١\٢\٢٠١١
راپه‌ڕینی
کرێکاریی و شکستی سه‌رمایه‌داریی.

ئازاد به‌کر
ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و هه‌ژاران دژی بێ‌کاری
و گرانی و برسێتی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری، سه‌رجه‌م ڕژێمه
دیکتاتۆره بۆرژوا‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌کو میسر و ئۆردۆن و جه‌زائیر
و تونس و هتد... داگرتووه، دووهه‌فته پێش ئێسته سه‌رۆکی حکومه‌تی
تونس له‌ترسی ڕاپه‌ڕینی جهماوهرههڵهات و په‌نای برده به‌ر ووڵاتی
سعودیه، سه‌رۆکی میسریش له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ردا بڕیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند. ئاشکرایه که سیاسه‌تی
ئابووری ئه‌م ووڵاتانه سه‌رمایه‌داری و په‌یڕه‌وکردنی بازاڕی ئازاده،
ئه‌و بازاڕی ئازاده‌ی بۆرژوازی جیهانی شانازی پێوه‌ده‌که‌ن، جگه له
گرانی و هه‌ژاری و داماوی زیاتر بۆچینی کرێکار و توێژه هه‌ژاره‌کانی
کۆمه‌ڵگا هیچی تری لێ سه‌وز نه‌بووه، مه‌گه‌ر که‌ڵه‌که‌ی زیاتری سامان
و داهاتی زۆر بۆ بۆرژوازی و داروده‌سته‌کانیان.
بزوتنی ئازادانه‌ی سه‌رمایه له‌بازاڕی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێناندا،
نرخی کاڵاکانی به‌رز و ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری زۆرکردووه، ڕکابه‌ری
نێوان بۆرژواکان، به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بازاڕ و سیسته‌می کارکردن و
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ته‌واوی دابه‌شی دوو
چینی چه‌وساوه و چهوسێنهرکردووه. هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی
بۆرژوازی هه‌موو ئازادی سیاسی و ئابووریان بۆ خۆیان و چینه‌که‌یان به‌ڕه‌وا
بینیوه و سه‌رتاپای دارایی و هێزی سه‌ربازی و موڵک و سامانی کۆمه‌ڵگه‌یان
بۆخۆیان و وه‌چه‌کانیان به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی قۆرخکردووه، خاوه‌نی
هه‌موو بڕیارێکن. ئیتر له‌م لاشه‌وه کرێکاران و هه‌ژاران برسی و ڕووت
و بێ‌ماف و خانه‌ولانه ماونه‌ته‌وه، هیچ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکێک
ئاوڕیان لێناداته‌وه و بگره له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌دا
مامه‌ڵه‌یه‌کی زۆرنامرۆڤانه و سه‌رکوتگه‌رانه له‌ته‌کیاندا ده‌که‌ن و
ته‌نیا وه‌ک کۆیله‌ی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنن.
له ئاکامی ئه‌م په‌ستان و زۆرداری و بێمافیهدا جه‌ماوه‌ر بهڕوویدهسهڵاتی
بۆرژوازیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان
ملی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری کرێکاران سه‌رمایه‌داران
دێنێته سه‌رچۆک. به‌ڵام ئه‌و گرفت و که‌موکوڕیه سیاسی و ئابووریانه‌ی
کۆمه‌ڵگه دووچاری هاتووه ته‌نیا به ده‌ستاوده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵات
له نێوان باڵه جیاوازه‌کانی بۆرژوازیدا چارهنابێت. خه‌بات و
تێکۆشان و خوێن به‌خشینی زۆری جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و به‌شخوراو ته‌نیا
له‌پێناو گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روه‌دا نیه، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌وڵدان
بێت بۆ له‌ڕیشه ده‌رهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌بات
که سه‌رچاوه‌ی گشت نه‌هامه‌تیه‌کانی نه‌بوونی و گرانی و بێ‌کاری و
بێمافی مرۆڤه‌کانه به‌گشتی.
ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کات زیاتر کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی قه‌یرانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی له‌سه‌ر کرێکاران ده‌رکه‌وتووه، که‌چۆن هه‌موو ماف
و ئازادیه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردووه. شکستی سیاسه‌تی بۆرژوازی جیهانی له‌پێش
هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا پاش شه‌ڕه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی له‌زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی جیهان و په‌یتا په‌یتا هه‌ره‌سی ڕژێمه ده‌سته‌مۆکانی،
جارێکی تریش پووچی ئه‌م نه‌زمه نیشان ده‌دات. کاتێک که‌مینه‌ی
بۆرژوازی خاوه‌نی هه‌موو سه‌رمایه و کۆمپانیا و کارگه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان
بێت، چینی کرێکار و توێژی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا
بناڵێنن، ئیتر ئه‌م بارودۆخه کوشنده‌یه، به‌مه‌ش ئایینده‌ی سه‌رمایه‌داری
ده‌که‌وێته مه‌ترسی و قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری جیهانی قوڵتر و
فراوانتر ده‌کاته‌وه. بارودۆخی ئێستای ئابووری و سیاسی جیهانی و
ناوخۆیی پێویستی به‌گۆڕانی ڕیشه‌یی قوڵ هه‌یه له گشت کۆمه‌ڵگه‌کاندا
و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌ستپێکردووه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بازاڕی ئازادی جیهانیدا سه‌رمایه‌داری پێی ناوه‌ته
قۆناغێکی نوێی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه، به‌جیهانی بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی
به‌رهه‌مهێنان، هه‌وڵدان بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر و په‌ره‌سه‌ندن
و فراوانکردنی بازاڕی کاڵاکان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌مه‌ش پێویستی
به ئازادی ئاڵوگۆڕی کاڵا و گوێزانه‌وه‌ی سه‌رمایه و سیسته‌می بازاڕی
ئازاد و گرتنه‌به‌ری میکانیزمی خۆی که کۆمپانیا مۆنۆپۆڵه‌کان و چه‌ندین
شێوازی جیاواز له پێکهاتن و ڕێکه‌وتنی ئابووری و سیاسی یان سه‌ربازیه‌وه
له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تردا. هه‌روه‌ها ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری
جیهانی توانیویانه له‌ڕێی خۆسه‌پاندن و سزای بازرگانی و داگیرکاریه‌وه
تاڕاده‌یه‌ک به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتوون.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان و پاش کۆتایی پێهێنانی دووجه‌مسه‌ری سیاسی
و سه‌ربازی جیهانی و داڕمانی بلۆکی شوره‌وی ئه‌م به‌جیهانی بوونه‌ی
بازاڕ یان گلۆبالیزم سه‌ری هه‌ڵدا و له ناخی سه‌رمایه‌دارانی
ڕۆژئاوایی لیبرالیزمه‌وه بازاڕی ئازاد یان ئابووری بازاڕ هاته کایه‌وه.
گڵۆباڵیزم واته ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازاڕی جیهانی و بچوککردنه‌وه‌ی
جیهان بۆ سه‌پاندنی سیسته‌مێکی بازاڕی ئابووری و بازرگانی سه‌رمایه‌داریانه،
پاش ئه‌و پێشکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له‌بواری زانست و ته‌کنۆلۆژیای گه‌یاندن
و زانیاری‌دا به‌ده‌ست هات. له‌م بازاڕی ئازاده‌دا بازرگانی و قازانج و
نرخ ئازادکراوه و له‌گه‌ڵ که‌می و زۆری داواکاری به‌رهه‌م و کاڵادا
یاری به‌نرخ و بازاڕ ده‌کرێت و سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن کارگه‌و
کومپانیاکانی پیشه‌سازی و بازرگانی به‌ئاره‌زووی خۆیان قازانج خڕده‌که‌نه‌وه.
لێره‌وه کێشه و ئاڵۆزی سیاسی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان ڕووده‌کاته
دامه‌زراوه ئابووری و سیاسیه‌کانی حکومه‌ت و قه‌یرانێکی سه‌رتاپاگیر
سه‌رهه‌ڵده‌دا. به‌جۆرێک ئایینده‌ی ڕه‌ش و ترسناک چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌بێت و قه‌یرانه‌که له‌ئاستێکی ئابووری و سیاسی فراوان و چاوه‌ڕوان
نه‌کراودا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه به‌بارێکدا ده‌خات، ڕه‌نگه ڕوخانی ده‌سه‌ڵات
و شکستی بۆرژوازی بێت وه‌ک له تونس ڕوویدا. له‌م قه‌یرانه سیاسیانه‌دا
ده‌بێت هۆکار و ئه‌نجامه‌کانی به‌ووردی لێکبدرێته‌وه و بتوانرێت که‌ڵک
له ئه‌زموونی مێژوویی وه‌ربگیرێت، تا له‌کاتی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵکشانی
ئه‌و قه‌یرانه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین و به‌رپاکردنی
شۆڕش ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی بۆ چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت،چونکه
کرێکاران خۆیان پشکۆی ڕاپه‌ڕین و قوربانیده‌ری ڕێگای ئازادی و یه‌کسانی
و ڕزگاربوون لهچهوسانهوهن.
کاتێ قه‌یرانی ئابووری و سیاسی ڕوو له کۆمه‌ڵگه ده‌کات، جوڵانه‌وه‌ی
کرێکاران سه‌رهه‌ڵده‌دا و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریه‌کان
چڕترده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته ئامانج و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و سیسته‌م
و یاسا و ده‌سه‌ڵاته ئاماده‌بێت، تا بتوانرێت خه‌بات و تێکۆشانی
چینایه‌تیانه ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ر و ئایینده‌یه‌کی گه‌ش بێنێته‌کایه‌وه.
ڕژێمی سه‌رمایه‌داری هه‌رده‌م له قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌دایه، بۆیه
ده‌بێ چینی کرێکار و مافخوراوی کۆمه‌ڵگه بزانێت چۆن له‌و قه‌یرانه‌دا
مامه‌ڵه‌یه‌کی ووریایانه و شۆڕشگێڕانه ده‌کا و به‌قازانجی بردنه‌سه‌ری
زیاتری ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌نگاوی پێشڕه‌وانه ده‌نێت. به پێوانه‌یه‌کی
زانستیانه و هه‌مه‌لایه‌نه ئاستی سه‌رکه‌وتنی خۆی له‌و ململانێیه‌دا
مسۆگه‌ربکات. ئاسۆی کۆمه‌ڵگه به‌بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستی و خۆڕێکخستنی
پێشوه‌خت له حیزبی خۆیدا حیزبی چینی کرێکار زیاتر په‌ره‌پێبدات و ڕۆشن
بکاته‌وه.
هه‌موو کات بۆرژوازی جیهانی له‌هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌دایه
که‌سروشتی ئه‌وی پێکهێناوه، خه‌ریکی که‌مکردنه‌وه و سووک کردنێتی، به‌ڵام
هیچ کات نه‌یتوانیوه بنه‌بڕی بکات، چونکه ئه‌و که‌موکوڕی و
گیرگرفتانه له‌هه‌ناوی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا له‌دایک بووه، ئازار و
نه‌هامه‌تی زۆری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا هێناوه، بۆیه چاره‌سه‌ری یه‌کجاری
لای ئه‌و نیه و ئه‌و سیسته‌مه خۆی هۆکاری نایه‌کسانی و نائارامی و نه‌بوونی
ئازادی و دادپه‌روه‌ریه. دیارترین نا ئه‌کتیڤی ئه‌م سیسته‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری
که جیهانی داگیرکردووه، نه‌بوونی یه‌کسانی و ئازادی ئینسانه‌کانه به‌تایبه‌تی
چینی کرێکار له هه‌ڵبژاردنیدا، وه به‌زۆر خۆسهپاندنێتی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کاندا
له‌پێناو به‌تاڵانبردنی داهات و دزینی به‌ری ڕه‌نجی چینی کرێکار.
له‌م سه‌رده‌می گڵۆباڵیزمهی سه‌رمایه‌داریدا کرێکاران له هه‌موو کات
زیاتر پێویستیان به‌یه‌کڕیزی و یه‌ک خه‌باتی چینه‌که‌یان هه‌یه تا
بتوانن، پیلان و فێڵ و سیناریۆ دروستکراوه‌کانی بۆرژوازی ناوخۆیی و
جیهانی شکست پێ بهێنن، ته‌نیا به یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی هاوپشتیتان
ده‌توانن به ئامانج و خواسته ڕه‌واکانتان له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی
خوازیاری خۆتان که سۆسیالیزمه بگه‌ن.
31\1\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|