ڕاپۆرتە هەوالێک
لەسەر فیلمی (فیتنە) ی (گێرت وویلدێرس) ی هۆلەندی.

سەرکەش
ڕادیۆی سویدی*ڕاپۆرتە
هەوالێکی لەسەر
فیلمی(فیتنە)ی(گێرت وویلدێرس)ی هۆلەندی لەهەفتەی بوری بلاوکردەوە،
ئەو فیلمەی
سەرەڕای ناڕەزایییەکی زۆر توند لە لە دژی پێشاندانی، بە ئاشکرا و لەسەر
تۆڕی ئینتەرنێت پێشاندرا.
لێرە هەولدەدەم دەقی هەوالەکە بەگوێرەی
توانا بکەمە کوردی.
ڕاپۆرتی ستێفان ڤێنیکەر**
پەیامنێری
ڕادیۆی سوید***

گێرت وویلدێرس لە دیداری ڕۆژنامە
نووسان
ئاوها و بەم ئاوایە ئەم فیلمە لە سەر
تۆڕی ئینتەرێت بە ئاشکرا بلاو کرایەوە، کە
سەرنجێکی ئینتەرناسیونالی بەدوای خۆی بە کێش کرد. لە
ئەنجامدا مرۆ چاوەڕوانی مەترسی و کێشەیەکی
نیونەتەوەیی هاشێوەی ئەو کێشەیە دەکا کە بە دوای بلاوکردنەوەی
کاریکاتێرەکانی محەممەد لە دانمارک پەیدا بوون.
فیلمەکە 15خولەکە و پێکهاتووە لە
تێکەلاوێکی بڕگەکانی قورئان کە بانگەوازی جیهاد
دەکەن لە دژی کافر و بێدنان. ئەو فەتوایانەی هانی
توندوو تیژی لەدژی ڕۆژئاوا و جولەکە دەدەن،
هەروا فیلمەکە ناوپۆشکراوە بە وێنەی قێزەونی لاشەی بریندار و کوژراوی
پەلامارە تیرۆریستیەکانی نیۆیۆرک، مەدرید، لەندەن.
هاوکات وێنەی کوشتن و لەسێدارەدان لە وولاتانی
ڕۆژهەلات.
پەیامی فیلمەکە ئەوەیە کە ئیسلام ڕێباز و
فێرگەی هەڕەشەیە لە ڕووی خۆرئاوا بۆیە وا
پێویست دەکا شتێک بکرێ تا درەنگ دانەهاتووە.
لەهەندێ وولاتانی ئیسلامی هەر زوو و
پێشتر ناڕەزایەتی توند لە دژ پێشاندانی فیلمەکە
پەیدا بوو.
هەموو کاتێک ئەوپرسیارە کراوە کە چۆن
فیلمێکی وا هەست بریندارکەر و پڕلە سوکایەتی
دەکرێ ببینرێ، لەکاتێکدا بەر لەبلاوکردنەوەی دەزانرێ
فیلمەکە چی لەخۆگرتووە.
لە سەرەتای فیلمەکە و لە کۆتاییەکەشی
یەکێک لە کاریکاتیرە دانمارکییەکانی موحەممەد
پێشاندەدرێ، ئەو وێنەیەی لە توێی پێچی مەندیلەکەی
سەریدا نارنجۆکێک دیارە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لە فیلمەکەدا
بە ڕوون و ئاشکرایی سووکایەتی بە قورئان
کراوە.
لەگۆشەیەک لە فیلمەکە دەنگی لێکردنەوە و
دڕاندنی لاپەڕەی کتێبێک دەبیسرێ بەلام هیچ
شتێک دیار و بینراو نیە، دواتر بە تێکست دەنووسرێ (ئەو
دەنگە دەنگی دڕاندنی لاپەڕەی تەلەفۆن
کەتەلۆگێکە، ئەوە کاری موسلمانەکانە هەلسن بە لێکردنەوە و لابردنی ئەو
پەڕانەی قورئان کە هانی هەڕشە و توند و تیژی دەدەن).
کاریگەری ئەم فیلمە چی دەبێ کە موسلمانان
زۆرتر تووڕهکا
لەوەی وولاتانی خۆرئاوا بترسێنێ.
ئەم فیلمە چ پەیامێکی پێ یە ئەمەش دەمێنێ
بۆئایندە باببینین.
....................................................................
*
بڕوانە
مالپەڕی www.sr.se
**
ئێمایلی نووسەری ڕاپۆرتەکە
stefan.winiger@sr.se
***
ڕاپۆرتەکە ڕۆژی هەینی
2008.3.28
ئوپسالا
a_sarkash@hotmail.com
|