ڕاپه‌ڕینی 13ی ئایاری 1987ی هه‌ڵه‌بجه و مێژوویه‌کی به ئه‌نقه‌ست له‌بیرکراو.
هه‌رچه‌نده کاتی خۆی له ژماره (1)ی (گۆڤاری فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان) دا، له وتارێکدا به‌نێوی چه‌خماخه‌ی شۆڕشی به‌رد ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بووبێت، گێڕانه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سه‌ره‌تاییه داوه. هه‌روه‌ها پارسال له سه‌ردانییه‌که‌مدا بۆ کوردستان، چوومه‌وه شاری �هه‌ڵه‌بجه� و به‌دیتنی وێرانه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و لافیته‌یه‌ك که له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی شاره‌وه، له شوێنی گیانبه‌ختکردنی �مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید�دا هه‌ڵوسرابوو و تێیدا نووسرابوو "له یادی بیست ساڵه‌ی کاره‌ساتی 13/5/1987......" ، بڕیارم دا کۆمه‌ڵێك وێنه له شوێنه‌کان بگرم و پاش گه‌رانه‌وه‌م وتارێك به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی ئه‌و راپه‌ڕینه‌وه بنووسم*. به‌لام به‌داخه‌وه گرفته‌کانی ڕۆژگار تا ئه‌وڕۆکه‌ش ئه‌و بواره‌یان نه‌داومه‌تێ و وتاره‌که‌م به نیوه‌وناچڵی ماوه‌ته‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م به‌مزوانه بڵاوی بکه‌مه‌وه. کاتێك که نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز �راستی هه‌ڵه‌بجه‌یی�م له سایتی �هاوپشتی� خوێنده‌وه، ده‌ستم له نووسینه‌وه‌ی یاداوه‌رییه‌کانی زیندان هه‌ڵگرت، که خه‌ریکی نووسینیان بووم و وا لێره‌دا به‌پێی توانای خۆم هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌وه‌ی دیتومه بینووسم.
ڕۆژی پێشوو،
له �ئاماده‌یی هه‌له‌بجه‌ی کوڕان� � که ڕۆیشتبووم ماڵاوایی له
مامۆستاکان بکه‌م، چونکه لێبوراوی گشتی (معفوی عام)ی پۆلی چواری
ئاماده‌یی بووم � هاتمه‌ده‌ر، وه‌ك هه‌موو ڕۆژان ڕووم له
دوکانه‌که‌ی �وه‌ستا به‌کر� نا -به‌داخه‌وه له کیمیابارانه‌که‌ی
هه‌ڵەبجه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا-، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه ژوورێ،
�سه‌باح ئه‌حمه‌د� هاته‌ده‌ره‌وه و وتی وه‌ره ئه‌وه له کوێی،
وتم چی بووه، وتی ئێستا ده‌زانی. که چوومه ژووره‌وه، له
دوکانه‌که‌ی '' وه‌ستا به‌کر'' به‌رامبه‌ر '' ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوڕان'' که له‌وکاته‌دا شوێنی قسه‌وباسی ئه‌کته‌رانی شانۆکار و هۆنه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پ بوو.
�وه‌ستا به‌کر� وتی "به‌نیازین به‌یانی خۆپیشاندان دژ به گواستنه‌وه‌ی لادێکان � که چه‌ند ڕۆژ بوو ئاواییه‌کانی خێڵی حه‌مه و ته‌په‌کوره و .... بۆ چۆڵکردن ئاگادار کرابوونه‌وه- به‌ڕی بخه‌ین، تۆ پێت چۆنه؟" منیش له‌وه‌ڵامدا وتم "خوا خوای ڕۆژێکی ئاوامه، ئێستا چی بکه‌ین؟"، وتیان "هه‌رکه‌س له شوێنی خۆیه‌وه ده‌ست بکات به پاگه‌نده بۆ خۆپیشاندان و به‌یانی له کاتژێر شه‌شی له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی شاره‌زووی کوران � که پیشتریش له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کاندا خاڵی ده‌ستپیکردن بوو، به‌و پێیه‌ی که که‌وتبووه که‌ناری شار و گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقان- کۆده‌بینه‌وه". به‌مجۆره پاش قسه و باس له‌سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردن و خۆئاماده‌کردن، بڕیاردرا ده‌ستبه‌جێ بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین.
من و �سه‌باح ئه‌حمه‌د� له دوکانه‌که ده‌رچووین و هه‌ر که‌سێکی ناسیاومان ببینیایه، له ڕودانی خۆپیشاندان ئاگادارمان ده‌کرده‌وه. له �چایخانه‌ی خاڵه� به‌ره‌و �کانی قوڵکه� گه‌راینه‌وه، هه‌ندێك که‌سمان بینین، که هه‌واڵه‌که‌یان بیستبووه‌وه و ئه‌وانیش به ئێمه‌یان ده‌گوته‌وه. ئه‌و ڕۆژانه کارکردن بۆ شتێکی وا زۆر ئاسان بوو، چونکه جامی خه‌ڵکی پڕبوو بوو و نائومێدی له چاره‌نووسی شاریش باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا کێشابوو. هه‌ر چۆن بوو، ئه‌و ڕۆژه‌مان برده‌سه‌ر و شه‌و چووم بۆ ماڵی پورێیه‌کم، که یه‌کێك له کوڕه‌کانی پاشره‌وی ئیسلامییه‌کان لایه‌نگری � ئەوکات ئیسلامییەکان فرەتر لە گروپی قورئانخوێندا دەردەکەوتن- . کاتێك که بانگه‌وازه‌که له یه‌کێك له مزگه‌وتی جامیعه‌ی �کانی ئاشقان�ه‌وه بڵاوکرایه‌وه، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕژێم و پیاوه‌کانی ده‌ستیانکرد به ده‌ستڕێژی به‌رده‌وام، تاوه‌کو خه‌ڵکی به ئاسانی گوێیان له بانگوازه‌که نه‌بێت. پورزاکه‌م وه‌ك ئیسلامییه‌ك زۆر دژی بوو و بانگه‌وازه‌که بوو به مشتومڕی نێوان من و ئه‌و. ئه‌و پێی وابوو که ئه‌وه کارێکی منالانه‌یه و هه‌رچی لایه‌نی چه‌پ و مارکسی هه‌ن، هه‌رزه‌کار و نه‌زانن، ئه‌مەشیان هه‌ر هه‌رزه‌کارییه. منیش له‌وه‌ڵامدا وتم "ئێوه ئیسلامییه‌کان مانگانه 15 دینار وه‌ك خوێنه‌ری قورئان له مزگه‌وته‌کاندا وه‌رده‌گرن، که �عیزه‌ت دووری� له ڕێی �شیخ قادری چوێسه�وه بۆتانی بڕیوه‌ته‌وه، تاوه‌کو له‌به‌رامبه‌ریدا دژایه‌تی چه‌په‌کان و مارکسییه‌کان بکه‌ن".
به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستام، له لای به‌نزینخانه‌که‌وه به‌ره‌و گەڕەکی �کانی ئاشقان� و �ناوه‌ندی شاره‌زوور� که‌وتمه ڕێ. له به‌رده‌م فێرگه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی �کانی ئاشقان� � به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم له‌بیر نه‌ماوه، گه‌یشتم به ناسراوێکم �نو‌عمان موحه‌مه‌د سلێمان، ناسراو به هه‌ورامان عه‌لی�، که پاش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه هاوه‌ڵێتیمان پته‌وتر بوو، لێم پرسی " به‌م به‌یانییه زووه له کوێ بووی ، بۆ خۆپیشاندان ده‌چی؟" وتی "نا، بۆ لای براده‌رێکم ده‌چم". کاتێك گه‌یشتمه به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر �ناوه‌ندی شاره‌زوور�، له‌و لاوه �نه‌ریمانی عه‌بدولی ئه‌من� هات. من نه‌ریمانم باش ده‌ناسی و ماڵمان له یه‌که‌وه نزیك بوو و ده‌شمزانی که لایه‌نگری پارتییه، چونکه له‌وه‌و پێشتر زۆرجار له‌سه‌ر جه‌لالی و مه‌لایی مشتومرمان ده‌بوو. وتی "ئه‌وه چییه، که‌س نه‌هاتووه؟"، من خۆم له گێلی دا‌و و وتم "مه‌به‌ستت کێیه؟"، وتی "خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان!"، وتم "تۆ له کوێ ده‌زانی خۆپیشاندانه؟"، وتی "بۆ کاكه ئێمه کورد نین؟ من هه‌قم چییه به‌سه‌ر باوکمه‌وه، خۆت ده‌زانی من چیم، هه‌روه‌ها شه‌و گوێم له بانگه‌وازه‌که بوو!"، مه‌به‌ستی من له‌و پرسیاره، ئه‌وه بوو بزانم ئایا ڕێکخستنه‌کانی پارتی هیچ پلانێکیان بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانه‌که‌دا هه‌یه.
شوێنی '' ناوه‌ندی شاره‌زووری کوڕان'' ی جاران. خاڵی ده‌ستپێکردنی گشت خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه، دڵنیا نیم له‌وه‌ی رژێمی به‌عس به‌دوای راپرڕینه‌که‌ی ئایاری 1987دا رووخاندی یا پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له پاشه‌کشێیاندا رووخاندیان .
پاش ڕۆیشتنی سه‌رنشینانی تیوتاکه، نیوه‌کاتژێرێکی تر چاوه‌ڕی ماینه‌وه، به‌ڵکو ئاپۆره‌که زیاتر بێت و ده‌سته‌ی خۆپیشاندانیش ده‌رکه‌ون � هه‌ر که‌سه‌و چاوه‌ڕێی که‌سانێك بوو، که ئاگاداریان کردبووه‌وه-. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا، مقۆمقۆ دروستبوو و وتیان درنگه با ده‌ست پێبکه‌ین. به‌و جۆره به ژماره‌یه‌کی که‌مه‌وه، به‌ده‌م دروشمدانه‌وه، که‌وتینه نێو کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی �کانی ئاشقان� و به‌ره‌به‌ره جه‌ماوه‌ر لێمان کۆبووه و هه‌واڵمان پێگه‌یشت که له قۆڵی �کانی قوڵکه�وه خۆپیشاندان ده‌ستی پێکردووه. بڕیار درا به‌ره‌و ناوه‌ندی بازار بڕۆین و له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی تردا یه‌ك بگرینه‌وه.
کاتێك که گه‌ییشتینه لای باڵه‌که‌ی تر، �حه‌مه‌سه‌لیم هه‌ورامی� له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆربه‌یان بالابه‌رزتر بوو، به‌ده‌م دروشم دانه‌وه، له دووره‌وه دیار بوو. له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو باڵکه له بازار، بڕیار درا به‌ره‌و لای سه‌را بڕۆین، به‌لام موده‌ڕه‌عه‌یه‌ك که له سه‌رووی گەراجی سلێمانێدا وه‌ستابوو، ته‌قه‌ی لێ‌کردین و له هه‌موو لایه‌که‌وه هاوار کرا "به‌ره‌و کانی ئاشقان، یه‌ك یه‌ك و دوو بپه‌ڕنه‌وه". له‌و کاته‌دا من له نزیك �مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید�ی گیانبه‌ختکردوو و �مه‌ریوانی عه‌لی شه‌معه� وه‌ستابووم و چاوه‌ڕێی پەڕێنەوە بووین، دۆشکه‌ی سه‌ر موده‌ڕه‌عه‌که وچان بدا‌و بکه‌ینه ئه‌وبه‌ر، من و دوو که‌سی تر، خۆمان گه‌یانده ئه‌وبه‌ر به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی �حه‌مه‌ی عه‌زیز�. ئه‌مجار �مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید� و یه‌ك دوو که‌سی تر، ویستیان بپه‌ڕنه‌وه، گوله‌ی دۆشکا به‌ر �مه‌ریوان� که‌وت و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، یەکەمجار لە شەقامەکەی دا و هەڵبەزییەوە و به‌ر لاجانگی چه‌پی که‌وت و که‌وته ناوه‌راستی شه‌قامه‌که، واته که‌وته ناو ناوه‌ندی چواڕیانی ( پیرموحه‌مد- سه‌را، کانی قوڵکه- کانی ئاشقان، که‌وه‌ك خاچێکی گه‌وره هه‌ڵه‌بجه‌ی دابه‌شاندووه). پاش ئارامبوونه‌وه‌ی ته‌قه‌کان، چه‌ند که‌سێك به وره‌وه جه‌سته‌ی له خوێنگه‌وزاوی �مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید�یان کێشایه به‌ری �کانی ئاشقان� و به‌ره‌و مزگه‌وتی جامیعه به‌ڕێمان کرد". چه‌ند که‌سێك به راکردن چوون داره‌مه‌یتێکیان به‌ره‌و ته‌رمه‌که‌ی مه‌ریوان هێنا و خستیانه ناو داره‌میته‌که و کۆڵانه و کۆڵان که‌وتینه گێڕانی جه‌سته‌ی گیانبه‌ختکردوو �مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید�، په‌یتا په‌یتا له‌ماڵه‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه چه‌پکه گوڵ و ڕه‌یحانیان بۆ سه‌ر داره مه‌یته‌که ده‌هێنا و مالان ئاوی ساردیان به‌خۆپیشانده‌ران ده‌دا و ده‌رگه‌کان ده‌کرانه‌وه و لاوان ده‌ڕژانه نێو خۆپیشاندانه‌که‌وه. ته‌رمی �مه‌ریوان� هێنده‌ی تر ڕك و توڕه‌یی خه‌ڵکی شاری تاو ده‌دا و پێشوازی و هاوده‌ردی ژنان� و گوڵبارانیان له جه‌سته‌ی �مه‌ریوان�، هێنده‌ی تر وره‌ی به ئێمه ده‌به‌خشی. به‌راده‌یه‌ك وره‌ی شۆڕشگێرانه په‌ره‌ی سه‌ندبوو، من بۆخۆم که هه‌نگاوم ده‌نا، وا هه‌ستم ده‌کرد به‌سه‌ر په‌له هه‌وره به‌رزه‌کاندا ڕێده‌که‌م، ترس له مردن و بیر له دواڕۆژ، له‌و ساته‌دا ته‌نیا شتێك بوو، که بیرمان لێنه‌ده‌کرده‌وه. یه‌کێتی جه‌ماوه‌ر مه‌ستی کردبووین. تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی جه‌سته‌یه‌کی گه‌وره ده‌بزووتن. جه‌سته‌یه‌ك که پڕ به گه‌رووی، بانگه‌وازی شۆڕش و یاخیبوونی چه‌وساوانی به‌گوێی زه‌وی و ئاسماندا ده‌چڕی.
به‌مجۆره به‌ره‌و مزگه‌وتی �دارولئیحسان� گه‌ڕاینه‌وه. له‌و کاته‌دا ده‌سته‌یه‌ك سه‌رباز له لای سه‌راوه به‌ده‌م ته‌قه‌ی هه‌واییه‌وه، به‌ره‌و روومان هاتن و خۆمان خزانه مزگه‌وت و ماڵه‌کانی ئه‌و ناوه‌وه. هه‌ندێك ده‌یانوت با ئێمه‌ش ته‌قه‌یان لێبکه‌ین، هه‌ندێکی تر باوه‌ڕمان وابوو، که پێویسته به دروشمی برایه‌تی سه‌رباز و خه‌ڵك به‌رەو ڕوویان بڕۆین. له‌و کاته‌دا له حه‌وشه‌ی ماڵێکدا هه‌ر که‌سه‌و چه‌پکه گوڵێکمان به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌ره‌و سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌که‌ی �کانی قوڵکه� که سه‌ربازه‌کان له‌وێوه ته‌قه‌یان لێده‌کردین، ڕۆیشتین. سه‌ربازه‌کان ته‌قه‌یان لێ‌کردین و ئێمه نه‌گه‌ڕاینه‌وه. - له‌و کاته‌دا من و �ناسر ناشیرین�، شان به‌شانی یه‌ك ده‌ڕۆێشتین و فیشه‌کێك دای له نێوان پێمان و پارچه به‌ردێك هه‌ڵقۆزییه‌وه و به‌ر په‌نجه تووته‌ی من که‌وت و وامزانی بریندار بووم-، ئه‌وان ته‌قه‌یان ده‌کرد و ئێمه‌ش ده‌مانوت " کل جنود اخواننا، صدام حسین و البعثیین عدواننا"، به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی دروشمی تره‌وه خۆمان گه‌یانده لایان و چه‌پکه گوڵه‌کانمان پێشکه‌شکردن و ئه‌وانیش وتیان " ئێمه ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌که‌ین، تاوه‌کو له‌سه‌رمان نه‌که‌وێت، ئێمه هه‌قمان به‌سه‌ر ئێوه‌وه نییه و به‌ره‌و ئه‌ولا ده‌رۆین، چونکه پێیان راسپاردووین.
ئیتر به‌و
بۆنه‌وه ئه‌وان ته‌قه‌ی خۆشیان به ئاسماندا ده‌کرد و ئێمه‌ش
کردمان به چه‌پله‌ڕێزان. ئه‌مه مێژوویترین ساتێك بوو، که ته‌نیا
له گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی شۆرشه‌کانی کۆمونه‌ی پاریس و
ئۆکتۆبه‌ردا بیستبوومانن، ساڵه‌هایه‌ك بوو، که هه‌ریه‌که له
ئێمه چاوه‌ڕیی وه‌دیهتانی وه‌ها خه‌ونێکمان ده‌کرد. ئێستاکه ئیتر
بوو بوو به راستی و به‌چاوی خۆمان ده‌مانبینی سه‌ربازانی به‌زۆر
هاورده‌ی ئوردونی و یه‌مه‌نی و شاره‌کانی ناوه‌ڕاست، به ده‌ستڕێژی
چه‌که‌کانیان ته‌پلی سه‌رکه‌وتنیان بۆ جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی
هه‌له‌بجه لێده‌دا و ئێمه له‌بری نه‌فره‌ت، وه‌ك برای ئازیزی
خۆمان چه‌پله‌مان بۆ
نزیک مزگه‌وتی '' دارولئیحسان''، سه‌ربازه‌کان له‌به‌رده‌م ئه‌م ریزه دوکانه‌دا ته‌قه‌یان له ئێمه ده‌کرد، ئێمه‌ش له کۆڵانی به‌رامبه‌رییه‌وه به چه‌پکه‌گوڵ به‌ره‌وڕوویان رۆیشتین و گوڵه‌سووره‌کان چه‌که‌کانی بێده‌نگ کرد.
له کاتی تێپه‌ڕبوونی سه‌ربازه‌کاندا �عادله خه‌جێ�� که خۆیی و باوکی و مامی چه‌کداری ڕژێم بوون و� زۆرکه‌س نه‌یانده‌ناسی و ده‌موچاوی پێچابوو- ویستی ته‌قه له سه‌ربازه‌کان بکات. خۆپیشانده‌ران په‌لاماریان دا و چه‌که‌که‌یان لێسه‌ند و وه‌ك زیندانی دوورخرایه‌وه. باش له‌بیرمه � تاهیر ئوسمان عەبابەیلەی� و �حه‌مه سه‌لیم هەورامی� و کۆمه‌ڵیکی تر له‌و شوێنه‌دا وه‌ستابوون.
�حه‌مه سه‌لیم� و چه‌ند که‌سی تر له مینبه‌ری مزگه‌وتی �دارلئیحسان�ه‌وه که‌وتنه قسه‌کردن و دروشم‌دان، یه‌کێك له‌و دروشمانه ، دروشمه‌که‌ی رادیۆ کۆمه‌ڵه بوو "با چه‌وسێنه‌ران له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی کۆمونستیدا سه‌رپایان بێته له‌رزین، کرێکاران له‌م شۆڕشه‌دا بێجگه له زنجیره‌کانی ده‌ستیان هیچ له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست دێنن، کرێکارانی جیهان یه‌کگرن"، ئه‌مه‌و دروشم و وتار له‌سه‌ر رامیارییه‌کانی به‌عس له‌مه‌ر راگواستنی گونده‌کان...
له‌تاو
گه‌رما و چاوه‌روانی ئاماده‌کردنی ته‌رمه‌که‌ی �مه‌ریوان�، خۆمان
دابووه بندیواره‌کان و کۆڵانه‌کانی ئه‌و ناوه. موده‌ره‌عه‌یه‌کیش
له‌سه‌ر شه‌قامی �کانی قوڵکه� - �عه‌نه‌ب�، له‌به‌رده‌م
�ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوران�دا وه‌ستابوو، به‌لام ته‌قه‌ی
نه‌ده‌کرد. له راسته کۆلانه‌که‌ی پشت مزگه‌وته‌که‌دا چاوم به
�حه‌مه‌ی مه‌جیلان� و چه‌ند که‌سی تر که‌وت. له‌پڕ وتیان ئه‌وه
�خه‌سه لیکه�یه - خه‌سڕه‌وی خواکه‌ره‌مه که‌چه‌ڵ-، په‌لاماریان
دا‌و چه‌که‌که‌یان لێسه‌ند. چاوه‌ڕوانییه‌که درێژه‌ی کێشا، چووم بۆ
ماڵی هاوه‌ڵێکم له‌خواره‌وه که دوکانێکی گچکه‌یان هه‌بوو، بۆ
جگه‌ره کڕین، له سه‌ر ڕێی
لێره‌دا حه‌شامه‌تێکی زۆر چاوه‌ڕوانی ته‌رمه‌که‌ی گیانبه‌ختکردوو''مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید''یان ده‌کرد، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی چه‌کدار له‌وێ بوون، ''حه‌مه‌ی مه‌جیلان'' یه‌کێکیان بوو، کلاشینکۆفێکی پێ بوو.
هێلیکۆپته‌ر به به‌رده‌وامی بۆمبارانی گه‌ڕه‌که‌کانی گولانی ئه‌وبه‌ر و �کانی ئاشق�ی ده‌کرد. بریندارێکی زۆر برانه خه‌سته‌خانه، دواتر هه‌واڵمان زانی، که ڕژێم هه‌موویانی له خه‌سته‌خانه ده‌رکیشاوه و له پشت سه‌ربازگه‌ی سه‌روی شار، به کۆمه‌ڵ زینده به‌چاڵی کردوون.
شه‌وی پێشوو، مه‌فره‌زه‌یه‌کی �ینك� به سه‌رپه‌رستی �فه‌لاحی حه‌مه‌بۆر�، له ناو شاردا بوون و خه‌ڵك داوای کۆمه‌ك و پشتیوانی‌یان لێکردبوون، به‌لام ئه‌وان له وه‌ڵامدا وتبوویان "فه‌رمانی کارێکی له‌و جۆره‌مان پێ نییه".
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ که بانه‌گه‌وازمان بۆ خۆپیشاندانه‌که کرد، هه‌وڵ درا ده‌نگۆی خۆپیشاندانه‌که بگه‌یێنرێته شار و شارۆچکه‌کانی تر، له‌وانه �سیروان� ، �خۆرمال� ، �سه‌یساده‌ق� و �سلێمانی�. له کاتێکدا که خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ته‌رمه‌که‌ی �مه‌ریوان� بووین، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌شتی هه‌واڵی پشتیوانی و خرۆشانی خه‌ڵكی شارۆچکه‌کانی �سیروان� و �خۆرماڵ� و �سه‌یساده‌ق�یان پێ ڕاگه‌یاندین. به‌ڵام له چاوه‌ڕوانی پشتیوانی و خرۆشانی شاری �سلێمانی� نا‌ئومێد بووین.
ده‌مه‌و ئێواره پارێزگاری سلێمانی �شێخ جه‌عفه‌ر� و �حه‌سه‌ن به‌گ� له هێلیکۆپته‌رێکدا به‌سه‌ر شاردا ده‌سوڕانه‌وه و داوایان له خه‌ڵك ده‌کرد، هه‌ره که‌سه له ماڵی خۆی دابنیشێ و هاتووچۆ قه‌ده‌خه ده‌بێت. به‌ڵینیان دا که‌س نه‌گرن و هه‌وڵی ئارامکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که بده‌ن. ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنانه بوون، که به‌کرێگیراوانی به‌عس به گوێی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌یان دا ده‌دان.
زۆربه‌ی چالاکانی ئه‌و خۆپیشاندانه پێیان وابوو، زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕین و خرۆشانی به‌رده‌وام ڕه‌خساوه. لەبەرئەوەی کە جه‌ماوه‌ر به‌گشتی تورەبوو و که‌سانێکی زۆر له شه‌ڕگه‌کان هه‌ڵهاتوون، ئاشتبوونه‌وه له‌نێو لایه‌نه چه‌کداره‌کاندا هاتۆتبووە گۆڕێ. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ڕژێم له لاوازی‌دا ناچار بوو هێزی بیانی � سه‌ربازی یه‌مه‌نی و ئوردونی و ... هیتر - بهێنێته �هه‌ڵه‌بجه� و ناوچه‌که و ڕژێم له زۆر به‌ره‌ی شه‌ڕدا تێکشکابوو. ئه‌مانه متمانه‌یان به خه‌ڵکی به گشتی و هه‌ڵسوراوان و چالاکانی رامیار ده‌به‌خشی، که چاوی ئومێد ببڕنه خۆپیشاندانی به‌ردوام و ڕاپه‌ڕینی زنجیره‌یی. هه‌رچه‌نده یه‌ك ڕۆژی ته‌واو، زۆربه‌ی شوێنه‌کانی شار له ژێر کۆنترۆڵی خه‌ڵكدا بوون و ڕۆژی دواییش هه‌ر ڕژێم له مۆڵگه‌کانیدا خۆی هه‌شاردابوو و چاوه‌ڕێی کۆمه‌ك بوون، له خواره‌وه بۆیان بێت، به راده‌یه‌ك یه‌کێتی گه‌ل و سوپا راگه‌ێنرابوو و زۆربه‌ی چه‌کداره کورده‌کان- که زۆرینه‌یان سه‌ربازی هه‌ڵاتووی به‌ره‌کانی شه‌ڕی- عیراق و ئێران بوون-، به خۆپیشاندانه‌که‌وه په‌یوه‌ست بووبوون، خۆپیساندانه‌که بووبووه مانگرتنێکی گشتی و دوکان و بازار داخرابوون و فێرگه و فه‌رمانگه‌کان داخرابوون، به‌ڵام وه‌ك وتم نه ته‌نینه‌وه‌ی راپه‌ڕینه‌که و نه‌خرۆشانی سلێمانی و شاره‌کانی تر، بڕبڕه‌ی پشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی تێکشکاند. چونکه ئه‌گه‌ر شاره‌کانی تریش هه‌مان هه‌نگاویان هه‌ڵگرتایه و هێزه چه‌کداره‌کانی شاخیش، له گشت شاڕێگه و ناوچه‌کاندا چالاکی هاوکات و به‌رده‌وامیان ئه‌نجام بدایه، ئه‌وا بێگومان ڕاپه‌ڕین تێك نه‌ده‌شکا و زه‌مینه‌ش بۆ دروستبوونی هێزه ئیسلامییه‌کان نه‌ده‌ڕه‌خسا. ئه‌مه ئه‌و شته بوو، که زۆرێك له هه‌ڵسوراوان چاوه‌ڕێیان ده‌کرد.
دووه‌م شه‌وی دوای خۆپیشاندان نائومێدی و نادیاری چاره‌نووس، باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵکدا کێشا. خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ر له خه‌ڵکی ئاسایی و چه‌کداره هاوکاره‌کانی ڕاپه‌ڕین و هه‌ندێك سه‌رۆکخێڵ و مه‌لاش به‌ره‌و ئیران شاریان به‌جێهێشت.
ڕۆژی دوایی ڕژێم و نۆکه‌ره‌کانی که‌وتنه شوێنپێ هه‌ڵگرتن و گرتنی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که، به‌تایبه‌ت ڕێکخه‌رانی و ڕوخاندنی هه‌ندێك ماڵ � وەك ڕاستی هه‌ڵه‌بجه‌یی په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه- و دواتر تەقاندنەوەی گه‌ڕه‌کی �کانی ئاشقان�.
من تا ئێره ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ناوشارم. راستییه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕینه‌که تێكشکا و نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵسوڕاو بووین، تووشی شپرزه‌یی و خۆشاردنه‌وه بووین، بۆیه ده‌وێرم بڵێم که‌سمان ناتوانین به‌ته‌واوه‌تی ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه‌کان بین. به‌ڵام ده‌کرێت به هه‌موومانه‌وه گێڕانه‌وه‌یه‌کی پوخت و ته‌واو له راپه‌ڕینه و چۆنییه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی و هۆکاره‌کانی شکستی، بخه‌ینه ڕوو و لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری له فه‌وتان و له‌ناوچوون ڕزگار بکه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئێستاکه، ده‌سه‌ڵات بۆ ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه هانای بۆ چه‌ند که‌سێکی ڕارا و هه‌لپه‌رست و ترسنۆکی ئه‌و ڕۆژگاره بردووه، تاوه‌کو ئه‌م چه‌خماخه یه‌که‌مه‌ی راپه‌ڕینی سه‌ربه‌خۆیه‌ی جه‌ماوه‌ر بکاته باره‌ته‌قای خۆی له‌و ناوچه‌دا. بێده‌نگه‌کردنی هه‌ر هه‌ڵسوراو و چالاکێكی ڕاپه‌ڕینی 13ی ئایاری 1987ی ناوچه‌ی شاره‌زوور ( شارۆچکه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و سیروان و خورماڵ و سه‌یساده‌ق) به‌رامبه‌ر به‌م ساخته‌کردنه‌ی مێژووی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، ئه‌وا مێژوو به هاوبه‌شی له‌و ساخته‌کردنه‌دا تۆماری ده‌کات.
شاری هه‌ڵه‌بجه15ی ئایاری 2007 ، ئه‌م وێنه‌یه له گۆڕستانی ''گوڵان'' ی سه‌رووه‌وه گیراوه.
کورته‌یه‌ك بۆ مێژوو
- له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا هیچ لایه‌نێكی �به‌ره‌ی کوردستانی�، �جود� و �جوقد�، کارایی و پلان و ئاماده‌ییان نه‌بوو. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هێزه چه‌کداره‌کان وه‌ك تاکه که‌س و سه‌ربه‌خۆ هه‌روه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که که‌وتبوونه ژێرکارایی و به‌شدارییان کرد.
- ده‌سته‌یه‌کی چه‌کداری �ینك� به سه‌رپه‌رشتی �فه‌لاحی حه‌مه‌بۆر�، له‌ناو شاردا بوون و خه‌ڵك داوای هاوکارییان لێکردبوون، به‌لام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون و وتبوویان "فه‌رمانی کارێکی له‌و جۆره‌مان پێ نییه".
- خۆپێشاندان له‌لایه‌ن و له‌ژێر کارایی ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش، هه‌ندێك له ڕێکخراوی چه‌پی تر، که زۆربه‌یان له‌ژیر کارایی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشاندا بوون، لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، ڕێکخرا و هه‌ڵخڕێنرا، هه‌ر ئه‌وانیش بوون، چالاك و هه‌ڵسوڕاوی ڕێزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که. �ئاڵای شۆڕش�، مه‌به‌ست له‌و ڕێکخراوه‌یه که له �ینك� جیابووه‌وه و خۆی به چه‌پ ده‌زانی، نه‌ك که‌سانێك که دواتر چوونه‌وه باوه‌شی ینك و زه‌حمه‌تکێشان، بۆیه که‌سانێك که له‌و ڕۆژه‌دا �ئاڵای شۆڕش� بوون و ئێستا به‌کرێگیراوی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی، ناتوانن پاگه‌نده‌ی ئه‌و میراته بکه‌ن. ئاڵای شۆڕش له‌و ساته‌دا که له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشان یه‌کیگرت، ئیتر کۆتایی به ژیانی ڕێکخراوه‌یی هات و ئه‌وانه‌ش که چوونه‌وه ناو (ینك) چیتر ناتوانن پاگه‌نده‌ی ئالای شۆرش بکه‌ن، چونکه ئالای شۆڕش به‌رهه‌می سه‌رکوتگه‌ری چه‌په‌کان بوو له‌لایه‌ن سه‌رانی (ینك)ه‌وه له‌نێو ڕیزه‌کانی خودی (ینك)دا. به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌ندێك له‌و ئاڵا شۆڕشانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره له به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ردا بوون، له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌له‌بجه له 2006دا، وه‌ك نۆکه‌ری ده‌سه‌لات که‌وتنه سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستنیشانکردنیان بۆ زیندانیکردن، که خه‌ریکبوو له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه، سزانی له سێداره‌دانیان بۆ ببڕێته‌وه.
- له‌و کاته‌دا بیستم که گیانبه‌ختکردوو �مه‌ریوان حەمەڕەشید� ئه‌ندامی �پدك� بووه و به‌بێ فه‌رمانی ئه‌وان به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی کرده‌ووه.
- له‌و کاته‌دا زۆربه‌ی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی که ئێستا سه‌ران و پایه‌دارانی ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانن، قورئانخوێنی مزگه‌وته‌کان بوون و ناراسته‌وخۆ لە ڕێگەی �شێخ قادری چوێسە�وە له �عیزه‌ت دووری�یه‌وه مانگانه موچه‌یان بۆ برابووه‌وه و مانگانه (15) دیناری سویسرییان وه‌رده‌گرت. ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی که شار له‌ژێر کۆنترۆڵی خه‌ڵکدا بوو، له هیچ مزگه‌وتێك بانگ نه‌دراو و له‌هیچ مزگه‌وتێکدا کۆنوێژ نه‌کرا. مزگه‌وته‌کان بووبوونه شوێنی دوشمدانی چه‌په‌کان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا تا کاتی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵبجه، بڵنگۆی مزگه‌وته‌کان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه داگیران و مه‌لاکان وه‌ك بیلالی حه‌به‌شی له‌سه‌ربانی مزگه‌وته‌کان بانگیان ده‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامییه‌کان، یه‌که‌م هۆی شکستی ڕاپه‌رین بوو � ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێکی مێژووییه، هه‌رده‌م پاش شکستی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان، ڕه‌وته کۆنه‌پارێزه‌کان هاتوونه‌ته سه‌رشانووی رامیاری و ده‌سه‌لات، هه‌روه‌ك چۆن پاش شکستی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991، به‌ره‌ی کوردستانی هاته سه‌رده‌سه‌لات-، هۆی دووه‌میش فیتی ئێران بوو و کۆمه‌ڵێك ڕێکخراوی ئیسلامی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی- کوردستانی عیراق، جندالله و صارالله و هیتر و جیابوونه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له بزووتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئوردووگه‌ی سه‌ریاسه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ی که پێیانوابوو هێشتا کاتی جیهاد نه‌هاتووه و له پاش کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه، له ئوردوگه‌کانی سونقری کولیائی، که‌نگاوه‌ر، کامیاران و سه‌قز، گه‌رایی گروپێکیان دانا، که دواتر بوو به رابته‌ی ئیسلامی.
- هه‌ڵوێستی زۆرێك له ده‌سته چه‌کداره کورده‌کانی سه‌ربه ڕژێم زۆر له هه‌ڵوێستی پارته پێكهێنه‌ره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی باشتر بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و ده‌سته چه‌کدارانه‌ی که به‌شدارییان کرد، یا به زۆری هه‌لاتووی شه‌ڕی عیراق- ئێران بوون یا له کاردانه‌وه و به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی �ینك� و �پدك� بووبوون به چه‌کداری ڕژێم، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زۆربه‌یان له هه‌ڵوێستیان په‌شیمان نه‌بوونه‌وه و پاش تێکشکانی ڕاپه‌ڕینه‌که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و ئێران و ناوچه ئازاده‌کان هه‌ڵهاتن.
- له سه‌ر چیاکانی ده‌وروبه‌ری دێی هاوار � هاواری تازه-، کۆمه‌ڵێك چه‌کداری کوردی ڕژێـم، خۆیان گه‌یاندبووه ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی (ینك)، که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ناوچه‌ی سلێمانی و ئاخجه‌له‌ر بوون.
- به‌لام بۆ مێژوو ده‌ڵێم هیچکات �ئازاد ته‌وفیق� � که وه‌ك �ڕاستی هه‌ڵه‌بجه‌یی� ده‌ڵێت، گومانی به‌عسیبوون له باوکی ده‌کرا و خۆشی لای خه‌ڵك به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویست نه‌بوو- بۆخۆم وه‌ك یه‌که‌م که‌س و هه‌ڵخڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌که نه‌مدیتووه و �ئیبراهیم هه‌ورامانی�ش به‌شدار نه‌بوو و ئه‌وه‌ی که ئێستاکه خه‌ریکین خۆیان به‌خاوه‌نی ڕاپه‌ڕینی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن، خه‌ریکی مامه‌ڵه‌یه‌کی بازرگانین. با وای دابنێین کە بەڵێ ڕۆڵی بەرچاویان هەبووبێت، ئایا دەتوانن بۆمان بسەلمێنن، ئەو پارتە دەسەلاتدارەی کە ئەوان خەرکین لە ڕیزەکانیدا سەرکوتی خەڵکی هەڵەبجە دەکەن، ئەوکات ڕۆڵی لەو ڕاپەڕینەدا چی بووه؟ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕۆڵیشیان هه‌بووبێت، ئه‌وا ئه‌وڕۆکه نه‌خشه‌ی سه‌رکوتی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه داده‌ڕێژن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێیهه‌ستان. به‌م پێیه، گرنگ نییه له کوێوه هاتووین، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌نووکه له کوێی مێژوودا وه‌ستاوین!
- که‌سانێك که به‌شدار بووبن، که‌س ناتوانێت ناویان بسڕێته‌وه، چونکه مێژوو ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌کرێت بشێوێنرێت، به‌لام سڕینه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه کارێکی ئه‌سته‌مه و هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه. من لێردا ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له‌یادم و له‌و ڕۆژه‌دا دیتوومن ڕیز ده‌که‌م؛ �مامۆستا به‌کر � ناسراو به وه‌ستا به‌کر-�، �فاتیح عه‌زیز�، � سه‌لاحه ڕه‌ش�، �ئوسمانی نه‌جیبه�، �کاوه ئومه‌ر بامۆکی�،� �سه‌باح ئه‌حمه‌د برای سه‌لاحه ڕه‌ش�، �ئه‌نوه‌ری ڕابه�، �مه‌ریوانی عه‌لی شه‌معه�، �تاهیر ئوسمان�، �حه‌مه‌سه‌لیم هەورامی�، � هه‌ورامان عه‌لی� و کۆمه‌ڵێکی تر که ئێستا ته‌نیا شێوه‌یانم له‌به‌رچاوه.
لێرەدا داوای لێبوردن لە بەشداربووانی ڕاپه‌ڕینی 13 ئایاری 1987ی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر ناوم له‌بیر کردبن یا به‌هۆی له‌بیر چوونه‌وه‌وه، زیادی و که‌میم له گێڕانه‌وه‌که‌دا کردبێت، هیوادارم خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وانه‌ی که ئاگادارن، بۆم ڕاستکه‌نه‌وه. چونکه بیست و یه‌ك ساڵ ته‌مه‌نێکه و ئه‌وکات منیش هه‌ژده ساڵان بووم و ده‌کرێت ئاواره‌یی و کیمیابارانی هه‌ڵبجه و په‌نانبه‌ری ئوردووگه‌کانی ئێران و دواتر گه‌رانه‌وه و زیندانی میری هه‌رێمی کوردستان و برسییه‌تی و دابران و دوازده ساڵ ژیانی هه‌نده‌ران و گیروگرفتی گوزه‌ران و خێزان زۆر شتی له‌بیر بردبم، به‌لام دڵنیاتان ده‌که‌م، که هیچ هانده‌رێکی رامیاری یا ئایدیۆلۆژی یا ناوچه‌گه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیی ناوی که‌سه‌کان و به‌شه‌کانی ئه‌و مێژووه‌یان پێ فه‌رامۆش نه‌کردووم. له‌هه‌ر کاتێکیشدا شتێکم وه‌بیر بێته‌وه، ئاماده‌م و بێسڵه‌مینه‌وه، داوای لێبوردن له خوێنه‌ران و مێژووی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ش بکه‌م و راستی بکه‌مه‌وه.
* نووسینی ئه‌و وتاره‌م له 17ی جولای 2007 دا وه‌ك به‌شی سێیه‌می نووسینێکی زنجیره‌یی به‌نێوی (گەشتێك بۆ بیرەوەریستان) ده‌ست پێ‌کرد، به‌لام گرفتی ژیان و ڕۆژگار له نووسینه‌که‌ی دابڕیم و تا ئه‌م ڕۆژانه ساڵیادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه و یاداوه‌ری کۆمه‌ڵێك هاوڕێ و هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست، ته‌واوکردنی وتاره‌که‌ی وه‌بیر هێنامه‌وه.
16/05/2008
|