په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی نۆی ٢٠١٩.



راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی ھاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە.

لە مانگی جولایی دا کۆماری ئیسلامی ئێران ٥ ھاولاتی رۆژھەڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە.

لەیلا زەرئەفشان ٢٦.٠٩.٢٠١٩ سنە کوشتنیھاوژینی
رەئوفئازادیخا ٢٦.٠٩.٢٠١٩ ورمێ مادە ھۆشبەرەکان
شەھابەدینشێخی ٢٦.٠٩.٢٠١٩ ورمێ مادە ھۆشبەرەکان
برایمئەحمەدی پوور ٢٦.٠٩.٢٠١٩ ورمێ مادە ھۆشبەرەکان
عەلی مەحمود زادە ٣٠.٠٩.٢٠١٩ سلماس کوشتنی بە ئەنقەست

گرتن و زیندان.

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ١٢ ھاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.

ئەمیر مەحمەدخانی ؟ ١٣.٠٩.٢٠١٩ دیواندرە ؟
فەرھاد نووری ؟ ١٣.٠٩.٢٠١٩ ورمێ ھاوکاری ئەحزابیکوردستانی
سەفەر نووری ؟ ١٣.٠٩.٢٠١٩ ورمێ ھاوکاری ئەحزابیکوردستانی
پەرویز نووری ؟ ١٣.٠٩.٢٠١٩ ورمێ ھاوکاری ئەحزابیکوردستانی
عەلی عەزیزی ؟ ١٣.٠٩.٢٠١٩ ورمێ ھاوکاری ئەحزابیکوردستانی
نەبەز (کاوە) کیان‌پور ؟ ١٤.٠٩.٢٠١٩ سنە چالاکی مەدەنی
گ؛رانخودامورادی ٣٥ ١٨.٠٩.٢٠١٩ سنە ھاوکاری ئەحزابیکوردستانی
مادر بھمنقبادی ؟ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ ؟ ؟
مەحمەدئەمین خزری ؟ ٢٤.٠٩.٢٠١٩ پیرانشار ؟
دلێر نێری ؟ ٢٦.٠٩.٢٠١٩ سنە ؟
برایمپیری ؟ ٢٨.٠٩.٢٠١٩ سنە ؟
سیروان رەحیمی ؟ ٣٠.٠٩.٢٠١٩ دێولان چالاکی مەدەنی

کۆڵبەر و کاسبکار.

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی ھێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. جێی ئاماژەیە کە ٢ ھاووڵاتیش بە تەقەی ھێزە ئەمنیەکانی ئێران بریندار بوون.

کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو.

خالیس حەمیدزادە ٢٢ ٢١.٠٩.٢٠١٩ ماکو تەقەی ھیزەسەربازیەکانی تورکیا
ادریس وە یسی ؟ ١٦.٠٩.٢٠١٩ پیرانشار تەقەی ھێزەسەربازیەکانی ئێران
ریبوار عمرزادە ؟ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ شنۆ تەقەی ھێزەسەربازیەکانی ئێران

کۆلبەر و کاسبکاری بریندار.

١ یۆسفمستەفاپوور ؟ ٠٧.٠٩.٢٠١٩ سەردەشت تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٢ رەحمەت نادریان ؟ ٠٧.٠٩.٢٠١٩ گوندت دەرناخی پێکدانانی ماشین
٣ مەحمەد ئەحمەدیان ؟ ٠٨.٠٩.٢٠١٩ پیرانشار تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٤ مەحمەد ھادیزادە ٢٥ ١٥.٠٩.٢٠١٩ خۆی تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٥ مەحیەدین مام خدری ؟ ١٧.٠٩.٢٠١٩ سەردەشت تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٦ کەیھان ئەکرەم ؟ ٢٠.٠٩.٢٠١٩ سەقز تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٧ خدر بیلوکە ؟ ٢١.٠٩.٢٠١٩ سەردەشت تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٨ مەجید خالیدزادە ؟ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ پیرانشھر تەقەی ھێزەسەربازیەکان
٩ شەفیع حەمیدی ؟ ٢٣.٠٩.٢٠١٩ پیرانشار تەقەی ھێزەسەربازیەکان
١٠ رەسوڵ گۆران ؟ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ شنۆ تەقەی ھێزەسەربازیەکان

کوشتنی شارۆمەندان.

١ جەعفەر ئەحمەدی ١٦.٠٩.٢٠١٩ خۆی تەقەی ھێزە سەربازیەکان
٢ نیما ئاھون ١٩.٠٩.٢٠١٩ سنە تەقەی ھێزە سەربازیەکان

خۆکوژی و کوشتن.

لەو ماگە دا ٦ کەس خۆیان کوشتوە ، یەکیان ژن و پێنجیان پیاون.

١ ھادی سەمدیان ؟ ١٢.٠٩.٢٠١٩ سەقز کێشەی کۆمەڵایەتی
٢ ھاوژین ٢٧ ٢١.٠٩.٢٠١٩ سنە کێشەی کۆمەڵایەتی
٣ یەدۆلە قۆبادی ٦٠ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ کامێران کێشەی کۆمەڵایەتی
٤ فەرزاد وەیسی ٣٠ ٢٢.٠٩.٢٠١٩ کامێران ؟
٥ رامین نەبردی ١٧ ٢٦.٠٩.٢٠١٩ مەھاباد ؟
٦ وەحید کەربەلایی ؟ ٢٧.٠٩.٢٠١٩ گرتوخانەی ورمێ گواستنەوە بۆ بەندی تری زیندان

جێی ئاماژەیە کە جیا لەو حاڵەتانەی سەرێ کۆمەڵێک پێشێلکاری تری ماف مرۆڤی لە رۆژھەلاتی کوردستان روویان داوە کە راستەوخۆ کۆماری ئیسلامی بکەری ئەو پێشێلکاریانە بووە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، ھەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و ھەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیھان بگەیەنن.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

٣\١٠\٢٠١٩

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک