٢٤\١\٢٠١٥ راسیزم، پۆستمۆدێرنیزمێکە کە ئیتر قبووڵکردنی بەسەرچووە!
پۆستمۆدێرنەکان و لایەنگرانی رێژەیی فەرهەنگی لەو باوەڕە دان کە رەخنەگرتن و داشۆرینی پیرۆزییەکانی ئیسلام راسیستییە، بەڵام لە راستیدا ئەوەی کە راسیستییە خودی تیئۆری پۆستمۆدیرنیزم و رێژەیی فەرهەنگییە. راسیزم روویەکی تری ئەو تیۆریەیە کە لەو باوەڕە دایە شارستانیەت و فەرهەنگ و بەها مرۆییەکان بەسەر دین و میللەت و خێلەکاندا دابەش دەبن.
پۆستمۆدێرنیزم لەو باوەڕە دایە کە دەبێ ئەوانی تر قبووڵ بکەی، راسیزم باوەڕی وایە کە نابێ قبووڵی بکەی. جیاوازییان تەنیا لێرەدایە، راسیست پۆست مۆدێرنیستێکە کە ئیتر قبووڵکردنی بەسەرچووە.
دەبێ بە جەختکردن لەسەر ناسنامەی هاوبەشی هەموو دانیشتوانی سەر گۆی زەوی و بە پێداگریی لەسەر پیشکەوتنخوازیی و فەرهەنگ و بەها مرۆییە جیهانییەکان لەگەڵ هەردووکیان رووبەڕوو ببینەوە. لەم نەبەردەییەدا زۆربەی خەڵکی جیهان لەگەڵ ئێمەن.
|
||