په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٢\٢٠١٥

 ڕاپۆرتێکی ھەستیار سەبارەت بە زیندانی سنە.

 


ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان - بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تایبەت بە زیندانی ناوەندیی سنە، بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی و گیراوانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ئامارەکان، ڕاستیەکان و بابەتی زیاتر لە چەند بەشێک لەخۆ دەگرێ.


- بەشی یەکەم -


شاری سنە یەکێکە لە شارە ماندوونەناسەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و خاوەن مێژووییەکی پڕ تێکۆشانە و لە (٣٦) ساڵی ڕابردوودا شاری سنە بەردەوام لەژێر گوشاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە ، بەتایبەتی گووشارەکانی ئەمنی و سەربازی ، ھاوکات گرتووخانەی شاری سنە یەکێکە لە گرتووخانە مەترسیدارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران.


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان - بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، دوای بەدواداچونێکی زۆر ڕاپۆرتێکی وورد بڵاودەکاتەتەوە تیاییدا ڕاستیەکان و ئامارەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکات.


گرتووخانەی شاری سنە دەکەوێتە شەقامی (ئێکباتان) ، گرتووخانەیەکە لەسەردەمی ڕژێمی شاە دروستکراوە و لەلایەن دەزگای (ساواک) واتە دەزگای ھەواڵگری ئەو کاتە خەڵکی تیادا ئەشکەنجەدراوە و زیندانیکراوە ، دواتر لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکارھاتووە و تائێستاش بەکار دێت و لەو گرتووخانەیەدا گیراوانی سیاسیی ، مەدەنی ، کێشە کۆمەڵایەتیەکان ، ڕاگیراو ، مەحکوم ، مەحکوم بە سزای لەسێدارەدان ھەموویان تێکەڵاون . گرتووخانەکە ڕووبەرێکی مامناوەندی ھەیە لە ناوەوە دوو بەشە ، بەشێکی تایبەتە بە کاربەدەستانی ڕژێم کەسەرپەرشتی گرتووخانەکە دەکەن ، بەشەکەی تری تایبەتە بە گیراوانی ناو بەندیخانەکە.


بەپێی تازەترین زانیاریەکانی فیدراسیۆن گرتووخانەکە لە (١٠) بەندی جیاواز پێکھاتووە بریتین لە:


١.بەندی قورئانی یەک " ئەو بەندە پێێ دەڵێن قورئانی یەک " لەبەرئەوەی کاربەدەستانی ڕژێم لە ناو گرتووخانەدا وایان ڕاگەیاندووە وەک مەرجێکی پێشوەخت ھەر گیراوێک بیەوێت سزاکەی (حوکمە)کەی کەم بکرێتەوە یان دەرفەتی چوونە دەرەوەی کاتی (مەرەخەسی) و تەلەفۆنکردنی پێبدرێت ، پێوویستە قورئان ئەزبەربکا واتە (ختم) بکا، ژمارەی تەختەکان واتە (قەروێڵە)کانی ئەو بەندە (٨١) تەختە بەڵام بەگشتی ژمارەی گیراوانی ناو ئەو بەندە ئێستا (١٣٥) کەسن.
٢.بەندی قورئانی دوو " ئەو بەندە پێی دەڵێن قورئانی دوو " لەبەرئەوەی بەندی قورئانی یەک ژمارەی گیراوانی قورئان خوێن زۆر بوون ، لەبەرئەوە ئەو بەندەش ناونرا " قورئانی دوو " ژمارەی تەختەکان (قەروێڵەکان) (١٢٣) تەختە بەڵام ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (٨١) کەسن.
٣. بەندی سەلامەتی یەک " ئەو بەندە بۆیە پێیدەڵێن - بەندی سەلامەتی یەک " بەندەکە تایبەتە بە گەنجانی تەمەن بیست ساڵ بەرەوخوار واتە کەمتر لە بیست ساڵ ، ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە (٩٥) کەسن.
٤. بەندی سەلامەتی دوو " ئەو بەندە بۆیە پێی دەڵێن سەلامەتی دوو " لەبەر زۆری ژمارەی گیراوانی تەمەن بیست ساڵ بەرەوخوار و نەبوونی شوێن لە بەندی سەلامەتی یەک ، بەندی دوو کرایەوە ، ژمارەی گیراوانی بەندی سەلامەتی دوو بەگشتی (٦٤) کەسن.
٥. بەندی چوار ، زیندانیانی سیاسیی کورد زیاتر لەو بەندە زیندانی دەکرێن ، ژمارەی تەختەکان(قەڕوێڵەکان) (٦٤) تەختە ، ژمارەی گیراوانی بەندەکە بەگشتی (١٠٢) کەسن.
٦. بەندی پێنچ ئەو بەندە تایبەتە بەو گیراوانەی کە ماددەی میتادۆن دەخۆنەوە (میتادۆن - بەشێکە لەماددە ھۆشبەرەکان) کە لەلایەن خودی کاربەدەستانی زیندان بەسەر گیراوانی ئەو بەندە دابەش دەکرێ ، ژمارەی تەختەکان قەڕوێڵەکان) (٦٤) تەختە ، گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (١١٢) کەسن.
٧. بەندی مشاوەرەی یەک " بەندێکە لەلایەن پزیشکانی دەروونیەوە چاوەدێری دەکرێ و زۆربەی گیراوانی بەندەکە حەبی دەمارەکان(اعێاب - بۆ ئارامبوونەوە) بەکاردەێنن ، پزیشکان بڕیار دەدەن چ جۆرە گیراوێک بخرێتە ئەو بەندە ، ژمارەی تەختەکان (قەڕوێلەکان) (١٤٠) تەختە و ژمارەی گیراوانی (١٢٢) کەسن.
٨. بەندی ئیشتغاڵ (پڕۆژە) ، تایبەتە بە حوکمەکانی نێوان (١ تا ١٥ ) ساڵ ، گیراوانی ئەو بەندە دەتوانن شەوانە بچنەوە ماڵەوە لەکاتژمێرەکانی دوای ئێوارە تا بەیانی کاتژمێر (٧) بەمەرجێک تاپۆی خانوو یان پارە بنوێنن واتە بارمتەیەک دابنێن ، ھەروەھا ھەیانە پێنچشەممە ئێوارەکەی دەچێتە ماڵەوە تا ڕۆژی شەممە بەیانیەکەی دەبێ بگەڕێتەوە بۆ زیندان بەھەمانشێوە پارە یان تاپۆی خانووی بەبارمتە دانابێ ، مەرجێکی تری ئەو بەندە بریتیە لەکارکردن لەناو بەندیخانەکەدا ، ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (١١٨) کەسن.
٩. بەندی ماڵی - ئابووری ، ئەو بەندە تایبەتە بە تاوانەکانی ئابووری ، ژمارەی گیراوانی بەندەکە (٤٥) کەسن.
١٠. بەندی قەرەنتینە (مەحجەر) ، بەگشتی ژمارەیان (٤٨) کەسن ، ئەو بەندە دەتوانین بڵێین کاتیە لەوێوە گیراوان دابەشی بەندەکانی تر دەکرێن.


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان - بەشی ڕۆژهەڵات تازەترین خشتەی ئاماری بەندەکان و گیراوانی گرتووخانەی ناوەندیی سنە بڵاودەکاتەوە:

 

 

قورئانی ١

قورئانی ٢

سەلامەتی ١

سەلامەتی ٢

بەندی ٤

بەندی ٥

مشاوەرەی ١

ئیشتغاڵ - پڕۆژە

ماڵی - ئابووری

قەرەنتینە

١٣٥ گیراو

٨١ گیراو

٩٥ گیراو

٦٤ گیراو

١٠٢ گیراو

١١٢ گیراو

١٢٢ گیراو

١١٨ گیراو

٤٥ گیراو

٤٨ گیراو

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان - بەشی ڕۆژهەڵات تازەترین خشتەی ئامار و ناوی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە بڵاودەکاتەوە:

 

 

جۆری سزا

هۆکاری گرتن

بەرواری گرتن

شوێنی لەدایکبوون

بەرواری لەدایکبوون

ژمارەی ناسنامە

ناوی باوک

ناو

١٦ سال

سیاسی

١/٢/١٣٨٥

سنە

١٣٤٨

٢١٩٥٣

محمد

جهاندار محمدی

سێدارە

سیاسی

١/٨/١٣٨٦

سنە

١٣٦٠

٣

عباس

حبیب الـلە لطیفی

سێدارە

سیاسی

٥/١٣٨٩

مەریوان

١٣٥٤

٢٩٣

عبدالـلە

بەختیار معماری

١٦ ساڵ

سیاسی

٤/٨/١٣٨٨

سنە

١٣٤٧

٥٣٥٩

عبدالـلە

فرهاد لاهوریان

هەتاهەتایی

سیاسی

١٠/٦/١٣٧٩

پیرانشهر

١٣٥٢

١٨

مصطفی

سعید سنگر

هەتاهەتایی

سیاسی

٥/٢/١٣٨٠

پیرانشهر

١٣٦٠

اختصاصی

حمزە

حسین حمزە شجاع

١ ساڵ

سیاسی

١٧/٨/١٣٩٢

کامیاران

١٣٦٥

٥٦

امین

افشین ندیمی

١ ساڵ

سیاسی

٢١/٢/١٣٩٢

سنە

١٣٤٨

٨٥١

عیسی

فایق تاشان

٢٣ مانگ

سیاسی

٩/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٣٤٨

١٨٠٧

محمد

احمد بهرامی

27 مانگ

سیاسی

٩/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٣٤٩

١٩١٠

محمود

علی رنجبر

سێدارە

سیاسی

١٥/٤/١٣٧٩

سەیدسادق

١٩٧٩ م

/

کریم

عمر کریم شریف

١ ساڵ

سیاسی

٢/٥/١٣٩٣

دیواندەرە

١٣٤٢

٤٠٣

حسن

رحیم مولودی

٤ ساڵ

سیاسی

/

بۆکان

/

/

فتاح

هادی نسیم پور

/

/

/

/

/

/

/

مرتضی رحمانی

٦  ساڵ

سیاسی

٢/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٦/١/١٣٥٣

٢

فرج الـە

کورش رستمی

٦ ساڵ

سیاسی

١/١/١٣٩٢

سنە

١٣٧٢

اختصاصی

محمدعزیز

سارو قهرمانی

٤ مانگ

سیاسی

١/٤/١٣٩٣

دیواندەرە

١٣٦٧

٣٥

محمدعلی

علاالدین ولایتی

 

 

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان

zindani@fppk.net

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک