٢٨\١\٢٠٢٠
راپەڕینی
ئۆکتۆبەر، مێژووی نوێ، نزیکبوونەوەی شۆڕش.
- کوژاندنەوەی کورەی جەنگە
نەبڕاوەکان -

جەمال کۆشش
(قرتاچەی گەورە،"ئاسەواری شارێکە لەتونس" سێ شەڕی هەڵگیرساند، لەدوای
یەکەمیان،دەیتوانی هێشتا بە پێوە بوەستێت، لەدوای دووەمیان، دەتوانرا
هێشتا تێیدا بژەیت، لەدوای سێیەم ئیدی وێران وبزربوو. برتۆڵت برێشت).
نزیکەی ٤٠ساڵە، سەختترین جەنگ، بوونمان ،خەون ،خۆزگە، ئازادیمان هەمووی
بە زەخیرە دەکات. مەرگ ، سەقەتی ، و کاولکاری و دەربەدەریمان، بە
سەخاوەتەوە،وەک چارەنوسێک وبەڵایەکی ئاسمانی بۆ دەنوسێتەوە.
شەڕی یەکەمی کەنداو، عێراق/ئێران، ٩/١٩٨٠ تا ١٩٨٨/٨، لانی کەم ژیانی لە
یەک ملێۆن ئینسان سەندەوە. زیاتر لە ١١٠٠ ملیارد دۆلار قەرز لەسەر
هەردوولا کەوت. سەدان هەزار دیلی جەنگی درێژ خایەنلە ژێرزەمینی
تەنگوتاریکەکاندا داڕزان. خاچی سوری نێو دەوڵەتی لە ٢٠٠٨ یانی دوایی٢٠
ساڵلە تەواو بونی شەڕیش، بێسەرشوێنەکانی بەدەیان هەزار ئەژمارد.
کوشندەترین چەک وقێزەونترین ڕەفتارو بێئامانترین خوێنڕێژی بۆ تەفروتونا
کردنی یەکدی بەکارهات.کۆمەڵگای شارستانی لە نێو خێوی ترسدا ڕاگرت
وجەماوەری بەلێشاو ڕاپێچی ساحەی عەرەزات کرد. تەواوی دامەزراوە سیڤیلە
لاوازەکانی گۆڕی بۆ ڕیتم و نۆرم ویاساکانی ملکەچی ودیکتاتۆریەت
وفاشیزمی بەرزکردەوە بۆئاستی بەرزترین ناوەندی بڕیاردان و دەزگاکانی
دەوڵەت. خەڵکی ناڕازی و وبزوتنەوەی بەرەنگاری چەوساوەکان لە هەردوولا،
پاکتاوکران. پرۆسەی ئەنفال وکیمیایی ولەسێدارەدانی هەزاران کەسی
بەکۆمەڵ بەڕێخرا. بەکرێگیراوی وجاشایەتی وفایلداری وەک پەتای تاعون
بڵاوبوەوە ، تیرۆرونائارامی سەری هەموو کۆڵانێکی گرتبوو.
هێشتا گوڵ لەسەر دواین گۆڕ نەڕوابوو، شەڕی دووەمی کەنداو، بەداگیرکردنی
کوەیت لەلایەن ڕژێمی ئەودەمی"حزبی بەعس" عێراقەوە(سەرەتای ئۆگستی
١٩٩٠)، هەڵگیرسا. هاوپەیمانیتەکی فراوان بۆگێڕانەوەی سەروەری کوەیت بە
سەرۆکایەتی ئەمەریکا و بەمەشروعیەت پێدانی لە {ئەنجومەنی ئاسایش }ەوە،
پێکهات. لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە، قورسترین شەڕ بووە لە
تەکنەلۆجیا وپیشەسازی چەکی خاپوورکردندا،(( لەماوەی ٢٠ سەعاتدا، ٧٥٠
جار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەرو ١٣٠٠ شوێنیان ئاگرباران کرد. هەزاران
تۆن بۆمبی کوشندەی یۆرانیۆم وبیوکیمیایی تشکدەرەوە بەکارهات.وکیپیدیا)).
.بەپێی ڕاپۆرتەکانی یوئین،عێراق بۆ ((سەردەمی پێش پیشەسازی ))
کاولکراوە.پرد وڕێگاوبانەکان، دامەزراوەکانی کارەبا ووزەو ئەمبارو
بەندەرەکان، نەخۆشخانەو قوتابخانەکانیش وێران کران. ١١٠ هەزار سەرباز
و٤٠ هەزار مەدەنی کوژران. شەقامی سەرەکی کوەیت-عیراق وەک ئۆتۆبانی مەرگ
نێودەبراو بەسرەش کە بە ڤینیسیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێوبانگی پەیدا
کردبوو، لەژێر بۆمبی یۆرانیۆمدا، خنکا.بەپێی ڕاپۆرتی (کۆمیتەی
نێونەتەوەیی لیکۆڵینەوەلەتاوانەکانی جەنگ )، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی
لانی کەم لە ١٩ خاڵدا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە( لە کوشتاری سەربازی
هەڵاتوی بەرەکانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی یۆرانیۆم "چەکی قەدەخەکراوی
نێونەتەوەیی وبۆمباردمانی کوێرانەی خەڵکی سیڤیل...)درۆی گەورەی موشەکە
زیرەکەکان،تراژیدیایی زارەترکی کۆرپەکانی عێراقی لە نێو بلۆکە
داڕوخاوەکاندا ئابڕوی بە هەموو ژەنەڕاڵەکانی بەردەم مێکرۆفۆنەکانەوە
دەتکاند.پاش ڕاپەڕین وهەلسانی جەماوەری شارەکان لە خوارووی عێراق و
کوردستانی عێراق، (٢و٣ی ١٩٩١) ئەمەریکا، چرای سەوزی بۆ لەخوێن
هەلكێشانی جەماوەروگرتنەوەی شارەکانی بۆ لەشکرە کەی سەدامی خوێنخۆر
داگیرساندەوە.،ئیدی ئاوارەبوونی ملیۆنی خەڵکی کوردستان وکوشتاری
بەکۆمەڵی خەڵکی خواروو، تەنها بەم کارەسات وشکستەی خەڵک،مانەوەی
دەسەڵاتدارەتی حزبی بەعسی گەڕاندەوەو جێگیرکردەوە.
گەمارۆی ئابووری سەر عێراق کە بە (جەنگی نەبینراو/ نادیار جەی گاردۆن
Joy Gordon ئەمەریکیایی ، پرۆفیسۆری یاسا ومۆراڵ) نێوی بردووە، یەكێک
لەچەکە هەرەکوشندەکانە (چەکی کۆمەڵکوژ-Michael Holmes ژونالیستی
ئەڵمانی زمان)لەماوەی ١٢ ساڵەی گەمارۆی ئابووری، ٪٩٧ هەناردەو ٪٩٠ ی
هاوردەیان پەکخست، تەنانەت شیروپاسکیلی مناڵانە دەرزی وداودەرمان
وپەمپی ئاووماتۆڕی کارەباو جل وبەرگ،یانی پێشمە رجەکانی مانەوەی فیزیکی
مرۆڤی لەعێراقدا لەلیستی قەدەخەکردندا ریزکرد. لە هەندێک لە ڕاپۆرتەکان
لەوانە یونیسیف، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لەکوشتاری ڕاستەوخۆی زیاتر
لە نیو ملیۆن مناڵی خوار ٥ ساڵی،. بەهۆی کەمی شیرو بەد خۆراکی ونەبونی
دەرمانەوە تاوانبارن، هاتووە.لە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی پرۆفیسۆر تیم
دیسۆن (Tim Dyson) لە نێوان ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٣ بەهۆێ داڕوخانی ئابوری
عێراق لەئاکامی گەمارۆدا، ژمارەی مردنی مناڵانی خوار ٥ ساڵی لە نێوان
٦٦٠ هەزار بۆ ٨٨٠ هەزار کۆرپە داناوە( welt.de). هەندێک بە تاوانی
گەورەی مرۆڤایەتی، وە هەندێک بە جینۆسایدیان ناسنادووە ، ئەم سیاسەتی
کوشتارە، نیشانلێگرتنێکی بەئانقەست وئاڕاستەکراو وئامانجدارانەیە.هەر
بەهۆی گەمارۆی ئابوورییەوە، هەڵاوسانێکی یەکجار بەرز، هەژارییەکی کەمەر
شکێن وگرانیەکی بێهاوتا،بڵاوبوەوە.، قاتوقڕی وڕوتاندنەوەو وخەمۆکی
وهاری وسواڵکردن وبێکاری ..، ئەمانە پاشەکشەیەکی ئەبڵەقی لەهەموو
ئاستەکانی ئابووری وسیاسی وڕۆشنبیری دا داسەپاند. دێوەزمەی ڕازق و
قەدەرو ئەفسانە لەگەڵ ماندوبونێکی دەستخاڵی وبێهەودا بۆ پەیاکردنی نانی
سبەی، تەمەنی نەوەی نەوەدەکانی بە ئێسکوپروسکەوە دەهاڕی.
شەڕی سێ یەمی کەنداو،(مارس-مەی ٢٠٠٣)، تا ئێستاش بە چەندین شێوەی
قەهراویترولەنێوان هێزە ناوخۆیی ولۆکالی وجیهانیەکان دابەهستریکی
درێژەی هەیە.بەهانەی ئەمەریکا بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەددام،بونی چەکی
ئەتومی بوو، بەڵام ڕاسپێردراوی یوئین، ڕایگەیاند کە نەسەلمێنراوە،
خاوەنی چەکی کۆکوژی یە.ئەمجارەئەمەریکا نەیتوانی ئەنجومەنی ئاسایش
بهێنیتە پشت بەرپاکردنی جەنگەکەوە. فەرەنسا وئەلمانیا ڕەفزییان کردەوە،
بزوتنەوەیەکی گەورەی جەماوەری جیهانی لە دژی ملهوڕی وشەڕانگێزی بەڕێخرا(
لەنێویاندا ئازادیخوازان وهەڵسوراوانی چەپ وبزوتنەوەی کۆمۆنیستی
عێراقیشیان لەگەڵدا بوو). سەدان خۆپیشاندانی ملیۆنیان لەسەراسەری جیهان
سازدا. ٧٠٠ لە سەربازانی پێشوی جەنگ، بانگەوازیان لەدژی جەنگ
بڵاوکردەوە. ئەمەریکا هاوپەیمانیەتیەکی پێکهێناودۆزەخی لە نێو جەرگەی
بەغداد وتەواوی عێراق هێنا.
ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانی، بۆمبی ٩٥٠ کیلۆیی دادەبارندە سەر خەڵک(بۆمبی
بەنزینی کە بە پانتایی ١٥٠ مەتری دەوروبەری دەکردە قەرەبرووت)،٤٨
کاتژمێری دەستپێکردنی شەڕەکە بە قەدەرایی تێکڕایی ئەو بۆمبانەیان کە
لەشەڕی دووەمی کەنداو دا بەکارهاتبوو فڕدایە خوارەوە. ٧٧هەزار کیسەی
تابوتیان بۆ لەشکرەکانی خۆیان ناردبوو. زیاتر لە ٥٠٠ هەزار لە
عێراقیەکان کوژران.
عێراق هێشتا شڕە دەرگاکەی لەشەڕی سێەمی کەندوادا پێوە نەدرا بوو. پارتە
تاوانبارەکانی دەوڵەتە تازەکەی عێراق، (مجلس حوکم وپرۆسەکانی دواتری
)کۆمەڵگای عێراقیان کێشایە نێو توندوتیژترن شەڕوئاژاوە ی نێوخۆیییەوە
کە لەمیژووی عێراقدا بەساڵە خوێناوییەکان ناسێنراوە. بەپێی
ڕاپۆرتەکانی,(Joachim Guilliard",",Irakiwekielekswar,bodyacount بنکە
تەندروستیەکان ونەخۆشخانەکانی عێراق) لەنێوان ساڵەکانی (٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧)
٦٠٠ هەزار لە خەڵکی مەدەنی کوژراون. تیرۆری ڕۆشنبیرەکان،
دکتۆرەکان،ژورنالیستەکان،پرفیسۆرەکانی زانکۆکان و کەسایەتیە سەربەخۆکان
. تۆڕە پان وبەرینەکانی باندە گەورەکانی قاچاخی بە ئینسانوژنان
وگورجیلە فرۆشی ، سیما سادەو دیاردە رۆژانەییەکانی شارە گەورەکانی
بەغدا وموسل بوو.لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٢ بەپێی ئەو سەرچاوانەی سەرەوە، چ
بەهۆی ڕاستەخۆی هێزەکانی ئەمەریکا بەبۆردمان یان بە هێرشی سەر زەوی
زیاتر لە یەک ملیۆن ونیو لەخەڵکی مەدەنی عێراق کوژراون. بەهۆی ئەم
سیناریۆیانەوە، بەتایبەت ناوەراست وخوارووی عێراق بە قەسابخانەیەکی
کراوە بۆ قەلەپاچەکردنی دانیشتوانەکەی گۆڕدران.یەک لەسەر پێجی مناڵان
ڕووبەڕووی توندوتیژی وهەڕەشەی لەنێوبردن بونەتەوە، لەهەر ١٠٠ کەسی
کوژراو، ٨ یان مناڵن، لەهەر شەش مناڵ، یەکیان هەتیوە(نەدایک، نەباوک
نەماون). ٤.٧ ملیۆن مناڵی عێراقی پێویستیان بە کۆمەک هەیە. مناڵی
عێراقی، مناڵیەتی لێ تاڵانکراوە، کەسایەتی لێسەندراوەتەوە.( لەبیرەوەری
نورسەێکدا کەلە پۆلی شەشی سەرەتایی دا مامۆستای ماتماتیک کە دەیوست
بزانێت، دایک وباوکی مناڵەکانی وانەیان پیدەڵێتەوە،چۆن دەژین، یەكێک لە
هاوپۆلەکانی وتی: مامۆستا من نەدایک ونەباوکم نەماون، هیچ کەسم نەماوە،
مامۆستاکە یەکسەر ژوورەکەی جێهێشت).
پەڕەیەکی ترلە بیۆگرافیایی شەڕە نەبڕاوەکان، هەڵنەدرا بوەوە، عێراق بوو
بە موگناتیسی کۆکردنەوەی بەرەی جیهادی جیهانی، جەلادترین لە جەلادەکان،
مەترسیدارترین لە مەترسیدارەکان، نزیکەی ٣٠ هەزار تاوانباری تیرۆریستی
نێونەتەوەیی، هەر یەکەی بەپێشینەی دۆسیەی تاوانی گەورە،سادیست وبێ
مۆڕاڵ وبە فاشترین ئایدیلۆژی، بەشارەزایی لە پێشکەوترین چەک
ودروستکردنی بۆمب وتاکتیکی جەنگی وبە یارمەتی موخەباراتی نێونەتەوەیی
وبە ئابوورییەکی گەورەی مالیەوە، دەوڵەتی خەلافەتیان بە قەدەرایی
سەرزەمینی بەریتانیا(سوریا وعیراق)، وزیاتر لە ٪١٣ ی خاکی عیراق
ڕاگەیاند.ژیانی زیاتر لە ٧ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لەماوەیەکی کورتدا کە
دەرفەتی هەڵاتنیان نەبوو،بە چەندین گەورە شاری(موسڵ، تکریت، ئەنبار،
حەویجە..) وشارۆچکە کەوتە قەڵەمڕوەی خەلافەتەوە. هارترین باندی
تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی کە ئینسانی بەزیندوویی دەبرژان وبەخوێن ساردی
فیدیۆی سەرپەڕاندنی دیلەکانی بڵاودەکردەوە و هەرزە کچانی کۆیلەی سێکسی
بە مەزاد دەفرۆشت وەکدیاری گرانەبەها بە شێخ وئەمیرەکانیانپێشکەش
دەکران، هەر وەک مێژوو دوای ١٤٠٠ سڵ بە شێوەیەکی تراژیدی تر خۆی دوبارە
بکاتەوە، کەس وکاری هەر ئەو دیلگیراوانە وغەنیمانە،بەکۆمەڵ کۆمەڵ
بەبلدۆزەر زیندە بە چاڵدەکران(کارەساتی یەزیدییەکان). بەغدا لەگرتندا
بوو، قەتل وعامی کەمپی سپایکەر لە تکریت وسەماڕا، گەمارۆی دوزخورماتوو،
شەڕ لە چواردەوری کەرکوک وخانەقین، گرتنی مەخموروگوێڕ، هێرش بۆ سەر
هەولێر،چوارگۆشەی عێراق ئاگر باران بوو. ئەو دەمانە هانا وهاواربۆدوو
گەورە پاڵەوانی تیرۆریستی ئەمەریکا وئێران،سۆراخ لەسەر ئەوە بوو کێ
لیاقەی دبلۆماسی ورەسیدی متمانەی هەیە.
مەرجەعی سیستانی فەتوای دا بۆ دروستکردنی حەشدی شەعبی ودەولەتی
عیراقیش، هانای بردەوە بەر لەشکری ئەمەریکا کە لە ٢٠١١ بەشیکی گەورەی
لەشکرەکانیان کێشابوەوە.حەشدی شەعبی، باڵی سەربازی ئێرانە لە عێراقداو
ئەجیندای سیاسی بەرژەوەندی ئێران دەپارێزیت. زۆرێک لەبەرپرسەکانی
ئێستای حەشد، ئێکس زیندانی ئەمەریکیەکان بوون.وبارهاتووی جەنگی کۆڵان
بەکۆڵانی شەڕی گەریلایین. ئەم لەشکرە لەسەرەتاوە، وەک باسکی یارمەتیدەر
وپشتیوانی لەشکری فەرمی دەوڵەتی عێراق بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی خەلافەتی
داعش دروست بوو. بەڵام دواتر وەک حزب وگروپی سیاسی ولیستی پەرلەمانی
خەمڵاوو بوە فەسادترین وجەلادترین وکۆنەپەرسترین هێزی نێو خۆیی و بەشێک
لەدەزگای دەسەڵاتدارەت لەکۆمەڵگای ماندووی عێراق. دەوڵەتی داعش تێکشکا،
خەلیفە کوژرا، خەلافەت کۆتایهات، تیرۆریستان مانەوە.
هەژاری، بێکاری، خولانەوە لە نێو بازنەی گرنجەکانی ماکینەی قیمەی
سیستەمدا.
دەوڵەتی عێراق لەریزبەندی دەیەمین گەندەلترین دەوڵەتەکانی جیهانە
خوارتر بڕوات هیج بانکێک ئامادە نیە قەرزی پێبدات، هەرچەندە تا
بیناقاقای لە قەرزدایە. نەوت وبەندەرەکان وگومرگ وسەرچاوەکانی تری
داهاتەکان،لە ژێر پەردەو شاردنەوە وبەتاڵانبردنی دەوڵەتی دایە. پارت
وسەرکردایەتیەکانیان، ستراکتورێکی مافیایی/موخابەراتی/ میدیای/بازرگانی
بۆ کۆنترۆڵی بازاڕوتەنانەت مەوادە هۆشبەرەکانیش، دزی وقاچاخی مەوادی
تر(نەوت بەقاچاخی ٢٠ تا ٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە لەلایەن تەنها گروپیکی
حەشدەوە بەتاڵان دەبرێت، تەنها گروپێک لە٤٠ دانەیان ) دامەزراندووە.
ئەم باندانە وەک کارتیلە تلیاک فرۆشەکانی مەکسیکن وناوەندێکی بە
ستراکتوروبەزۆری لەپەراوێزی دەسەڵات دا وسەرجەم لە میلیشاکاندا خۆیان
ڕێکخستووە.سەرجەم کەرتەکانی سەربازی وپۆلیس وموخابەرات، یان
کارەبا،بارزگانی ، تەندروستی،پەروەردە، کۆمپانیاکان،گەندەڵییەکی
بنچینەیی شوناسی سیستەمی سیاسی یە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان ، لەهەر دەکارمەندی دامەزراودا، نۆ کەس بەبەرتیل و
تەزکیەو لایەنگری حزب دامەزراون، لەکاتێکدا ٢٠٠٣ دا، ٨٥٠ هەزار کەس
بووە. لە ٢٠١٢ دا ملێۆنێک ودوسەد هەزار بووە، ئێستا ژمارەی کارمەندەکان
٨ بۆ ٩ ملیۆن کارمەندە، تەنها هۆکاری سەرەکی ژمارەی ناجۆری ئەم
کارمەندانە لە کەرتی دەوڵەتیدا، زۆرترین بازاڕی شاراوەی کارە بۆ
وادارکردنی هاوڵاتی بە پابەندبوونی بە لایەنە نەتەوەیی وئاینی
وحزبییەکەوە ومامەڵەی نەفەروکڕیارو گوێ لەمستی حزبەکەی لەگەڵ دەکات.
هاوڵاتی وەک سواڵکەرو دەوڵەت وەک خێرکەر.
چواریەکی خەڵکی عێراق لە خوار هێلێ هەژارەیەوەن. لەهەندێ ناوچە دەگاتە
٪٤٠ و لەهەندێک گەرەکەکاندا ٪٨٠ ،بەپێی بانکی جیهانی هەر چوار مناڵێکی
عیراقی لە هەژاریدا دەژیەت.یانزە ملیۆن ونیو نەخوێندەوار هەیە.
دانیشتوانی عێراق،سەرووی ٣٩ ملیۆنە و٣٣ ملیۆنی لە خوار ٢٥ ساڵیەوەیە،
حەوت ملیۆن ونیوییان تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ٢٥ ساڵی دایە.٦٥٠٠
هەزارلە دەرچوانی زانکۆکان بێکارن و لە نێو ئەم دابەشکردنەی بازاڕی
کارەدا لەبێهواییەکی سیزفی داگیریان خواردووە. لانی کەم ٪٢٥ لاوان
بێکارن و هیچ پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ئایندەی ئەم توێژە پڕ ووزەو جوانی
یە لە نێو ئەو ملیاردانەدا نیە.
عێراق دووەمین گەورەترین ئەمباری نەوتی هەیە، چوارەمین دەولەمەنترین
کەرەستەی خاوی ژێرەزەوی هەیە ،مانگانە تەنهاداهاتی ٦ ملییارد دۆلاری
هەیە، یەکێک لە دەوڵەمەنترین وڵاتەکانی جیهانە.. پێشتر یەكێک
لەپێشکەوتوترین سیستەمی پەروەردەو تەندروستی لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست
هەبوو. ئارام وبێ شەڕ بێت، دڵگیرتین ناوچە گەشتوگوزارییەکان،
کەلوپورێکی دەولەمەندی شارستانیەتی مێژووی ئینسانی هەیە.
سروشتی شۆڕش، داهاتووی شۆڕش.
ڕاپەڕینی شارەکانی عێراق، پەیامێکی زۆر دیاریکراوی پێ یە. ئاستێکی
سیاسی باڵای هەیە لە هاوسەنگی ودیاریکردنی بەرنامەکەیدا. ١٤٠ پارتی(
سیاسی ؟!) ڕەد دەکەنەوەو لەدژی تەواوی پارتە سیاسیەکانن، چونکە هیچ
پارت وگروپێکی سیاسی ئۆپۆزسێۆن شک نابەن. حزب هەبێت، هەر ئەوانەن
بەشێکن لە کابوسی دەسەڵات.هەرچەند سیستەمی سیاسی یەکجار
ئاڵۆزوقۆرخکراوە لەلایەن پارتە گەورەکان ورۆمۆتی دەوڵەتە تێهەڵچووەکانی
عێراق، بەڵام هێندە بەتاسەو بەگیانبازی وبەهوروژم بەڕووی دەسەڵاتداران
بونەتەوە، هەست بەوە دەکەن کە دەست لە ئاواتەکانیان دەدەن.چەند
هەنگاوێکیان بۆ سەرفرازی، بۆ دابڕانی لە میژووی شەڕەکان، کۆتایهاتنی بە
دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی شیعە، توڕدانی دیموکراسی بەشبەشێنەی ئەمەریکایی
ماوە. شاری خۆشگوزەرانی و کەرامەت وشکۆ وئازادی وسەروەری عێراق وشوناسی
هاوبەش بەدەستدەهێنن.
لەخۆپیشاندانەکانی ساڵانی ٢٠١١، ٢٠١٥، ٢٠١٧، دەدا، هێزە سیاسیەکان
ودەوڵەت بەئاڕاستەی داخوازییەکانی خەڵک، هیچ هەنگاوێکیان نەنا. لە
خۆپیشاندانەکانی دەرچوانی زانکۆکاندا، بەشەق وتێهەڵدان وئاوی کوڵاویان
بەکارهێنا بۆ بڵاوپێکردنیان.
(هاوینی ٢٠١٨) بەهۆکاری بڕینی کارەبا لەلایەن ئیرانەوە، دوای فاتورەی
قەرزەکانی پێنەدرابووەوە، ئاوی خواردنەوە لە شاری بەسرە ژەهراوی بوو.
خەلكی بەسرەو دەوروبەری،یاخیبونێکی شۆڕشگێرانەیان لە دژی دەسەڵاتی
حکومەتی خۆ جێی بەرپاکرد. بنکەوبارەگای حزبەکان، قونسلیەی ئیران،
پارێزگاریان سوتاند. ٢٣ کەس لەخۆپیشاندەران گیانیان بەختکرد. بە سەدان
بریندار بوون، دەیان کەس زیندانی کران. چەندینکەس ناچار بە خۆشاردنەوەو
کۆچکردن بۆشارەکانی تر بوون. خەڵکی موسڵ ودەوروبەری کە خۆیان هێشتا
مینی چێنراوی داعشیان لە نێو داروپەردووی ماڵەکانیان خاوێن دەکردەوە،
چەندین ترێلەی گەورەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ بەسرە بەڕێکرد.
وەک تۆڵەکردنەوەی پاسیفستی، جەماوەر هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی بایکۆت کرد.
هەموو ئەو ڕاپرسی ودیسمۆکۆپیانەی لەساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ ، دەربارەی
بڕواومتمانەی خەڵک بەحکومەت (چ نێوخۆیی وچ ئەوروپایی)، ئاماژەو پێشبینی
بەم یاخیبوون و ڕاپەڕین وشۆڕشە ی دەدان.
من لە ووتاری یەکەممدا ( پرسیارە مەزنەکە/ئۆکتۆبەری ٢٠١٨)، ئەو دەم
هێشتا زەربە وسەدمەی بینینی بەغدا بەرینەدا بووم، بۆیە هەر ئەو
پرسیارەم پێکرا، فریاگوزاری سیاسی وپراتیکی دەستبەجێی کۆمۆنیستی بۆ ئەم
{عەرشی کەلاوەیە} چیە؟ لە کۆنگرەی دامەزراندنی ڕێکخراوەی ئالتەرنایفی
کۆمۆنیستی لەعیراقدا کە ٣ رۆژی خایاند، وەلامی بە دڵی خۆم وەرنەگرتەوە.
لە ووتاری دووەمدا کەنزیکەی ساڵێک دوای ئەوە نوسیم(کۆتایی حەوتی ٢٠١٩)،
بزوتنەوەی لاوان، هەندێک تایبەتمەندی وکاریگەری پێشکەوتنەکانی بواری
کۆمەڵایەتی وزانستی ئینفۆرماتیک ومیدیا وزانستم بەسەر دروستکردنی نەوەی
نوێێ کۆمەڵگای هاوچەرخی جیهانگیریدا هێنابووە ناوەوە.
لاوانی ئێستا، هەموو شتێکیان لە نەوەی ئێمە جیاوازە,پێشکەوتووترن.
نەوەی نوێی عێراق پڕ بەگەروویان هاوار دەکەن (ملینا من حرب، ملینا من
فقر، ملینا من تائفیە،من فساد، ملینا من سنی ، کردی...تەواو بەسە
تێربوین لەشەڕ، تیڕبوین لە هەژاری، تیربوین لە نەتەوەپەرستی، بەسیە
گەندەڵی...).
لاوانی ئێستای عێراق، سنوری نەتەوەیی، ئاینی وتەنانەت جێندەریشیان
تێپەڕاندووە. هەموو ئەو ڕاپرسیانەی کراون، دەریدەخەن کە ئاتەئیزم
وبێدینی لە عێراقدا لەنێو لاواندا، ڕێژەی ٪٢٠ تێدەپەڕێنێ. ئەو سایتە
ئەلکترۆنی وفەیس بوکانەی بێدینەکان،قاوەخانە وکتێبخانانەی تیا
کۆدەبنەوە، گۆشەی روناکی ودڵی بزوێنەروروناکی گەشاوەن. پەیوەندی
پاتریاریکی وهەڕەمی لە نێو خێزاندا، بە تایبەت لە نێو خیزانە
هەژارەکاندا، بەرەو کاڵبونەوە دەجێت. قەبووڵکردنی ئەوی تر، وەک ئەوەی
کە هەیە، ڕێزێکی کۆمەڵایەتی ومۆڕاڵێک وپلەیەکی خوڵقی ئینسانی تایبەتی
بە ڕەواڵی کۆمەڵگا بەخشیوە. نوسراوە وشیعرو ونیگارکێشی وشانۆ،لەهەموو
شاروشارۆچکەکان،ڕەنگدانەوەی پانۆرامی جیهانی نەوەی نوێ یە.جل وبەرگ
وشێوەی هەلس وکەوت وکلتووری گفتوگۆ،هەمو ئەمانە تەواو ناکۆکە بە ئاداب
وبە فەرهەنگ وبەمامەڵەی چینی کەمینەی پلە باڵای دەسەڵاتدار. ئەم نەوەیە
هەست بەپرسیارەتیەکی گەورەش دەکات. هاوپشتیەکی نێوخۆیی فریادڕەسانە.
ئەم ڕوکارو دیاردەو جەوهەرە لە سەرەتای خؤپیشاندانەکانەوە خۆیان
دەنواند وەک شوناس وسروشت وتەبیعەتی خۆپیشاندەران بوو.سەدوچەن ڕۆژ
مانگرتن وخۆپیشاندان وبەرەنگاربوونەوە، تیرۆری زیاتر لە ٦٥٠ کەس
وبریندار کردنی ٢٢٠٠٠ هەزار کەس وڕفاندنی سەدان کەس، هێشتا پێداگرتن لە
هەڵسانی جەماوەری ئاشتیخوازانە، بۆ گۆڕینی ڕیشەیی شێوازی حوکمڕانی
وسەروەری عێراق، ئەبێت ئەوە بەو پەڕی بەرپرسیارەتیەوە، بەرپرسیارەتیەکی
مێژوویی، بۆ هەر کەس وگروپێک کە ئازادی وخۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی
مەبەستە، ڕووبەڕوو دەکاتەوە.
بەکورتی ڕەوتی زۆر کارای نێو ئەم هەڵسانە جەماوەریانە، بوونی دارێکی
ئەفسوناوی "نیشتمانی لیبڕاڵ"ە ، کە دەتوانین بە "لیبرال چەپ" لە شۆڕشی
١٩٦٨ فەرەنسا، بەراووردی بکەین. هەلومەرجە مێژووییەکەی فەرەنسا وپێشینە
خوێناوییەکی عێراق لەبەرچاو بگرین، وێنایەکی ڕۆشنتر دەدەین بە
فریاگوزاری و ئەرکە دەستبەجێکان. ئەو دەم بزوتنەوەی کرێکاری و سەندیکاو
ڕێکخراوەکانیان وحزبی کۆمۆنیستی فەرەنسی وفەیلەسوف وکەسایەتیە
نێودارەکانی فەرەنسا،ژنان وخوێندکارانی فەرەنسا، کۆمەڵگای نەک فەرەنسا،
تەواوی ئەوروپایان بۆدەوڵەتی خۆشگوزەران وکراوەو ناڕەزایەتی بەردەوام
گۆڕی.
لە هیچ کاتێکدا، بۆکۆمۆنیستەکان، خەڵکگەرایی وپۆپۆلیزم، ڕێگاپیدراو
نیە. لاواندنەوەی دواکەتوویی (بە تایبەت حزبی سیاسی نەتەوەیی وئیسلامی
سیاسی )وبەرە لەگەڵ هێزە کۆنەپەرستەکان، دەستدان لە پشتی دوژمنانی گەل،
هێلی تۆخی سورە. بەڵام ئەوە کۆمۆنیستەکانن بە لێکدانەوەی ژیری خۆیان،
ئەو ئامرازو دراوانەی کۆمەڵگای هاوچەرخ ودەستپێشکەرییانەی ڕێکخراوبوون
دیاریدەکەن لە خەبات وتێکۆشانیاندا. سەدان جارو هەزاران لاپەڕە لەو
بارەوە نوسراون.
سیاسەتی تا ئێستای کۆمۆنیستەکانی عێراق لەم هەڵسانە جەماوەرییانەدا،
سەرەڕای هەر دەستخۆشییەک بۆ گیانبازی هاوڕێیان. بۆ وەفاداربوون بە
تیورییەکانیان وڕاوەستان لە نێوجەرگەی ڕووداوە گەرم وپڕ مەترسیەکاندا.
ئاسۆی بەرەوپێشەوچوون وکاریگەرییان لە ئاراستەکردنیدا، ئەوەی کە بە
زمانی فارسی، لە جەرەیاندایە، لەئاستی چاوەنواڕی وخەباتماندا نیە.
پرۆژەی دەسەڵاتدارەتی شورایی وپشت بەستن بە کۆبوونەوەی گشتی بۆ
دامەزراندنی شوراکان وهەڵبژاردنی نوێنەران وبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی
سیاسی لەلایەن کۆنگرەی شورا سەراسەرییەکانی عێراقەوە، بۆ هەلومەرجی
ئێستا، کردەیی نیە وئەم شێوازو ئەلگۆیە، ناتوانێت جێگرەوەی واقعی
حکومەتی عادل مەهەدی وبەرهەم سالح بێت. ئەوە هەڵسورانێکی سیاسی
بەردەوامە وبنەمایەکی ئامادەکارییە بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی سۆشیالیستی.
ئەوەی کە زۆر نامۆیە، نەتوانینە بۆ بوونە سیما و دڵ وئۆرگان لەو شۆڕشە-
کەرناڤاڵە-کۆمەڵایەتیە/سیاسی/کلتوورییە/ یە. لە نێو ئەم کێشمەکێشە
کۆمەڵایەتیە گەورە کراوەیەدا، ئەو دەمارانە بگرین کە بمانکاتە
بازوویەکی بەهێز. هەوڵبدرێت زۆرترین خاڵی هاوبەشی سیاسی لەگەڵ لاوانی
سکۆلارو چەپ ونێوەندە رۆشنبیریی وخێمەکاندا کۆمان بکاتەوە. بەندە
بنچینەییەکانی دەوڵەتێکی سکۆلارومافی هاوڵاتیەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە
پارتە عەلمانی وچەپەکان وڕێکخراوە کرێکاری وسەندیکاکان وبەرەی ژنان
وئازادیخواز دا ڕابگەیەنرێت بۆ کۆمەڵگا. خۆمان بۆ ئایندە سازبدەین
.مامەڵەکردنمان لەگەڵ سروشتی ڕاپەڕینەکە، نابێت لەهەڵدان ومیتابۆلیزمی
نێوخۆیی تەریکمانبکاتەوە. ئەم ڕاپەرینە، ئەم یاخیبوون وهەڵسانە
جەماوەرییە، ناڕازەیەتیەکی کۆمەڵایەتی چینایەتیە بە دژی سیستەم وچینی
سیاسی تاوانبار. هیچ کەس دەرکی بەم گیانە ئاشتیخوازوئەم پێگەیشتوویە
سیاسی وبێزارییە لە سیستەمی ئێستای لە نێو لاوان وخەڵکی ناڕازیدا
نەکردبوو.ناوەڕۆکی ئەم شۆڕشە، ڕوخاندنی دونیای ئێستایە بە هەموو
مانایەک، بەڵام لە جێگایدا، هەڵوەشانەوەی پەیوەندی کارو سەرمایە نیە.
هەڵوەشانەوەی کاری بەکرێ نیە. ئێمە دەبێت پشتیوان وهەڵسوراوی نەبەردی
ئەم شۆڕشە بین، وەهەر ئەو میکانیزم وشێوازی خەبات ویارییانەی کە
خۆپیشاندەران بەکاریدەهێنن، گەشەپێبدەین وفراوانتری بکەینەوەو تا
سەرکەوتن هیچ گومان ودودڵیەکمان نەبێت. کلتووری سیاسی کۆمەڵگا، لەدژی
شەڕ، لەدژی هەژاری، لەدژی گەندەڵی،دەیان چیرۆک ورۆمانی چینایەتی
نوسیوە. خەباتی چینایەتی لەمڕۆی عێراقدا، نەوەیەکی نوێ، بۆ ژیانێکی
ئارام ودوور لە شمشێری ئەهلی حەق و شوناسی ئینسانی بە شکۆ، گیانبازی
بێوێنەی لە میژووی عێراقدا لە جوانترین ستاتودا داتاشیوە. گوڵ بەمانای
گوڵی باخچەی واقعی هەر لێرەدایە.
٢٣\١\٢٠٢٠
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|