٢\٨\٢٠١٨
راپۆرتی
پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له مانگی هەفتی ٢٠١٨.
راپۆرتی
پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له مانگی جولای ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی
مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم
ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی
مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکیri لەژێر
پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی،
کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین،
مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی
بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان
دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان
بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی
ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی
مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛
هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت،
لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی
هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و
پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی
سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی
هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی
ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و
هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک،
مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ
پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛
وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان
بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی
بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی
و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی
وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت،
هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی
سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی
ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و
دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان
زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی
و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی
مەترسیدار نیشان دەدەن کە لهگەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
تیرۆر.
ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا
ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد
مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی
کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر ۲۳:۳۰ سێ شەممە لە نزیک
چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت
فیشەکی پێوە بینراوە. ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی
بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ”
لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی
لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی
لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.
ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی ۱۳۸۷ لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی
کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن
رزگاری بوو.
تەرمی بێ گیانی ئیقباڵ مورادی چالاکی ناسراوی سیاسی، چالاکی مافی مرۆڤ
و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەورووبەری کاتژمێری
۲۳:۳۰ ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ لە تەنیشت ڕووباری شاری پێنجوێن
باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە.بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر جەستەی
ئێقباڵ مورادی ئاسەوار سێ فیشەت دیتراوە.
تیرۆری ئێقباڵ مورادی بەگرانی ئیدانە دەکەین
نامەیەک لە زەینەب جەلالیان ـەوە بۆ زانیار مورادی به بۆنەی تێرۆرکرانی
ئیقبال مورادی
نامەیەک لە زانیار مورادییەوە بۆ دایکی
دەسبەسەری چەندد کەسێک لەهەمبەر تیرۆری ئێقباڵ مورادی ئەندامی ڕێوەبەری
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
نامەی سەرئاوەڵای زانیار مورادی لەهەمبەر تیرۆری باوکی لە باشووری
کوردستان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەمباری و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی
گیانبەختکراو ئیقبال مورادی دەکات
سێدارە.
چوارشەمە ۱۳ی پوشپەڕ ۳ی زیندانی تۆمەتبار بە کوشتنی دەست قەست لە
گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە دار داران. ناو و ناسناوی ئەو
کەسانە بەم شێوەیە: گوڵی حاجیپور لە بەشی ژنانەوە و دوو بەندکراوای تر
بە ناوەکانی موحەممەد ڕەوشەنی و شەهباز ئیبراهیمی بوە.
ڕۆژی ۱٦ پوشپەڕی ئەمساڵ، ٨ هاووڵاتی سونەمەزهەو بە تۆمەتی هاریکاری
هێرش بۆ گۆڕی ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی و مەجلیس شورای ئیسلامی
ئێران لە تاران ئێعدام کران.
ناو و ناسناوی زیندانیانی ئێعدام کرا.
ــ سولەیمان موزەفەری لە دایک بوی ۱۳٤۲ کوڕی ڕەحمان و دانیشتوی
ڕەوانسەر
ـــ ئیسماعیل سۆفی لە دایک بوی ۱۳٦٤ کوڕی مەجید دانیشتوی سەرپێڵ زەهاو
ـــ ڕەحمان بێهروز کوڕی کەریم خەڵکی سەرپێڵ زەهاو
ــ سەید ماجید مورتەزایی کوڕی سەید حەسەن ، خەڵکی پاوە
ـــ سیروس عەزیزی لەدایک بوی ۱۳٦٥ کوڕی عەبدولخالق دانیشتوی شاری پاوە
ــ ئەیوب ئیسماعیلی لە دایک بوی ۱۳٦٨ کوڕی حەسەن خەڵکی سەلاسی باوەجانی
ــ خەسرەو ڕەمەزانی میرئەحمەدی لەدایک بوی ۱۳٥٥ هەتاوی
ــ عوسمان بێهروز (برای ڕەحمان بێهروز کە ئەویش ئێعدام کرا) خەڵکی
سەرپێڵ زەهاو و کوڕی کەریم و لە دایک بوی ۱۳٦۷ی هەتاوی.
یەکی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانەی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە سێدارە دران. ناسناوی
بەندکراوانی لەسێدارە دراو بەم شێوەیە: موحەمەد حەمزە زادە، کەمال
سوڵتانی خەڵکی بۆکان ، فارۆق دەریایی کوڕی مەجید خەڵکی شاری شنۆ.
پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕ بەندکراوێکی کورد تۆمەتبار بە کوشتن بەناوی «بابەک
بلوغی» ۲۴ ساڵان خەڵکی شاری خوی لە بەندیخانەی ئەم شارە لە سێدارە درا.
بابەک بلوغی لە ساڵی ۱۳۹۴ بە تاوانی کوشتن قۆلبەست کراو پاشان سزای
کوشتنەوەی لەسەر دەر کرا.
لە لایەکی ترەوە ۲۹ی پوشپەڕ، پێنج بەندکراو بە تاوانی کوشتن سزای
لەسێدارەیان بەسەردا سەپێندرابو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
شاری کرماشان لە سێدارە دران. ناسناوی یەکێک لە بەندکراوان عەلی رەزا
ئاشوری یە کە لەگەڵ چوار بەندکراوی تر بە تۆمەتی قەتڵ لە سێدارە دران.
( تا ئەم کاتە ناسناوی بەندکراوانی دیکە دەر نەبڕاوە)
هەروەها لە هەمان بەندیخانە، رۆژی چوارشەممە ۲۷ی پوشپەڕ بەندکراوێک بە
ناوی ساڵەح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵە ۶۵ ساڵان و خەڵکی شاری جوانڕۆ بە
تۆمەتی کوشتن لە سێدارە درا.
رۆژی یەک شەممە ۳۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷، سزای لەسێدارە دانی بەندکراوێک بە
ناوی سەلمان خالدیاری خەڵکی بروجێرد لە شێروان بەڕێوە چوو .
جەهانگیر نەوجەوان کوڕی ڕەسوڵ ڕۆژی پێنجشەمە ۴ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ لە ژوری
۱٥ی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بۆ جێبەجێی سزاکەی ڕەوانەی ژوری
تاکەکەسی و ئێعدام کرا. جەهانگیر نەوجەوان لە دانیشتووانی گوندی
بێبەکران سەربە ناوچەی سیلوانای ورمێ بوو .
زیندان و گیراوانی سیاسی.
هەینی ۱۵ پۆشپەری۱۳۹۷، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،
ئەرسەلان هیدایەتی چالاکڤانی دیاری ناوچەکانی قوروە، کرماشان، ئیلام و
لۆڕستانیان دەستبەسەر کردوە و بۆ شوینێکی نادیار گواستویانەتەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان شەوی ڕابردوو هەڵیان کوتایە سەر ماڵی بەڕێزان
مستەفا باقری ئاشنا خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان، ئەردەشیر موسەوی خەڵکی
کرماشان، مێهدی ئازادبەخت خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، بیژەن گراوەند خەڵکی
کرماشان و شەهریار تەهماسبی”کە لە بەرپرسان وبەڕێوەبەرانی ئەم
مێهرەجانە بوون ،هێرش کرایە سەریان ودەسبەسەریان کردوون.
عومەر فەقێپور و خالید فەرەیدونی / ۱۹ سال زیندانی بە بێ یەک ڕۆژ پشوو
: وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی زۆرتر کردنی
گوشارەکان بۆ سەر رامین حوسەین پەناهی، ئەم جارە دژ بە پارێزەری
ناوبراو بەڕێز حوسەین ئەحمەدی نیاز سکاڵا و دۆسیەیان تۆمار کرد.
نوور محەممەدی ئەفشار نادری هاوڵاتی کورد لە شاری شیروان سەربە
خۆراسانی باکوور ۳مانگ زیندانی بۆ دیاری کرا.ناوبراو تاوانبار کراوە بە
ئاڵۆزکانی بیرو هزری گشتی و پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە
کوردییەکان.
شەممە ۹ی پووشپەڕی ۹۷ی هەتاوی ،هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێران لەشاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی
هەدایەت عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد ودەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکەی.
ڕۆژی ۸ی پووشپەڕی ۹۷ی هەتاوی دوو دەروێش لە دەروێشەکانی گونابادی لە
ئاودانان سەربەپارێزگای ئیلام بە ناوەکانی جەلال موسەوی و ئەمین
عەلیزادە لە تاران دەسبەسەرکران.
بەردەوامی گوشارەکان / هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵی باوکی هیدایەت
عبدالە پور
شەممە ۱۶ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو
برای کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی عەزیز و ئامانج ڕەشیدی دەسبەسەر و
گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
یەک شەممە ۱۷ی پوشپەڕ پاش تێپەڕبونی هەشت رۆژ بەسەر دانیشتنی دادگەی سێ
بەندکراوی ئایینی کورد بە ناوەکانی خەسرەو بەشارەت، کامەران شێخە و
ئەنوەر خزری لە بەشی ۱۲ی دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
شاری ورمێ، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتن،
هەریەکەو ۱۰ ساڵ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا و کامەران شێخە بە
تۆمەتی کوشتن سزای کوشتنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
شەممە ۱۶ی پوشپەڕی ۱۳۹۷، موزەفەر وەلەدبەیگی، رۆژنامەوان و بەرپرسی
ماڵپەڕی هەواڵنێری نوریاوی پاوە، بە فەرمانی داواکاری گشتی (دادستان)
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پاوەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە
ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا
سێ شەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری
ئیسلامی لەشاری بۆکان هەڵیان کوتایە سەرماڵی شاعیر ونووسەری گەنجی کورد
بەناونیشانی ئەنوەر عەرەب و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
سێ شەممە۱۹ی پووشپەڕی۱۳۹۷ی هەتاوی ،شەهاب ئەحمەدی ئازەر چالاکی سیاسی
کورد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە.
کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەوساڵ چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد بەنانیشانی
کاوە بابامیری لەماڵەکەی خۆی لەشاری ســــنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی
ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا.
گرتن/ئەنوەر عەرەب، چیرۆکنووس و وەرگێڕی خەڵکی بۆکان ماوەی پێنج رۆژە
بێ سەر و شوێنە
دۆخی تەندرووستی سەعید شێرزاد ناجێگیرە
مەریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کورد کوژرا/ پەیکەری بە سووتاوی دۆزرایەوە
بەردەوامی دەستبەسەر بوونی مریەم فەرەجی / چارەنووسی ناوبراو نادیارە
پێشگرتن لە ئازاد بونی موحەممەد ئەمین ئاگوشی بەندکراوی سیاسی کورد
عێرفان ڕەشیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
بیستی پووشپەڕی ئەمساڵ عەبدوالواحید ئەمین پوور خەڵکی مەهاباد لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتۆمەتی (پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە
کوردستانییەکان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ
شوێنێکی نادیار.
پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ سۆران ئەحمەدی دانیشتوی شاری پاوە لە
لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەم شارەی پاوە لە رۆژهەڵاتی
کوردستان بانگهێشت کراو پاشان دست بەسەر کرا. سۆران ئەحمەدی لە ۲۲ی
خاکەلێوەی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پشتگیری لە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی
کوردستانی لەگەڵ برایەکی دەستبەسەر کرابوو.
هاوکات هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان سێ هاوڵاتی بەناوەکانی
وریا فەرەجی ۳۱ساڵ تەمەن و کوڕی عەبدوڵا ، هوشیار کەسرایی ٤۱ساڵ تەمەن
وکوڕی ڕەشید هەردوکیان خەڵکی گوندی نێ و عەتافەتاحی”کوڕی محەممەد خەڵکی
گوندی سەردووش دەسبەسەر کردن.
درێژەی گوشارەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر شارۆمەندان: ئیجلال قەوامی
دوبارە موحاکمە دەکرێت
ڕۆژی هەینی ۲۲ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە مەریوان، چالاکی کرێکاری کورد «پەیمان عەبدی» (هاوار)
کوڕی ئیسکەندەر یان دەسبەسەر و گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
رۆژی ۲۶ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی مەممەد ئەمین(ئەمیر) پەیغامی زیندانی
سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ پاش پشتڕاست
بوونەوەی حوکمەکەی لە دیوانی باڵای ئێران دوور خرایەوە بۆ زیندانی
ناوەندی کرمان.
یازدەی پوشپەڕی ۱۳۹۷ مەسومە تەقی نەژاد شارۆمەندی کوردی کرماشانی
دانیشتوی شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران
دەست بەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار کوازراوەتەوە.
سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ میلاد ساعیدپەنا دانیشتووی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە پارکێکی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە
کوردە لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە هیچ حوکم و مۆڵەتێک لەهەمبەر
دەسبەسەری ناوبراو یان هۆکاری دەسبەسەرییەکەی نەنوێندراوە وبەبێ هیچ
ڕاگەیاندن یان هۆشدارییەک دەسبەسەر وگواستراوەتەوە بۆ گرتووخانە.
رۆژی ۲۶ی پووشپەڕ، کەریم وشەهرام سەیدزادە دوو هاوڵاتی بۆکانی لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەســبەسەر و گوازراونەتەوە
بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم دووشارۆمەنددە کوردی بۆکانییە لەڕۆژهەڵاتی
کوردستان بەتۆمەتی پشتیوانی لە بازاڕیانی مانگرتوو لەبانە دەسبەسەر
کراون.
دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە لە بڕیارێکدا سزای ۱٦ مانگ زیندانی
سەپاندوە بەسەر هەر یەک لە ژینگەپارێزانی شاری مەریوان . فاروق
سەعیدزادە ، لایەق ئەحمەدی ، ئازاد ڕۆحی سێ چالاکی بواری مەدەنی ژینگە
پارێزی شاری مەریوان بە تۆمەتی کوژاندوەی ئاگر کە لە دارستان و
لەوەڕگاکانی دەروبەری مەریوان بەردەرێت و پڕووپاگەندا دژی نیزامی
کۆماری ئیسلامی هەر یەکەو بە ۱٦ مانگ حەپس سزا دراون .
دەسبەسەری چالاکی مەدەنی کورد موختار زارعی لەشاری ســنە
پێنج شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی سەیران
ئارامش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گەڕەکی
۲۵ی شاری ســــنە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
زانیار ئەحمەدی نیاز ۱۹ساڵ تەمەن کوڕی حسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری
کچانی شین ئاوێ و ڕامین حسێن پەناهی، لەلقی ۲۸ی دادگای شۆڕشی تاران
بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و بەشداری لە گردبوونەوە
نایاساییەکان بە ۸ ساڵ حوکمی تەعزیری مەحکووم کرا.
سێ شەممە دووی گەلاوێژ، بەختیار عارفی”مامۆستای پەروەردە وفێرکاری
سەردەشت کەپێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی بانگهێشت وچاکسازی ۱۸مانگ
زیندانی بۆ دیاری کرابوو،بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی
کۆماری ئیسلامی لەمەهاباد کرا.بەرگری لە ئازاد بونی سامان نەسیم و نوێ
کردنەوەی دۆسیەی ناوبراو
ماوەی زیاتر لە ۲۰ ڕۆژە ۳ لاوی کورد لەناوچەی مەریوان کە لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون، نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کەسانە بریتییە لە: «عەتافەتاحی
خەڵکی سەردووشی مەریوان، وریافەرەجی خەڵکی گوندی نێ لە مەریوان، هوشیار
کەسرایی
زەینەب جەلالیان لەگەڵ ۹ زیندانی دیکەی تاوانە ئاساییەکان لەناڕەزایەتی
دژ بە بێبەری کردنیان لە چاوپێکەوتنی حەوتانەی زیندان دەستیان دایە
مانگرتن لە خواردن.
یەک شەممە ۷ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، خوێندکاری کورد «کامبیز
نەدیمی» بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران
کرا لە کامێران و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەسەرکرا وتاوانبار دەکرێ.
دوابەدوای هێرشی گروپێکی ۵ کەسی لە زیندانیانی دەرەکی تاوانبار بە
ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانی ڕەجایی شار بۆ سەر
زیندانیانی سیاسی کورد، چەندد کەس لەزیندانیانی سیاسی بەدەستی ئەو
کەسانە بریندار کراون. دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە
هەریەکەو لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە«یەدوڵا سەمەدی و جەمیل
شەهابی و ئارمین شەریفە» هەریەکەو بە تۆمەتی درۆ و دەلەسە و شێواندنی
ڕای بۆ ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژ بانگهێشتی دادگا کردوە.
پێنج شەممە ۲۸ی پووشپەڕ، ۵ چالاکی کەلتووری دەسبەسەرکراوی کورد
بەناوەکانی «مستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیرمووسەوی، شەهریار
تەهماسبی، ئەرسەلان هەدایەتی و بیژەن گراوەند» لە گرتووخانەی ئیلاعاتی
سپا لە کرماشان بە مۆڵەتی دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران
لەکرماشان گوازراونەتەوە.
یازدەی پوشپەڕی ۱۳۹۷ مەسومە تەقی نەژاد شارۆمەندی کوردی کرماشانی
دانیشتوی شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران
دەست بەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار کوازراوەتەوە.
نادیارمانی چارەنووسی مریەم فەرەجی/پارێزەر گریمانەی کوشتنی ناوبراو
دەکات
لە ئاکامی گوشاری ئیتلاعات، عیرفان ڕەشیدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز
دەست بەسەر کرا
کۆڵبەر و کرێکاران.
شەوی ۲٨ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە گەشتێکی شەوانەدا پاسگای
“قۆرخلەرمیشە” سەربە شاری چاڵدران نزیک بە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و
باکوری کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی حەکیم حەیدەرانلو دەکوژن .
چوار شەممە ۱۳ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەنسور
سوهرابی لەکاتی کۆڵبەریدا بە هۆی زەختی زۆر دڵی دەوەستیت و گیانی
لەدەست دەدات.
دووشەممە ۱۸ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی هـــیوا
کوڕی عەلی ۲۶ساڵ تەمەن وخەڵکی مەهاباد ، بەهۆی تەقینەوەی مین لەکاتی
کۆڵبەری بەگرانی پێی بریندار دەبێت .
لە چەند رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تالب بەزمە خەڵکی
پاوە،لە بەرزاییەکانی تەوێڵە سەر بە ناوچەی نەوسود کەوتوخوارەوە و دەست
و شانی بە قورسی شکاوە,
شەوی ۲۰ی پوشپەڕ ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی دەوروبەری قەمترە”سەربە
پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی
بۆسەیان بۆ کاسبکاران و کۆڵبەران نابویەوە و لەو ڕاوە دوونانە و
تەقەلێکردنەدا کۆڵبەرێک بەردەبێتەوە و توشی کوتان و برینی جەستەیی
بوەتەوە .
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕ، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە نێوان شاری میاندواو ــ بۆکان، ماشینێک کە هەڵگری ٤ کەس بوە، دەدەنە
بەردەسڕێژ و لە ئاکامدا هاووڵاتێیک بەناوی «هەژار ڕەزایی» کوڕی
ئیسماعیل دانیشتوی گوندی «قەڵای هۆلاکۆ» دەکوژرێت.
۳۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی کورد بەناونیشانی بێهنام مونفەرد
دانیشتووی شاری سنــە بەهۆی ڕووداوی کار لە کارگەیەکی عیلاجی
سوننەتی(طب سنتی) تووشی ڕووداوی کار هات وبەگرانی بریندار بوو.
سێشەممە ۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەشید محەمەد علی
تەمەن ۳٤ساڵ خەڵکی گوندی شکڵ ئابادی سەربە ناوچەی مەرگە وەڕ بەهۆی
کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەپایەگای زەیتی ئێران نێوان
باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەسنووری ورمێ کۆژرا و چەند کۆڵبەری
دیکەش بریندار دەبن
چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ لە سنووری خۆی کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزە
سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە
“مەحموود ” کوڕی سەعید ، ٤۵ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی گڕناوێک سەربە
قوتوور لەشاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە رۆژانی رابردودا کرێکارێکی کورد بە ناوی ئەرەستوو مورادی دانیشتووی
گوندی سەرهویە سەر بە ناوچەی سنە لە لایان ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە
شاری سنە گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
رۆژی هەینی ۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی
هێزەکانی سنوورپارێز لەسنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بەگرانی بریندار بوون.
ناونییشانی ئەم دوو کۆڵبەرە کە بونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم
هێزانە کۆسرەت مامەند تەمەن ۱۵ ساڵ ودانیشتووی گوندی دۆڵەتوو وحسێن
تەمەن ۲۵ساڵ دانیشتووی گوندی گەردەنە ڕاگەیەندراوە.
ئیدارەی بێهزیستی شاری مەریوان دەستی بەسەر حیسابی بانکی موختار ئەمینی
«زوێران» ۳۷ ساڵ تەمەن و خێزاندار و خاوەنی دوومنداڵدا گرتوە.
: کــرێکارێکی کورد بەناونیشانی ئۆمێد حسێنی چەندد ڕۆژ پێشوتر لە شاری
یەزد بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو هات و گــیانی
لەدەست دا. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:«ئەم کــرێکارە کوردە بەهۆی
ئەوەی ۷۰ لەسەتی لەشی سووتا بوو پاش چەندد ڕۆژ لە نەخۆشخانە گــیانی
لەدەست دا.
تۆپباران.
هەینی ۱۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،سپای پاسداران بەشێک لە بەرزاییەکانی
حاجی ئۆمەرانی وەکوو گۆمە هیشک، کانی سورک،خڕڕە بەرد وداوێنی کێوی
چیخدەڕەش لەسنووری گوندی گوندەژۆرودەوروبەری لەباشووری کوردستان
تۆپبارانکرد.ئەم هەوڵەیکۆماری ئیسلامی بوو بەهۆی کۆچی زۆرەملەی
خێڵەکانی دانیشتووی ئەم دەڤەرە.
نارەیاەتی هاووڵاتیان، ناعەدالەتی و نابەرابەری، سوکایەتی کردن بە گەل.
قەیرانی بڕانی کارەبا لە ئێران/ خەساری ئابووری و کێشەی بنەماڵەکان/
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانتاشینی سەرو سمێڵی ۳ دەروێشی
گونابادی
ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی مەریوان
لەبەردەم ئەو ناوەندە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێنا.
قەدەغە کردنی پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ خوێندکاران/ پەروەردە بە
زمانی دایکی مەترسیدارە
بەپێی ئەو زانیارانەی پێمان گەیشتوون بوولەرزەیەکی بەهێز سەرلەنوێ
شارەکانی سەلاسی باواجانی، جوانڕۆ پاوە، مەریوان و ئیلامی لەرزاند.ئەم
بولەرزەیە سەرلە بەیانی ئەوڕۆ هاتە ئاراوە ولەدرێژەی زنجیرە
بولەرزەگەلێکن کە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو ڕوویان داوە.
کەمبوونی کەرەستەی پزیشکی لەشوێنە دەرمانییەکانی شاری بۆکان
کارنامە(ئەنجام)ی حکومەتی ئێران: هەبوونی ۲۱هەزار تووشبوی مادە
هۆشبەرەکان لەپارێزگای ســـــنە
ڕێکەوتی ۳۱ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی سەڵەوات ئاوای
ســنە بەهۆی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.
بەگوێرەی هەواڵەکە حەقدەستی ئەم کرێکارانە بۆماوەی ۷ مانگە نەدراوە
وجگە لەوەیش دووساڵ (اضافەکاری) و سێ ساڵیش جێژنانەیان وەرنەگرتووە.
کرێکاران و سبوورەکانی شاری سەوڵاوی سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی
پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی ۹ مانگ دەستیان دایە مانگرتن.
ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی شۆفێر پاسەکانی شاری کرماشان بە
هۆی کەمی موچە و کرێی هاتۆچۆیی دیاری کراوی شارەوانی و ناوگانی هاتۆچۆی
شارەوەدەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین
شوێنی ئیش وکاری ۲۲ هاوڵاتی بەهایی لە ورمێ کەساڵی پار لەلایەن
هێزەکانی ئەماکنی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە پلۆمپ کرا پاش
تێپەڕینی پتر لە ساڵێک وەکوو خۆی بەداخراوی ماوەتەوە.
خۆکوژی و کوشتن.
یەکشەمە ۱۷ی پوشپەڕی ۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنج بە ناوی «ڕوئیا ڕەسوڵزادە
ناوی باوک مەولوود» لە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە
ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەناونیشانی خەلیل عیبادی لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
چوارشەممە ۱۱ی ژوئیەی ۲۰۱٨ی زاینی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی (ڕ.ز.ق)
دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە خۆی سوتاند و گیانی
لەدەستدا.
ژنێک بەناوی (س.ئ.ئ) تەمەن ۲٨ساڵ لەگوندی دووگمانی شارەدێی سەنگەسەر
لەشارۆچکەی قەڵادزێ لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو دایکی دوو منداڵەو هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەبۆتەوە.
۲۷ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی ۲۳ ساڵ تەمەن لە شاری مەریوان بەناوی
ئارەزوو دڵئەنگیز لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی
بە ژیانی خۆی هێناوە .
ڕۆژی یەکشەمە ۷ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی دوو کچی تازەپێگەیشتوو خەڵکی
سەرپێڵ زەهاو بە هۆی گوشاری ژیان و نەبوونی پێویستیەکانی ژیان کۆتاییان
بە ژیانی خۆیان هێنا. نوشین ڕوستەمی، ۱٦ ساڵان خەڵکی گوندی قەڵخانی و
مریەم ڕۆستەمی ۱۷ ساڵان خەڵکی گوندی زەعفەران .
ژینگە.
۳۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی بۆمەلەرزەێیک بە پلەی ٥٫۹ ڕیختێری هەرێمی
تازاوا سەر بەناوچەی کرماشانی هەژاند
چوارشەممە ۱۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ ی کوچی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز
لەناوچەی کانی زەرد و بەنەژاژی شاری بانە هاتە ئاراوە کە بەهیممەتی
خەڵکی ناوچەکە کوژێندرایەوە. هاوکات لەهەمان ڕۆژ ئاگرکەوتنەوەیەکی
بەربڵاوی دیکە لەناوچەی سەقز گوندی ئاڵتوون هاتە ئاراوە کە تاکاتی
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پێشی پێنەگیراوە و ڕووبەرێکی زۆری لەوەڕگەکانی
ئەو ناوچەیەی سوتاندووە.
گوندی ده ڵ لە ۳۴ کیلۆمەتری سەوڵاوادایە وحەشیمەتی گوندەکە نێزیک بە
هەزارکەسەو لە ۲۵۰ بنەماڵە پێک هاتووە، تووشی کێشەی بێ ئاوی بووە.
بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی ڕووباری قزڵ ئەوزەن پتر لە ۴هەزار ماسی لەو
ڕووبارەدا مردوون.
هەینی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەزۆربەی شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هاتە ئاراوە ،کەناونیشانی هەندێکیان بەم
شێوەیەن.گوندی سێوەڕ کە ۵هێکتار لە لەوەڕگەی ناوچەی
سوتاند.دارستانەکانی گوندی سیاناو (سەربان چەقەڵان).دارستانەکانی گوندی
شارانی , گوندی کانی قوڵەجان دارستانەکانی گوندی لەنجاوا(کانی
چناران)”و زۆر ناوچەی تر کەهێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە.
۱۹ی پوشپەڕ ۱۳۹۷ی هەتاوی دارستانەکانی نژمار ئاگرێکی بێ ئامانی
لێبەردراوە و بە هۆی زۆری پوش و پوار و چڕی دارستانەکانەوە کوژانەوەی
ئاگرەکە لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکەوە دژوارە.
دارستانەکانی تەموغە سەر بە شاری سەقەز لە حاڵێکدا ئاگر تێ بەردراوە کە
لە رۆژانی رابردودا چەندین کارەساتی لەو جۆرە خوڵقێندراوە لە هەمان شار
و شاری درواسێی بانە؛وەک ڵەوەڕگاکانی تەپۆڵکەی ماڵان ی سەقز و
دارستانەکانی پیر مرادی بانە کە شوێنێکی گەشت و گوزاریە هەر وەها کێوی
دوزین ی بانە.
چالاکانی ژینگە پارێز: ژینگەی مەریوان لە مەترسیدایە
دووشەممە ۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کێو و بەرزاییەکانی دەورووبەری شاری
سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسدارانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارەدا ئاگر تێبەردران. بەگوێرەی هەواڵەکە،
ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێبەرداوە و ڕووبەرێکی بەرینیشی لێ سوتێندراوە
کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە دژ بە بڕیاری حکومت بۆ
کردنەوەی هۆتێل و لە ناو بردنی سەیرانگای کوچکە ڕەش
ڕۆژی ۲۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی دەورووبەری گوندی «سێفی خواروو» ئاگری
تێبەردرا و ۳ هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سوتێنرا.
هەروەها، ڕۆژی ۲١ی پووشپەڕ ناوچەی گوندی «سۆفی بلە» لە دەورووبەری
مەریوان ئاگر تێبەردراوە وهەنووکەیش ئاگرەکە لەتەشەنەدایە
ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێک لە گوندەکانی هەورامان کەوتۆتەوە وهەزاران دۆنم
لە دارستانەکان سرووشتی و ڕەز وباخی هاوڵاتیان سووتاوە. بەگوێرەی
هەواڵەکە ئەم ئاگرە سنووری گوندەکانی دەگا شێخان و سەیرانگای ئاوێسەر و
پشتی شاخی بیارەی گرتۆتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەر لە سەرەتای مانگی پوشپەڕی ساڵی ۹۷ی هەتاوییەوە چەندین جار ئاگر لە
دارستان و لەوەڕگاکانی گوندی ماولۆ سەربە شاری ڕەبەت لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بەردراوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە دارستان و لەوەڕگاکانی ئەو
دەڤەرە گەیشتوە.
رۆژئاوای کوردستان.
شەممە ۶ی گەلاوێژ ۲۰۱۸ سێ هاوڵاتی کوردی عەفرین لە لایەن گروپ و شوێن
کەوتوانی سەر بە تورکیا ڕفێندران. ئەو سێ هاوڵاتییە بە ناوەکانى عومەر
عەلیکۆ تەمەن ٣٣ ساڵ و عەگید محەمەد دەردۆ تەمەن ٢٨ ساڵ و محەمەد حەسەن
محەمەد تەمەن ٢٢ ساڵ لەکاتی کارکردن لەناو مەزرا کشتوکاڵییەکانیان
ڕفێندران.
باکووری کوردستان.
سەربازانی سوپای توركیا لە زۆر ناوچەی نێوان شارۆچكەی ڕوبارۆك و
شەمزینان لە باكوری كوردستان و هەروەها لە چەندین ناوچەی باشوری
كوردستان، بەنزینیان بەسەر دارستانەكانی كوردستاندا كردووە و دەستیان
كردووە بە سوتاندنی دارستانەكان.
گەنجێکی تەمەن شانزدە ساڵانی کورد کە لە لایەن چەکدارانی تورکیا لە
شەڕناخ دەست بەسەر کرابو لە پێکدادانی تڕۆمبێلی پۆلیس گیانی لەدەست
داوە. رۆژی شەممە یازدە کەس لە دانیشتوانی گوندی ئالمۆنی سەر بە شەڕناخ
بەدەستی چەکدارانی حکومەتی تورکیا قۆلبەست دەکرێن یەکێک لەو کەسانە
عەلی واڵمز گەنجێکی شانزدە ساڵان بوو کە لە پێکدادانێکی تڕۆمبێلی پۆلیس
گیانی لەدەست داوە و ئەوانی تر بریندار بوون و براونەتە نەخۆشخانەی
شەڕناخ.
باشووری کوردستان.
حکومەتی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستانی تۆپباران کرد
۳ی ژوئیەی ۲۰۱۸ی زایینی ،فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەچڕی بۆردمانی
سنووری ناوچەی برادۆست دەکەن لەباشووری کوردستان
یەکی جولای، کچێک بەناوی( دونیا ڕەشید ناجی ) تەمەن ١٩ ساڵ دانیشتوی
گوندی هەلانیای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن له سنورى بارزان بەهۆی
هاوەنێکی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستداوە.
بۆردمانی سنووری مانگێشکی لەباشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە
۱۹ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ حکومەتی تورکیا لە رێگەی فرۆکە دەستی داوەتە
بۆردومانی بناری قەندیل کە سەدان خێزان تێیدا دەژین. فڕۆکەی شەریەکانی
سوپای تورکیا، دەوروبەری گوندی بێپاڵانی سەربە شارەدێی سەنگەسەری لە
بناری قەندیل و هەروەها دۆڵی باڵەیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کردووە.
شەوی ١٤.٠٧.٢٠١٨ لە شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی
پارێزگای سلێمانی کچێکی خوێندکار تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی سۆنیا عارف، بە
دوو گولـلەی کڵاشینکۆف، کوژراوە.
رۆژئاوای کوردستان.
ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان-ی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا
وچەتەکانی بەردەوامە، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش بە هۆی
ئەشکەنجەی چەتەکانی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستدا.
ئیتر.
ڕێکەوتی ۱۹ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ بەهۆی پێک کەۆتنی نەوت کێشێک لەگەڵ
ئوتوبووسێکدا کە هەڵگری موسافیر بوو لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کەپتر لە ۲۶کەس گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی سێشهممه له سەر رێگای سهقز بۆ دیواندهره هێزه ئەمنیەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران تڕۆمبێلی کەنجێکی کورد بەر دەستڕێژ دەدەن و لە
ئاکامدا لێخوڕی تڕۆمبێلەکە بریندار دەکرێت.
لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچەی سیدەکان سێ هاوڵاتی کوردی باکوری
کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەست بەسەر دەکرێن و ئەم
هێزە دەست دەگرن بەسەر پتر لە ۹۵۰ سەر لە مەڕ وماڵاتی ئەم کەسانە.
ژنە سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی شاری ئاگری باکووری کوردستان بەناونیشانی
گولیزار تاشدەمیر کە ماوەیەکە بۆ چارەسەری پزیشکی پەنای بۆ وڵاتی
نۆروێژ بردووە ،مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لە ئارادایە.
ڕێگری سپای پاسداران لە ئاژەڵدارانی ناوچەی سەڵماس بۆ کوێستان و
لەوڕگاکان.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات،
هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە
لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە
خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
١\٨\٢٠١٨
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|