په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠١٤

راسپاردەی مستەفا بارزانی بۆ بنەماڵەکەی.*


رێبوار         


کامەران قەرەداغی نوێنەری ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی عەرەبی لە لەندەن لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٠ دا بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەوسای تورکیا (تورگوت ئۆزال) دەچێت بۆ ئەنقەرە، دوای ئەنجامدانی ئەم چاوپێکەوتنە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانییەوە دەکات و پێیان دەڵێت (تورگوت ئۆزال پێی وتم لە تورکیاش گەلانی وەک بۆسنەیی و ئەرمەنی و ئەرنەوت و چەچان و چەرکەز و کورد و عەرەب هەن هەروەها گەلانی تریشی تێدا دەژێت) دوایش وتی (بۆ نمونە من باوکم خەڵکی ناوچەی پورتوگە لەوێدا کوردی لێ دەژی لەوانەیە باوکی منیش کورد بێت) دوای جیابوونەوەی کامەران قەرەداغی لە لای تورگوت ئۆزال و پەیوەندیکردنی کامەران بە بارزانی و تاڵەبانیەوە بە کاتژمێرێک کامەران پەیوەندیی بە گوتەبێژی کۆشکی کۆماری (قایە تۆپەر)یەوە دەکات و پێی دەڵێت قسەکانی سەرۆک تورگوت ئۆزالم گەیاندە بەڕێزان تاڵەبانی و بارزانی ئەوان دەیانەوێت سەرۆک کۆمار ببینن.


یەکەم پەیوەندیی فەرمیی.


لە سەرەتای مانگەکانی ساڵی ١٩٩١ دا تورگوت ئۆزال وتی (من نامەوێت چاوم بە مەسعود بارزانی و تاڵەبانی بکەوێت ، با وەزارەتی دەرەوە قسەیان لەگەڵ بکات)، دوای دیداری بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسیارانی وەزارەتی دەرەوە بە چەند مانگێک توانیان بچنە کۆشکی کۆمار و چاویان بە تورگوت ئۆزال بکەوێت.


موسا ئۆزتورک دەڵێ:


(سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا جۆرج بۆشی باوک بانگەوازی بارزانی و تاڵەبانی دەکات بۆ ئەمەریکا بەڵام هەردوکیان دەڵێن ئەگەر خاڵۆمان واتا (تورگوت ئۆزال) ڕازی نەبێت ناتوانین بێین بۆ ئەمەریکا ، لەسەر داخوازی سەرۆک کۆمار تورگوت ئۆزال بانگێشمان کردن ، ئەوانیش هاتن ، دوای ئەوەی بارزانی و تاڵەبانی هاتنە ئیستەنبوڵ لە ئوتێلی (هیلتۆن) جێگیر بوون ، مەسعود بارزانی پێی وتین (خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای باوکم ئەو کاتە کە فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کۆماری مەهاباد بوو ، باوکم و برادەرەکانی لە ژێر زوڵمی ئێرانییەکاندا تورک ڕزگاریان کردوون ، هەمیشە باوکم راسپاردەی بۆ دەکردین و پێی دەوتین ئەگەر ئەمڕۆ لە ژیاندان ئەمە لە سایەی تورکەوەیە دەبێت هەمیشە قەرزارباری تورک و سوپای تورک بن ، ئەوەتان هیچ لەبیر نەچێت ئەگەر لەم دونیادا ڕووی چەکتان بکەنە تورک ئەوا نە لەم دونیا و نە لە و دونیا گەردنتان ئازاد ناکەم ، بەڵێ ئێمە لەگەڵ ئەم راسپاردەیە گەورەیەی باوکمان گەورە بووین).


داواکارییەکانی بارزانی و تاڵەبانی بەم شێوەیە بوون:


(هەردوو ماردین و دیاربەکر چۆن ویلایەتی ئێوەن ئەو هەرێمەی ئێمەی لێدەژین بیکەن بە دوو ویلایەت بۆخۆتان ، بەم شیوەیە سنوری تورکیا فراوانتر دەبێتەوە ، ئێمە هیچ داواکاریەکمان لەوێ نییە ، ئێوە چی مافێک بە تورکمانەکان بەڕەوا دەبینن ئێمەش داوای لەوە زیاتر لە ئێوە ناکەین ، تاکو ئێستا سەدام هیچ لەو مافانەی بە ئێمە ڕەوا نەبینیوە ، تەنها زوڵمی لێکردوین ، وەرنە هەرێمەکەمانەوە ئێمەش تا پێمان بکرێت هاوکاریتان دەکەین ، بەتایبەتی شارەکانی موسڵ و کەرکوک هەریەکەیان بکەن بە ویلایەتێک بۆ خۆتان ، هەرهیچ نەبێت با تورکمانەکان هەناسەیەکی ئازادانە هەڵمژن ، ئێمەش دەبین بە هاوکارتان). تورگوت ئۆزال بە ڕامانەوە گوێی بۆیان گرت و دوایش بەبێ ئەوەی هیچیان پێ بڵێت بەڕێیانی کرد.


بە ماوەیەکی کەم لەدوای ئەم دیدارە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پاسەپۆرتی سووری دا بەهەر یەک لە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی ، هەردوکیان بەڵێنیاندا کە هاوکاری تورکیا بکەن لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی پارتی کرێکارانی کوردستان واتا پکک ، ئەو سەردەمە لەسەر فەرمانی تورگوت ئۆزال وتەبێژی کۆشکی کۆماری قایە تۆپەرلی و پارێزگای هەرێمی نائاسایی نەجاتی چەتینقایە چوون بۆ بارەگای مەسعود بارزانی لە باشووری خاپوور، ئامانجی ئەم سەردانە ئەوەبوو کە بزانرێت پێداویستی خەڵکی هەرێمەکە چییە و تورکیا دەتوانێت چی بکات بۆیان ، مەسعود بارزانی پێی ووتین (باوکم راسپاردەی بۆ کردوین پێی وتین هەمیشە لەگەڵ تورکدا پەیوەندیتان باش بێت ، بە بێ تورک سەرکەوتن بەدەست ناهێنن ، ئەمە راسپاردەی منە بۆ ئێوە).

______________________________
* لە ئەرشیفی بەڵگەناکەکانی میتی تورکەوە وەرگێڕدراوە.

 

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک