په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠٢١

راپۆرتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی سێی ٢٠٢١.

 


راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ مانگی سێی ٢٠٢١ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.


شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە و تەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.


کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە گرتنی هاوڵاتیانی کورد ، پێشێلکردنی مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد و درێژە بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردنی گەلی کوردستان دەدات.


لەو مانگەش دا رێژەیەکی بەرچاوی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە، تۆمار کراون.


سێدارە.


لە مانگی فێوەیەدا دوو کەس بە ناوەکانی ناسر وەلی زادە و ئارەش وارەسی بە تۆمەتی قەساس لەسێدارە دران. هاوکات دوو کەسیش بە شێوەی گوماناوی کەوتونەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کوژراون.


گرتن و زیندان.


بەپێی ئامارەکانی کۆکراوەکانی ئەو مانگە ٤٦ کەس لە هاولاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. زۆربەی دەستبەسەرکراوان بە هۆیی بەشدارە لە ڕیورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون.


کۆڵبەر و کاسبکار.


لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرەسی بەفر. لەم مانگەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

خۆکوژیی.


لەو مانگەدا دا ٧ ژن و ١٥ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، زۆربەی حاڵەتەکان گەنجان و کەسانی تەمەن خوار بوون.


مین.
لەو مانگەدا ٢ هاولاتی بە تەقینەوەی مین بریندار و کوژراون.


لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
nfo@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک