١٢\١٢\٢٠١٢
راسپاردەیەکی
کراوە
بۆ بەرپرسانی
ھەرێمی کوردستان
سەبارەت
بە کەمکردنەوەی بودجەی
ھەرێم.

کامیل ژیر
سەبارەت ئەو ھەرەشانەی بەغداد بۆ کەمکردنەوە، یا بڕینی بودجەی ھەرێم،
دروستترین ھەڵوێست و وەڵام ئەوەیە: ئێمەش لە ٨٣٪کەی داھاتی نەوتی
ھەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان لە بەغداد ئەبڕین.
ئەم ھەلوێست و وەلامە، جگە لەوەی رەوایە، شوولکێکی تەریشە بۆ سەر لووتی
ئەو دەنگە ناسازانە. یا عەرەب واتەنی: (اراوی لە الموت حتی یرزی بسخونە).
ئنجا ئاخۆ ئەتوانین ئەوە بکەین؟؟
بەلێ, ئەویش بە دوو رێگە:
١- دەسگرتن بەسەر بیرە نەوتەکانی ناوچە دابڕینراوەکاندا کە ملکی سرفی
گەلی کوردستانە.
٢- یا ئەگەر ئەوە نەلوا، بڕینی بۆرییە نەوتەکان.
ئەشێ کاردانەوەی ئەوە، ھەلگیرسانی ئاگری شەڕێکبێ کە من بەدووری ئەزانم،
چونکە ئیستا ناوەند توانای شەڕێکی لەوجۆرەی نیە. ئەگەر ھەر کردیشی،
ئیستا لەم لاوازییەیدا دۆڕاو ئەبێ. لەراستیشدا ئەو شەڕِە ھەموو کاتێ
ئەگەرێکی چاوەروانکراوە، نەک لەسەر کردەوەیەکی لەوجۆرە، بەلکو لەسەر
بچووکترین بیانوو، یا لەسەر ھیچ !!کەواتە با لەسەر ھیچ، جاریکیتر
ئەنفال نەکرێینەوە. وەنەبێ رووی دەمیشم تەنیا لە دەسەلاتەکەی ما لیکیبێ،
ئەشێ دوای ئەو، رەحمەت بنێرین بۆ کفندز!
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|