سه‌رده‌مانه‌کی دوور و درێژه زۆره‌ک له گه‌لانی جیهان به چه‌ندین
جۆری جودا جودا زمانی یه‌کگرتیی خۆیان چێکرییه، که له سایه‌یدا جگه
له‌وه‌ی وه‌ک پێداویستییه‌کی پڕ بایه‌خ بۆ ئاسانترکردنی له‌یه‌کدیگه‌شتن
له نێوان تاکه‌کانی تێکڕای کۆمه‌ڵه‌کانیان سوودیان لێوه‌رگرتییه.. هه‌رده‌میش
ئه‌و زمانه یه‌کگرتییانه‌یان بۆته هۆیه‌کی کاریگه‌ر بۆ گه‌شه‌کردنی
فه‌رهه‌نگ و پێشخستنی باری رامیاریی و جڤاکیی میلله‌ته‌کانیان.
لێ ئێمه‌ی کورد به هۆی به‌رده‌وامیی چه‌وسانه‌وه‌ی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتیمانییمان زمانه‌که‌مان به جۆره‌ک پارچه پارچه بووه که نه‌ک
هه‌ر خه‌ریکه زاراوه و بن زاراوه‌کانمان ببنه زمانی جودا جودا و
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌یه‌کدی نه‌گه‌ن، به‌ڵکه خه‌ریکه بنه‌مای
نه‌ته‌وه‌ییمان - به گوێره‌ی سه‌رده‌م - وه‌ک مافێکی ره‌وای
مرۆڤبوونمان به قازانجی هزری شۆڤێنیست و ره‌گه‌زپه‌رستیی که‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
نێو گه‌لانی (تورک و عه‌ره‌ب و فارس)ی هاوسێمان بتوێته‌وه و جیهانی سه‌رمایه‌داریی
وه‌ک پیشه‌ی خۆی - په‌رت بکه و زاڵ به -
به ئاره‌زووی دڕندانه‌ی خۆی به‌کارمانبهێنێ.
جا دروستبوونی زمانی یه‌کگرتیی کوردی وه‌ک مافه‌کی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
- به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی گه‌لان -
نه‌ک هه‌ر زیان به هه‌ست و خولیای نێونه‌ته‌وه‌ییبوونی مرۆڤیی کورد و
مرڤپه‌روه‌ریی ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵکه پێکه‌وه‌ژیانی یه‌کسانییخوازانه و
هاومافیی نێوان گه‌له‌کان قووڵتر و به‌رجه‌سته‌تر ده‌کا و به شێوه‌یه‌کی
کۆنکرێتیش به قازانجی چینه چه‌وساوه و زه‌حمه‌کێشه‌کانی گه‌لی کورد
و گه‌لانیتری ناوچه‌که ته‌واو ده‌بێ.
بۆیه ئێمه - ئه‌و واژۆکه‌رانه‌ی خوارێ - داوا له ده‌سه‌ڵاتداران و
بڕیاربه‌ده‌ستانی کوردستان ده‌که‌ین به تایبه‌تییش په‌رله‌مانی
کوردستان - باشوور - و هێزه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی کوردستان - باکوور -
و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی سه‌رتاسه‌ری پارچه‌کانی کوردستان - که
خۆ به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رانبه‌ر ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان - هه‌ر ئێستا له‌سه‌ر کێشه‌ی زمانی کوردی بڕیار بده‌ن:
یه‌که‌م:
زمانی یه‌کگرتیی کوردی و یه‌ک ئاوبێی کوردی و یه‌ک رێنووسی کوردی وه‌ک
پڕۆژه‌یه‌ک بخه‌نه به‌رده‌ستی لێژنه‌یه‌ک له شاره‌زایان و زمانناسانی
کوردی له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی مه‌زن.
دووه‌م:
له هه‌موو رووه جیۆپۆله‌تیکیی و مادیی و لۆژیستییه‌کان ده‌رفه‌تێکی له‌بار
و شیاو بۆ ئه‌و لێژنه‌یه بڕه‌خسێندرێ تا ده‌گه‌ن به ئه‌نجامی یه‌کلاکه‌ره‌وه
له‌و باره‌وه.
سێیه‌م:
هه‌ر ئه‌نجامێک که له‌سه‌ر چاره‌نووسی زمانی کوردی په‌سند ده‌کرێ
بکرێته بڕیاره‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه و هیچ بیانوویه‌کی فرمێسکڕێژی
تیمساحیی شۆڤێنیستانه‌ی پان عه‌ره‌بی و پان تورکی و پان فارسی و به‌ناو
ئینته‌رناسیونالیسته‌کان له‌به‌رچاو نه‌گیردرێ و به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵی
جێبه‌جێکردنی بدرێ.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه کارمان به‌وه‌وه نییه که ئایا ئه‌و لێژنه‌یه‌ی
شاره‌زایان و زمان‌ناسان بڕیاری یه‌ک زمانی یه‌کگرتیی له چوارچێوه‌ی
یه‌ک زاراوه یان جۆت زاراوه یان ئاوێته‌کردنی زاراوه‌کان و چ جۆره
ئاوبێ و چ جۆره رێنووسێک ده‌ده‌ن، به‌ڵکه گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و
لێژنه‌یه به دوور له هه‌ستی خودپه‌رستیی و ناوچه‌گه‌ریی و زاراوه‌په‌رستیی
و پارچه پارچه‌یی و لایه‌نداریی حیزبیی و رامیاریی و هه‌ر جۆره
جوداخوازییه‌ک دابمه‌زرێ و به گوێره‌ی پێویستییه تایبه‌تییه‌کانی
زمانی کوردی بڕیاری خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شێوه‌زاره ناوچه‌گه‌ریی
و بێ بڕستانه‌ی که ئێستا پێان ده‌نووسین رزگار بین و یه‌ک زمان و یه‌ک
ئاوبێ و یه‌ک رێنووسی نێوکۆیی به بڕستمان هه‌بێ بۆ هه‌موو کوردان.
جا تکایه هه‌ر که‌سه‌ک
هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته با به ناوی
دووانیی یان سیانیی خۆی و جۆری پیشه‌که‌ی
و شوێنی دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و لینکه
واژۆی خۆی بکا:
http://www.petitiononline.com/lepenawk/petition-sign.html
لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌تی راپرسی
له‌پێناو زمانی یه‌کگرتیی کوردی و یه‌ک
ئاوبێ و یه‌ک رێنووس
krapirsi@yahoo.com
ناوه‌کانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی
به پێی ئاوبێی کوردی:
• ئاسۆ گۆران، هەڵسووڕاوی سیاسی، رۆژنامەنووسی
سەربەخۆ - به‌ریتانیا
• ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - به‌ریتانیا
• ئەرسەلان مەحمود، نووسەر و رۆژنامەنووس - کوردستان
• ئه‌یوب ره‌حمانی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - سویس
• پایزه ئه‌حمه‌د، شاعیر و چالاکونی بواری مافه‌کانی ژنان - به‌ریتانیا
• جه‌لال ده‌باغ، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - سوێد
• تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی، نووسه‌ر - ئه‌مه‌ریکا
• حسێن حسێنی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانکۆ - کوردستان
• حەمەشوان شەریف، نووسەر و قوتابی لە سیگولگی و دەروونزانی مرۆڤدا -
سوێد
• حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند، نووسه‌ر - سوێد
• دارا ئه‌حمه‌د، شاعیر و نووسه‌ر - به‌ریتانیا
• رابه‌ر ره‌شید، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - کوردستان
• رزگار کۆچه‌ر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - کوردستان
• سه‌لام عارف، نووسه‌ر - فه‌ره‌نسا
• سه‌لام عه‌بدوڵا، نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی - کوردستان
• شوان عوسمان، شاعیر و نووسه‌ر - هۆلەندا
• عارف که‌ریم، نووسه‌ر، خانه‌نیش - سوێد
• عارف مه‌عروف عه‌باس، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - کوردستان
• فه‌رهاد که‌ریم، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - ئه‌مه‌ریکا
• کامیل ژیر، پارێزه‌ر و نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی - کوردستان
• گۆران دوکانی، رۆژنامه‌نووس - ئه‌مه‌ریکا
• گه‌شبیر ئه‌حمه‌د، شاعیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - به‌ریتانیا
• محه‌مه‌د حه‌کیمی، نووسه‌ر - کوردستان
• ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان، شاعیر و نووسه‌ر - کوردستان
• نامیق هه‌ورامی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس - کوردستان
• نیاز که‌رکوکی، نووسه‌ر - ئه‌مه‌ریکا
• هه‌ردی ئه‌حمه‌د، شاعیر و نووسه‌ر - به‌ریتانیا
• هێمن که‌ریم خورشید، شاعیر - به‌ریتانیا
• یوسف کانیمارانی، نووسه‌ر - فه‌ره‌نسا
|