په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی سێی ٢٠١٩.

 


راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی مارسی ۲۰۱٩ کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی ھاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە

لەو مانگە دا ٦ ھاووڵاتی بە تۆمەتگەلی جیاواز لەسێدارە دراون، ھۆکار و تۆمەتی لەسێدارەدرانی ئەو ھاووڵاتیانە، کوشتنی بە ئەنقەست راگەیاندراوە.

تۆمەت ناو
کوشتن عەلیشکوری
کوشتن نورەدین سەلامی
کوشتن ناجی عومەر زادە
کوشتن حسێن رەحیمی
کوشتن خەلیل سالحی
کوشتن سەلمان ئایەرپەنا

گرتن و زیندان

لەو مانگە ش دا، ھاووڵاتیان توشی گرتن بوونەوە و ٢٢ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو ھاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی گرتوخانە کراون.

شوێنی دەستبەسەرکران ناو
اورمیە پیمان نقشبندی
سنە جمال اسدی
سنە آرمین اسپرلوس
سنە مجید رزم آور
اورمیە شاھین گلە داری
سنە توفیق محمدی
پیرانشار قادر مەحەمەدپوری
پیرانشار عزت مەحمودی
پیرانشار عبدوسەلام حسێنی
سەقز زانکۆ ئەمیری
کامیاران جەلال رۆستەمی
نورئاوای لورستان عەلی‌رەزایی
نورئاوای لورستان یوسف کاکاوەند
سنە وەلی نەسری
میراوێی بۆکان مستەفا جەوادی
میراوێی بۆکان تەوفیق رەحمانی
سنە رەزا ئەمجەدی
مەریوان ئەرسەلان نیک‌خا
مەریوان ئارش نەوزەری
بەردەرەشی مەریوان پیام شەوقی
شەردۆشی مەریوان عادل نیک خا
شەردۆشی مەریوان کارزان شردۆشی

کۆڵبەران

لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژھەلاتی کوردستان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٦ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون

بریندارەکان

ھۆی برینداربوون شوێن ناو
بەفر و ڕنوو چاڵدران فەرھاد نەقشی
گرفتار در بھمن شدید چالدران ؟
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان حاجیءومران مەحەمەد شمایلی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان ورمێ شەفیع سەمەدی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان پیرانسار بەکرە
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بانە رەئوف عارفی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان نەوسود مەسعود تەیموری
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان ورمێ سیامەند خەلیلی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان نەوسود جەبار مەحمودی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بانە ڕێبوار
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان نەوسود برایم خۆشنودی

کوژراوەکان


بەفر و ڕنوو چالدران تاھرئەدیبی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان پیرانشار سەیدواحد ئەحمەدی
سەرما پیرانشار مەتینبەدەخشان
بەربوونەوە لە کێڤ ھەوارامان ئەفشارسیاری‌نیا
سرما سەردەشت شاکرپورخالید
جەڵتەی دڵ بە ھۆیی ماندووی کۆڵبەری توێڵەینەوسودد عارفئاداک

خۆکووژی و کوشتن

لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ١٠ کەس خۆیان کوشتووە کە ٥ کەسیان ژن و ٥ کەسیشیان پیاو بوون، ھەر وەھا ٢ کەس کوژراون کە ١ کەس ژن و ١کەس پیاوە، ھاوکات کەسێکیش گیانی لەدەست دراوە، بەڵام نەزانراوە کە کوژراوە یا خۆی کوشتووە.

خۆکووژی

جیگا تەمەن ناو
سەقز ٣٥ سەلاحەدینحەیدەری
ئییلام ١٥ ندا
جوانرۆ ١٨ ی.فەتحی
مەھاباد ٣٥ سەعادەتخ
سەقز ؟ ئومیدحەسەن پور
مەریوان ١٨ کاروانبەھمەنی
سەلاس باوەجانی لە کرماشان ١٨ زەکەریاخانی
ورمێ ؟ مەزھەرۆوش قشلاقی
کرماشان ؟ ل. رەمەزانی
کرماشان ٣٠ فرشتھکەھراریان

کوژراو

جیگا تەمەن ناو
دێزفول ٣١ ئەمین کرکی
سەنقور ٣١ مریەمموحیبی

مین

لەم مانگە دا یەک کەسی بە ناوی سەعیدە چنانی لە دێلوران بە ھۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.

جیی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. ھەر لەو مانگەدا نارەزایەتی خەڵک، کرێکاران و ھتد بەردەوام بووە، رێژەیەکی زۆری کرێکاران بێ موچەن و موچەکانیان نادرێت.

ژینگەی کوردستان وەک جاران خەساری زۆر بەرکەوتووە و سپای پاسدارن و ناوەندە ئەمنیەکان بە بەرنامەی داڕێژدراو ھەوڵی کاول کردنی کوردستان دەدەن.

لە باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری سیاستمەدەران، ئەندامانی ھەدەپە، کەسایەتی سیاسی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانە کراون، ئەوە جیا لە بۆمبارانی رۆژانەی باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوەیە.

لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی تورکیا لە رێگەی گروپە تێرۆریستەکانی چەندین تەقینەوەی لەناو خەڵک دا ئەنجام داوە و خەڵکانی زۆر بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە. لە عەفرین داگیرکاری بەردەوامە و تورکیا ھەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی ئەو ناوچە کوردستانیە دەدات.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، ھەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و ھەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیھان بگەیەنن.


 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک