٢٧\٤\٢٠١٨
راپۆرتی
پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی مارسی ٢٠١٨.
ڕاپۆرتی
پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مارسی ۲۰۱٨ کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم
ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمھوری ئیسلامی ئێران
بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە و تەنیا وێنەیکی
بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی،
کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین،
مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، ھەلاواردن، بێحورمەتی
بە خەلک، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان
دەکات .ھەروەھا ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان
بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ ھەر تاکێک مافی ئازادی
ڕادەربڕینی ھەیە ھەروەھالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی
مەدەنی وسیاسی داھاتوە؛ ھەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی ھەیە؛
ھیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت،
لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ ھەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی
ھەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و
پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، ھەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی
سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی
ھونەری یا ھەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی ھەڵی بژێرێت.
ھەروەھالە بڕگەی ۲۲ داداھاتوە ھەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی
ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی ھەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و
ھاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی ھەر وڵاتێک،
مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ
پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛
وھەروەھابەپێی بڕگەی ٥ھیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان
بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی
بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیھانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی
و کۆمەڵگای بەشەری، ھەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی
وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست ھێنانی تێبکۆشێت،
ھیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوھەمو کەسێک دەبێت لەمافی
سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەھرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ھەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی
ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و
دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژھەڵاتی کوردستان
زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و ھتد
زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لەگەلی کوردستان
روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە.
چوارشەممە ۹ی ڕەشەممە حوکمی ئێعدامی شارۆمەندێکی کورد، خەڵکی شاری
ئیلام لەزیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ناونیشانی ئەم زیندانییە
ئێعدام کراوە کە لەماڵپەڕی ھەنگاو ڕاگەیەندراوە، «مەھدی کازم نیا»
۲۸ساڵ تەمەنە.
یەکشەممە ۱۳ی ڕەشەممە دوو زیندانی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست
لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ئێعدام کران.
ناونیشانی یەکێک لەزیندانییەکان، مەسعوود وەکیلی، خەڵکی جوانڕۆ و
لەدایکبووی ۳ی بەفرانباری ۱۳۶۸ی ھەتاوی و خوێندکاری زانکۆیە.
دووشەممە ۱٤ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی ھەتاوی زیندانییەکی مەحکووم بە
قەرەوە(قێاێ) لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ ئێعدام کرا. تۆڕی
مافی مرۆڤی کوردستان ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوەی “ئەبووبەکر
سەلیمی”،خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان راگەیاند.
کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد«نەزمین
حەیدەری» لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری خۆی
داشکا بۆزیندانی تەعزیری. حوکمی نەزمین حەیدەری لە ئێعدامەوە داشکاوە
بۆ ۱۵ساڵ زیندانی تەعزیری.
مێرمنداڵێکی بەندکراو لە شاری مەھاباد، مەحکوم بە سێدارە بە ناسناوی
“موحەمەد ساڵەحی” کوڕی خدر خەڵکی شاری سەردەشت لە دژایەتی لەگەڵ حوکمی
گۆڕینی قەرار، ۹ رۆژ لەوەو پێش دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شەممە، ١٩ی ڕەشەممە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی (جەواد
گوڵ نییەت)، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بە
سەر داسەپابوو، لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە
ئیعدام کرا.
گرتوخانە.
گەنجێکی کورد بەناونیشانی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی جوانڕۆ لەڕۆژھەڵاتی
کوردستان لەژێر ئەشکەنجەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست
دا.
دادگەی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ قەراری ۵ ساڵ بەندکردنی
بۆ خوێندکارێکی کورد بە ناوی ” ئیبراھیم خالدی” خەڵکی سەردەشت دەر کرد.
۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی ھەتاوی دوکتۆر حسێن پوور چالاکی فریاکەوتنی یەکەم
ڕۆژەکانی بوومەلەرزە لێداوانی کرماشان کە ھەرلەدەسپێکەوە خۆی
گەیاندبووە ئەو ناوچەیە وسەرقاڵی دەودەرمانی خەسارپێگەیشتوان بووە،
لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەست بەسەر کراوە.
شاعیری کورد بە ناوی “حسین باقری ” ناسراو بە “ژاکان باران” تەمەن ۳٦
ساڵان ودانیشتوی شاری مەلەک شاـ ی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای ناردنی نامەیەک
ھەڕەشەی کوشتنی لێ کرا.
سێشەممە ۸ی ڕەشەممەی ئەوساڵ ھاوڵاتییەکی کورد خەڵکی پیرانشار
لەڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “محەممەد پتایش” ۴۵ساڵ تەمەن کوڕی
محەممەد کەریم لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
محاکمەی نەجیبە ساڵحزادە لەلقی یەکی دادگای شۆڕش.
محەممەد عەلی تاھیری سەرلەنوێ ۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دۆسیەی ڕامین حسێن پەنایی زیندانی سیاسی کورد نێردرا بۆ شاری قم.
یەکێک لە باوەڕمەندانی ئاینی یارسان بە ناوی “پەیمان پەدروود” لە
ڕێکەوتی ٨ی رەزبەری ئەمساڵ پاش چونە دەرەوە لە ماڵ لە شاری کەرەج دەست
بەسەر کراوە.
دوو کارگێڕی تێلێگرامی کاناڵەکانی ئامانج و ورمێ ۲ لە لایەن ھێزە
ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران.
پێنج شەممە ۱۷ ی رەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی “موحسێن ئەحمەدی” لە
لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەھاباد
بانگھێشت کراوە و ھەڕەشەی قۆلبەست کردنی لێ کراوە. موحسێن ئەحمەدی
تەمەن ۲۴ ساڵان وخەڵکی گوندی سەھۆڵانی مەھابادە.
دەستبەسەری چوار ھاوڵاتی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
۲١ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی ھەتاوی ۷ کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد لەڕۆژھەڵاتی
کوردستان بەھۆی چالاکی وبەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە
ھێرش وپەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین لەلایەن
ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون
۲٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی ھەتاوی دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان
لەپارێزگای ئیلام ،بەناونیشانی “تەقی مورادی” لەشاری کامێران لەماڵی
ھاوەڵ زاواکەی دەسبەسەر کرا.
ڕەشەمە ۱۳۹٦ لە شارستانی کامێران سەربە پارێزگای سنە بە مەبەستی
پشتیوانی لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان ، ھێزە ئەمنیەتیەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، لانیکەم ٨ ھاووڵاتی لە
خۆپیشاندەرانیان دەستبەسەر کردوە .
۲۶ی ڕەشەممە، ھێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەسنە (سنە)
ھاوڵاتییەکی کورد بەنام” عەزیز مەولودی” دەسبەسەر و گوازتیانەوە بۆ
شوێنێکی نادیار.
لەدرێژەی دەسبەسەری ھاوڵاتیانی کورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێکەوتی ۲۱ی ڕەشەممەی ئەمساڵ دوو کەسی دیکە
بەناوەکانی “محەممەد نەدیمی” و ” عەلیڕەزا نەدیمی” لەڕۆژھەڵاتی
کوردستان دەسبەسەر کراون
سەیدحسێن یوسفی بەندکراو لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری
مەھاباد کەلە ۸مانگی بەرێ وە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات لەڕێی
چالاکی ئایینییەوە دەسبەسەرکراوە وبەھۆی نەخۆشی گورچیلەوە لەئازاردایە،
سەرەڕای زانیاری بەرپرسانی زیندان لەھەمبەر دۆخی ئەم زیندانییە و
داواکاری دەرمانی ناوبراو رەت دەکرێتەوە.
ھاوڵاتییەکی ژنی کورد بەناونیشانی ” شتاو فارووقی” لە رێکەوتی۳ی
خاکەلێووەی لە زیندانی تەورێز گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری
ئیسلامی ئێران لەشاری سنە. جێگەی باسە کە ناوبراو بۆچاوپێکەوتنی
کەسوکاری سەردانی تورکیای کردبوو وکەلەکاتی گەڕانەوە لەشاری تەورێز
لەلایەن ھێزەکانی ئێران گیراوە.
پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی ۴ ھاوڵاتی کوردی خەڵکی
پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژھەڵاتی کوردستان بانگھێشتی ئیدارەی
ئیتلاعات کراون وھەر لەوێ دەسبەسەرکراون وتائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم
دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
چوارشەممە ئەحمەد ئەمین پەنا بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی رێورەسمی جەژنی
نەورۆز و پڕوپاگەندە دژ بە حکومەتی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندیخانەی
بەسەردا سەپێندرابوو و بە کەفالەتی ۱۵۰ ملیۆنی و بۆماوەی کاتی ئازاد
کرابو لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کرا.
چوارمانگ بەسەر دەسبەسەری “تەحسین دادرسی”ناسراو بە تەحسین چاوشین
کەلەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو تێپەڕیووە وسەرەڕای
بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ،تائێستە لەچارەنووسی زانیارییەک
بەدەستەوە نییە.
لەڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ گەڵاڵەیەکان لەشاری کرماشان لەژێرناوی
“گەڵاڵەی خاوێنکردنەوەی ئەوناوچانەی سەرچاوەی تاوانن” خستۆتە بواری
جێبەجێ کردنەوە کەباس لە دەسبەسەری ۳۶۹ ھاوڵاتی خەڵکی کرماشان دەکەن.
رۆژی دوو شەممە ۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی ھەتاوی شارۆمەندێکی کورد بەناوی ”
عیرفان ساعد پەنا” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری
سنەوە بانگھێشت دەکڕێت و ھۆکاری دەست بەسەر کردن و چارەنوسی ناوبراو تا
ئەم کاتە نادیارە.
ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە
شاری ورمێ بە ھۆی نەخۆشیەوە بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و لەلایەن
بەرپرسانی بەندیخانەوە رێگری لێ دەکرێت کە بۆ چارە سەری نەخۆشیەکەی
بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆڵبەر و کاسبکاران.
چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، دوو کۆڵبەری کورد بەناوی «کاوە ڕەشیدی و
فەرەیدوون» خەڵکی شاری بانە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی بنکەی پاسەوانانی
سنووری «نەنور»ەوە کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران.
۱٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی ھەتاوی لەسنووری “گوندی بڕوێشکانی ــ نەنۆری “ی
بانە(ناوبەری ڕۆژھەڵات وباشووری کوردستان) دوو کۆڵبەری کورد کەھەردووک
برابوون بەناوەکانی “کامران ویادگار ئەمینی” بەھۆی کەوتن بەسەر مین دا
،بریندار بوون.
شەممە ۱۲ی رەشەمەی ئەمساڵ، تەرمی کۆڵبەرێکی ٦۰ ساڵان بە ناوی “خدر
عەبدوڵاھی” دۆزرایەوە.
شەوی ۱٨ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ ھەتاوی لە ناوچەی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی
کوردستان، ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەێیک بۆ کۆڵبەرانی
ئەودەڤەرە دەنێنەوە و دەیاندەنە بەر دەسڕێژی گولە.
دووشەممە ۲۱ رەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” ئەمیر شێخە ” لە بەرزاییە
کانی سنوری سەردەشت دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.
دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی “سامان رەنجبەری” و “حەسەن کورد” بە ھۆی
تەقینەوەی ھەڵمی کەرەستەی تاوناوی توشی سوتانی رێژەی ۷۰ تا ٨۰ لە سەدی
دەبن و پاش تێپەڕینی ۳ رۆژ بە ھۆی زۆری خەستی برینەکانیان لە نەخۆشخانە
گیانیان لەدەست دەدەن.
سێ کۆڵبەری کورد بە دەستی ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان
بەھۆی ھەڵدێران لە شاخ و بەرزایەکانەوە برینداربون.
۲۷ی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەھۆی ڕاوەدونانی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی
محەممەد خەڵکی گوندی(ئەسکۆڵ)ی مەریوان لەبەرزاییەکانی گەردەنەی”تەتە”
کەوتە خوارەوە و بەگرانی بریندار بوو.
۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی، مووچەی پاشەکەوتی سەرجەم مانگەکانی
ڕەشەممە،ڕێبەندان، ڕەزبەر وخەزەڵوەر وزێدەکارییەکانی سەرماوەز و
بەفرانباری ساڵی ڕابردووی کرێکارانی شارەوانی مەھاباد تائێستە پێیان
نەدراوە.
۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی، لەنێزیکی گوندی کانی زەردێی سەربەشاری
سەردەشت لەڕۆژھەڵاتی کوردستان، کاروانێک لەکۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی
ھەنگی سنوورییەوە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە بەو ھۆیەوە کۆڵبەرێک
بەناوی “لوقمان ئەحمەدزادە” ۳۷سالە گیانی لە دەست داوە.
۶ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “ئیبراھیم
سلێمانی ” خەڵکی گوندی کانی زەرد سەربە شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی
ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. جێگەی باسە ناوبراو
خێزان دار وخاوەنی ۴کچ وکوڕێک بووە وتەنیا کاسبکاری ماڵەوە بوو .
دووشەممە ۶ی خاکەلێووەی ئەمساڵ، وەرزێرێکی کورد،خەڵکی شاری سنە لەکاتی
جێبەجێ کردنی کار لەگوندی (سی وسێ مەردە)ی سەربە “بەڵەسێ”ی شاری دێولان
لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی، بەھۆی ھەڵدێرانی تراکتۆرەکەی گیانی
لەدەست دا.
چوارشەممە ۸ی خاکەلێووەی ئەم ساڵ، یەکێک لە (سیمبان)گەلی کومپانیای
“اروم نوآورن غرب”لە ورمێ، کەبەمەبەستی چاک کردنی ئەو گڵۆپانەی لەسەر
ڕێگەی ھاتووچۆی خەڵک کەلەپاش گەردەلوولی ئەم دوایانە تووشی خەسار
ببوون، ئەم سیمبانە ڕوومەتی خەساری پێگەیوپێ وسووتا وھەنووکە
لەنەخۆشخانەیە.
کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی سامان سەبری لەسنووری بانە بووبە ئامانجی
تەقەی ھێزە چەکدارەکان. ئەم گەنجە ۲۳ساڵ تەمە لەسنووری بانە سەرقاڵی
کۆڵبەری بووە کە لەلایەن ھێزەکانی ھەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە کرابە ئامانج ۆبەگرانی برینداربووە.
خۆکوژی و کوشتن.
شەمە ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی ھەتاوی ژنێک بەناوی ” نەدا زاھیری عەبدە وەند ”
کچی حەسەنعەلی لە شاری کامێران سەربە پارێزگای سنە خۆی کوشتوە . لە
ھەواڵەکەدا ھاتوە ئەو ژنە خێزاندار خاوەنی ۲ منداڵ بوە و بە ھۆی
کێشەێیکی بنەماڵەییەوە ھەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە .
۱۴ی ڕەشەمە ی ۱۳۹٦ی لە گەڕەکی ئازادەکانی شارستانی دیواندەرە لە
پارێزگای سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ،ھاووڵاتێیک بە ناوی سدیق شابازی
تەمەن ٥۰ ساڵ بە ھۆکارێکی نادیار دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست
داوە .
پێنج شەممە ۱۷ی رەشەممەی ئەمساڵ زۆرانبازێکی کورد خەڵکی شاری “سەحنە”
لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “ئەمین رەزایی” بە شێوەی خۆھەڵواسین
کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
شەممە ۱۹ی ڕەشەممە مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی سەرپێڵ زەھاو
بەناونیشانی “ڕەسوڵ قارەمانی” ۳١ ساڵ تەمەن لەناوچەی تازئاوا لە کامپی
نێزیک بەئیدارەی پەروەردە و فێرکاری، خۆی سێدارەی بۆخۆی ھەڵواسی
وکۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
۹ خاکە لێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی لە شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە
گەنجێکی ۲٤ ساڵ تەمەن بە ناوی “ئیدریس کەمانگەر ” کە خێزاندار بوە،
خۆکوژی کردوە و گیانی لە دەست داوە.
۳ی خاکەلێووەی ساڵی ۱۳۹۷ی ھەتاوی، پیاوێکی گەنج بەناونیشانی “میلاد
خوجەستە” کوڕی حسێن بەھۆکارگەلی نادیار دەستی دایە خۆکوژی وگیانی خۆی
لەدەستدا.
ناعەدالەتی و پەراوێز خستنی شارومەندان.
یەکشەممە ۲۰ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی ھەتاوی ،ئیمامی جەماعەتی شاری
کرماشان خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانێک بووە کەلەفستیواڵی خێڵ
وئێلەکان بەشێوەی تێکەڵاوی ھەڵپەڕکێی کوردیان کردووە.
ھێرشی ھێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی بۆسەر گوندی نێی مەریوان.
سێ شەممە ۷ی خاکەلێوەی ئەمساڵ شارەوانی شاری سنە بە یارمەتی ھێزە
ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھێرش دەکەنە سەر دۆڵی “سەی حسەین” و
ماڵی ھاووڵاتیەک دەڕوخێنن. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،دۆڵی سەید
حسەین گەڕەکێکی ھەژار نشینی شاری سنەیە و بێ بەرین لە خزمەتگوزاری.
۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خێوەت وکانێکسەکانی
بولەرزە بەرکەوتوانی شاری سەرپێڵ زەھاو لەڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی
ناستانداربووانی جێگیرکردنی ئەم خەساربەرکەوتوانە لەئاگردا سوتاو
خەساری گەورەی لێکەوتەوە.
مین و تەقەینەوە.
۱۹ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی ھەتاوی بە ھۆی تەقینەوەی مین لە پێگەیەکی سنوری
“ھەرمێدۆڵی “شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان سەربازێک بە ناس ناوی
“موحەمەد حەیدەری” خەڵکی شاری زەنجان بە خەستی بریندار بوو
یەک شەممە ۲۰ی رەشەمە، ئامێرێکی جۆری تراکتۆر لە کاتی کاروباری دانانی
بۆری, مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق دەتەقێتەوە و شۆفیری
تراکتۆرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە.
ھەینی ۳ی خاکەلێوە لە سەرئاوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام تەقینەوەی ھاوەن
بوە ھۆی گیان لە دەست دانی دوئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “شوکروڵا
رەحیمی ” و ” عەلی رەزا رەحیمی” کوڕی شوکروڵا و ھەر بەو ھۆیەوە دایکی
بنەماڵەکە بریندار دەبێت.
۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی ھەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مەنسور مورادی”
دانیشتوی گوندی ئیسحاق ئاوا ی سەر بە شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان
بە ھۆی تەقینەوەی مین ھەردوو لاقی خۆی لەدەست داوە.
باشووری کوردستان.
لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چۆمان چوار ھاوڵاتی
گیانیان لەدەست دا.
۲۷ی ماڕسی ۲۰۱۸لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک گەنجێک بەناونیشانی”
حەمزە” کوژرا. بەگوێرەی ھەواڵە ناوبراو بەپێی ئەوەی ھەندێ ھۆرموونی
مێینەی تێدا زوور بوو و ترەنس بووە
باکووری کوردستان.
ھەینی ۲ی مارس ۲۰۱۸ ، سوپای تورکیا ھەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی
سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەھانەیەی گەریلای ھەپەگەی لێیە ماڵەکانی
سووتاند، لە ئەنجامدا چوار ھاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و ھەشت
ھاووڵاتیشیان دەسبەسەر کردوە.
پێنجشەممە ۱٥ی ئادار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای ھەمیشەیی
خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم
دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی نەورۆز دەیان شارومەندی کورد لە شارەکانی باکوری
کوردستان و تورکیا لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنە و جەژنی ” نەورۆز” لە
لایەن پۆلیسی تورکیاوە قۆڵبەست کران. بە پێ چەند ڕاپۆرتێک پۆلیسی
تورکیا لە کاتی بەڕێوەچونی ئاھەنگی نەورۆز ٢٢ کەسی لە شاری ئیستەنبوڵ و
٢٦ کەس لە باکووری کوردستان دەست بەسەر کراون.
رۆژئاوایی کوردستان.
۳ی ماڕسی ۲۰۱۸ی زایینی ژنێکی تەمەن ۶۰ساڵی کورد بەناونیشانی “زەلوخ
محەممەد حەسەن” لەپەلاماری سوپاو چەتەکانی تورکیا بۆسەر شارۆچکەی شییەی
سەر بەکانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەھۆی دەسڕێژی فیشەکەوە
گیانی لەدەستدا.
یەخسیرکردنی ۳۰۰ھاوڵاتی گوندی “مەیدان ئەکبز” ی سەربە ڕاجۆ لەلایەن
ئەرتەشی تورکیاوە.
کۆمەڵکوژی گەلێک لە عەفرین/ سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی ژێر
پەرچی لە دوو کیلۆمەتری عەفرین.
مانگی سووری کورد ئاماری جینایەت وکوشتارەکانی حکوومەتی تورکیای دژبە
ھاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرینی ئامادە وبڵاو کردۆتەوە.
لە عەفرین ٤ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و ١٢ی دیکەش بریندار
بوون.
دوو ژن و سێ منداڵ بەھۆی بۆردمانەکانی ناوەندی عەفرین گیانیان لەدەست
دا.
سوپای تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ٥٦ ڕۆژە ھێرشێکی ھەمە
لایەنەی بۆسەر گەلی کورد لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە.
سوپای تورکیای ئەمڕۆ کۆمەڵکوژیێکی دیکەی ئەنجامداوە و لە ئەنجامی
بۆردمانی ئەمرۆ دا ١٩ ھاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە وبەدەیان ھاووڵاتی
دیکەش بریندار بوون.
۱۶ی مارسی ۲۰۱۸ سپا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی تورکیا لە ھێرشی
تۆپخانە و بۆمباران، لانیکەم ٤۷ ھاوڵاتی مەدەنی لەناوەندی شاری عەفرین
کە ۱۶کەس لەوانە منداڵ و۱٤کەسیشیان ژن گیانیان لەدەست دا وبەدەیان
کەسیش بەھۆی ئەم ھێرشانەوە بریندار بوون.
۱۶ی مارسی۲۰۱۸پلاتفۆڕمی ئەورووپی “پارێزگاری کردن لەعەفرین” داوای
لەھێزە نێودەوڵەتییەکان کرد دژبەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر عەفرین پەرە
بەچالاکییەکانیان بدەن. پلاتفۆڕمی پارێزگاری لەعەفرین ڕایگەیاند کە ۱۹ی
ماڕس لەبەرانبەر نووسینگەی ڕێخراوی نێونەتەوەیی لەشاری ژینۆ دەست
بەکارەکانی دەکات.
۱۷ی ماڕسی ۲۰۱۸بەھۆی گرانی ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سپای تورکیاوە،
۱۱کەسی مەدەنی کوژران وبەدەیانی دیکەیش بریندار بوون.
پارڵمانی ئەوروپا لە سەر شەری سوریا و ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی
عەفرین بەیاننامەیەکی دەرکرد، لە بریاری یەکێتی ئەوروپا دا ھاتووە کە
تورکیا دەبێ ھێزەکانی لە عەفرین بکێشێتەوە و لەو شارەی کوردستان برواتە
دەرێ.
دەیان منداڵی کچ لە عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیە بێسەروشوێن کراون.
پەڕلەمانی وڵاتی میسر لەکۆبوونەوەی پەڕلەمانی خۆیدا، سەرەڕای لێدوان و
وتووێژ لەمەڕ پرسی ڕۆژھەڵاتی ناوین وسیاسەتە شەڕانگێزیانەکانی
تورکیا،دەسدرێژی وھێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین لەڕۆژئاوای
کوردستانی ھاوشێوەی پاکتاوی ڕەگەزی ساڵی ۱۹۱۵ی ئەرمەنییەکان پێناسە
دەکات.
زانیار زەمیران و عیسا فەیزی بۆ پشتگیری لە عەفرین دەستیان داوەتە
مانگرتن. زانیار لە پێنجی خاکەلێوە و عیسا لە شەشی خاکەلێوە مانگرتنی
خۆیان دەست پێکردووە.
برینداربونی ٢١ ھاووڵاتی لە گوندی بەربانێ-ی ڕاجۆی عەفرین لە لایەن
سوپای تورکیاوە.
۶ی مارسی ۲۰۱۸ دکتۆر شیار حاجی عەبدۆ، پزیشک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی
عەفرین، لە کاتی تیمارکردنی بریندارەکانی ھێرشە ھەواییەکانی تورکیا، لە
ئەنجامی بوردمانی فڕۆکەدا گیانی بەختکرد.
شاری عەفرین بەردەوام لە ژێر ڕەھێڵەی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا دایە.
ھێرشەکانی سوپای تورکیادا بۆ ڕاگرتنی ژیان لە عەفرین بەردەوامە.
بەپێچەوانەی ئاگربەست بۆ سوریا، تورکیا درێژە بە ھێرشەکانی دەدات ک م م
ک:چوار ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و بڕیاری
ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لە ناوخۆیی سووریای ڕاگەیاند، بەڵام
تورکیا ڕایگەیاند، ئەو ئاگربەستە ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون ناگرێتەوە.
کوژرانی ۱۳ کەس لە جندرێس لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکومەتی
تورکیاوە.
لە عەفرین کۆمەڵکوژی روو دەدات/ زیاتر لە ۵۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە
بە سەدانیش بریندارن.
تیرۆر ئەندامی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەممە ۱۵ لە سەر ۱۶ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶، لە بۆسەیەکی
تیرۆریستی دا لە ناوچەی ڕانیە، قادر قادری ئەندامی دێرینی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستان کەوتە بەر دەسترێژی گولە و لە ئاکامدا گیانی
بەختکرد.
سەباح رەحمانی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە
لە رۆژی پێنج شەممە ۱۰ی رەشەمە بە ھۆی تەقینەوەی بۆمب لە گەڵ باوکی بە
توندی بریندار کرابو، سەرلە بەیانی ھەینی ۱۱ی رەشەممە لە یەکێک لە
نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر گیانی لە دەست دا.
۱۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی ھەتاوی لە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی باشوری
کوردستان ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ژێر ئوتومبیلی دوو
ھاووڵاتی شاری کامێران و دانیشتوی شاری ھەولێر سەلاح ڕەحمانی و سەباح
ڕەحمانی بریندار دەبن.
باکووری کوردستان.
ھەینی ۲ی مارس ۲۰۱۸ ، سوپای تورکیا ھەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی
سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەھانەیەی گەریلای ھەپەگەی لێیە ماڵەکانی
سووتاند، لە ئەنجامدا چوار ھاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و ھەشت
ھاووڵاتیشیان دەسبەسەر کردوە.
پێنجشەممە ۱٥ی ئادار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای ھەمیشەیی
خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم
دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی نەورۆز دەیان شارومەندی کورد لە شارەکانی باکوری
کوردستان و تورکیا لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنە و جەژنی ” نەورۆز” لە
لایەن پۆلیسی تورکیاوە قۆڵبەست کران. بە پێ چەند ڕاپۆرتێک پۆلیسی
تورکیا لە کاتی بەڕێوەچونی ئاھەنگی نەورۆز ٢٢ کەسی لە شاری ئیستەنبوڵ و
٢٦ کەس لە باکووری کوردستان دەست بەسەر کراون.
راگەیاندنی KMMK.
۸ی مارس، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی و ھەوڵدان بۆ ژیانی یەکسان
و ئازادە.
پێشێل کاری مافی ژنان لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
نەورۆز وساڵی نوێ لەگەلی کوردستان پیرۆز دەکەین
بە تێکشاندنی پەیکەرە کاوەی ئاسنگەر پیرۆزیەکانی نەتەوەێیک ناسڕێتەوە.
کۆمەڵکوژی ھەلەبجە، کۆمەڵکوژی نەتەوەیەک بوو/ خەریکە دووپات دەبێتەوە.
ئەوەی لە عەفرین روو دەدات، ھێمای داڕمانی مرۆڤایەتیە.
ئێتر.
ئومید نوبوریر پەرلەمانتاری حزبی سەوزی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، حکومەت
لەدوای ھێرشەکانی عەفرینەوە، ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەھای ملیۆنان
یۆرۆ چەک بە تورکیا بفرۆشێت.
۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی ھەتاوی، چل کەس لە چالاکانی کلتوری خۆراسان پەیوەست
لەگەڵ ھێرش، کوشتن و داگیرکەری شاری عەفرین لە لایەن حکومەتی تورکیا،
راگەیاندنێکیان دەر کردووە.
دادگایەکی ئاڵمانیا سزای ٦ مانگ زیندانی بە سەر یونس ئوغور ئەندامی
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئۆلدینبۆرگ، داسەپاند.
چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ” شاھۆ موڕادی ” خەڵکی شاری مەریوانی سەر
بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەتەری دیپۆرت کردنەوەی بۆ وەڵاتی ئێرانی لەسەرە
. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،شاھۆ موڕادی بە ھۆی چالاکی سیاسی ، لە
ئێران دەردەچێت و لە لایەن ئێرانەوە داوا کراوە کە لە ئەگەری دیپۆرت لە
ئوتریش بۆ ئێرانە.
چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی “شۆڕش شوکری” خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی
کوردستان لە ڕێگەی شاری وان لەباکووری کوردستان لەلایەن پولیسە
ئەمنییەتی تورکیاوە دەسبەسەرکراوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات،
ھەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و ھەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە
لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە
خەڵکانی جیھان بگەیەنن.کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|