١٨\١\٢٠٢٢
راپۆرتی
ساڵانەی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان.
کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی ساڵانەی
پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا و لە
لایەن حکومەتی ئێران ئەنجامدراون بەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە که ساڵی ٢٠٢١, ساڵێکی پڕ لە زەحمەتی و پێشێلکاریی بوو کە
بەسەر کۆمەڵگای کوردستان داسەپا. بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆی کردوونەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا شاهیدی
لەسێدارەدان، تیرۆر، گرتن و زیندان، کوشتنی کۆڵبەران و بە دەیان
پێشێلکاریی مافی مرۆڤی بوون که حکومەتی ئێران رۆژانە دژ بە گەلی
کوردستان ئەنجامیداون.
تیرۆر و کوشتن:
١. موسی باباخانی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
٢. هاوکات هەوڵی تیرۆری ٤ چالاکی سیاسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
٣. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١١ گیراو لە ناو زیندانەکانی ئێران لە
ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
٤. هەروەها ١ هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی ئێران
کوژراوە.
٥. جێی ئاماژەیە کە ٤ کەسی تریش بریندار بوون.
سێدارە:
لە سەرەتایی ساڵەوە تا کۆتایی ٢٠٢١ زائینی لانیکەم ٤٥ کەس لەسێدارە
دراون. دوو لە سێدارەدراوان چالاکی سیاسی بوون.
١. حەیدەر قوربانی، خەلکی کامیاران.
٢. هێمن مستەفایی، خەڵکی مەریوان.
لە بەشێکی تر دا لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٤٣ کەسی دیکە بۆ تۆمەتگەلی جیاواز
بەسێدارە حوکم درابوون و لەسێدارە دراون.
گرتن و زیندان:
لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٨١١ چالاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگە پارێز و
هاوڵاتی رؤژهەلاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە
دەستبەسەر کراوان.
• زۆربەی ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکران دا ڕوبەروی ئەشکەنجە
بوونەتەوە.
• هیچ حوکمێکی دادوەری بۆ گرتنیان نیشان نەدراوە.
• لە مافی پێوەندی بە ماڵباتەکانیان بێ بەش کراوەن.
• پارێزەریان نەبەووە.
• لە کاتی بازجویی دا ئەشکەنجە دراون.
جێی ئاماژەیە کە لە چەند مانگی تایبەتدا کە رێژەی نارەزایەتی خەلک چۆتە
سەر، گرتن و زیندانی کردنی هاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی بەرچاو هەلکشاوە.
کۆڵبەران:
لە ساڵی ٢٠٢١ لانیکەم ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و ١٥٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.
لە ساڵی ٢٠٢١ دا کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بووە لە کوشتن و
بریندار کردنی کۆڵبەران دا. تەقەی راستەوخۆ، بەربوونەوە لەبەرزایی،
رەقبوونەوە هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانن.
١- کوشتن و بریندار کردنیی کۆڵبەران تاوانێکی دژە مرۆڤیە کە حکومەتی
ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەی دەبات.
٢- هیچ لێپرسینەوە لەگەڵ بکووژانی کۆڵبەران ناکرێت.
٣- خامنەای، ناوەندەکانی وەک سپاه، فەرمانداری و ئوستانداریەکان بە
دەیان جار فەرمانی کوشتنی کۆڵبەرانیان تازە کردۆتەوە و دانیان
پێداناوە.
خۆکوژیی:
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم ٦٨ ژن لە ماوەی
یەک سال دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەر لەو ساڵی ٢٠٢١ دا ٧٢ پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژیی و کۆتاییان بە
ژیانی خۆیان هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە رێژەی ١٩ کەس لەو ١٤٠ کەسەی خۆکوژییان کردوە، تەمەنیان
ژێر ١٨ ساڵە.
جیا لە خۆکووژی هاوڵاتیان، دیاردەی کوشتن پەرەی سەندوە و ١١ هاوڵاتی لە
ئاکامی تێکهەڵچوون دا کوژراون.
کێشە کۆمەڵایەتیەکان، دەسەڵاتی ئێران، کێشەی ئابووری و نایەکسانی و
نەبوونی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان بەشێک لە هۆکارەکانی خۆکوژیی
ژنانن.
مین و خەسارەکانی:
تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرانی ٧ کەسی لێ
کەوتۆتەوە.
هاوکات ٢٩ کەسیش بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانە بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە مین رێژ کردنی ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان، هەوڵی ئەوە دەدات کە پێوەندیەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە گەل
باشورر و باکووری کوردستان بپچرێنێت. دوایی کۆتایی هاتنی شەری ٨ ساڵەی
ئێران و ئێراق، هیچ بیانۆیەک بە دەست حکومەتی ئێرانەوە نەماوە، بۆ
هێشتنەوەی ئەو مینانە.
مافە پێشێلکراوەکان بە کورتی:
- یاسایی بنەڕەتی ئێران و هەڵاواردن.
- بەشدارنکردنی کوردستانیان لە دەسەڵاتداری.
- بێبەش کردنی کوردان لە بەڕێوەبەردنی وڵاتی
خۆیان.
- ئاسیمیلاسیۆنی زمانی، کلتووری و نەتەوەیی.
- گرتن، ئەشکەنجە و زیندان بۆ بێدەنگ کردنی
خواستی سیاسی و نەتەوەیی.
لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بکەین، کە ئەو داتایانە تەواو نین و هیچ
ناوەندێکی ماف مرۆڤی ئیزنی ئەوەی پێنادرێ لە کوردستان و ئێران،
ئازادانە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کۆکاتەوە و ئازادانە کاری
ئاگادارکردنەوە ئەنجامبدا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|