری مالی و کیوی
روەکو دارودرەختیش لەبەین چوون). بۆ رێزگرتن لەو زیندەوەرانەش
وبیرھینانەوەی خەلکی کوردستان، لەو رۆژەدا ھیچ کەس لەھیچ شوێنیک و
بەھیچ بیانوویەک دەستدرێژیان نەکاتە سەر بۆئەوەی سەروەری و رێزی ھەموو
زیندەوەرێک پارێزراوبێت و سەرپێچیکردنیان قبوڵ نەکرێ. بۆیە پێشنیار
دەکەین لەو رۆژانەدا ھەموو زیندەوەرێک ژیانو سەلامەتی پارێزراوبێت
وەکو پەرچەکردار بۆ خوێن رشتنو کۆمەڵکوژی، لە رۆژانی ١٦/٣ و ( ١٤/٤)
یادی تاوانی ھەلەبجەو ئەنفالدا سەر برینی پەلەوەرو ئاژەڵان و دار بڕین،
تەنانەت گۆشت خواردن لەچێشتخانەو ماڵەکانماندا لەو رۆژەدا قەدەغە بکرێ،
وەک دابو نەریتێکی کۆمەڵایەتی سەربرینو گۆشتخواردن لەو رۆژەدا بێتە
شەرمێکی گەورە بۆ چەسپاندنی لە یادەوەری نەوەی نوێو کورد و
بیانیەکاندا. بەپێچەوانەی ئەوتیروانینانەی داوادەکەن ١٤/٤ یان ١٦/٣
بکرێنە پشووی فەرمی ئەو رۆژانە بکرێنە رۆژی بنیاتنانەوەو گەرمو گورتر
کار بکەین، لانی کەم لە١٪ی داھاتی ئەو رۆژەی
فەرمانبەرانوکاسبکارانی کوردستان ببەخشرێتە بنیاتنانەوە، یاخود
پێکھێنانی پرۆژەی رۆشنبیریو فریاگوزاریو تەندروستی بۆئەوناوچانەی
کۆمەڵکوژی زیاتریان تێداکراوە، ئەمەش بو ئەوەی ھەموو ھاووڵاتیەک پشکی
راستەوخۆی لەو پرۆژانەدا ھەبێو وەکوشەرەفێک شانازی پێوە بکات.
١١- وەک پەیوەستبونێکی مۆڕاڵی پێویستە کۆمەڵگای کوردی لەو یادانەدا
گەشت و سەیران و ئاھەنگ نەکەن باشتروایە لەبری بە ھەدەردانی سامانی
گشتی و تایبەت لۆژیکی پێچەوانە بێینینە پێشەوە بۆ ئەوەی یادەوەریەکان
ببنە رۆژی ئینتیما و بنیاتنانەوەو کەمکردنەوەی خەرجیو پرۆژەی کاریگەر
بۆ کۆی وڵاتو بەتایبەتیش ناوچە وێرانکراوەکان.
١٢- رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال بگاتە رادەی فشار لەسەر لەلایەنە
سیاسیە ناکۆکەکان، بۆ ئەوەی نیازە شەرانگێزیەکان وەلابنرێنو ململانێی
مەدەنی، کێبەرکێی خزمەت گوزاری جێگەیان بگرنەوەو شەڕی ناوخۆ (خوێن
رشتن) بەفەرمی بخرێتە چوارچێوەی سوکایەتی کردن بە قوربانیانی جینۆساید.
١٣- کوشتنی بەئەنقسەت لەم یادانەدا سەرباری سزا یاساییەکەی، سزای
رێزنەگرتن لە یادەوەریولە قوربانیانی جینۆسایدیشی وەک مافی گشتی (حق
العام) بخرێتە سەرو ئەمەش بەیاسا رێکبخرێت.
١٤- یادەوەری ھی نەتەوەیە نەک دەستەبژێر..! بۆیە باشتروایە کارتی
بانگھێشت بۆھیچ کەسولایەنێک نەچێت، یادەوەریەکان نەتەوەین چۆن
ھەموومان مافمان پێوەی ھەیە ئاواش ئەرکمان لەسەرسەرشانە، بەپێچەوانەوە
بانگھێشتکردن بەلای کەمەوە دڵی خەڵکانێکی تێدا دەشکیو خەڵکانێکی گومان
لێکراویش دێنو لەریزی پێشەوە لەسەر (قەنەفە)ی شەرەف دادەنیشنو
کەسوکاری قوربانیانیش لەدوایانەوەن.
١٥- رێزگرتن لەمافو کەرامەتی مرۆڤ ببێتە پەیامی سەرەکی یادەوەریەکان
و خەیاڵو تێروانینمان فراوان بێیت، یەکتری قبوڵکردنو جیاوازی
بیرورا، جیاوازی حزبایەتی، ئاینو ئایدۆلۆژیا نابێت ببنەکۆسپ بەڵکو
دەبێت ببنە ھەوێنی ئاشتبوونەوەی گشتی وەکو چۆن خەلکانی دڵشکاو لەجەژندا
ئاشت دەبنەوەو گەردن ئازایی لەیەک دەکەن لەیادەکانی جینۆسایدا ئەمە
ببێتە نەریت.
١٦- کەسانێک کە تۆمەتبارن یان گومان لێکراون بەدزی سامانی گشتیو دزی
لە جینۆسایدکراوان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ ، یان توندرەفتاروستەمکارن
رێگە نەدرێن لەو یادانەدا قسە بکەنو ووتاربخوێننەوە.
١٧- ھەرکەس و لایەنێک یان رێکخراوگروپێک گومانی بازرگانی کردنوخراپ
بەکارھێنانی ئەو دۆسێیەی لێکرا بۆ بەرژەوەندی خۆی بایکۆت بکرێتو رێگەی
پێنەدرێت کە بەناوی ھەڵەبجەو ئەنفالەوە درێژە بەکارەکانی بدات بە پێی
یاسا لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.
١٨- پیشاندانی وینەی تەرمو ئیسکە پەیکەری ترسناکی قوربانیانی جینۆساید
لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەتایبەتی (تیڤی) کە بوەتە نەریتی ساڵانە
یاساغ بکریت، لەبەرامبەردا پیشاندانی کەسانی بەرچاو لەقوربانیان کە
خاوەنی چیرۆکی تایبەتن لەو یادانەدا بھێنرێنە پێشەوەو رێزی تایبەتیان
لێبگیریت وەکو( ”تاقانەکان“ ئەوانەی لەخانەوادەکەیان تەنھا یەک کەسیان
ماوە، دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵ، ئەو منداڵانەی لە زیندان لە دایکبوون
یان ئەوانەی لە تۆپزاواو نوگرەسەلمان و کەمپی سەلامێو قەلای نزارکێ و
شوێنانی تر دەربازبوون یان ئەوانەی لە باشوری عێڕاق و ووڵاتانی دراوسێ
و ئەروپاوە سۆڕاغ دەکرێن و دێنەوە.
١٩- یادکردنەوە ببێتە باوەڕی تاک و کۆمەڵگەی کوردی نەک ببێتە چالاکی.
ئەوەش جێگەی ئاماژە پێدانە کە لە ناوھۆڵی کۆنفرانسەوە چەندین پەیامو
پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی ناوەندی چاککران کەبریتی بوون:
١. دەزگای مۆنۆمینتی ھەڵەبجە.
٢. چاودێری کوردۆساید.
٣. کونکرەی نەتەوەیی کوردستان.
٤. ریکخراوی گەشەبیدانی بەھرەی زنان.
٥. ریکخراوی ئایندەی مامۆستایانی کوردستان.
٦. دەزگای روشنبیری کەوانە.
٧. ھونەرمەند دیاری قەرەداغی.
٨. پەرلەمانی رۆشنبیری عیراقی لەھۆلندا.
٩. ھیئە الدراسات ولابحاپ الکوردیە فی ھولندا.
١٠. جامعە ابن روشد فی ھولندا.
١١. دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال حاجی فەرەجی تۆپخانەلە ئەمریکاو ێدقی
خەلیل لە سویدەوە بەتەلەفۆن پیرۆزباییان ناردووە.
ناوەندی ھەڵەبجە
دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد - چاک
www.chak.info/ku
Chak.kurdistan@yahoo.com
|