٦\١\٢٠١٨
راپۆرتی
پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له مانگی ١٢ی ٢٠١٧ لە کوردستان.
ڕاپۆرتی
پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له مانگی دیسەمبەری ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی
مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم
ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران
بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی
بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی،
کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین،
مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی
بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان
دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان
بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی
ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی
مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛
هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت،
لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی
هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و
پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی
سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی
هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی
ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و
هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک،
مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ
پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛
وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان
بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی
بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی
و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی
وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت،
هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی
سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی
ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و
دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان
زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد
زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لهگەلی رۆژهەلاتی
کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە.
۲۰ ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی ، پێنج بەندکراو لە زیندانی دیزڵاوای
کرماشان لەسێدارە دراون. بە پێی زانیارییەکان تۆمەتی ئەو چەند کەسە
لەسێدارە دراون، کردەوعی قەتل و کوشتن بووە.
سزای ئێعدامی سەر حەیبوڵا لوتفی گۆردرا بۆ سزای حەپسی هەتاهەتایی
پێنجشەمە ۲۳ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ زیندانێیکی سزادراو بە قەساس بە ناوی «هادی
ئەسەدلو» کوڕی سەیف عەلی خەڵکی گوندی «ئەمیربەیگ» سەربە شارستانی خۆی
لە پێش چاوی جەماوەردا لە دار درا.
٣٠ سەرماوەز ٤ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شار بە تاوانی قەتڵ بە سزای
قەساس «تۆڵەکردنەوە» ئیعدام کراون.
حوکمی ئێعدامی گەنجێکی کوردی خەڵکی کوردی خەڵکی بروجێرد لەپارێزگای
لوڕستان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.
زینداان.
بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی «سەید سامی حوسەینی» لە بەندیخانەی
چوبینی قەزوین بە هۆی نەبونی مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە
بڕواری ۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶هەتاوی) دەستی داوەتە مانگرتن.
نوسەر و شاعیری کورد بەناوی «عەلی رەزا سپاهی لائین» لە شاری کەلات
نادری خۆراسانی رەزەوی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارەوە بانگهێشت
دەکرێت و پاشان دەست بەسەری دەکەن.
ئەشکەنجە دانی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە
قورسترین شێواز.
هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجلی مەدەنییەوە
لەبۆسەیەکدا کە بۆ دووکەسیان بەناوەکانی تەحسین دادڕەسی ناسراو بە «تەحسین
سەردۆشی» و «ئارام نیک پەی» دەستبەسەر کرد.
۱۱ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی سێ شارۆمەندی بەهایی کورد دانیشتوی شاری
کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
زیندانی سیاسی کورد «سیامەک ئەشرەفی» پاش تێپەڕینی ۶ ڕۆژ بەسەر
مانگرتنی تەردا، ڕۆژی سێ شەممە ۷ی سەرماوەز لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ
بە دروونەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لەخواردنی وشک.
موحەممەد کەریمی چالاکی کرێکاری یەکشەمە ۱۲ سەرماوەزی ۱۳۹٦ لە لایەن
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیدا لە شاری بۆکان دەسبەسەر و
بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ۳ ساڵ زیندان کە پێشتر لە لایەن دادگای
شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد سزا درابوو ، ڕەوانەی زیندانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان کرا.
ۆژی شەممە ۱۱ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە کرماشان هەڵدەکوتنە سەرماڵی شارۆمەندێکی بەهایی بە
ناوی «بۆرهان تبیانیان» و لە کاتێکدا کە ناوبراو لە ماڵەوە نەبوو
ماڵەکەی دەپشکێنن و دەستدەگرن بە سەر کەلوپەلی تایبەتی بۆرهان دا.
گوشار بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدنی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاری
سنە رۆژ لە دوای رۆژ چڕ دەبێتەوە
نالەباربوونی دۆخی تەندرووستی شاکر باقی لەزیندانی کاشمەر.
نوسەر و رۆژنامەوانی کورد”عەلی رەزا سپاهی نائین” کە لە بڕواری پێنج
شەممە ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹٦ هەتاوی) لە لایەن هێزە
ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر دەکرێت.
لە بەردەوامی دەستگیر کردنی شارومەندانی کورد، ۱۵ سەرماوەزی ۲۷۱۷ کوردی
(٦.١٢.٢٠١٧ زاینی) سێ شارومەندی کوردی خەڵکی ساحیب سەر بە شاری سەقز بە
هۆکاری نەزانراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی دەستگای زانیاری سوپای
پاسداران قوڵبەست دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازەرێنەوە.شوناسی
کەسەکان به م شێوەیە: فواد ساحبی، فەرەیدون ساحیبی و پەیمانی شەریفی..
پێنجشەممە ۱٦ سەماوەز ۱۳۹٦ ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد سزا دراو
بە لەسێدارەدان بە ناو “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ” دووبارە بۆ بەندیخانەی
ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گەڕینرایەوە.
دادگای گشتیی شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە سزای لێدانی ٥٠ قامچیی
بەسەر ژنەچالاکوانێکی کورد بەناوی زەمانە زێویدا سەپاند، بە تۆمەتەی
ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری
کوردستان لە سەقز بەشداری کردبوو.
ڕامین حسێن پەنایی بەندکراوی سیاسی کورد دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
چوار ژن لە دەست بەسەر کراوانی ۱٤ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹۶ی هەتاوی)
کە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆسەر
گوندی “جلیزی” سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر
کرابون رادەستی بەندیخانەی شاری ئیلام دەکرێن.
دوو شەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) چالاکێکی کرێکاری
کورد بە ناوی مەحەمەد عەزیزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی پەیوەندی تەلەفونی بۆ ئەو ئێدارەیە
بانگهێشت دەکرێت.
شارۆمەندێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “کەیوان عولیایی” رۆژی سێ
شەممە ۲۱ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە گۆڕەپانی “مەنگوڕان”ی ئەم شارەدا لە
لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێی دەدرێت و دواتر قۆڵبەست دەکرێت
و بۆ شوێنێکی نادیار دبرێت.
چوار شەممە ۲۲ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) دوو شارۆمەندی
کورد کە پێشتر بە بیانوی تێک دانی ئاسایشی گشتی و کۆبونەوەکانی پاش
گیان لەدەست دانی گوماناوی “فەریبا خوسرەوانی” قەراری بەند کردنیان
لەسەر درابوو، بۆ بەسەر کردنی قەرارەکە رادەستی بەندیخانەی مەهاباد
دەکرێن.
چوارشەممە۲۲ی سەرماوەز،چالاکێکی مەدەنی کورد بەناونیشانی “مەسعوود
محەممەدی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
لەشاری ســـنە بانگهێشت ولێکۆڵینەوەی لەسەرکرا.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەدرێژەی دەسبەسەرییە
بەربڵاوەکانی شارۆمەندانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری
ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمجارە “کوبرا خاڵەندی” چالاکی مەدەنی خەڵکی
مەهاباد دوو مانگ زیندانی بۆدیاری کرا.
شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” لۆقمان کەریمی ” خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر
بە سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی (پێنج ڕۆژ) ڕابردوودا
لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە سەر ۲٥ ملوێن
تمەن پارەی “عەبدۆڵا ئەمین پوور” باوکی “خالید ئەمینپوور”چالاکی سیاسی
و زیندانی سیاسیدا گرت.
25ی سەرماوەزی 1396ی هەتاویدا هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام هەڵیان کوتایەسەر ماڵی شاعیری کورد حوسەین
باقری و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان گرت بەسر مۆبایل و لاپ تۆپەکەیدا
و ناوبراویشیان قۆڵبەست کرد.
بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی
زستاندا لە دۆخێکی خراپ دا ژیان دەکەن. نەبونی ژوی حەواندنەوی پێویست و
زۆر بونی رێژەی بەندکراوان و خراپ بونی خۆراک و نەبونی دەرمان بۆ
نەخۆشەکان بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی.
سێ شەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی
شاری ســـنە بەناوەکانی “مادێح فەتحی وشارام فەرهادی”، پاش دوو ڕۆژ
لەگواستنەوەیان بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســـنە.
وار چالاکی ژینگەپارێزی بەناوەکانی مەهدی بابایی، غەفوور خوسرەوی،
ئیسمایل شوکری و فەرشاد ئەحمەدی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی
کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەسبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی
نادیار.
لە رۆژانی رابردوو دا دوو چالاکی مەدەنی کورد لە شاری مەهاباد لە لایەن
مەحکەمەی شۆڕشی ئەو شارەوە قەراری بەندکردنیان بۆ دەر کرا.
حەوتوی پێشوو شارۆمەندێکی کوردی بۆکانی بەناوی “سەلاح حاجی رەسوڵی” پاش
هێرشی هێزەکانی بەرگری ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی”ئاڵ کەندی” سەر بە
شاری بۆکان قۆڵبەست دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
لە دوومانگ پێش ئێستاوە، چالاکێکی کولتوری و مەدەنی و ژینگە پارێزی
کورد بە ناوی”نەعیم موحەممەد پور” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” ناوچەی
موچشی سەر بە کامیاران دەست بەسەر کراوە.
رۆژانامەنووسێکی كوردی كرماشانی بە ناوی “ئەرژەنگ زەڕگوش” بۆ جاری
دووهەم لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری کرماشانەوە بانگهێشت و
لێپرسینەوەی لێكرا.
۲ی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٧ کوردی (١٣٩٦ی هەتاوی) چالاکی کرێکاریشاری سەقز
“عیزەت نەسری” لەگۆڕەپانی دایکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی (جلی
مەدەنی) سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی
گرتووخانە کران.
پێنج شەممە ۷ی بەفراباری ۲۷۱۷ی کوردی هونەرمەندێکی کوردی دانیشتوی ورمێ
بە ناوی”پەیمان میرزا زادە” لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.
مەلایەکی کوردی وتاربێژی مزگەوتی گوندی(کوپیچی خواروو)ی سەربە شاری
بانە بەناونیشانی”محەممەد ئەدیبی” لەسەرداوای ئیدارەی ئیتلاعاتی
ئەوشارە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی(دادگاە روحانیت)
لەشاری هەمەدان کرا.
دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە
بیانوی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کانی کوردستانی تێکڕا ۱۵
ساڵ بەندیخانەیان و دوور خستنەوەیان بەسەردا سەپاو بۆ رادەستی
بەندیخانەی کرمان کراونەتەوە.
کۆلبەر و کاسبکار.
کاسبکاری کورد بە ناوی “عەتا موحەممەدزادە” و هاوژینەکەی بەناوی”سوغرا
تەیموری” دانیشتوی گەڕەکی شرۆچکەی گوڵانی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی
کوردستان لە کاتی راوەدوونانی تڕۆمبیلی ئەم کاسبکارە کوردە کە هەڵگری
ئامێری رسیڤێری مانگی دەستکرد بوون و هەوڵی دەرباز بون لە دەستی هێزە
ئەمنیەکان دەدەن توشی روداوی هاتوچوو دەبن و بەو هۆیەوە ئەو دووکەسە
گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی زانیاری گیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ئەنجامی
دەسترێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “زەنجان” کاسبکارێکی
کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی”هیوا”بە توندی بریندار دەبێت، بەڵام
لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرگری دەکرێت لە چارەسەر کردنی برینەکانی.
رۆژی یەک شەممە ۱۲ی سەرماوەز، لە سەر سنوری ماکۆ دوو کۆڵبەری کورد
بەناوەکانی،«نەورۆز بادپا» و «سمکۆ چەلەپی» لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی بریندار دەکرێن و بەهۆی زۆری رێژەی
برینەکانی سمکۆ چەلەپی، ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر
چاوەدێری پزیشکیدایە.
هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی هێرشەکانیان لە ناوچە
سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران، چەندین
کەس بریندار و دەست بەسەر دەکرێن و شتومەکەکانیاندا دەستی بەسەردا
دەگیرێت.
فەرزاد قادری” کۆڵبەرێکی ۲٥ ساڵان خەڵکی گوندی “نیسانە” سەر بە ناوچەی
“نەوسود ” لە دەڤەری هەوراماناتی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژەڵاتی
کوردستان کە لە ڕۆژی ۳۰ ڕەزبەری ئەمساڵدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە
سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان
باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاقی(پای) بریندا دەبێت ، ئێستا دۆخی
تەندرووستی ناوبراو نالەبارە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی ناوبراو لە
ئارادایە .
ئەوڕۆ چوارشەممە ۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو کرێکار لەگوندی
مەڵکەندی پولدەشت بەهۆی پڕوکانەوە گیانیان لەدەست دا.
شەوی ڕابردوو (۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۶) گرووپێک لەکۆڵبەران لەکاتێکدا کە
هیچ چەشنە بارێکیان پێنەبوو لەکاتی گەڕانەوە لەناوچەی سنووری سەردەشت
لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە بۆماوەی چەند
کاتژمێر دەسبەسەر وکەوتنە بەر لێدان وبێ ڕێزی.
چوارشەممە ۱٥ سەرماوەزی ۱۳۹٦هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئێدریس
بایزیدی» کوڕی قادر ۲٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «سینگان» سەر بە شاری شنۆ لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرمای زۆرەوە، سەرما بردی و گیانی لە
دەستدا.
کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “سیروان” خەڵکی گوندی “ئاڵمانە”ی سەر بە مەریوان،
بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە تاشە بەردەوە لە ناوچەی “تەتە”ی سەر بە
هەورامان بە توندی بریندار دەبێت و دەبرێت بۆ نەخۆشخانە.
شەمە ۱٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) لە گوندی بێتووشی
ناوچەی (ئالان)ی سەردەشت یەکینەیەک لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێران بە سەرپەرشتی (سەرگورد سەمەدی) کاروانێک کە کاسبکارانی کورد بەر
دەسترێژی تەقە دەدەن
لەمەوبەر کۆڵبەرێکی شنۆیی بە ناسنامەی (خدر تابناک)، خەڵکی گوندی
سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە کێوە سنوورییەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە
لاقەکانی لە دەستدا و دەستیشی زیانی جیدی پێ گەیشتووە.
شەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئیسحاق
حەبیبێ” و” سرور محەممەدی” لەنێوان ناوچەی سیاناو و مەریوان
لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران
بریندار بوون.
ڕۆژی ۲٥ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦ ی هەتاوییدا لە نێوان گوندە کانی بێتوش و
مەزنێ سەر بە شارستانی سەردەشت ، هێزەکانی سپای پاسداران کاسبکاران
دەدەنە بەر دەسڕێژ و ۲ گەنج بە ناوەکانی موحەممەد بەهرامی و عوسمان
ئەحمەدی بە بیانوی کۆڵبەری دەکوژن .
سێ شەممە ۲٨ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
بەرزاییەکانی “کانی خودا” لە پیرانشار، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد
دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامی گولە باران کردنیان کۆڵبەرێکی کورد بە
توندی بریندار دەبێت.
۳۰ سەرماوەزی۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ هەتاوی) لە نزیک ئاوایی زەلێ هێزەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران تەقە لە دەستەیک کۆڵبەر دەکەن، لە ئاکام دا
کۆڵبەرێک بە ناوی عادڵ محمدپور کوری ئێبراهیم خەڵکی ئاوایی سیاومە بە
خەستی بریندار دەبێت.
۳۰ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی ، سێ کرێکاری کورد بە ناوەکانی :”بنیامین
گووڵمحەممەدی” کوڕی تاهیر خەڵکی گوندی “دشوان” سەر بە شاری سەڵماس و ”
محەممەد زەیدی” کوڕی “نیزامئەدین ”گیانیان لەدەست دا.
دووشەممە ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناو ” کەریم مەحموودی
” لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “سەوڵاوا”
بە تەقەی ڕاستەوخۆی کوژرا .
۹ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەنێزیکی سنووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری
کوردستانی شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی “هادی ئەمینی”
بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی ،لەدرێژەی کوشت وبڕی کۆڵبەران وکاسبکارانی
کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی “ڕەحمەت
سلێمان زادە” ۳۳ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.
هێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک لە سەردەشت بریندار
دەکەن.
ناعەدالەتی، نارەزایەتی و گردبوونەوەی شارومەندان
بەرگری لە بەڕێوە چونی رێوڕەسمی یادکردنی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە
لایەن دەزگای کولتوری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
نەبونی ئەمنیەتی پیشەیی و نەدانی ۱۵ میلیارد تمەن لە حەق دەستی
دواکەوتوی کرێکارانی شارەوانی مەریوان
پتر لە ۲۳۰۰ منداڵ لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەدەست بەد
خۆراکیەوە( سوء تغذیە) دەناڵێنن.
ڕێژەی بێکاری گەنجان لە پارێزگای سنە ڕوو لە هەڵکشانە.
مەترسی پاراستن(ایمنی)ی قوتابخانەکانی ورمێ هەڕەشەیە لەسەر گیانی
قوتابیان.
هێرش بۆ سەر گوندێکی ئیلام / سووکایەتی و لێدانی ژنان و دەستبەسەر
کردنی.
مووچەی کرێکارانی شارەوانی مهاباد بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سپای
پاسداران
منداڵانی شین ئاوێ بەهۆی خەسارەکانی سووتان بەردەوام ئازار دەچێژن.
نەبونی رێگاو بانی پێویست و شیاو بۆ هاتوچۆی پتر لە سەد گوندی
ئەلیگودەرز.
تەپوتۆزخوێندنگاکانی مێهران لە رۆژهەڵاتی کوردستانی داخست.
کارەسات / گرفتی تەندروستی و ڕۆحی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی
کرماشان .
دابەزینی بەرچاوی هێزی کڕینی بنەماڵەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕەوشی دژوار ونەگونجاوی بوولەرزە لێدراوانی کرماشان وڕوانگەی
گاڵتەئامێز وناپەرپرسانەی بەرپرسان.
دۆخی نالەباری ئابووری خەڵکی شاری “تیکاب” سەر بە پارێزگای ورمێ لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پارێزگای سنە پێشەنگی فرۆشتنی گورچیلەیە.
کۆبونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی کارگەی پرۆفیلی ورمێ و دواکەوتنی
موچەکانیان
بەرپرسی قوتابخانەی ئیسلام ئاوای ورمێ بەبیانووی لەبەرچاونەگرتنی
سەرپۆش لەلایەن قوتابیانی کچەوە دەستی دایە هەڵپاچینی قژەسەری قوتابیان
وهەرئەم کارەیش بووە بەهۆی ناڕەزایەتی توندی بنەماڵەی قوتابیانی ئەم
قوتابخانەیە.
دووشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بازنەی تیکاب- تەختی سڵێمان
شارۆمەندێکی کورد بەناوی کەریم سپێهری دەبێتە ئامانجی تەقەی هێزە
نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەو هۆیەوە بە توندی بریندار دەبێت
و رادەستی نەخۆشخانەی تیکاب دەکرێت.
وەزیری ئێران داواکاری بڵاونەکردنەوەی راستیەکانی بوومەلەرزەیە/
قازنجەکانی دەسەڵات گرنگترە لە چارەنوسی ملوێنها مرۆڤ.
خوێندکارانی خوێندنگای سەرەتایی پارێزگای ئیلام لە هەمبەر خوێندن و
وەرگرتنی زانست و زانیاری بەرەو روی بارودۆخێکی ناحەز بونەتەوە و
خوێندن زۆرتر وەک کارەساتێکی رۆژانە دەبینن و بەرەو روی گرفتگەلی
چارەسەر نەکراوەی رۆژانە دەبنەوە.
۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆمەڵێک لەکرێکارانی شارەوانی شاری
مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچە پاشەکەوتەکانیان
لەچەندد مانگی ڕابردوو دەستیان دایە ناڕەزایی بەکۆمەڵ لەبەرانبەر
شارەوانی ئەم شارە.
گیان لەدەستدان وبرینداربوونی ۴کەس لەدرێژەی ناڕەزایی دەربڕینە
مەدەنییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۶ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی لەشاری بوومەلەرزەلێداوی سەرپێڵ زەهاو لە
رۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک لە خێوەتی بومەلەرزەلێداوان لە ئاگردا
سوتان.
خۆکووژی
١٦ی سەرماوەز، پیاوێکی ٧٣ ساڵەی مەهابادی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی
دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە: ئەحمەد ئەحمەدیان ناسراو بە ئەحمەد
شایستە.
خۆکوژی لەنێوان بوولەرزە لێدراوانی کرماشان بەهۆی تێکچوونی باری
دەروونی
۳ی بەفرانباری ۱۳۹٦ ی هەتاوی کەسێک بە ناوی ئەحمەد فەیزی دانیشتوی
گەڕەکی “تروەڕێزە “ی کامێران خۆی کوشتوە . لە هەواڵەکەدا هاتوە ناوبراو
خێزاندارە و دوومنداڵی هەبوە
ڕۆژی هەینی ۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی کەسێک بە ناوی گوڵموراد
عەزیزی لە ماڵەکەی خۆێیدا بە مەبەستی خۆکوژی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە
ژیانی خۆی هێناوە .
ژنان.
پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی کچێکی گەنجی کورد
بەناونیشانی “شوعلە زەربان”کچی محەممەد خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی
کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چوارشەممە۲۲ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ژنێکی ۲۷ساڵ تەمەن بەناونیشانی
“کەریمی” کەدایکی دوو منداڵە ،لەشاری ئیلام کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی ۲٤ ی سەرماوزی ۱۳۹٦ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن
۱٨ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” ناوی باوک ڕەزا سەعیدی بە هۆی کێشەی
بنەماڵەییەوە دەستی دابوە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
جومعە ۲۴ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) ژنێکی چالاکی مەدەنی
کورد بە ناسناوی “روقەییە سەعیدی” لە جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆ کوشتن و
پاش دوو رۆژ لە نەخۆشخانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
لە بڕواری ۶ی بەفرانبار ژنێک تەمەن ۲۶ ساڵ بەناوی “هاجەر سادقی” ئاگری
لە جەستەی خۆی بەر داوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
%۷۸.۶ رێژەی بێکاری ژنان لە پارێزگای سنە
ژینگە.
کەشوهوای ورمێ تەندروستی شارۆمەندان دەخاتە مەترسیەوە
۲ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، ڕووبەرێکی فراوان لە قامیشەڵانەکانی “گۆلی
زرێبار”لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سوتێنرا.
وشکبوونی ۹۰٪ی گۆلی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە مەبەستی هەناردەکردنی “گاز” بۆ ئوروپا و ڕێکەوتنی وڵاتی تورکییە و
ئێران و ڕاکێشانی “بۆڕی گاز ” بێ گومان ڕووبەرێکی زۆری سروشتی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەبەر . ئەو پڕۆژەیە جگە لەوەی چەندە سروشت و
لێڕەوار و مەزراکان کاول و لەناو دەبات ، گوندی قەڵایچی لە بۆانیش
لەناو دەبات.
باکووری کوردستان.
لە چوار گوندی سەربە شارۆچکەی پاسووری ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆ
ڕاگەیەندرا. ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد ڕایگەیاند، کە لە چوار
گوندی سەربە پاسووری ئامەد تا کاتێکی نادیار هەموو جۆرە هاتوچۆیەک
قەدەغە دەبێت.
دادگا دەمیرتاش دادگایی دەکات، بەڵام ئیزنیان نەدا بەشداری دادگا بێت.
دوێنێ ۱۵.۱۲.۲۰۱۷ پۆلیسی تورکیا گەنجێکی کوردبە ناوی موراد ئاراج
دەستبەسەر دەکات، بەڵام لە کاتی بردنی بۆ ناوەندی پۆلیس، ئەو گەنجە
کوردە دەبه نه قاتی سێهەمی ناوەندی پۆلیسەوە و لەوێوە دەیخەنە خوارەوە.
سیاسەتوانی کوردی باکوری کوردستان “جودت ئایاز” دانیشتوی پارێزگای موش
سەرەڕای هۆشداری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن بەرپرسانی
وڵاتی سربستان رادەستی وڵاتی تورکیا کراوەتەوە.
گیراوانی زیندانی خارپێت ٥٨ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن
نایله بارش هاوسهرۆکى پارتى ههرێمى دیموکراتییهکان – بهدهپه له
ئاگرىلە لایەن حکوومەتی تورکیا دهستبەسەر کرا.
رۆژئاوای کوردستان.
سوپای تورکیا جارێکی تر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی
عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد.
باشوری کوردستان.
خەڵکی خورماتوو داوای ڕەوانەکردنی هێز لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
بەردەوامی توپبارانی باشوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە.
دوو پێشمەرگە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یەک مانگ
پێش ئیستا لە کاتێکدا سلێمانی بەرەو هەولێر ئەرۆشتن لە ناو شاری کەرکوک
ئەکەونە ناو بازگێکی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە و بەدیل دەگیرێن.
رەشید ئەفشار و سەعدی موعەز دو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆرشگێری
زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانن کە لە کاتی چون بۆ هەولێر لە بازگێکی
حەشدی شەعبی لەکەرکوک قۆڵبەست کراون . ئەم دو کەسە لە بەڕواری 17
ئۆکتۆبەردا لەکاتی پاشەکشێکردنی هێزەکای پێشمەرگە لەکەرکوک دەستبەسەر
کراون.
رۆژنامەوانێکی کورد بەناوی (گریڤان فەرمان) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی
شاری سلێمانیەوە لە کاتی گواستنەوەی هەواڵ دەست بەسەر کراوە و تاکو
ئێستە ئازاد نەکراوە.
ژمارەیەک گەنجی کەرکوک لە باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی عێراقەوە
دەسبەسەرکران
کوژرانی ٢ کەس و بریندار بونی پتر لە ٧٦ کەس لە خۆپیشاندەرانی باشوری
کوردستان
دوای خۆپیشاندانەکانی ١٨ی ئەم مانگە، لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی
کوردستان، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و تا ئیستا چارەسنوویان
نادیارە.
مین.
ووشەممە ۱۳ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹٦ی هەتاوی) لە سنوری مێهران بە
هۆی تەقینەوەی مین سێ کەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
پێناسەی ئەم کەسانە بەم جۆرەیە: کەسێک بە ناوی عەلی عەسکەر مەلیک
خەتایی «حزب ئەڵا» و دایک «شاه زەینەب تاراج» تەمەن ٥٥ ساڵ و پوری
ناوبراو «ڕوقیە تاراج» تەمەن ٥٠ ساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەکە گیانیان لە
دەست دەدەن.
لەكاتی گەرانی بەدوای ئاسن و كۆكردنەوەی ئاسنە كۆنەدا، لە شاخێكی سەربە
شارۆچكەی پێنجوێن هاوڵاتییەكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە
گیانی لەدەستدا.
سێشەممە ۲۱ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوورە
دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی “بەمۆ” سەر
بە شاری “ئەزگەلە” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، یەک کەس
کوژراو و یەک کەسی دیکە بریندار بوو .
پێنج شەممە ۲۳ی سەرماوەز یەکیک لە فەرمانبەرانی ناوەندی خاوێن کردنەوەو
هەڵگرتنەوەی مین بە ناسناوی “یەزدان نەزەری” لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین
لە ناوچەی “قەڵاوێزان”ی سەر بە مێهران بە هۆی تەقینەوەی چاشنی مینی
پوچەڵ نەکراو بریندار بوو.
لەیەکێک لەناوچەکانی سەرپێڵ زەهاو کەهەنووکە شوێنی نیشتەجێبوونی خێوەتی
پترلە ٦٠بنەماڵەی بوولەرزە لێدراوە ،مینی دژە تانکی لێ دۆزراوەتەوە،ئەم
مینە دژەتانکانە لەلایەن دوو منداڵی بوولەرزە لێدراو لەشوێنی خێوەتەکان
دۆزراوەتەوە
۱ ی بەفرانبار ۱۳۹٦ مێرمنداڵێکی کرماشانی بەناونیشانی “دانیال خەدیوو”
کەلەبوولەرزەی کرماشان ڕزگاری ببوو پاش کۆچ کردنیان بۆپارێزگای خوزستان
،شاری شووش ،ناوچەی چەنانە(فکە) بەهۆی تەقینەوەی مین هەم ڕوومەت وچاو
وپێ کانی خەساری گەورەیان بەرکەوت.
ئیتر.
هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر مەخمور شەرمەزار دەکەین، حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئەرکەکانی بەجێ بێنێت.
پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامی بە ناوی “شەریف زولفەقاری” لە وڵاتی
سویس کۆتایی بە ژیانی خۆێ هێنا. ناوبراو دە ساڵە هاتووەتەوڵاتی سویس و
داوای پەنابەری لە وڵاتی سویس کردبو و لەئاکامدا دوای دەساڵ مافی
پەنابەری قبوڵ نەکراوە.
۱۷ی دیسەمبەری ئەمساڵ، چوارکەس لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە
بەرپەلامار ولێدانی پولیسی یونان. ناونیشانی ئەم چوار پەنابەرە
کوردە”فەخرەدین محەممەدڕەزایی، هومەن بەهمەنی، کەیوان
ئازەرپوور،کامەران ئورمییەیی”
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ
شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت،
دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان
info@kmmk.info
|