٣٠\١\٢٠١١
راپه‌ڕین له میسر
ته‌نیا دژی رژێمی موباره‌ک نییه، به‌ڵکو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکاش ده‌کا.
زاهیر باهیر
ڕکوکینه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی میسر و به‌گژداچوونه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی
داموده‌سته‌ی موباره‌ک، که له ئێستادا بووه‌ته ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری
و سه‌رتاپای ١١ به‌شی میسری له سه‌رجه‌می 28 به‌شه‌که‌ی زۆر به خه‌ستی
گرتۆته‌وه . له زۆربه‌ی زۆری شاره سه‌ره‌کیه‌کانی میسر، له‌وانه
قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریه و ئیسماعیلیه و سویس و شاره‌کانی تر، شه‌قامه‌کانیان
جمه‌یان دێت له ناڕه‌زاییان و خۆپیشانده‌ران. له قاهیره خه‌ڵکی به
ڕووی قه‌ده‌خه‌بوونی هاتوچۆدا ده‌وه‌ستێته‌وه و کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی، که هێزی پۆلیس له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و بڵاوه‌پێکردنی
خۆپیشانده‌راندا شکستی هێناوه و ناچاربوون ئه‌و کاره به هێزی سه‌ربازی
بسپێرن. ئه‌مه‌ی که ڕاپه‌ڕیوانی میسری ده‌یکه‌ین، ڕاپه‌ڕین و جه‌نگێکی
ئاسایی نییه، بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆراوا
و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و تا ته‌نانه‌ت یابان و (چین)یشی به‌خۆوه خه‌ریککردووه
و تا ڕاده‌یه‌ک نیگه‌رانن و به پێی تێپه‌ڕبوونی ڕوداوه‌کان ئامۆژگاری
موباره‌ک ده‌که‌ن. چونکه کارێکی ئاسان نییه، (حوسنی موباره‌ک)یش وه‌کو
(بن عه‌لی) تونس بنه‌وبارگه‌ی بپێچێته‌وه هه‌ڵبێت.
میسر که‌ڵه وڵاتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و ژماره‌ی دانیشتووانیشی (٨٠)
ملیۆن که‌سه، که سه‌رژمێری له هه‌موو وڵاتانی تری عه‌ره‌بی زیاتره،
نیوه‌ی ئه‌و هه‌شتا ملیۆنه‌ش خه‌ڵکانی گه‌نجن و نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه گه‌نجه‌ش
بێکارن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه میسر جێگه‌یه‌کی ستراتیجی گرنگی هه‌یه و
یه‌کێکیشه له هاوسه‌نگه‌ر و دۆسته نزیکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ساڵانه
(١٠٥) ملیارد دۆلار یارمه‌تی له ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها
دۆستێکی نزیکی (ئیسرائیل)ه‌و یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بیش بوو، که دۆستایه‌تی
له‌ته‌کدا گرێدا.
ڕوخانی ڕژێمی موباره‌ک، گه‌ر بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا کاره‌سات نه‌بێت،
ئه‌وا بێگومان سه‌ر‌ئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان تووشده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر
ئه‌م هۆیانه:
یه‌که‌م: شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین به‌دڵنیاییه‌وه
وڵاته‌کانی دراوسێی میسر و ناوچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه، وه‌ک ده‌بینین هه‌ر
له ئێستاوه، له یه‌مه‌ن و ئوردن خۆپێشاندان ده‌ستیپێکردووه، گه‌رچی
ئه‌مه له ئێستادا به ژماره و سه‌نگێکی سووکه‌وه ڕووده‌دات، له (سوریه)ش
له ئه‌وڕۆکه‌وه چاودێری و به‌ربه‌ستی زیاتر خراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕانی
ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی ئیمه‌یل و فه‌یسبووک و تویته‌ر، که ئه‌مه‌ش
سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌خێر ناگه‌ڕێته‌وه بۆیان.
دووهه‌م: کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕامیاریی و ئابووریی گه‌لێک خراپ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا
و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆراوا دا‌ده‌نێت. له ڕووی ڕامیاریه‌وه ئه‌وه‌یه،
که ئه‌مه‌یکا هه‌میشه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێک یا ده‌سه‌ڵاتدارێکی دۆستی
هه‌بێت، زیاتر له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێک یا ده‌سه‌ڵاتێکی "دیمۆکراتی"
بیێت، واته فره‌تر دۆستایه‌تی له‌به‌رچاو ده‌گرێت تاکو ئه‌و
دیمۆکراتییه‌ی، که بنی زمان و سه‌ری زمانیان بانگهێشه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ش شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه، که هه‌ر که‌س له هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بیدا
ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، له‌چاو فه‌رمانڕه‌وایانی ئێستا، که‌متر دۆستی
ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ده‌بێت. (ئیسررائیل)یش به پێی ڕۆڵی خۆی ڕووبه‌ڕووی
بارودۆخێکی خراپی ڕامیاریی و ئابووری ده‌بێته‌وه، له‌وه‌ی که ئێستا
تێیدایه. هه‌روه‌ها له ڕووی ئابورییه‌وه ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه‌ی،
که ه‌ڵداوه و په‌ره‌ده‌سێنێت، به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت،
کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه بازاڕی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا ده‌بێت،
که ئه‌میش به ڕۆڵی خۆی نرخی هاتووچۆ و سوته‌مه‌نی و کارکردنی کارخانه‌کان
به‌رز ده‌کاته‌وه، به‌وپێیه‌ش وا ده‌کات، که نرخی کاڵاش به هه‌موو
چه‌شنه‌کانییه‌وه به‌رزبێته‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتربوونی
بێ‌کاری و که‌چبوونی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی باج،
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیال)ی خه‌ڵک و کرێی خانوو و گه‌لێک شتی دیکه‌یش ڕه‌نگ
ده‌داته‌وه. به‌کورتی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی، که له ٢٠٠٨وه
جیهان به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی تێیکه‌وتو‌ن
خه‌ستتر ده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داهاتووش له‌م وڵاتانه‌شدا
ڕوون نابێت.
ئه‌مه‌رێکا و بریتانیا سه‌رقاڵ و خه‌ریکی ڕاوێژکردنن له‌سه‌ر ئه‌م
بارودۆخه تازه‌ی، که له ناوچه‌که‌دا ڕووده‌دات، بۆیه هه‌ردوو
لاشیان هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه و هه‌مان شت له‌به‌رده‌م مایکرۆفۆنه‌کاندا
ده‌ڵێن، به‌ڵام ته‌نیا وشه و ڕسه‌ته‌کان ده‌گۆڕن، هاوکات له ژێریشه‌وه
خۆزگه‌ی ته‌مه‌ندر‌یژی بۆ فه‌رمانڕه‌ایانی ئێستا ده‌خوازن و له
پاڵیشیدا پلان و کڵێشه‌ی هه‌نگاوی ئاینده بۆ موباره‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌شی
به‌ده‌ردی موباره‌ک ده‌چن، داده‌ڕێژن.
ئۆباما، دوێنی شه‌و له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وتی "کاتێک سه‌رۆک موباره‌ک ئه‌م
شه‌و گوتاری خۆی بۆ خه‌ڵکی میسری ده‌دات، به‌ڵێنی دیمۆکراسی باشتر و هه‌لی
گه‌وره‌تری ئابوورییانه ده‌دات … . من پێم وت، ئه‌و له قسه‌کانی به‌رپرسیاره،
هه‌نگاوێکی کۆنکرێتانه ده‌نێت و کارێکی سه‌رومڕ له به‌جێگه‌یاندنیدا
به‌ڵێنه‌کانی ده‌کات. توندوتیژی دادی خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵکانی میسر
نادات، هه‌روه‌ها سه‌ر‌کوتکردنی ده‌نگ و ئایدیایان بڵاوه‌یان پێ ناکات.
ئه‌وه‌ی که له ئێستادا له ناسینی مافی خه‌ڵکه‌که‌یدا پێویسته،
هاویشتننی هه‌نگاوی ڕاست و دروسته، ڕودانی دایه‌لۆگێکی واتاداره له
نێوان میری و هاونیشتمانییه‌کانیدا، هه‌روه‌ها ئاوه‌ڵاکردنی ڕێگه‌یه‌که
بۆ گۆڕانی ڕامیاریانه، که له داهاتوودا به‌ره‌و ئازادییه‌کی زیاتر
له پال دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆ خه‌ڵکانی میسری ده‌بات". هه‌ر
پاش ئه‌وه‌ی، که ئۆبامه قسه‌ی له‌گه‌ڵ موباره‌ک کرد، (موباره‌ک)یش یه‌کسه‌ر
سه‌رتاپای حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ڵێنی دانانی حکومه‌تێکی
تری دا، بۆ ئه‌مڕۆ، گوایه حکومه‌تی تازه له‌چاو ئه‌وه‌ی پێشتر، باشتر
له بارودۆخی خه‌ڵک تێده‌گات، وه‌کو ئه‌وه‌ی که هۆکاری هه‌موو کێشه‌کان
له میسردا، شالیاره‌کان بن، نه‌ک خودی خۆی و سیسته‌مه‌که‌ی و ئه‌مه‌ریکا
و دۆسته‌کانی تری.
ئۆباما زۆر دیبلۆماسییانه قسه‌کانی کرد، زیاتر پی له‌سه‌ر هه‌ستان به
ڕیفۆرم داگرت، خۆی له‌وه پاراست، که داوای هه‌ڵبژاردنێکی نوێ یا
دادوه‌رانه بکات، له ترسی ئه‌وه‌ی که هه‌مان قسه به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کان
و دۆسته‌کانی تری‌دا جێبه‌جێ بکرێت، له‌وانه ئیسرائیل و ئوردن و یه‌مه‌ن
و هه‌تا (عیراق)یش.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا کارتێکی دیکه‌شیان به‌ده‌سته‌وه‌یه
و به‌کاریشیان هێناوه،که ئه‌ویش ناردنه‌وه‌ی (موحه‌مه‌د ئه‌لبه‌ڕادی)یه،
که ڕۆڵی له به‌رده‌وامبووونی یاریه‌که‌ی پێشووداهه‌بێت، به‌ڵام له‌وه
ده‌کات خه‌ڵکی ئه‌م پێشنیاره ڕه‌ت بکاته‌وه. کاتێک که میدیای
بریتانی چاوپێکه‌وتنی له‌ته‌ک هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران کرد، هه‌ندێکیان
وتیا ن"پێویست ناکات ئه‌لبه‌ڕادی بێت، خۆپیشاندان بکات، ئێمه ده‌مانه‌وێت
شۆڕش و گۆڕانکارییه‌کان له خواره‌وه‌ڕا بن، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت
گۆرانکارییه‌کان له سه‌ره‌وه ڕوو بده‌ن، با ئێمه ئه‌مه ته‌واو بکه‌ین،
ئه‌ویش دوا‌تر ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت".
گه‌رچی میدیاکان له ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت، به‌وه‌ی که گروپ و پارته
توندڕه‌وه ئایینییه‌کان دێن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، خه‌ڵکی
بترسێنن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هه‌مووی بۆ خزمه‌ت و مانه‌وه و
پاراستنی ڕژێمی ئیستایه و زۆر له ڕاستییه‌وه دوورن، وه‌ک ده‌رکه‌وت
له تونس پارته ئایینه‌کان ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان له ڕاپه‌ڕیندا نه‌بوو،
هه‌روه‌ها سه‌نگێکی ئاواشیان نییه، که نه‌ک هه‌ر به ته‌نیا جڵه‌وی
ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، بگره زۆربه‌ش نین. له (میسر)یشدا گه‌وره‌ترین
پارتی ئایینی(اخوان المسلمین)ه، ئه‌وانیش له دوێنێوه، ٢٨/٠١/٢٠١١،
دوای نوێژی هه‌ینی، بڕیاریان دا، که له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکیدا به‌شداری
بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه دروشمی خه‌ڵکی (نان و کار و ئازادی)یه، نه ئایینه
و نه پیرۆزکردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، ڕاسته خه‌ڵکێکی زۆر ئاڵای
تونس و میسری هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا چه‌کی خۆپاراستنیانه
له هێڕشی دڕندانه‌ی پۆلیس و میدیای ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی. هه‌روه‌ها
شایانی باسه، که ڕاپه‌ڕیوان باشترین و ڕاستترین تاکتیکایان گرتووه‌ته‌به‌ر
له به دۆستکردنی پۆلیس به گشت ی‌و هێزی سه‌ربازی به‌تایبه‌تی، به
پێشکه‌شکردنی گوڵ و ئاو و خواردن و دایه‌لۆگکردن له‌ته‌کیاندا، که به‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی له نێوانیاندا دروستبووه و تا ئه‌م ساته‌ش،
که ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی تێدا ده‌نوسرێت، ئه‌وان بێلایه‌نن، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی
هه‌ندێکیان وازیانهێناوه و بوونه‌ته به‌شێک له ناڕه‌زایی ده‌ربڕان.
ڕوداوه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، که ژماره‌ی کوژراوان له سه‌رتاسه‌ری
میسردا گه‌یشتووه‌ته(١٠٠) که‌س و زیاتر له 1600 که‌سیش ده‌ستگیر
کراون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وره‌ی خه‌ڵکی زۆر به‌رزه و له‌سه‌ر
به‌رده‌وامی کاره‌که‌ی خۆیان به‌ده‌رپه‌ڕاندنی موباره‌ک و ده‌ستو پێوه‌نده‌که‌ی
په‌یگیرن. له زۆر شوێنیش‌دا ده‌ست به‌سه بنکه‌ی پۆلیسدا گیراوه،
بارگه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵادار ئاگری تێبه‌ردراوه و بنکه‌ی ته‌له‌فزیۆنی
میسر له قاهیره له‌ته‌ک نووسینگه‌ی شالیارگه‌ی ناوخۆ له‌لایه‌ن ڕاپه‌ڕیوانه‌وه
ده‌وره دراوه، گه‌رچی تانک و هێزێکی زۆری سه‌ربازی بۆ پاراستنیان له
ده‌ره‌وه هێنراوه.
ڕوداوی ئه‌مڕۆی میسر، گه‌وره‌ترین ڕوداوی ئه‌م چه‌رخه‌یه، هه‌موو
میدیا و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندنی به وێبسایته‌کانیشه‌وه به‌خۆیه‌وه
خه‌ریککردووه. له کوردستانی ئێمه‌شدا، گه‌لێک که‌س له‌سه‌ر ئه‌م
ڕوداوه مێژوییه ده‌نووسن، هه‌روا که له‌سه‌ر تونس نووسرا، به‌دڵنیایه‌وه
له ئێستادا سه‌راپای ڕوبه‌ری هه‌ندێک له سایته کوردیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه،
به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن نووسه‌ره بێشه‌رم و دووڕووه‌کانی (لیستی گۆڕان)ه‌وه،
که زۆر زوڵاڵانه گۆرانی به‌شان و باڵی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن،
وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆیان نه‌بووبن، هه‌مان ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان
له کوردوستاندا به قۆستنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵکانی ئاسایی و
گلاندنیان له بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕامیاری ته‌ریک و ڕواڵه‌تی "شیردا بۆ
داپیردا"ی وه‌کو لیستی گۆڕان له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی هه‌ندێک ڕامیاری هه‌لپه‌رست
و سواودا وه‌ستاندبێت، که به‌وه‌ش بێجگه له‌خه‌ساندنی خه‌ڵکی ناڕازی
و تاساندنی ئاخ و خۆزگه‌یان و بێ هیوا و ڕه‌شبینکردنیان، هیچی دیکه‌یان
ئه‌نجام نه‌دا.
٢٩\١\٢٠١١
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|