٢١\٨\٢٠١٩
راگەیەندراوێک لە
لایەن
کۆمەڵێک
رۆژنامەنووس و چالاکوان بۆ رای
گشتیی.
ئێمە
وەکو کۆمەڵێک چالاکوان و رۆژنامەنووسی سەربەخۆ و بێلایەن لە وڵاتی
بەریتانیا هەموو ئەو هەڕەشە و گوشار و ترس و تۆقاندنانە ریسوا و
شەرمەزار دەکەین کە لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی رۆژنامەنووسان و
دەنگی ئازاد و رای ئازاد دەکرێنەوە، وەک خەڵکی کوردستان ئاگادارە ماوەی
مانگێکە زۆرترین چالاکوان و رۆژنامەنووس لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە
دووچاری زیندان و ئەشکەنەدان بوونە و دیارترینیشیان دەستگیرکردنی
چالاکوان هارون سلێڤانەی و لەم ڕۆژانەشدا ئەو نامە هەڕەشانە بوون کە بۆ
رۆژنامەنووس زانکۆ بورهان نێردراون کە هەڕەشەی فڕاندنی لێکراوە، ئێمە
لێرەوە پەنجە بۆ هێزەکانی یەکێتی درێژدەکەین و پاراستنی گیانی
رۆژنامەنووس زانکۆ بورهان لە ئەستۆی ئەو هێزەیە و داوا لە پارتیش
دەکەین بە زووترین کات چالاکوان هارون سلێڤانەی ئازاد بکا.
- شوانە حەسەن ئەبوبەکر / رۆژنامەنووس و دەروونناس
- کارمەند خدر ئیسماعیل / چالاکوان
- شڤان ئازاد مستەفا / چالاکوان
- ئاسۆی ژیاندۆست / چالاکوان
- بێوار عەبدوڵا رەسوڵ / چالاکوان
- محەمەد عەلی / چالاکوان
- فەرهاد عەلی گوڵی / چالاکوان
- زنار کۆچەر / چالاکوان
- وریا پیرۆت رەسوڵ / چالاکوان
- مەزن مەغدید محەمەد / چالاکوان
١٨\٨\٢٠١٩
- بەریتانیا
shwana.journalist@gmail.com
|