په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٢\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ مانگی یەکی ٢٠١٩.



راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ژانویەی ۲۰۱٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

سێدارە.

لەم مانگەدا هیچ کەس لەسێدارە نەدراوە.

گرتن و زیندان.

لەو مانگە دا ٨٦ هاووڵاتی لە شار و ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و رەوانەی زیندان کراون، ئەو گیراوانە هەروەها لە مەحکەمە حوکمیان بۆ براوەتەوە و کەسانێکیش لەبەر دەگرێ کە پێشتر دەستبەسەر کراون، بەڵام تایبەت لەو مانگەدا ٤٤ هاوولاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

زانیار دەبباغیان ناهید کەمانگەر، وەفا حوسەین کەمانگەر
زانیار زەمیران ناسر ئەمینی، ئامانج قوربانی فەردین ئەدوایی
زارا یوسفی قادر زێنێ ئارشیا مەلەکی فەرهاد محەممەدی
زەهرا ئەسەدی عوسمان حەسەنی ئەنسار ئەدوایی فازڵ قۆیتاسی
زانیار مورادی عەلی والایی ئارام ئەدوایی فەیزوللا پیری
تاهیر قادرزادە عەلی عابدی ئەسعەد مەحمودی کەیومەرس واعزی
تەبیب بامرۆوەت عیسا فەیزی ئەیوب بەهرام‌نژاد کەیوان نژاد ڕەسوڵ
کوروش عەزیزی عیسمەت سەلەحشوور ئەبووبەکر میناپاک جافر ڕەسووڵ پوور
کەمال عەبدولاهی عادل قادری نەسرین نەقدی محەممەد لەیلانە
کامیل ئەحمەدی عەتا رەحمانزادە ئیدریس محەممەدی محەممەد سویرۆ
خەبات ئەمیری، سامان خزرپوور ئاوات کەریمی ڕەسووڵ محەممەد ئەمینی
خالید عەبدوڵڵاهی یاسر موحیبی ئەنوەر سەعیدی ڕەزا ئەسەدی
شەریف ئەمیری یۆسف ئەحمەدی ئەحمەدمقادری ڕاشد مونتەزری
شارام فەرهادی سلێمان عەبدی ئێحسان دارابی هادی کەمانگەر
شێرکۆ عەلی موحەممەدی سەیدعەلی حسێنی ئیرەج موحەمەدی هەرمان وەتمانی
حەسەن موسەوی سیاوەش مستەفازادە ئەکبر گویلی پێژمان ئیسماعیل‌نژاد
حەمید ئەحمەدی سیامەند شاسواری مێهران مەحەمەدی موختار زارعی
حەمید یەزدانی باپیر برزە مەهدی کانی سووری بەختیار کەمانگەر
حەمید پەراوازە بەهمەن ددان ساز محەممەد نەعیم محەممەد پوور محەممەد‌‌‌ ئەمین قازی
حسێن کەمانگەر بوورهان ئەدوائی مەحەمد نیایش پەیمان حەیدری
پۆڵا ئاغاز بارزان بابەکری مەسعود شەمس نژاد محەممەد پەروازە
پەخشان قەلەندەری بێهزاد شاسواری

کۆلبەران.

هەر لەو مانگە دا ١١ کۆڵبەر بە شێوازی راستەوخۆ لە لایەن هێزە سنووریەکان و ئەمنیەکانی ئێران کوژراون و ٢٦ کۆڵبەریش بە تەقەی راستەو خۆیی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە کەوتنە خوارە و هتد بریندار بوون، هەروەها یەک کۆلبەریش چارەنووسی نادیارە و ون بووە.

بریندار.

نەحوو عەبادی، ئەحمەد عەزیزی، سابیر موحسنی، هیدایەت موحەممەدی، عەقیل ئیبراهیمی، حسێن ڕەسووڵی، سیروان حەسەن زادە، هاشم، نامێق، جەبار و کارزان، شەهریار خزری، حەدید باباجانی، ئێحسان خالیدی، عوومەر فەقێ، مەسعوود ئەحمەدزادە، کەریم فەرەجی، ئەفشین عەلی پور، ناسر عومەری، سۆران محەممەدی، ڕەحیم مەردانی، سامی ڕەشیدی، خالید، ناوی دو لە کۆڵبەرەکان نەزانراوە.

کوژراو.

یەعقووب کامیان نیک سیرەت، کۆلبەرێک لە ئالانی سەردەشت، هێدی فەقێ مەحموودی، ئەیووب ئەمینی، عووسمان رەمەزانی، عەبدوڵڵا یوسفی، محەممەد کەریمی، حسێن بلخکانلو سامان ساڵحی، ئەمیر تاهیری، حسێن بلخکانلوو.

نادیار.

عەباس قادرزادە


خۆکووژی و کوشتن.

لەم مانگەدس سێ پیاو خۆیان کووشتوە، هاوکات کچە قوتابیەک و دوو ژن کۆتاییان بە ژیانیی خۆیان هێناوە
مازیار ئەلیاسی، عەلی ئیلاهی، کیان مەعرووفی
کچە قوتابیەک لە ورمێ، سەبری دەشتی، ڕەنگین حەسەن نەژاد

مین.

تەقینەوەی مین بۆتە هۆیی برینداربوونی یەک نەفەر
حەدید باباجانی
مانگرتن، کرێکاری و نارەزایەتی
لەو مانگەدا بە چەندین نموونە لە نارەزایەتی، ناعەدالەتی و هتد تۆمار کراون
نووسینگەی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات”ی بۆکان داخرا
سنە: دەوڵەت‌ و سووپای پاسداران گەنجانی ڕۆژهەڵاتیان تووشی مادە هۆشبەرەکان کردوووە
گردبوونەوەی کرێکارانی مەریوان لە سێهەم رۆژی خۆی دا بەردەوامە
مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکان لە بۆکان
کرێکارانی شارەوانی بیجاڕ ۴ مانگە مووچەی پاشەکەوتیان وەرنەگــرتووە
ناستانداردی ڕێگەوبانی کوردستان ولێکەوتنەوەی کارەساتی مەرگاوی
گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی ئاگر کوژێنەوەی شاری سنە
کرێکارانی شارەوانی مەریوان حەقدەست‌ی ۶ مانگ‌ی خۆیان پێنەدراوە
کۆبونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی کرماشان
کرماشان /بوومەرزەیەکی بەهێز و برینداربوونی زیاتر لە ۷۵ کەس
گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکاران وکارمەنانی شارەوانی مەریوان لە حەساری شارەوانی
ناڕەزایی دەربڕینی کانوونی نووسەران لەمەڕ دەسبەسەری سێ ئەندامی خۆیان
رێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی: ساڵێک پڕ لە سەرشۆڕی بۆ حکوومەتی ئێران و هەڵاواردنی سیستماتیک دژ بە کەمەنەتەوەییەکانی ، کورد ،عەرەب و بەلوچ و...

ئیتر.

تورکیا تۆپبارانی عەفرین دەکات
دەسبەسەری ۱۰ هاوڵاتی کورد لە باکووری کوردستان
ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئوروپا/ تورکیا دەبێ هەموو زیندانیە سیاسیە کوردەکان ئازاد بکات
لە ئەنجامی هێرشی سەربازانی تورک بۆ سەر خۆپیشاندەرانی شیڵادزێ دوو هاوڵاتی گیانی لە دەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک