په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی شەشی ٢٠١٩.

 


راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی شەشی ٢٠١٩ کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی ھاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە.

لەو مانگەدا و بەپێی زانیاریەکان ھیچ کەس لە سێدارە نەدراوە.

گرتن و زیندان.

لەو مانگە ش دا ٢٧ ھاووڵاتی دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو ھاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی زیندان کراون.


سنە ٦.٦.٢٠١٩ ؟ ١
سەقز ٩.٦.٢٠١٩ عوسمان ئیسماعیلی ٢
دیواندەرە ١٤.٦.٢٠١٩ ئومید شاە مەحەمەدی ٣
بۆکان ١٧.٦.٢٠١٩ مستەفا رەحیمی ٤
سنە ١٧.٦.٢٠١٩ مەحەمەد ژیان موفتی زادە ٥
نەقەدە ٢٤.٦.٢٠١٩ موسی زیا گورگوری ٦
نەقەدە ٢٤.٦.٢٠١٩ سەجاد شەھیری ٧
بۆکان ٢٤.٦.٢٠١٩ عەلی جوزاک ٨
کامێران ٢٧.٦.٢٠١٩ سیروان ئیبراھیمی ٩
کامێران ٢٨.٦.٢٠١٩ منت رەحمانی ١٠
سەلاس باوەجانی ٣٠.٦.٢٠١٩ سالار رەمەزانی ١١
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ پێژمان ئومیدی ١٢
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ شاھین ئاغاوەیسی ١٣
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ فەرشاد میری ١٤
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ وەحید مێھرورز ١٥
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ نازدار جەمشیدی ١٦
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ فەرامەرز رۆستەمی ١٧
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ عەلی رۆستەمی ١٨
سەرپێل زھاب ٣٠.٦.٢٠١٩ ئیمان رۆستەمی ١٩
بازەرگان ٢١.٦.٢٠١٩ ئەحمەد سەبزی ٢٠
شوت ٢١.٦.٢٠١٩ مەحەمەد سەلیم بەکری ٢١
چالدران ٢١.٦.٢٠١٩ بێھزاد خالدی ٢٢
چالدران ٢١.٦.٢٠١٩ رەسوڵ خالدی ٢٣
چالدران ٢١.٦.٢٠١٩ سەجاد رۆستەمی ٢٤
چالدران ٢١.٦.٢٠١٩ مەحەمەد حەسەن سەرباز ٢٥
ورمێ ٢١.٦.٢٠١٩ حەمید بەلخکانلو ٢٦
ورمێ ٢١.٦.٢٠١٩ عادل سالم فەرد ٢٧


کۆڵبەران.

لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژھەلاتی کوردستان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٤ کۆڵبەریش بریندار بوون، ھاوکات ٣ کاسبکاریش بریندار کراون.

کوژراوەکان

١ مەحەمەد حسێن زادە ١٤.٦.٢٠١٩ بانە تەقەی ھێزە ئەمنیەکان
٢ ھێمن سالح پور ٢٦.٦.٢٠١٩ گوندی ئاکوتی بانە تەقەی ھێزە ئەمنیەکان

بریندارەکان.

١ دانیال عەزیزی ٧.٦.٢٠١٩ کانی زەرد تەقینەوەی مین
٢ ئەحمەد حاج عەلی ١٤.٦.٢٠١٩ کانی زرد تەقەی ھێزە ئەمنیەکان
٣ ئومێد مەحەمەدپور ١٤.٦.٢٠١٩ سنووری پیرانشار تەقەی ھێزە ئەمنیەکان
٤ عومەر مەحەمەدی ٢٦.٦.٢٠١٩ بانە تەقەی ھێزە ئەمنیەکان

کاسبکاری بریندار.

١ سیروان عەزیز زادە ٣٠ ١١.٦.٢٠١٩ تەقەی ھێزە ئەمنیەکان
٢ عەلی حەسەنی ناسراو بە عەلی عەزیز ؟ ٢٨.٦.٢٠١٩ تەقەی ھێزە ئەمنیەکان
٣ مەحەمەد لالو ؟ ٢٨.٦.٢٠١٩ تەقەی ھێزە ئەمنیەکان

خۆکووژی و کوشتن.

لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو،١٤ کەس خۆیان کوشتووە کە ٩ کەسیان ژن و ٥ کەسیشیان پیاو بوون.
١ ئومید زوھرابی ٣.٦.٢٠١٩ ؟
٢ ھایدە عەزیز پور
٣.٦.٢٠١٩ بۆکان
٣ کەژال مەحمودی ٣.٦.٢٠١٩ ورمێ
٤ سارا ئیسماعیلی ٣.٦.٢٠١٩ سەردەشت
٥ سۆما خدری ١٠.٦.٢٠١٩ بانە
٦ ئانا سەیدمیرزایی ١٤.٦.٢٠١٩ ئیلام
٧ ژیلا موزەففەری ١٤.٦.٢٠١٩ کامێران
٨ مەسعود رەسول پور ٣.٦.٢٠١٩ ؟
٩ روناک حەیدەری ١٦.٦.٢٠١٩ کامێاران
١٠ کیمیا شیخانی ١٦.٦.٢٠١٩ شنۆ
١١ مێھدی مەحەمەدپور ٢٦.٦.٢٠١٩ ئیلام
١٢ سۆھراب رۆستمی ٢٦.٦.٢٠١٩ مەھاباد
١٣ حەسەن ٢٦.٦.٢٠١٩ مەھاباد
١٤ کوبرا ئەسەدی ٣.٦.٢٠١٩ مەھاباد

کوژراو.

لەو مانگەدا یەک کەس کوژراوە
١ ئیسماعیل بۆکانی ١١.٠٦.٢٠١٩ بۆکان

مین.

لەو مانگەدا یەک کەس بە ھۆیی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
١ دانیال عەزیزی ٢٥ سالان تەقینەوەی مین رەبەت/ سەردەشت

جێی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. لەم مانگەدا لە ھەر چواربەشی کوردستان ئاگرکەوتنەوە زەرەری زۆری لە ژینگەی کوردستان دا، ئەو ئاگرکەوتنانە لە لایەن ئێران، تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی گرێدراوی ئەو دوو وڵاتە وەک حەشدی شەعبی و داعش روویان داوە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، ھەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و ھەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیھان بگەیەنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک